باسی ته‌وازع و ڕاخستنی باڵی به‌زه‌یی ونه‌رم و نیانی بۆ ئیمانداران
أعرض المحتوى باللغة العربية
ته‌وازع وملكه‌چی پێچه‌وانه‌ی خۆ به‌گه‌وره زانینه ونابێت مرۆڤ خۆی به گه‌وره بزانێت به‌سه‌ر كه‌سانی تره‌وه، به هۆی زانستیه‌وه بێت یان پله وپاییه‌وه یان ده‌سه‌ڵات.
باسی ته‌وازع و ڕاخستنی باڵی به‌زه‌یی ونه‌رم و نیانی بۆ ئیمانداران
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2015 - 1436
باب التواضع وخفض الجناح للمؤمنين
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
باسی ته‌وازع و ڕاخستنی باڵی به‌زه‌یی ونه‌رم و نیانی بۆ ئیمانداران
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ المُؤْمِنِينَ } [ الشعرا‌ء : 215 ].
واته:و باڵی به‌زه‌یی و نه‌رم و نیانیت ڕاخه بۆ ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عن أَبي هريرة t: أنَّ رسول الله ﷺ، قَالَ : (( مَا نَقَصَتْ صَدَقَةٌ مِنْ مَالٍ،وَمَا زادَ اللهُ عَبْداً بعَفْوٍ إِلاَّ عِزّاً، وَمَا تَوَاضَعَ أحَدٌ للهِ إِلاَّ رَفَعَهُ اللهُ )) [ رواه مسلم].
واته: (أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (به‌خشین هیچ كاتێك سه‌رمایه كه‌م ناكاته‌وه، هه‌ر به‌نده‌یه‌ك لێبوردنێك بنوێنێ خوا زیاتر سه‌ر به‌رزی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێكیش له‌به‌ر خوا ملكه‌چی بنوێنێت خوا به‌رزی ده‌كاته‌وه).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: ته‌وازع وملكه‌چی پێچه‌وانه‌ی خۆ به‌گه‌وره زانینه.
دووه‌م: نابێت مرۆڤ خۆی به گه‌وره بزانێت به‌سه‌ر كه‌سانی تره‌وه، به هۆی زانستیه‌وه بێت یان پله وپاییه‌وه یان ده‌سه‌ڵات.
سێهه‌م: پێویسته مرۆڤی موسڵمان باڵی به‌زه‌یی ونه‌رم نیانی ڕابخات بۆ برا ئیمانداره‌كانی.
چواره‌م: هه‌ركه‌سێك ته‌وازع وملكه‌چی بنوێنێت له‌به‌ر خوا، ئه‌وه خوای گه‌وره به‌رزی ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: موسڵمان به‌رامبه‌ر برای موسڵمانی موته‌وازع و ملكه‌چه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر كافرو بێباوه‌ڕ عه‌زیز وسهربهرزه.
داواكارم له خوای گه‌وره سیفه‌تی ته‌وازع و نه‌رم ونیانیمان پی ببه‌خشێت...