لماذا خص الله سبحانه وتعالى جزاء الصوم به؟
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
فتوى مترجمة إلى اللغة الكردية عبارة عن سؤال أجاب عنه فضيلة الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله، ونصه: «لماذا خص الله سبحانه وتعالى جزاء الصوم به؟».
خوای گه‌وره له‌به‌رچی پاداشتی ڕۆژووی تایبه‌ت كردووه به خۆیه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد بن صالح العثیمین
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
لماذا خص الله سبحانه وتعالى جزاء الصوم به؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد بن صالح العثیمین
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
خوای گه‌وره له‌به‌رچی پاداشتی ڕۆژووی تایبه‌ت كردووه به خۆیه‌وه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شیخ محمد بن صالح العثیمین كراوه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
پرسیار : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی (الصوم لي وأنا أجزي به) واتا : ڕۆژوو بۆ منه و هه‌ر منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، خوای گه‌وره له‌به‌رچی ڕۆژووی تایبه‌ت كردووه به خۆیه‌وه ؟
وه‌ڵام : به‌ناوی خوای به‌خشنده ومیهره‌بان، سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و فه‌رمووده پیرۆزه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « الصوم لي وأنا أجزي به » واتا : ڕۆژوو بۆ منه و هه‌ر منیش پاداشتی ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵ گه‌وره‌یی ڕۆژوو له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه :
یه‌كه‌م: خوای گه‌وره له نێو ته‌واوی كاروكرده‌وه باشه‌كاندا ڕۆژووی تایبه‌ت كردووه به خۆیه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر پله‌و پایه و گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی و ڕێز وحورمه‌تی ئه‌و كرده‌وه‌یه لای په‌روه‌ردگار، چونكه ئیخلاص و دڵسۆزیه‌كی ته‌واوی تێدا به‌دی ده‌كرێت بۆ خوای گه‌وره، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نهێنی نێوان عه‌بد و په‌روه‌ردگاره، كه كه‌س ده‌ركی پێ ناكات ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی نه‌بێت، چونكه كه‌سی ڕۆژوه‌وان كاتێك دووره له چاوی خه‌ڵكی و به‌ته‌نها خۆیه‌تی خوای گه‌وره به چاودێری خۆی ده‌زانێت و له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار ناخوات و ناخواته‌وه و سنوره‌كانی ده‌پارێزێت ونایانبه‌زێنێت، به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پاداشتی گه‌وره‌ی بداته‌وه و له سزای دۆزه‌خ بیپارێزێت، خوای گه‌وره‌ش له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی عه‌بده‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ئیخلاص و دڵسۆزیه‌ی كه ده‌ینوێنێت بۆی، بۆیه له نێو هه‌موو كاروكرده‌وه باشه‌كاندا خوای گه‌وره ڕۆژووی تایبه‌ت كردووه به‌خۆیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رموویه‌تی : «يَدعُ شهوتَه وطعامَه من أجْلي» واتا : له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی من وازی له شه‌هوه‌ت و خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ی هێناوه، و چاوه‌روانی پاداشتی من ده‌كات.
وه‌ك (سوفیانی سه‌وری) یش ووتویه‌تی: سوودی ئه‌م تایبه‌تكردنه‌ی ڕۆژوویش به‌خۆیه‌وه له ڕۆژی دواییدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك خوای گه‌وره له‌سه‌ر وورد ودرشتی كرده‌وه و سته‌م و سنوور به‌زانده‌كانی به‌نده‌كانی لێپرسنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی كه هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نامێنێت ته‌نها ڕۆژوو نه‌بێت، ئیتر خوای گه‌وره له كرده‌وه خراپ و تاوانه‌كانی تری خۆش ده‌بێت، به هۆی ڕۆژووه وه ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه .
دووه‌م : خوای گه‌وره كاتێك فه‌رموویه‌تی : « وأنا أجزي به » واتا : هه‌ر منیش پاداشتی ده‌مه‌وه، په‌روه‌ردگار پاداشتدانه‌وه‌ی ئه‌م كردوه چاكه‌ی داوه‌ته پاڵ ذاتی هه‌ق ته‌عالای به‌رز وبڵند وپیرۆزی خۆی، چونكه كردوه چاكه‌كان پاداشته‌كانیان به ژماره زیاد ده‌كات، واتا : كرده‌وه‌یه‌كی چاكه به ( ده ) هێنده و ( حه‌فتا ) هێنده و ( حه‌وت سه‌د هێنده ) و زیاتریش له‌وه خوای گه‌وره پاداشتی ده‌داته‌وه، به‌ڵام به نسبه‌ت ڕۆژوه‌وه خوای گه‌وره پاداشتدانه‌وه‌كه‌ی داوه‌ته پاڵ خۆی به‌بێ ئه‌وه ئاماژه به ژماره‌كه‌ی بكات، دیاره خوای گه‌وره‌ش كه له‌هه‌موو كه‌س سه‌خی تر و به‌خشنده‌تره بۆ به‌نده‌كانی، به‌خشینیش به ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌به‌خشێت، كاتێك به‌خشنده‌كه‌ش په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بێت ده‌بێت چی ببه‌خشێت به به‌نده‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژوودا .
گومانی تێدا نییه ڕۆژوو ئارام گرتنه له‌سه‌ر طاعه‌تی خوای گه‌وره، ئارامگرتن له‌سه‌ر نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه له‌و سنوورانه‌ی كه په‌روه‌ردگار قه‌ده‌غه‌ی كردوون، ئارامگرتنه له‌سه‌ر برسیه‌تی و تینویه‌تی و لاواز بوونی جه‌سته و ماندووبوونی ده‌روون، بۆیه ده‌بینین سێ جۆر ئارامگرتن له ڕۆژوودا كۆبوونه‌ته‌وه، ئارامگرتن له‌سه‌ر طاعه‌ت و ئارامگرتن له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه له‌قه‌دغه‌كراوه‌كان، وئارامگرتن له‌سه‌ر برسیه‌تی و تینویه‌تی، له ڕاستیدا جێگای خۆیه‌تی به ڕۆژووه‌وان بڵییت ( صابر ) ئارامگر، بۆیه ده‌بینین خوای گه‌وره پاداشتی بێ ئه‌ژماری ئاماده‌كردووه بۆ كه‌سانی ( صابر ) و ئارامگر، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ▬ إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّـابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ ♂ [ سورة الزمر : 10 ] .
خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌كمان موه‌فق بكات له‌سه‌ر طاعه‌ت وعیباده‌ی خۆی .
سه‌رچاوه : كتێبی مجالس شهر رمضان لاپه‌ڕه 13