حكم تنبيه الناس على أخطاء العلما‌ء
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
فتوى مترجمة إلى اللغة الكردية عبارة عن سؤال أجاب عليه اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد، ونصه: «ما موقع تتبع عورات العلما‌ء من الشرع، بدعوى التحذير من زلاتهم، ولفت نظر الناس إليها؟ مع العلم أن هذا العمل يقوم به طلبة العلم،ويحذرون العوام من الناس، وممن يحذرونهم من علما‌ء أجلاء أحيانا، كالسيوطي (بدعوى إنه أشعري) وغيره كثير ؟».
حوكمی ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له هه‌ڵه‌ی زانایان
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم تنبيه الناس على أخطاء العلما‌ء
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له هه‌ڵه‌ی زانایان
پرسیار : ئایا حوكمی شه‌رعی به‌دواچوونی عه‌یب وعاری زانایان چییه به بیانوی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێیان ؟ بۆ ئاگاداریشتان ئه‌م كاره هه‌ندێك له قوتابی و خوێندكارانی زانسته شه‌رعیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و خه‌ڵكی نه‌خوێنه‌واری لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له زانا به‌رێز و خواناسه‌كانن، وه‌ك ئیمامی سیوطي به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌شعه‌ری بووه، زۆرێك له زانایانی تریش ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
زانایان بێ هه‌ڵه و كه‌م وكوورتی و بێ گوناهـ نیین، وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌رمووده‌كه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له باره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی : « إذا اجتهد الحاكم فأصاب فله أجران، وإذا اجتهد فأخطأ فله أجر واحد » [صحيح البخاري الاعتصام بالكتاب والسنة (7352)] واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو دادوه‌رێك یان زانایه‌ك ئیجتهادێكی كرد و ئیجتهاده‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو، ئه‌وه لای خوای گه‌وره دوو پاداشتی خێری بۆ هه‌یه، وه ئه‌گه‌ر ئیجتهادی كرد و هه‌ڵه‌ی كرد له ئیجتهاده‌كه‌یدا ئه‌وه هه‌ر پاداشتێكی خێری بۆ هه‌یه، ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێین زانایان هه‌ڵه ده‌كه‌ن و بی هه‌ڵه و كه‌م وكورتی نیین، دابه‌زاندنی ڕێز و حورمه‌تی ئه‌وان ناگه‌یه‌نێت، مادام مه‌به‌ستیان گه‌شتن بووه به هه‌ق وڕاستی، بۆیه له‌به‌ر شتێكی وا دروست نییه مرۆڤ سوكایه‌تیان پێ بكات و ووته‌ی ناشیرینیان پێ بڵێت، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ق و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش له هه‌ڵه و كه‌موكورتی واجبه، له‌گه‌ڵ ڕیزگرتنی زانایان و ئاگاداربوون له پله‌وپایه‌یان، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه‌سێكی ناسراو به ( بدعه ) چی یان ڕاكانی پێچه‌وانه‌ی عه‌قیده‌ی صه‌حیح بێت، له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه زیندوو بوو ده‌بێت خه‌ڵكی له‌و هه‌ڵه و كه‌مووكورتیه‌كانیانه‌ی كه نووسیونی ئاگادار بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نه‌زان و نه‌خوێنه‌وار كاریگه‌ر نه‌بن به ڕاوبۆچوونه‌كانیان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه بانگه‌شه‌ی بۆ گومڕاكردنی خه‌ڵكی ده‌كرد، چونكه ئاگادار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌م جۆره كه‌سانه ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ق وڕاستی و ئامۆژگاری كردنی خه‌ڵكیه له‌سه‌ر هه‌ق، نه‌ك مه‌به‌ست پێی سووك كردنی خه‌ڵكی بێت، زانایانی گه‌وره وبه‌رێز و به‌قه‌ده‌ری وه‌ك ( سیوطي ) یش خه‌ڵكی له هه‌ڵه‌كانی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه سوود له علم و زانسته‌كه‌شیان وه‌رده‌گرین، ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌و زانا به‌رێزانه هێنده فه‌زڵ و ڕێز و حورمه‌تیان هه‌یه كه هه‌ڵه و كه‌م و كورتیه‌كانیانی شاردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه له‌وان و غه‌یری ئه‌وانیش قبوڵ ناكرێت ..
خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌ك موه‌فق بكات، و وصلی الله وسلم علی نبینا محمد و علی اله وصحبه وسلم .
سه‌رچاوه : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان به‌رگی 12 / لاپه‌ڕه 99 .