وظيفة خليفة المسلمين
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية فيها بيان ما يجب على الخليفة أو الإمام أن يقوم به في رعيته، وهو عشرة أشياء كما ذكره الماوردي رحمه الله في كتابه الأحكام السلطانية...
ئه‌ركی سه‌ركرده و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
] kurdish – كوردی – كردي [
ئومێد چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
ئه‌ركی سه‌ركرده و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه.
زانایان ( ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) له‌سه‌ر ئه‌رك و واجباته‌كانی سه‌ركرده و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان زۆریان قسه وباس كردووه، ئیمامی ماوردی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : ئه‌رك و واجبه‌كانی سه‌ركرده‌ی موسڵمانان ( 10 ) ئه‌ركن كه بریتین له :
یه‌كه‌م : پاراستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما و ئوصوڵه جێگیرانه‌ی كه زانایانی پێشینی ئومه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر كۆده‌نگن، ئه‌گه‌ر هاتوو موبته‌دیعێك یان دڵ نه‌خۆشێك كه شوبهه‌ی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ئیسلام، ئه‌وا به به‌ڵگه بۆی ڕوون ده‌كرێته‌وه و ڕاست و دروستی بۆ به‌یان ده‌كرێت، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ماف و سنوره‌كانی نه‌به‌زێنرێن، تاوه‌كو ئاینی پیرۆزی ئیسلام پارێزراو بێت له‌هه‌موو ناته‌واویه‌ك و ئومه‌تی ئیسلامیش دوور بێت له‌هه‌موو هه‌ڵخلكیسكانێك .
دووه‌م : جێ به‌جێ كردنی ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناكۆكیان هه‌یه، تاوه‌كو هه‌ق بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌مكار سنور نه‌به‌زێنێت، و سته‌م لێكراویش به لاوازی نه‌بینرێت .
سێهه‌م : پاراستنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلام و سنووره‌كانی، تاوه‌كو خه‌ڵكی به ژیانێكی ئاسووده بژین و بتوانن به بێ ترس به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌بێ ئه‌وه‌ی ترسیان له گیان و ماڵ و سه‌روه‌ت وسامانیان هه‌بێت .
چواره‌م : جی به‌جێ كردنی ( حدوده‌كان ) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی كه خوای گه‌وره به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوی داناون پارێزراو بن له سنورشكاندنی خه‌ڵكی، و مافی ڕه‌عیه‌ت وهاوڵاتیان پارێزراوبن له تیاچوون و فه‌وتان .
پێنجه‌م : قایم كردنی سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام به‌چه‌ك وتفاقی جه‌نگی كه بتوانێت ڕێگری بكات له ده‌ستدرێژی دوژمنان له هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ناو خاكی موسڵمانان، نه‌بادا بتوان خوێنی موسڵمانێك یان (معاهد) ێك بڕێژن .
شه‌شه‌م : جهادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوژمانیه‌تی ئیسلام و موسڵمانان ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی بانگ‌كران بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان ببن، یان ڕازی بن به‌وه‌ی له‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا بژین و ( جزیة) بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خوای گه‌وره به‌رقه‌راربن، تاوه‌كو ئیسلام به‌سه‌ر ته‌واوی ئاینه‌كانی تردا زاڵ و ده‌ست ڕۆشتوو بێت .
حه‌وته‌م : وه‌رگرتن وكۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و غه‌نیمه‌ت و زه‌كات و خێر وخێرات، له‌وه‌ی شه‌رع به ده‌قێكی صه‌ریح یان به ئیجتهادی زانایان واجبی كردبێت، به‌بێ ترس وسه‌م كردن له‌كه‌س .
هه‌شته‌م : ته‌قدیركردنی ئه‌و پاره وسه‌روه‌ت وسامانه‌ی كه‌دێته ناو ( بیت المال ) ی موسڵمانانه‌وه، به‌جۆرێك داهاته‌كان بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وورد به‌رنامه بۆ داڕێژراو دابه‌ش بكرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیلی یان زیاده‌ڕۆی تێدا بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌كاتی خۆیدا مووچه و خه‌رجیه‌كان دابه‌ش بكرێن به‌بێ دواكه‌وتن .
نۆیه‌م : دامه‌زراندنی كه‌سانی شیاو و متمانه‌پێكراو وبۆ خودا صوڵحاو له‌و جێگایانه‌ی كه شایسته‌ی خۆیانن، وه له‌و كار و وه‌زیفانه‌ی كه پێیان ده‌سپێررێت، تاوه‌كو كاره‌كان به‌ده‌ست كه‌سانی شیاوه‌وه بن و ماڵ وسامانی ده‌وڵه‌تیش له‌ده‌ستی ده‌ستپاكه‌كاندا پارێزراوبن .
ده‌یه‌م : ده‌بێت سه‌ركرده و خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ڕاسته‌وخۆ كاره‌كانی جێ به‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی سه‌رگه‌رمی سیاسه‌تی ئومه‌ت و به‌رێوه‌بردنی ووڵات بێت، له‌پێناو پاراستنی میلله‌تی ئیسلام وموسڵمانان، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانێت نابێت له‌پێناو ڕابواردن و له‌زه‌تی دونیایی، یان خۆ سه‌رقاڵ كردن به عیباده‌ت و په‌رستن كار وئه‌ركه‌كانی بسپێررێت به‌كه‌سانی تری خوار خۆی، چونكه پێده‌چێت كه‌سانی ئه‌مین تووشی خیانه‌ت بن و كه‌سانی دڵسۆز و ئامۆژگاریه‌كاریش غه‌ش بكه‌ن له‌كاره‌كانیاندا، خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگاریش فه‌رموویــه‌تی : ▬ يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلنَٰكَ خَلِيفَة فِي ٱلأَرضِ فَاحكُم بَينَ ٱلنَّاسِ بِالحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ♂ واتا : ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا .
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره سپاردنی ئه‌ركه‌كانی به كه‌سانی تر و ڕانه‌پاڕاندیان له‌لایه‌ن داود پێغه‌مبه‌ر خـــۆیــــه‌وه( علیه السلام) به‌كه‌مته‌رخه‌می ناوبردووه، هه‌روه‌ها شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووی خه‌ڵكی به گومڕایی وله‌ڕێ ده‌رچوون ناوزه‌دكردووه، ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌ند ئه‌رك و واجبی خۆیه‌تی به حوكمی دین وپله‌و پایه‌كه‌ی به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كارێكی له‌و شێوه‌یه یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی سیاسه‌ت وبه‌رێوه‌بردنی هه‌موو به‌رپرسێك چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (( كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعیته )) .
ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركرده و خه‌لیفه و ئیمامی موسڵمانان هه‌ستا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌رك و واجبانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌وا هه‌قه‌كانی خوای گه‌وره‌ی به‌جێهێناوه و مافه‌كانی هاوڵاتیانیشی جێ به‌جێكردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌و كاته دوو ئه‌رك ده‌كه‌ویته سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌ویش طاعه‌ت و گوێڕایه‌ڵی بكه‌ن له كاری خیروچاكه‌دا و به‌رگری لێ بكه‌ن بـه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، مادام له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی بمێنێته‌وه .
خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو سه‌رفراز بكات له پێناو جێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره وپێغه‌مبــــه‌ره‌كـه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .