أسرار تعدد الزوجات وشروطه
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية فيها بيان لأسرار تعدد الزوجات وأنه مشروع بكتاب ربنا جل جلاله وسنة نبينا صلى الله عليه وسلم وإجماع أهل العلم، وليس لهذا الأمر من شرط سوى أن يأنس المعدِّد من نفسه العدل، والحكم العام أن الزواج بالثانية مباح؛ وقد يرتقي إلى درجة المندوب أو الواجب بحسب الدواعي الحاملة عليه.
نهێنی فره ژنیی له چیدایه و مه‌رجه‌كانی چییه؟
] kurdish – كوردی – كردي [
شۆخان عمر
پێداچوونه‌وه‌ی: پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
أسرار تعدد الزوجات وشروطه
« باللغة الكردية »
شوخان عمر
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
نهێنی فره ژنیی له چیدایه و مه‌رجه‌كانی چییه؟
به‌و مه‌رجانه‌وه‌ی كه ئیسلام دایناوه بۆ فره‌ژنیی، ده‌توانین بڵێین فره‌ژنی چه‌ندین سودی تێدایه له‌وانه:
1- دوو هۆكاری سروشتی:
· خوای گه‌وره پیاوی وادروست كردوه كه مه‌یلیان زۆره بۆ لای ئافره‌ت و وایان پێ خۆشه زیاد له ژنێكیان هه‌بێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌یل كردنه به‌شێوه‌ی نا شه‌رعی نه‌قۆزرێته‌وه‌و كه‌رامه‌تی ئافره‌تان پارێزراو بێت، خوای گه‌وره فره ژنی (به‌مه‌رجه‌كانی خۆیه‌وه) حه‌ڵاڵ كردوه.
· فره ژنی هۆكارێكی سێكسیی سروشتی له پشته‌وه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پیاو به‌رده‌وام له‌ڕوی توانای سێكسییه‌وه كارایه، به‌ڵام ژن به‌هۆی سوڕی مانگانه‌و دوو گیانی و منداڵ بون و چونه ته‌مه‌نی نائومێدیه‌وه ئه‌و توانایه‌یان وه‌كو پیاو به‌رده‌وام نابێت، واته فره ژنی پیاو له‌م حاڵاتانه‌دا له هه‌ڵه ده‌یپارێزێت.
2- هۆكارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی:
له‌هه‌موو وڵاتانی جیهان و به درێژایی مێژوو به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام ڕێژه‌ی مێینه له نێرینه زیاتر ببوه، ئه‌مه‌ش دوو هۆكاری هه‌یه:
· خوای گه‌وره ویستی وابوه كه رێژه‌ی مێ زیاتر بێت بۆ زیاد بوون، چونكه نێر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ چه‌ند مێینه‌یه‌ك كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیان ببێت، به‌ڵام دوو گیانی و منداڵ بوون و هێلكه ته‌نها بۆ ژنانه، بۆیه زیابونی ژنان واته زیاد بونی خه‌ڵك.
· جانگ و كاره قورسه‌كان كه زیاتر پیاو پێی هه‌ڵده‌ستن وای كردوه رێژه‌یه‌كی زۆریان له‌ناو بچێت.
بۆیه ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كانی پێشوش فره ژنییان حه‌ڵاڵ كردوه، به‌ڵام..........
مه‌رجه و حوكمه‌كانی فره‌ژنی:
ئیسلام فره‌ژنیی به ڕه‌هایی حه‌ڵاڵ نه‌كردوه به‌ڵكو چه‌ند مه‌رج و حوكمێكێ بۆ داناوه:
1- له چوار ژن زیاتر نه‌بێت له یه‌ك كاتدا.
2- پێویسته پیاو دادپه‌روه‌ر بێت له نێوان خێزانه‌كانیدا و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات به تایبه‌ت له‌ڕوی مادیه‌وه، به‌ڵام له‌و شتانه‌دا كه ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ریدا وه‌ك خۆشه‌ویستی و مه‌یل بۆ كردن ئه‌وه واجب نییه.
3- كاتێك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ } [النساء :٣] . مه‌به‌ستی دروست بون و حه‌ڵاڵ بونه نه‌ك واجب بون.
سه‌رچاوه: به كورتی له كتێبی ( العلاقات الأسرية في الإسلام) ی دكتور محمد عبدالسلام.
بڵاوكردنه‌وه‌ی: سایتی ئیسلام په‌یك.