النهي عن البدع ومحدثات الأمور
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
مقالة باللغة الكردية يتحدث الكاتب فيها عن التعريف اللغوي والشرعي لكلمة البدعة مع ذكر المحاذير التي يقع فيها الإنسان المبتدع.
نه‌هی كردن له بیدعه وهه‌موو كرده‌وه داهێنراوه‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
النهي عن البدع ومحدثات الأمور
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
نه‌هی كردن له بیدعه وهه‌موو كرده‌وه داهێنراوه‌كان
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ}[يونس :٣٢].
واتا: ده‌ی له‌پاش ڕاستی هیچ هه‌یه جگه له گومڕایی.
عن جابر - رضي الله عنه - قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( أما بعد، فإن خير الحديث كتاب الله ، وخير الهدي هدي محمد ، وشر الأمور محدثاتها ، وكل بدعة ضلالة )) [رواه مسلم].
واتا: پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم له ووتارىدا ده‌یفه‌رموو: پاشان: چاكترین ووته قورئانه‌كه‌ى خوایه، وه چاكترین ڕێنمایى ڕێنمایى محمده صلی الله علیه وسلم، وه خراپترینى كرده‌وه‌كان داهێنراوه‌كانییه‌تى وهه‌موو داهێنراوێكیش گومڕاییه.
ڕاڤه:
یه‌كه‌م: پێناسه‌ی بیدعه له زمانی عه‌ره‌بی و شه‌رعدا:
1- بیدعه له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای داهێنانی شتێك له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك كه پێشتر نه‌بووه.
2- بیدعه له شه‌رعدا بریتیه له داهێنانى ڕێگایه‌ك یان كارێك یان شێوازێك له دیندا چ له بواری بیروباوه‌ر وگوفتار وكرداردا بێت كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له قورئان و فه‌رموده‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت.
دووه‌م: بزانن كه‌وا كه‌سی بیدعه‌چی ده‌كه‌وێته نێو هه‌ندێ له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، له‌وانه:
1- كه‌سی بیدعه‌چی ئه‌وه‌ی دایده‌هێنێت گومڕاییه به ده‌قی قورئان وسوننه‌ت.
2- ئه‌نجامدانی بیدعه مانای ده‌رچوونه له شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم.
3- بیدعه‌كردن پێچه‌وانه‌ی شایه‌تی دانه كه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه صلی الله علیه وسلم.
4- ناوه‌رۆكی بیدعه‌كردن بریتیه له رخنه‌گرتن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام، چونكه مانای وایه كه ئیسلام ته‌واو نه‌بووه ونوقسانی تێدایه.
5- بیدعه‌كردن ده‌بێته مایه‌ی په‌یدابوونی ناكۆكی وجیاوازی له نێوان موسڵمانان.
6- بڵابوونه‌وه‌ی بیدعه له ناو ئوممه‌تی ئیسلامی ده‌بێته مایه‌ی نه‌مانی سوننه‌ت.
7- ئه‌وه‌ی بیدعه ئه‌نجام ده‌دات حوكم به هه‌واو نه‌فسی خۆی ده‌كات و پابه‌ند نیه به قورئان سوننه‌ت.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره ڕێگای ڕاستمان پێ پیشان بدات و له بیدعه وهه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی داهێنراو كه به پێچه‌وانه‌ی قورئان وسوننه‌ته بمانپارێزێت.