نعم الله علينا
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
إن النِعم التي نرزقها كلها من الله وحده، مثل نِعم الطاعات ونِعم اللذات، فترغب إليه أن يلهمك ويوزعك شكرها... هذا الموضوع مقالة مقتبسة ومترجمة من كتاب ( الفوائد ) لابن قيّم الجوزيّة - رحمه الله تعالى.
شوكرانه بژێری خودا
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1433
﴿ نِعم الطاعات واللذات كلها من عند الله تعالى ﴾
« باللغة الكردية »
ابن قيّم الجوزيّة
ترجمة: فرمان عزيز نجار
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1433
شوكرانه بژێری خودا
ئه‌ی مرۆڤ بزانه هه‌موو به‌خشش و نیعمه‌تێك ته‌نها له خواوه‌یه، نیعمه‌تی به‌ندایه‌تی نیعمه‌تی تام و چێژه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : {وَمَا بِكُمْ مِنْ نِعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ} (النحل:53)، واته: هه‌رچی ناز و نیعمه‌تێكیان هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له خواوه‌یه، پاشان كاتێك ناخۆشی و به‌ڵایه‌كتان بۆ پێش دێت ئه‌وه هانا و هاوار و په‌نا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌به‌ن.
خوای گه‌ورره ده‌فه‌رمووێ: {فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ}(الاعراف:69)، واته: یادی ناز و نیعمه‌ته‌كانی خوا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێ: {وَاشْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ}(النحل:114)، واته: شوكرانه‌ی ناز و نیعمه‌ته‌كانی خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن .
جا هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌م ناز و نیعمه‌تانه له فه‌زڵ و به‌خشش خوداوه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش مرۆڤ زیكر و شوكرانه بژێری خوای ده‌ست ناكه‌وێت مه‌گه‌ر به یارمه‌تی خوا نه‌بێت.
گوناهیش سه‌رگه‌ردانی خودایه بۆ مرۆڤ كه وازی لێ ده‌هێنێت و ده‌یسپێرێته نه‌فسی خۆی، جا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له‌مه‌دا فریای به‌نده‌كه‌ی نه‌كه‌وێت، ئه‌وه هیچ ڕێگایه‌كی تر نیه به فریای بكه‌وێت، كه‌واته: مرۆڤ ناچاره و ئاتاجه كه ملكه‌چ بێت و هانا و هاوار ته‌نها بۆ خوا به‌رێت، تاكو ئه‌م سه‌رگه‌ردانیه‌ی لێ لابه‌رێت و تووشی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بڕیار درابوو و تووشی هات، ئه‌وه پێویسته ملكه‌چ بێت و هانا و هاوار بۆ خوا به‌رێت كه تووشی سزاكه‌ی نه‌كات كه پێوه‌ی به‌نده، مرۆڤ به‌رده‌وام پێویستی به‌م سێ بنچینه‌یه هه‌یه هه‌رگیز سه‌رفرازیش نابێت مه‌گه‌ر به‌و سیانه
نه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
1. شوكرانه بژێری خوا.
2. داوا كردنی سه‌لامه‌تی له خوا.
3. ته‌وبه‌ی ڕاستگۆیانه.
ئه‌گه‌ر بێتوو ووردبییه‌وه له‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وانه هه‌ر هه‌مووی په‌یوه‌سته به (الرغبه) حه‌زلێبوون، و (الرهبه) حه‌زلێنه‌بوونی مرۆڤه، ئه‌م دووانه‌ش به‌ده‌ستی به‌نده نیه به‌ڵكو به‌ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌یه كه چۆنی بوێت دڵه‌كان ئاڵ و گۆڕ ده‌كات، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره یارمه‌تی به‌نده‌كه‌ی بدات ئه‌وه دڵی پڕ ده‌كات له (الرغبه)و(الرهبه)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رگه‌ردانی بكات ئه‌وه وازی لێ ده‌هێنێت و فه‌رامۆشی ده‌كات و دڵی وه‌رناگیرێ، پرسیاریشي لێ ناكرێت، خوای گه‌وره چی بوێت ده‌بێت، چیشی نه‌وێت نابێت.
پاشان بیری كردۆته‌وه ئایا هیچ هۆیه‌ك هه‌یه بۆ سه‌رفرازی و سه‌رگه‌ردانی، یان خودا ته‌نها به‌ویستی خۆی مۆڤ سه‌رفراز و سه‌رگه‌ردان ده‌كات به‌بێ هیچ هۆیه‌ك؟
ئه‌گه‌ر هۆیه‌كه ته‌نها دڵه ئه‌وه خوای گه‌وره دروست كاری ئه‌و دلانه‌یه كه شیاون و یان شیاو نین بۆ توانای هه‌ڵگرتنی چاكه و خرابه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی گیاندار وه‌رده‌گرێت بێ‌گیان وه‌ری ناگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م دووانه‌ش فه‌رقیان هه‌یه له وه‌رگرتن، ئه‌وه‌ی مرۆڤ شیاوی وه‌رگرتنیه‌تی ئاژه‌ڵ شیاوی نیه و وه‌ری ناگرێت، ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ شیاوی وه‌رگرتنیه‌تی مرۆڤ وه‌ری ناگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵه شیاوی نیعمه‌ت بێت به جۆرێك كه بیناسێت، قه‌در و خراپه‌ی بزانێت، بزانێت كه ئه‌وه له به‌خشنده‌ی و فه‌زڵی ئه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شیاوه به‌و نیعمه‌ته، به‌ڵكو ئه‌و نیعمه‌ته هی خوایه به ته‌نها و به ته‌نها له‌وییه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌و جۆره بیری كرده‌وه ئه‌وه نیعمه‌ته‌كه ته‌نها به مولكی خوا ده‌زانێت، شوكرانه بژێری له‌سه‌ر ده‌كات، به به‌خشش و منه‌تی خوای ده‌زانێت، كه‌مته‌رخه‌می خۆی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت له شوكرانه بژێری، ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت ئه‌وه له خێر و فه‌زڵ و چاكه‌ی خواوه‌یه، ئه‌گه‌ر لێشی سه‌نێته‌وه دیاره ئه‌و نیعمه‌ته شیاوی نیه بۆیه لێی سه‌ندۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بیری كرده‌وه ئه‌وه هه‌ر كاتێك خودا نیعمه‌تی زیاتر بداتێ، ئه‌و زیاتر ملكه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت له‌به‌ر ده‌ستی خوا، زیاتر سوپاسی ده‌كات، زیاتر ده‌ترسێ كه خوا نه‌وه‌ك لێی بسه‌نێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی سوپاسی نه‌كردووه، هه‌ر وه‌ك چۆن نیعمه‌تی خۆی له‌وانه سانده‌وه، كه نیعمه‌ته‌كه‌یان نه‌ناسی و حه‌قی خۆیان پێ نه‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر سوپاسی نیعمه‌تی خوای نه‌كرد و به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی كرد ئه‌وه خودا لێی ده‌سێنێته‌وه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:{ وَكَذَلِكَ فَتَنَّا بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لِيَقُولُوا أَهَؤُلَاءِ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ بَيْنِنَا أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِالشَّاكِرِينَ}(الا‌نعام:53)، واته: هه‌ر به‌و شێوه ئێمه هێندێكیان به هێندێكیان تاقی ده‌كه‌ینه‌وه، تا بلێن: ئایا ئه‌وانه خوا ڕێزی لێناون له ناوماندا؟! ئایا خوا زانا نیه به سوپاسگوزاران.
ئا ئه‌وانه نیعمه‌تیان ناسیوه و وه‌ریان گرتووه و خۆشیان ویستووه، سوپاس و ستایشی خوایان له‌سه‌ر كردووه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: {وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ}(الا‌نعام:124)، واته: كاتێك ئایه‌تێكی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز ئیمان ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و دڵ و ده‌روونه‌ی كه شایسته‌یه كه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت.