حكم صلاة النوافل بعد صلاة الفجر

أعرض المحتوى باللغة الأصلية anchor

translation دانـراو : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
1

حوكمى نوێژ كردن پاش نوێژی به‌یانی

2.4 MB DOC
2

حوكمى نوێژ كردن پاش نوێژی به‌یانی

174.8 KB PDF

سؤال أجاب عنه فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام حول صلاة النافلة بعد صلاة الفجر.

    حوكمی كردنی نوێژ پاش نوێژی به یانی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده سته ی به شی زمانی كوردی له ماڵپه ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه وه ی:پشتیوان سابیر عه زیز

    2011 - 1432

    ﴿ حكم صلاة النوافل بعد صلاة الفجر ﴾

    « باللغة الكردية »

    فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    حوكمی كردنی نوێژ پاش نوێژی به یانی

    ئه م پرسیاره ئاڕاسته ی ماڵپه ڕی ئیسلام هاوس كراوه ئه مه ش ده قه كه یه تی :

    پرسیار : ئایا له پاش نوێژی به یانی ئه توانی نویژی سوننه ت ( نوافل ) بكه یت ؟

    وه ڵام : له پاش نوێژی به یانی به ده قی فه رمووده ی صه حیح نوێژی سوننه ت ( نوافل ) ناكرێت وقه ده غه ی لێكراوه ، مه به ستیشمان له نوێژی سوننه ت سوننه تی ڕه هایه ( نوافل مطلقة ) یه ، بۆ نموونه له پاش نوێژی به یانی بۆ خۆت چه ند ڕكات نوێژێك بكه یت و نیه تی سوننه تی لێ بهێنیت، وه ك چۆن ده توانی له كاته كانی تردا بیانكه یت، له م باره یه شه وه ئه م فه رمووده یه هاتووه : عَن ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: لا صَلاةَ بَعْدَ الْفَجْرِ إِلاَّ سَجْدَتَيْنِ) {أَخْرَجَهُ الخَمْسَةُ إلاَّ النَّسَائِيَّ, وصححه الألباني في الإرواء (2/232-236/478)} عه بدوڵڵای كوری عومه ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئه گێڕێته وه كه پێغه مبه ری خودا (صلی الله علیه وسلم) فه رموویه تی : له پاش سپێده ی به یانی هیچ نوێژێك نیه جگه له دوو ڕكات نوێژی فه رزی به یانی.

    به ڵام ده بێت له م مه سئه له یه دا دوو شت جیا بكه ینه وه :

    یه كه میان : ئه گه ر هاتوو كه سێك فریایی كردنی دوو ڕكات نویژی سوننه تی پێش نوێژ فه رزی به یانی نه كه وت، ئه وه ده توانێت پاش نوێژی به یانی بیكاته وه و نیه تی سوننه تی پێش به یانی لێ بهێنیت، ئه مه ش به به ڵگه ی ئه و ڕیوایه ته ی كه هاتووه : ما روي عن عن قَيْسِ بنِ عَمْرٍو قال: "رَأَى رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم رَجُلاً يُصَلّي بَعْدَ صَلاَةِ الصّبْحِ ركْعَتَيْنِ، فَقال رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم: صلاةُ الصّبْحِ رَكْعَتَانِ. فَقالَ الرّجُلُ: إِنّي لَمْ أَكُنْ صَلّيْتُ الرّكْعَتَيْنِ اللّتَيْنِ قَبْلَهُمَا فَصَلّيْتُهُمَا الاَنَ، فَسَكَتَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم) { رواه الإمام أحمد وأبو داود} واته : پێغه مبه ر (صلى الله عليه وسلم) پیاوێكی بینی كه له پاش نوێژی به یانی دوو ڕكات نویژی تر كرد، پێی فةرموو : نوێژی به یانی دوو ڕكاته ، ئه ویش له وه ڵامدا ووتی : من دوو ركات سوننه كه ی پێش نوێژی به یانیم نه كردوه ، بۆیه ئێستا كردمه وه ، پێغه مبه ریش (صلی الله علیه وسلم) بێ ده نگ بوو له مه .

    ئاشكرایه بێ ده نگ بوونی پێغه مبه ریش (صلی الله علیه وسلم) وه ك زانایان ده ڵین نیشانه ی ڕازی بوونی ئه وه له و كاره ، ئه گینا پێغه مبه ر (صلى الله عليه وسلم) بێ ده نگ نه بووه له كاری ناڕه وا .

    دووه میان : كاتێك ئه گه ر كه سیك له ماڵه وه نوێژ به یانی كردبوو، یان له مزگه وتێكی تر نوێژ به یانی كردبوو، چوویه ناو مزگه وتێكی تره وه یان گه ڕایه وه بۆ ئه و مزگه وته ی نوێژه كه ی لێكردبوو، ئه و كاته ئه توانێت دوو ڕكات نوێژی سوننه تی ( تحیة المسجد) سڵاوی مزگه وت بكات، ئه مه یش به به ڵگه ی ئه و فه رمووده یه ی كه ده فه رموێت : (إذا دخل أحدكم المسجد فلا يجلس حتى يصلي ركعتين) } رواه البخاري:444، ومسلم:764} واته : ئه گه ر هه ركاتێك كه سێكتان ڕۆیشته مزگه وته وه با دانه نیشێت هه تاوه كو دوو ڕكات نوێژ ده كات .

    ئه مه ش بۆ هه موو كاتێكه وه ك زانایان ده ڵێن .

    خوای گه وره ش زانا وشاره زاتره .