تاجرتُ مع الله
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
تاجرتُ مع الله: قصة رجل مريض تاجر مع ربه سبحانه وتعالى بصناعته للمعروف لإمرأة محتاجة، فما كانت من المرأة إلا أن رفعت يديها ودعت له دعاءً صادقا، فشفى الله تعالى هذا الرجل وأذهب عنه المرض دونما علاج...
له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد
ئیحسان بورهان ا‌لدین
﴿ تاجرتُ مع الله ﴾
إحسان برهان الدين
له‌گه‌ل خوا بازرگانیم كرد
هه‌ستى به ئازارێك ئه‌كرد له‌ناو دڵیدا، بۆیه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر كردن ڕۆیشته شارى له‌نده‌ن و پاش پشكنینى زۆر، پزیشكه‌كان بینیان یه‌كێك له خوێنبه‌ره‌كانى دڵى ته‌سك بووه‌ته‌وه و پێویسته نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى بۆ بكرێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و خوێنبه‌ره، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه بۆ قاهیره و پێش گه‌ڕانه‌وه‌ى جارێكى تر بۆ له‌نده‌ن به سێ رۆژ، له‌گه‌ڵ براده‌رێكى دانیشتبوو، له‌به‌رانبه‌ریشدا قهسابخانهیهكى لێ‌بوو، ئافره‌تێكى بینى پاشماوه‌ى گۆشت و ئێسقان له‌وێ كۆده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ڕۆیشت و پرسیارى لێ‌كرد كه بۆچى ئه‌و كاره ده‌كات، ئافره‌ته‌كه له وه‌ڵامدا وتى: مێرده‌كه‌م مردووه و شه‌ش كچم هه‌یه چه‌ند مانگێكه تامى گۆشتیان نه‌كردووه.
پیاوه‌كه به‌وه زۆر خه‌مبار بوو داواى له قه‌سابه‌كه كرد هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بڕێك گۆشت به‌و ئافره‌ته بدات، ئینجا ئافره‌ته‌كه نزا و پاڕانهوهیهكى ڕاسته‌قینه‌ى له‌دڵه‌وه بۆ كرد، پیاوه نه‌خۆشه‌كه گه‌ڕایه‌وه ماڵى خۆى و هه‌ستى به خۆشى و چالاكیه‌ك كرد له لاشه‌یدا، ته‌نانه‌ت بیرى له‌وه‌ش كرده‌وه كه نه‌چێته له‌نده‌ن بۆ نه‌شته‌رگه‌رى، به‌ڵام پاش سووربوونى خێزان و مناڵه‌كانى بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ له‌نده‌ن، له‌وێ گوێى له هه‌واڵێكى سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو…نه‌خۆشییه‌كه به‌ته‌واوه‌تى چاك بووه‌ته‌وه و پێویستى به چاره‌سه‌ر نه‌ماوه! پیاوه‌كه به كوڵ ده‌ستى به‌گریان كرد و وتى: بازرگانیم له‌گه‌ڵ خواى خۆم كرد.
به‌ڵێ ئه‌و پیاوه بازرگانی له‌گه‌ل په‌روه‌ردگارى كرد، بازرگانییه‌ك كه ڕزگاربوونى دونیا و دواڕۆژى تێدابوو.
چاكه كردن خه‌سڵه‌تێكى زۆر به‌رز و سیفه‌تێكى زۆر جوانه، چاكه كردن له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانى خوا به ماڵ، یان به یارمه‌تى، یان به زانست، به‌خشین و چاكه له‌گه‌ل دایك و باوك و، قهرزبژاردن بۆ خه‌ڵكى و ناوبژى كردن له‌نێوان ناكۆكه‌كان و سه‌ردانى نه‌خۆش و ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى خه‌ڵكى، هه‌موو ئه‌م سیفه‌تانه خۆشبه‌ختى دونیا و دواڕۆژى تێدایه.
(أبو هريرة) ڕه‌زاى خواى لێبێت له پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌گێڕێته‌وه فه‌رموویه‌تى: (يا نسا‌ء المسلمات لا تحقرن جارة لجارتها ولو فرسن شاة) متفق علیه.
واته: واته ئه‌ى ئافره‌ته موسوڵمانه‌كان هیچ شتێك بۆ دراوسێكه‌تان به‌كه‌م مه‌زانن، ئه‌گه‌ر پێى مه‌ڕێكیش بێت.
هه‌روه‌ها له (جابر بن عبدالله)ه‌وه هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى: (كل معروف صدقة) متفق علیه. واته: هه‌موو چاكه‌یه‌ك سه‌ده‌قه‌یه.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵاى كوڕى موباره‌ك له‌ماڵى خۆى ده‌به‌خشێته زانایان، كه‌سێكیش له خه‌ڵكى (مه‌رو) بیویستایه حه‌ج بكات له‌پاره‌ى عه‌بدوڵڵاى كوڕى موباره‌ك حه‌جى ده‌كرد، ئینجا قه‌رزى قهرزارانیشى ده‌بژارد و مه‌رجی له‌گه‌ڵ ده‌كرد كه ناوى نه‌هێنێت.
هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه: گه‌وره‌ترین كاره‌سات ئه‌وه‌یه تواناى چاكه و به‌خشینت هه‌بێت و نه‌یكه‌یت.
بۆچوونى پزیشكى: (ئالان لیكس) به‌ڕێوبه‌رى پێشووى په‌یمانگاى (النهوض بالصحة) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هاوكارى كردنى خه‌ڵكى یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى دڵ و ده‌روون، چونكه كۆمه‌ككردنى خاوه‌ن پێویستى بیركردنه‌وه له خه‌م و گرفته كه‌سایه‌تیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌بێته مایه‌ى هه‌ستكردن به ئاسووده‌یى، هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ره‌وه وتوویه‌تى: مرۆڤ ناچار نییه ده‌ستى یارمه‌تى بۆ خاوه‌ن پێویستیه نامۆكان درێژ بكات ،به‌ڵكو ئازاده له دان و نه‌دانى ئه‌و بڕیاره، هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌شه له بڕیارداندا كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ره‌نجامى ده‌روونى چاك بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى یارمه‌تییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینى مرۆڤ ناچاره یارمه‌تى كه‌س و كار و براكانى بدات.
له هه‌ندێ توێژینه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه لێبووردن و چاوپۆشی كردن له خه‌ڵكى و تووڕه‌نه‌بوون گرنگى زۆرى هه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ى لێهاتووى سیسته‌مى به‌رگرى (مه‌ناعه) له مرۆڤ و پاراستن له جۆره‌كانى نه‌خۆشى، دهكرێتیش بڵێین هه‌موو كردارێكى چاكه له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ى چاكبوونى حاڵى ده‌روونى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى مه‌ناعه له له‌شدا له‌دژ نه‌خۆشى و تێكچوونى بارى ده‌روونى مرۆڤ.
- به ده‌ستكارییه‌وه له سایتى (صید الفوائد) وه‌رمگرتووه.