استمنى في نهار رمضان وأكل

أعرض المحتوى باللغة الأصلية anchor

1

به‌ده‌ستی خۆی له ڕۆژی‌ ڕه‌مه‌زاندا ئاوی خۆی هێناوه‌ته‌وه‌ وپاشان نانی خواردووه

466.5 KB DOC

أجاب موقع الإسلام سؤال وجواب عن سائل يسأل عن حكم من استمنى في نهار رمضان وأكل؛ ومما جاء في الجواب:قال ابن قدامة رحمه الله : "لا شك أن العادة السرية محرمة عند أكثر أهل العلم كما قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله ، فإذا كان استعمالها في شهر رمضان كان ذلك أعظم ، فإذا وقع الإنزال بسبب العادة السرية كان انتهاك حرمة الصيام أشد إثماً ، وعليه فمن أنزل المني فقد أفطر وعليه أن يمسك بقية يومه الذي أنزل فيه ، ولا يجوز له الإفطار لحرمة الشهر الكريم..."

بهدهستی خۆی له ڕۆژی ڕهمهزاندا ئاوی خۆی هێناوهتهوه وپاشان نانی خواردووه

وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له سایتی ئیسلام هاوس

﴿ استمنى في نهار رمضان وأكل ﴾

پرسیار : لهمانگی ڕهمهزاندا بهدهستی خۆم ئاوی خۆم هێنایهوه، پاشان لهیهكێك له گۆڤاره ئیسلامیهكاندا خوێندمهوه كه ئاوی خۆ هێنانهوه ڕۆژوو بهتاڵ دهكاتهوه، بهڵام كهفارهت واجب ناكات ( مهبهست له ئازادكردنی بهندهیهك، یان خواردنی شهست ههژار ) ئایا ئهمهراسته ؟

پرسیاری دووهمیشم ئهوهیه كاتێك زانیم كه ڕۆژووهكهم بهتاڵه دهستم كرد بهنان خواردن، ئایا نهگرتنی ئهو ڕۆژه كهفارهتی ئهوێت یان نا ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه لهسهر وهڵامدانهوهتان ؟

وهڵام : گومانی تێدا نیه مومارهسهكردنی ( خووی نهێنی = دهستهپهڕكردن ) لای زۆربهی زانایــان كارێكی حــهرام و قهدهغهركراوه، هــهروهك شێخ الإســـلام ابـن تیـمیـة ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئاماژهی پێكردووه، مومارهسهی ئهم كارهش لهمانگی رهمهزاندا گوناههكهی گهورهتره دهكات، جا ئهگهر ئاوی پیاو هاتهوه بههۆی مومارهسهكردنی ئهم خوه نهێنیهوه ئهوه ڕێزو حورمهتی رهمهزان شكاوه و گوناهیشی زیاتره، جا ههركهس بهدهستی خۆی ئاوی خۆی هێنایهوه ئهوه ڕۆژووهكهی شكاوه و دهبێت ئهو ماوهیهشی كهماوه وازلهخواردن وخواردنهوه بهێنێت، وهلهبهر ڕێزو حورمهتی مانگی ڕهمهزان نابێت ڕۆژوهكهی بشكێنێت و دهست بكات بهخواردن و خواردنهوه، لهبهر ئهوه پێویسته لهسهرت تهوبه بكهیت لهسهر ئهوهی كه بهدهستئهنقهست وبهئارهزووی خۆت ئاوی خۆت هێناوهتهوه، دیسان تهوبهیش لهسهر ئهوه بكهیت كه باقی ڕۆژهكهیش وازت لهخواردن و خواردنهوه نههێناوه و ڕێز و حورمهتی ئهو مانگه پیرۆزهت شكاندوه به خواردن وخواردنهوه، پێویسته لهسهرت ڕۆژێك لهتۆڵهی ئهو ڕۆژهدا بهڕۆژوو ببیتهوه، ئاگاداری ئهوهش به كه خێر وخێرات وصهدقه زۆر بكه و ڕۆژووی سوننهت بگره چونكه چاكه وخێركردن تاوان و خراپه و گوناههكان دهسڕنهوه و نایانهێڵن، خوای گهورهش لێبورده و بهڕهحمه .

پهروهردگار لهههموو كهس زانا و شارهزاتره .

پۆڵێنه‌كان