واجب المسلم في شهر رمضان
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
الإنسان المسلم يجب عليه أن يتغير نحو الأفضل في شهر رمضان المبارك في جميع جوانبه النفسية والفكرية والجسدية والاقتصادية والاجتماعية؛ لأن هذا التغير هو سر عظيم من أسرار شهر رمضان المبارك، هناك عدة نقاط يجب على المسلم مراعاتها طيلة أيام هذا الشهر الكريم ومنها: 1- أن يحافظ على أداء الصلوات... 2- أن يكون حسن الأخلاق... 3- أن يكثر من الطاعة...
ئه‌ركی باوه‌ڕداران له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا
﴿ واجب المسلم في شهر رمضان ﴾
زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
زاكروس هموندي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
ئه‌ركی باوه‌ڕداران له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا
سوپاس بۆ په‌روه‌ردگاری به‌سۆز و به‌زه‌یی كه جارێكی تر ده‌رفه‌تی داین بگه‌ینه‌وه به‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ودرود وصهڵاواتیش بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌له‌م مانگه‌دا خوای گه‌وره كردی به خاتم الأنبیاء وسید المرسلین .
خوشك وبرایانی باوه‌ڕدارم پێویسته له‌سه‌رمان هه‌میشه سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارمان بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌تی داوین بۆ سه‌ر شاڕێگای ئیسلام وكردوینی به ئوممه‌تی محمد المصطفی، چونكه به‌ڕاستی نیعمه‌تی ئیمان و ئیسلام له‌هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره كه پاشه‌ڕۆژی هه‌موومانی پێوه به‌نده .
ئازیزان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قازانجی باوه‌ڕدار له‌وكاتانه‌دایه كه به‌ندایه‌تی تێدا ده‌كات بۆ خوای گه‌وره، وفه‌رمان ده‌كات به‌چاكه وقه‌ده‌غه ده‌كات له‌خراپه، و پاره‌و پوڵ ده‌به‌خشێت ویارمه‌تی هه‌ژاران ده‌دات و قورئانی پیرۆز ده‌خوێنێت وذیكر ویادی خودا ده‌كات .
خۆشه‌ویستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان تایبه‌تی مه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه له‌ڕووی تام و چێژی عیبادهت وگه‌رم و گوڕی له‌ئه‌نجامدانیدا، پێویسته ئێمه‌ش به‌فرصه‌ت و هه‌لی وه‌ربگرین وتوێشووی خۆمانی لێ پڕكه‌ین، ئه‌وه‌ش گرنگه ڕه‌چاوی بكه‌ین له‌م خاڵانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه :
1) زۆر به‌ندایه‌تی كردن وته‌رخانكردنی هه‌موو كاته‌كان بۆ به‌ندایه‌تی كردن به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، ودوركه‌وتنه‌وه و خۆ خه‌ریك نه‌كردن به‌دونیا و وزاهێنان له‌گاڵته وگه‌پ وقسه‌ی بێ كه‌ڵك وزۆر نووستن، چونكه له‌نێو موسڵماناندا هه‌یه وا له‌ڕه‌مه‌زان گه‌شتوه كه ئه‌م مانگه مانگی ته‌مه‌ڵی ونووستن وخواردن وخواردنه‌وه و سفره ڕازاندنه‌وه‌یه، یان وا تێگه‌شتوه كه مانگی یاریكردنی شه‌وانه و شه‌ونخونی كێشانه به‌دیار به‌رنامه و زنجیره درامای بێ كه‌ڵك وڕه‌وشت ڕۆشێنهوه، باوه‌ڕداری ژیر ئه‌م مانگه پیرۆزه هه‌موو كات وساتێكی به‌هه‌ل وه‌رده‌گرێت كه زیاتر عیبادهت و به‌ندایه‌تی خودای میهره‌بانی تێدا بكات، نه‌وه‌ك به‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بكه‌ون كه جویرهئیل ( علیه السلام ) دوعای لێكردوون و فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك بگاته ڕه‌مه‌زان وبهندایهتیهكی باشی تێدا نه‌كات كه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه په‌روه‌ردگار لێی خۆش بێت ئه‌وا دووربێت له له‌ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله وعلیه وسلم ) ئامینی كردووه له‌سه‌ر ئه‌م نزا و پاڕانه‌وه‌ی جویرهئیل ( علیه السلام ) .
هه‌روه‌ك له‌سه‌حیحی ابن حباندا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله وعلیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " إن جبریل عرض لي فقال : بعد من أدرك رمضان فلم یغفر له، فقلت آمين ) .
2) زۆر قورئانخوێندن و خه‌تمكردنی زیاتر له‌جارێك وزانیاری كۆكردنه‌وه ودراسه و لێكوڵینه‌وه كردن له‌سه‌ر نهێنی و ئیعجازی قورئان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای ئه‌م كاره‌یان هه‌یه، چونكه مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی قورئانه، جوبره‌ئیل ( علیه السلام ) هه‌موو ساڵێك له‌م مانگه‌دا جارێك هه‌موو قورئانی به پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌وته‌وه ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌روه‌ك عبد الله‌ی كوڕی عه‌باس ( خوایان لی ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه فه‌رموویه‌تی : ..... كان جبریل یلقاه فی كل لیلة من رمضان فیدراسه " {متفق علیه } .
چونكه فێربوون و خه‌ڵك فێركردنی قورئانی پیرۆز كارێك ئیجگار گرنگ و پیرۆزه له‌ئاینی ئیسلامدا، وه‌ك لهفهرموودهیهكی سه‌حیحدا هاتووه: " خیركم من تعلم القرن وعلمه " { رواه البخاري } واته چاكترینتان ئهوانهتانن كه خۆی فێری قورئان ده‌كات و خه‌ڵكانی تریش فێر ده‌كات .
3) مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی پاڕانه‌وه و نزا و خۆ زه‌لیلكردنه له‌به‌ردم خوای گه‌وره‌دا، گومانی تێدا نیه نزا و پاڕانه‌وه‌ش عیباده‌ته، وه‌ك پێشه‌وای ئازیزمان فه‌رموویه‌تی : " الدعا‌ء هو العبادة " { رواه أبو داود } واته : نزا و پاڕانه‌وه له‌خوای گه‌وره په‌رستنی په‌روه‌ردگاره، به‌ڵام پێویسته بزانین نزا و پارانهوهیهك كه ته‌نها و ته‌نها هاواركردن بێت له په‌روه‌ردگار و غه‌یری ئه‌و كه‌سێكی تر نه‌كرێت به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریكی، چونكه ئه‌وه سنووری خوای گه‌وره‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ببه‌زێنرێت .
كه‌واته له‌كاتی ڕۆژوو شكاندن و پارشێو كردن و سوژده و نێوان بانگ و قامه‌ت و وپاش نوێژ عه‌سری ڕۆژانی هه‌ینی زۆر له‌خوای گه‌وره و میهره‌بان بپاڕێره‌وه بۆ خۆت و ماڵ‌و منداڵ و باوك ودایكت و خزم و كهسو كارت به‌تایبه‌تی و سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی كه خوای گه‌وره ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆی به‌سه‌رتاندا بڕێژێنێت و بتانگێڕێت له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا لێیان خۆش ده‌بێت، ئه‌وه‌شت له‌بیر نه‌چێت دوعا و نزا به‌تایبه‌تی بكه بۆ میلله‌تی كوردی موسڵمان كه خوای گه‌وره بیاپرێزێت له پیلانی دوژمن ناحه‌زان و ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانه‌وێت ئه‌م میلله‌ته باوه‌ڕداره له‌خشته به‌رن و به‌ره‌و لێواری هه‌ڵدێر و گومڕایی بیبه‌ن .
4) به‌خشینی ماڵ و پاره و پوڵ و سامانت له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژار و نه‌دارن، چونكه پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م مانگه پیرۆزه‌دا دهستگوشادترین كه‌س بووه، وه‌ك لهڕێوایهتێكدا كه ابن عابس ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێت : " كان رسول الله ( صلی الله وعلیه وسلم ) أجود الناس، وكان أجود ما یكون فی رمضان " { رواه البخاري ومسلم } واته پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت زۆر ماڵی ده‌به‌خشی و زۆر سه‌خی بووه، به‌ڵام له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا زباتر ماڵی ده‌به‌خشی و سه‌خی تر بوو .
ئه‌ی خوشك و برای باوه‌ڕدارم ماڵی دونیا و سامانه‌كه‌ت لا خۆشه‌ویستر نه‌بێت له ره‌زامه‌ندی خودا و چوونه به‌هه‌شتت، چونكه ڕۆژێك دێت به‌جێی ده‌هێڵێت وده‌بێته میرات و ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كی باشیش له‌دوای خۆت به‌جێ نه‌هێڵێت باوه‌ڕ ناكه‌م خێرێكیشت بۆ بكه‌ن، و ده‌بێته كێشه و ململانێ‌یان له‌سه‌ر ماڵ و سامانه‌كه‌ی تۆ، جا ئێستا شوكر به‌خودا پاره و سامانه‌كه‌ت له‌به‌ر ده‌ستی خۆتدایه و ببه‌خشه و درێغی مه‌كه له‌خوا ڕازیكردن له‌خۆت، چونكه به‌خشینی ماڵ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه :
أ- ماڵه‌كه‌ت وپاره‌و پوڵهكهت كه‌م ناكات به‌ڵكو زیاد ده‌كات وبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته ناو ماڵه‌كه‌ت.
عن أبي هريرة ( رضي الله عنه ) أن رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) قال: " ما نقصت صدقة من مال " { رواه مسلم } .
به به‌خشین ماڵه‌كه‌ت كه‌م ناكات وه خوای گه‌وره زیاترت پێ ده‌به‌خشێت.
عن أبي هريرة (رضي الله عنه ) أن رسول الله صلى الله عليه وسلم ) قال: " قال تعالى: يا ابن آدم أنفق ينفق عليك " { رواه البخاري ومسلم }
خوای گه‌وره له‌م فه‌رموده قودسیهدا فه‌رمووی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ببه‌خشه ئێمه‌ش له‌سه‌رت ده‌به‌خشین ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ماڵ وسهروهتت زۆربێ ئه‌وا ده‌ست بكه به به‌خشینی ماڵت.
ب: سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كان ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خوای گه‌وره له گوناهه‌كانت خۆشبێ ببه‌خشه چونكه به‌خشین گوناهـ ده‌سڕێته‌وه .
عن معاذ بن جبل قال: قال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ): "... الصدقة تطفئ الخطيئة كما تطفئ الما‌ء النار " { رواه الترمذي }
واته : وه‌كو چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه ئه‌وه‌هاش به‌خشینی ماڵوسامان ولهپێناوخوادا گوناهه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه و نایانهێڵێت .
ج : خۆپاراستن له‌دۆزه‌خ : عن ابن مسعود ( رضي الله عنه ) قال رسول الله صلى الله عليه وسلم ) : " ليتق أحدكم وجهه النار لو بشق تمرة " { رواه البخاري ومسلم } واته : با هه‌ر كه‌سێك ڕووی خۆی له‌ئاگر بپارێزێت ئه‌گه‌ر به‌به‌خشینی له‌ته خورمایه‌كیش بێت .
د : ماڵ به‌خشین له‌پێناو خوای گه‌وره ده‌بێته سێبه‌ر و چه‌ترێك له‌ڕۆژی دواییدا ، عن عقبة بن عامر ( رضي الله عنه ) قال : سمعت رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) یقول : " كل أمريء فی ظل صدقته حتی یقضي بین الناس " { رواه ابن خزیمة } واته : هه‌موو كه‌سێك له‌سێبه‌ری خێر وماڵبهخشینهكهی خۆیدایه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه موحاسبه و لێپرسینه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : " ظل المؤمن یوم القیامة صدقته " { رواه الإمام أحمد } واته : سێبه‌ری باوه‌ردار له‌ڕۆژی دواییدا خێر و ماڵبهخشینهكهیهتی.
ده‌ی كه‌واته ببه‌خشه له‌و ماڵ و سامانه‌ی كه به ئه‌مانه‌ت له‌ده‌ست تۆدایه و سبه‌ینێ پاش مردنت تۆ خاوه‌نی نیت، ببه‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ژێر سێیهری خێر وچاكه‌ی خۆته‌وه له‌ڕۆژ ێكدا كه كه هیچ سێبه‌ر و سایه‌یه‌ك نیه جگه ئه‌و سێبه‌ره‌ی كه خوا دروستی ده‌كات بۆ بڕواداران .
هـ : به‌خشین به‌نهێنی و دوور له‌چاو وڕوپامایی خه‌ڵكی، چونكه ئه‌م جۆره باشتر و پاكتره وخێری تێدایه بۆ تۆ لای خوای گه‌وره و خاوهنهكههشی له‌ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌هێنێته ڕیزی ئه‌و حه‌وت كۆمه‌ڵه‌ی كه له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوادان، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتوه كه پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " سبعة یظلهم الله فی ظله یوم لا ظل إلا ظله ....... ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتی لاتعلم شماله ما تنفق بیمنه " { رواه البخاري ومسلم } واته حه‌وت كۆمه‌ڵ له‌ڕۆژی دواییدا ئه‌وه‌تان له‌ژێر سێبه‌ری خودادان ..... یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵانه كه‌سانێكن كه خێر وچاكه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌یشارنه‌وه كه ده‌ستی ڕاستیان ده‌یكات وده‌ستی چه‌پیان پێی نازانێت .
چونكه به‌خشینی نێهنی تووڕه‌یی په‌روه‌ردگار ده‌كوژێنێته‌وه وه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه، عن معاویة بن جیدة ( رضي الله عنه ) عن النبی ( صلی الله علیه وسلم ) قال : " إن صدقة السر تطفيء غضب الرب تبارك وتعالی " { رواه الطبراني } .
و : له‌م مانگه پیرۆزه‌دا هه‌وڵبده ئیفطار بۆ ڕۆژوه‌وانان بكه‌یته‌وه و نانی ئێواره‌یان بۆ ئاماده بكه‌یت، چونكه ئیفطاركردنهوه بۆ كه‌سی ڕۆژوه‌وان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كه‌سه خێری ده‌گاتێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ك پێشه‌وای ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " من أفطر صائما كان له مثل أجره من غیر أنه لا ینقص من أجر الصائم شي‌ء " { رواه الترمذي } .
ي : ئه‌وه‌ش بزانه پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ هۆكاره‌كانی دونیا به‌كارده‌هێنێت له چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كان، یه‌كێكیش له‌و شتانه‌ی كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی پێ ده‌كرێت خێر و صه‌ده‌قه‌كردن و یارمه‌تیدانی هه‌ژارانه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه فه‌رمووده گه‌لێك هاتوون له‌و فه‌رموودانه‌ش پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " داووا مرضاكم بالصدقة " { رواه الترمذي فی صحیح الجامع الصغیر } واته : چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانتان بكه‌ن به صه‌ده‌قه و خێركردن .
ئه‌و پاره پوڵه زۆره‌ی ده‌یده‌یت به عیاده و كلینكی دكتۆره‌كان كهمێكیشی ببه‌خشه له‌پێناو خوادا به‌نیه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش ونهخۆشیهكانتان، به یارمه‌تی په‌وره‌دگاری باڵاده‌ست ده‌بێته شیفا و نه‌هێشتنی ناخۆشیه‌كان .
خوای گه‌وره یارمه‌تی هه‌موان بدات له‌سه‌ر گرتنی ڕۆژووی ئه‌م مانگه پیرۆزه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دڵه‌كانمان به یاد وذیكری په‌روه‌ردگار وبه‌زه‌یی هاتنه‌وه یهههژار ولیقهوماواندا ( ئامین یارب العالمین )
وصلی الله وسلم علی سید المرسلین وعلی آله وصحبه وسلم .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته