صاحب الحدث الأكبر هل له تغسيل الميت
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
أجاب موقع الإسلام سؤال وجواب عن سائل يسأل عن حكم جواز غسل الميت للرجل إذا كان جنباً أو كانت المرأة حائضاً؟؛ ومما جا‌ء في الجواب:قال ابن قدامة رحمه الله : "ولا نعلم بينهم اختلافاً في صحة تغسيلهما وتغميضهما له ـ الحائض والجنب ـ ، ولكن الأولى أن يكون المتولي لأموره ، في تغميضه وتغسيله ، طاهراً لأنه أكمل وأحسن.
خاوه‌ن بێ ده‌ست نوێژی گه‌وره ( له‌ش گران و له‌ش پیس )بۆیان هه‌یه مردوو بشۆرن
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له سایتی ئیسلام هاوس
﴿ صاحب الحدث الأكبر هل له تغسيل الميت ﴾
پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك له‌شی گران وجهنابهتی له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌تێك له سووڕی مانگانه‌دا بێت دروسته مردوو بشۆرن ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ودرود وڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر محمد المصطفی وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ده‌ست ونوێژ و له‌ش پاكی به‌مه‌رج نه‌گیراوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه مردوویه‌ك ده‌شۆرێت، ابن قدامه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌ڵێت : هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌نێوان زانایاندا سه‌باره‌ت به ڕاستی ودروستی شۆرینی ئه‌و مردووه‌ی كه كه‌سێكی له‌ش گران یان ئافره‌تێكی خاوه‌ن حه‌یز بیشوات، به‌ڵام باشتر و له‌پێشتر ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی كه مردوو ده‌شوات له‌شی پاك بێت و ده‌ست نوێژی هه‌بێت ( المغني 2/162).
ئیمامی نه‌وه‌ویش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : دروسته بۆ له‌ش گران و ئافره‌تی حه‌یزدار كه مردوو بشۆرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كهراههتێكی هه‌بێت، به‌ڵام ابن سیرین و حه‌سه‌ن به‌لایانه‌وه مه‌كروهه، ئیمامی مالیكیش به‌لایه‌وه وایه كه‌سی له‌ش گران مه‌كروهه مردوو بشۆرێت، به‌ڵگه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌كروه نیه مردوو بشۆرن ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانیش وه‌ك غه‌یری خۆیان پاك وخاوێنن ( شرح المهذب5/145.
پرسیاریش كراوه له لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ فه‌توادان له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه كه ئایا دروسته ئافره‌تێك له سوڕی مانگانه‌دا بێت مردوو بشۆرێت و كفنی بكات ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتویانه : دروسته بۆ ئافره‌تێك كه له‌سوڕی مانگانه‌دا بێت ئافره‌تێكی مردوو بشۆرێت و كفنی بكات، له پیاوانیشدا دروسته ته‌نها پیاوه‌كه‌ی خۆی بشوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوڕی مانگانه هیچ ڕێگریه‌ك دروست ناكات له‌به‌رده‌م شۆرینی مردوودا .
پرسیاریش كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه ئایا هه‌ر كه‌سێك كه مردوو ده‌شۆرێت واجبه له‌سه‌ری كه ده‌ست نوێژی هه‌بێت ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی : نه‌خێر مه‌رج نیه، واته مه‌رج نیه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه مردووه‌كه ده‌شوات ده‌ستوێژی هه‌بێت، به‌ڵام زانایان ووتویانه نابێت كه كه‌سانی له‌ش گران و جه‌نابه‌ت له چوارده‌وری مردوو بن، چونكه فریشته‌كان ناچنه ئه‌و جێگا و خانوه‌ی كه له‌ش گران و له‌ش پیسی تێدا بێت، "لقا‌ء الباب المفتوح" ( 78 ).
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام