أخذ الأجرة على المتأخر في إعادة الإعارة

أعرض المحتوى باللغة الأصلية anchor

translation دانـراو : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

سؤال أجاب عنه فضيلة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله، ونصه: «يتم في بعض المساجد إعارة الكتب بشرط أن من يتأخر في إرجاع هذه الكتب عن المدة المحددة يدفع عن كل يوم يتأخر غرامة معينة من المال تنفق على المسجد أو لمصلحة المسجد، هل يجوز هذا يا سماحة الشيخ؟».

وهرگرتنی كرێیهك لهبری دواكهوتنی گهڕانهوهی شتێكی خوازراو

ئهم پرسیاره له سهماحهتی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕهحمهتی خوای لێبێت ) كرا :

پرسیار : لهههندێك مزگهوتهكاندا كتێب یان كاسێت به شێوهی خواستن ( استعارة ) دهدرێت بهخهڵكی بهڵام بهمهرجێك ههركهسێك ئهو كتێبهی یان ئهو كاسێتهی لهكاتی دیاری كراوی خۆیدا نهگهراندهوه ئهوا بڕێك پارهی وهك غهرامه لێ دهسهنرێت، كه دواتر ئهو پارهیه له خزمهتكردن و بهرژهوهندیهكانی ئهو مزگهوتهدا خهرج دهكرێت، ئایا ئهمه دروسته ئهی سهماحهتی شێخ ؟

وهڵامی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت )

بهڵێ دروسته، چونكه ئهم كاره دهچێته ژێر بابهتی بهكرێگرتنهوه، ئهگهر دوابخرێت ئهوكاته پهیوهست دهكرێت بهوهرگرتنی كرێیهكهوه، ئهویش كرێی سوود وهرگرتنه لهو كتێبه یان لهو كاسێته لهكاتێكی دیاری كراودا، لهبهر ئهوه من هیچ شتێكی تێدا نابینم، لهبهر ئهوهی هانی خهڵك بدرێت لهسهر وهفاكردن به پهیمان و بهڵێنهكانیانهوه، تاوهكو كهمتهرخهمی نهكرێت لهمانهوهی ئهو شته خوازراوانه لای ئهو كهسهی خواستویهتی، جا ئهگهر بۆ نموونه پێنج ڕۆژت دیاری كرد یان شهش ڕۆژ و پاشان پێت ووت : ئهگهر لهو ماوهیه دواتخست وزیاتر لاتمایهوه دهبێت لهبری ئهوه بڕێك پاره بدهیت، ئهوه من هیچ شتێكی تێدا نابینم إن شاء الله، چونكه بهرژهوهندیهكی گهورهی گشت لایهكی تیدا دهبینرێتهوه .

خوای گهورهش زاناتر و شارهزاتره .

سهرچاوه : ماڵپهڕی شێخ عبد العزیز بن باز .