فضل أيام عشر ذي الحجة والأعمال الواردة فيها
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
إن من فضل الله ومنته أن جعل لعباده الصالحين مواسم يستكثرون فيها من العمل الصالح، وأمد في آجالهم فهم بين غاد للخير ورائح، ومن أعظم هذه المواسم وأجلها أيام عشر ذي الحجة.
فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی
ده رۆژی مانگی ذی الحجة وئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كانی
فضل أيام عشر ذي الحجة والأعمال الواردة فيها
نوسینی :حاجی ئومێد چروستانی
الكاتب : أوميد عمر علي
وه‌رگێڕانی : پشتیوان سابیر عزیز
الترجمة : بشتيوان صابر عزيز
فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی
ده رۆژی مانگی ذی الحجة وئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كانی
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌و میهره‌بان و درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وهاوهڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
خوشك وبرایانی ئازیز ئاشكرایه لای هه‌مووان ده‌رگای په‌رستش و عبادهتهكانی خوای گه‌وره هه‌میشه واڵایه له‌به‌ر ده‌م به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌دا ، به‌ڵام په‌روه‌ردگار وه‌ك میهره‌بانیه‌كی زیاتری خۆی هه‌ندێك وه‌رز ومهوسمی تایبه‌تی ده‌ست نیشان كردوه، تاوه‌كو به‌نده‌كانی خوای گه‌وره‌هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆیان زیاتر بكه‌ن و ئه‌و مه‌وسم و وهرزانهبهههل و فورسه‌ت وه‌ربگرن له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی زیاتری ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان و پێشبڕكێ كردن له‌نێوان خۆیاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌نده‌یه‌كی ڕاست و دروستی خوای گه‌وره‌بن .
جا خۆشبه‌خت و سه‌رفراز ئه‌و كهسهیهبتوانێت ئه‌م وه‌رز و ههلانهلهكیس خۆی نه‌دات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بتوانێت لهطاعهت و به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌دا به‌سه‌ریان به‌رێت .
له‌و وه‌رز و مهوسمانهش كه‌پاداشت و خێرێكی زیاتری ههیهلهڕۆژهئاساییهكانی تر ( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) یه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خواش ( s ) شاهیدی گه‌وره‌ی وزیاده‌فه‌زڵی بۆ داوه، كه‌باشترین ڕۆژه‌كانی دونیایه، وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ئیمانداران هانده‌دات كه‌زیاتر كرده‌وه‌ی چاك و به‌ندایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاری تیادا ئه‌نجام بده‌ن ، نه‌ك هه‌ر ئهوهندهبهڵكو په‌روه‌ردگار له‌به‌ر گه‌وره‌ی ئه‌م ڕۆژانهسوێندی به( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) خواردووه، ئه‌مه‌ش بهسهلهسهر گه‌وره‌ی و شه‌ره‌ف و خاوه‌ن ڕێزی ئه‌م شه‌وانه، چونكهكهسی گه‌وره( واتهخوای گه‌وره) ته‌نها سوێند به‌شتانێكی گه‌وره‌و به‌ڕێز ده‌خوات .
ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌مرۆڤی موسڵمان زیاتر هه‌وڵبدات زۆر به‌شادی و خۆشبه‌ختی پێشوازی له‌م بۆنانهبكات ، جا خوشك برای به‌ڕێز با هه‌موو لایه‌كمان قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێ هه‌ڵماڵین ، ئه‌مڕۆ كهڕۆژی كۆشش وكاركردنه، خۆ ماندوو بكه‌ین بۆ ڕۆژگارێك كه‌هه‌موو كه‌س پێویستی بهچاكهوكاری خێر هه‌یه،ئه‌و ڕۆژه‌ش رۆژی پاداشت وه‌رگرتنه‌وه‌یه، ڕۆژی جیابوونه‌وه‌ی بهرهكانهبهرهی ئیمانداران و موسڵمانان له‌لایه‌ك ، به‌ره‌ی بێباوه‌ڕان وله‌خودا یاخیان له‌لایه‌كی تر، رۆژگارێكههیچ په‌شیمان بوونه‌وه‌و ئاخ و ئهسهفێك سوودی نی یه .
له‌خوای گه‌وره‌داواكارین كه‌له‌به‌ره‌ی ئیمان دارانمان بگێڕێت و یارمه‌تیمان بدات كهبهندایهتی وخواپهرستیهكانمان له( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة ) زیاتر بكه‌ین به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) دیاریان كردووه.
به‌چی شێوه‌یه‌ك پێشوازی له‌م دهشهوهبكهین ؟
١- تهوبهكردنێكی ڕاست ودروست :
پێویستهلهسهر باوه‌ڕداری ڕاستهقینهوهرز و مهوسمهكانی طاعه‌ت و خوا په‌رستی بهتهوبهكردنێكی ڕاست و دروست پێشوازی بكه‌ین ، په‌یمان بده‌ین به‌خوای گهورهكهبهڕاستی واز له‌و تاوانانهدێنین كهكردومانه، چونكهتهوبهكردن هۆكارێكی سه‌ره‌كی یه‌بۆ سه‌رفرازی و خوا له‌خۆڕازی كردن وه‌ك په‌روه‌ردكار ده‌فه‌رموێت : ( وَتُوبُوا إلى اللهِ جميعاً أيها المؤمنُونَ لعكلمْ تفلِحُون ) واته: ئه‌ی ئیمانداران هه‌موتان بگهڕێنهوهبۆلای خوای گه‌وره،تاوه‌كو سه‌رفراز وڕزگاربن ) .
٢- یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ورهز ومهوسمهتازهیهلهكیس خۆمان نه‌ده‌ین، جا پێویستهباوهڕداری خاوه‌ن هیمه‌ت زۆر پێداگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شهوانهئاوهدان بكاتهوهبهكار وكرده‌وه‌ی چاك و ووته‌و یادو زكری خودای گه‌وره، جا هه‌ركه‌سێكیش نیه‌تی خۆی یه‌كلایی بكاتهوهبۆ خوای گهورهبێگومان په‌روه‌ردگاریش یارمه‌تی وته‌وفیقی ئه‌دات ،په‌روه‌دگاریش له‌م بارهیهوهدهفهرموێت : ( والذينَ جاهَدُوا فينَا لَنَهديَنَّهمْ سُبٌلَنَا ) واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی تێكۆشان و جهدیان كرد له‌پێناو ئێمه‌دا ، ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا ڕێنموونیان ده‌كه‌ین بۆ رێنموونی خۆمان كه‌ئیسلامی پیرۆزه.
٣- دووركهوتنهوهلهسهرپێچی وتاوان :
هه‌روه‌ك چۆن گوێڕایه‌ڵی وطاعه‌ت كردنی په‌روه‌ردگار هۆكاری نزیك بوونهوهیهلهپهروهردگار، به‌هه‌مان شێوهتاوان وسهرپێچیش هۆكاری دووربونهوهو دهرچونهلهڕهحمهتی په‌روه‌ردگار، چونكهجاری واههیهمرۆڤ به‌هۆی تاوان و گوناههكانیهوهلهڕهحمهتی خوای گهورهبهری ده‌بێت ، جا خوشك وبرای به‌ڕێز ئێمهئهگهر ده‌مانه‌وێت وحه‌ز له‌وه‌ده‌كه‌ین كهپهروهردگار لێمان خۆش بێت ، ئه‌وا ده‌بێت له‌ژیانی ڕۆڤانهماندا ئاگاداری ئه‌وه‌بین نهكهوینهتاوانهوه، به‌تایبه‌تی تاوانهگهورهكان وه‌ئه‌گه‌ر تێیشی كه‌وتین خێرا داوای لێبووردن له‌خوای گه‌وره‌بكه‌ین .
جا ئازیزان وخۆشه‌ویستان له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ركه‌سێك لهئێمهههموو سات و كاتێك له‌ڕێی ئه‌وه‌داین كه‌ئه‌م دونیایهبهجێ بهێڵێن و بگهڕێینهوهبۆلای خوای گه‌وره، جا پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌بێت با ئێمهخۆمانمان بۆ ئاماده‌كردبێت .
فه‌زڵه‌كانی ( ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة )
یه‌كه‌م : خوای گهورهسوێندی خواردووهبهم ده‌شه‌وه.
هه‌رشتێك سوێندی پێبخورێت بهڵگهیهلهسهر گرنگی و مه‌كانه‌تی ئه‌و سوێند پێخوراوه، بێگومـان په‌روه‌ردگـاری باڵاده‌ستیش سوێند بهشتاننێكی گـهورهدهخـوات ، وه‌ك ده‌فه‌رمـوێت : ( وَالفَجرِ وليالٍ عَشْرٍ ) واته: سوێند بهبهرهبهیان و سوێندیش بهدهشهوی یه‌كه‌می مانگی ذی الحجة .
ئه‌و دهشهوهش كه‌له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گهورهسوێندی پێخواردوه، وه‌ك جمهوری زانایانی و موفه‌سرین له‌سه‌له‌فی صاڵح و خه‌له‌فیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ، ئهوهیهكهئیبن كه‌ثیر له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوهكهمهبهست لێی ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة یه.
تێبینی / كاتێك ئه‌ڵێن په‌روه‌ردگار سوێندی خواردوهبهم دهشهوهیان هه‌ر دروست كراوێكی تری خۆی ئهوهبهڵگهیهلهسهر مه‌زن و گه‌وره‌ی ئه‌و شتانه، و نابێتهبهڵگهودهلیل له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤیش سوێندیان پێیخوات ، چونكهوهك زانایان ده‌ڵێن ئهوهتایبهتهبهخوای گه‌وره‌وه‌و بۆ هیچ كه‌سێك نیهسوێند بهوشتانهبخوات كهپهروهردگار سوێندی پێخواردون ، چونكهئهو كاتهدهچێتهچوار چێوه‌ی شرك وهاوهڵ په‌یداكردن بۆخوای گه‌وره.
دووه‌م : ئه‌و شهوانهئهو ڕۆژانهشن كهپهروهردگار یاد وزكری خۆی تیادا بهگهورهوپیرۆز باس كردوه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَيَذكُروا اسم اللهِ في أيامٍ مَعْلُوماتٍ عَلى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهيمَةِ الأنعََامِ ) واتــه: وه‌ناوی خــوا ببــهن ( كاتێك قوربــانی سه‌رده‌بڕن ) له‌ڕۆژانێكی دیــاری كــراودا ( مه‌به‌ست پێی چوار ڕۆژهلهو دهڕۆژهی كه‌خوا سوێندی پێ خواردووه) له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خوا پێی داون .
دیسان جمهوری زانایان پێیان وایه(أيامٍ مَعْلُوماتٍ ) مه‌به‌ست پێی ده‌شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة یهوهك عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر و عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) .
سێهه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) شاهیدی ئه‌وه‌ی داوهكهئهم دهشهوهباشترین رۆژو شه‌وه‌كانی دونیان .
جابری كوڕی عه‌بدوڵڵای ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) دهگێڕێتهوهكهفهرموویهتی ( أفضل أيام الدنيا أيام العشر - يعني عشر ذي الحجة - قيل : ولا مثلهن في سبيل الله ؟ قال : ولا مثلهن في سبيل الله إلا رجل عفِّرَ وجهه بالتراب ) ( رواه البزاز وابن حبان وصححه الألباني ) واته : باشترین و پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی دونیا دهڕۆژهكهن - واتهدهرۆژهكهی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجة _ ووتیان : ئایا تێكۆشان و جهاد كردنیش له‌پێناو خودادا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانهفهزڵیان نیه؟ پێغه‌مبه‌ریش ( s ) فه‌رمووی : تێكۆشانیش له‌پێناو خوادا وه‌ك ئه‌و دهڕۆژهفهزڵیان یه، مه‌گه‌ر كه‌سێك لهجهاد و تێكۆشان له‌پێناو په‌روه‌ردگاردا ئهوهندهمانوو بوبیێت كهڕوومهتی تۆزاوی و خۆڵاوی بووبێت .
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كار‌و كرده‌وه‌ی خێر و صه‌ده‌قه‌كردن و زكری ویادی خوای گهورهلهم ده ڕۆژه‌دا لهجهاد كردن و تێكۆشان له‌پێناوی خوادا زۆر گه‌وره‌تره. واتهموزاعهفهكردن و به‌چه‌ند جار نووسینی كار‌و كرده‌وه‌ی باش و پاداشت دانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پهروهردگارهوهلهفهزڵهگهورهكانی ئه‌م دهڕۆژهن .
چواره‌م : یه‌كێكی تر لهفهزڵهكان ئهوهیهرۆژی عهرهفهدهكهوێتهناو ئه‌م دهرۆژهوه:
رۆژی حه‌جی گه‌وره، رۆژی لێ‌خۆش بوونی په‌روه‌ردگار ، رۆژی ئازاكردنی به‌نده‌كان له‌ئاگری دۆزه‌خ ، خۆ گه‌ر ده‌شه‌وه‌كه‌ی ذی الحجة هیچ گهورهییهكیان نه‌بێت، ته‌نها گه‌وره‌ی رۆژی عهرهفهنهبێت هێندهبهسهبۆ گه‌وره‌ی ئه‌و رۆژانهكهعهرهفهی له‌خۆ گرتووه.
گومانی تیدا نیه ( یوم العرفه) ئهوهندهفهزڵ و گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگار كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) لهبارهیهوهدهفهرموێت : ( الحج عرفة ) واته: حه‌ج كردن واته وه‌ستانی رۆژی عه‌ره‌فه ( به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر عهرهفهنهبێت حه‌جی موسڵمان قه‌بوڵ نابێت ) .
پێنجه‌م :یه‌كێكی تر لهفهزڵهكان ، رۆژی قوربانی كردن ده‌كه‌وێته‌ناو ئه‌م دهرۆژهوه:
قوربانی كردن بۆ په‌روه‌ردگار یهكێكهلهو كار‌و په‌رستشانه‌ی كه‌ته‌نها وته‌نها ده‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌نجام بدرێت و بۆ هیچ كه‌سێكی تر بكرێت، ئه‌م كاره‌ش سه‌ره‌تا په‌روه‌ردگار فه‌رمانی بهپێغهمهبری خوا ( s ) كردوهكهبهئهنجامی بگه‌یه‌نێت وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت : ( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ) واته: نوێژ ئه‌نجام بدهبۆ په‌روه‌ردگارت و پاشانیش قوربانی بۆ بده‌و ئاژه‌ڵی بۆ سه‌ر ببڕه، لێره‌دا گرنگی قوربانی دانمان بۆ دهردهكهوپت كه‌خوای گهورهبهیهك فه‌رمان له‌گه‌ڵ نوێژ كردن‌دا فه‌رمانی پێكردوه.
شه‌شه‌م : كۆبونه‌وه‌ی هه‌رچی كاری خێر و باشه‌و فهزڵدارهلهم ڕۆژڕدا كۆ بوه‌ته‌وه:
ئیبن الحجر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه‌ی ئاشكرا بووههۆكاری فه‌زڵ و گه‌وره‌ی ( ذی الحجة ) ئهگهڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌ندایه‌تی یهسهرهكیهكانی ئیسلامهلهم رۆژانه‌دا كۆبونه‌ته‌وه، وه‌ك نۆێژ و رۆژوو و به‌خشین و قوربانی دان وحه‌ج كردن و هی تریش ، كهلهغهیری ئه‌م ده‌ڕۆژه‌دا ئهمانهبهدی ناكرێت .
ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه‌خێری زۆرهلهم ده‌ڕۆژه‌دا ئه‌نجام بدرێن :
١ - ئه‌نجام گه‌یاندنی حه‌جی ماڵی خوا و عومره‌كردن بۆ كه‌سانێك خوا ده‌سه‌ڵاتی پێدابن :
باشترین كارێكی خێر كه‌له‌م ده‌ڕۆژه‌دا بكرێت ، ئه‌نجام دان و جێ به‌جێكردنی حه‌جی ماڵی خوایه له‌گه‌ڵ عومره‌كردن ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شته وه‌ك دهفهروموێت : ( العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما ، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة ) ( بوخاري و موسليم ڕیوایه‌تیان كردوه) واته: عومرهكردنێك بۆ عومرهكردنێكی تر ده‌بێته‌هۆی كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانی نێوان ئه‌و دوو عومره‌یه، ئه‌نجامدانی حه‌جێكی پاك و خاوێن و دوور له‌گوناهـ و سه‌رپێچی كردن هیچ پاداشتێك شایانی نیه جگهلهبهههشتی هه‌تا هه‌تایی نه‌بێت .
( الحج المبرور ) ئه‌و حهجهیهكهبهپێی سوننه‌ت و ڕێنمایه‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( s ) بێت ، كهدووربێت له تاوان و ڕوپامایی و ناو وناوبانگ و كۆ بونهوهلهگهڵ خێزان و قسه‌و كرده‌وه‌ی پڕوپوچ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و حهجهیهك پارچه‌بێت له‌كرده‌وه‌ی چاك و كرده‌وه‌و ووته‌ی خێر .
٢ - رۆژووی عهرهفهئهو رۆژهیهپهروهدگار له‌حاجیانی ماڵی خوا خۆش ده‌بێت ، په‌روه‌ردگار ئه‌و كه‌سانه‌شی بێ به‌شی نهكردووهلهفهزڵ و پاداشت وگه‌وره‌ی ئه‌و رۆژهكهلهحهجدا نین ، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) له‌باره‌ی پاداشتی گه‌وره‌ی رۆژوو گرتن له‌و رۆژه‌دا ده‌فه‌رمـوێت : ( صيام يوم عرفة أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والتي بعده ) ( ئيمامي موسليم ڕیوایه‌تی كردوه) واته : ڕۆژووی رۆژی عه‌ره‌فه( بۆ غه‌یری حاجیان ) تكام وایهلای په‌روه‌ردگار كهگوناهی ساڵێك له‌وه‌وپێش و ساڵێك له‌وه‌و دواش بسڕێته‌وه.
٣ - نوێژ كردن : نوێژ كردن یهكێكهلهپڕ فه‌زڵترین و گه‌وره‌ترین ئه‌و كارانه‌ی كه‌خۆشه‌ویستی یه‌كی زۆری هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگار ، له‌به‌ر ئهوهپێویستهمروڤی موسڵمان زۆر ئاگاداری كات و ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانی بێت كهبهجهماعهت و له‌مزگه‌وت ئه‌نجامیان بدات ، زیاتر له‌وه‌ش نوێژهسوننهتهكانی زیاتر بكات له‌م ڕۆژانه‌دا ، چونكهنوێژهسوننهتهكان له‌باشترین ئه‌و كارانه‌ن كه‌مرۆڤی موسڵمان ئه‌توانێت بههۆیانهخۆی له‌په‌روه‌ردگاری میره‌بان زیاتر نزیك بكاته‌وه، هك پێغه‌مبه‌ر ( s ) ده‌فه‌رموێت : ( وما يزال عبدي يتقرب إليَّ بالنوافل حتى أحبه .. ) ( ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه) واته: به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م به‌ئه‌نجامدانی نوێژه سوننه‌ته‌كان خۆی له‌من له‌نزیك ده‌كاته، تا من خۆشم ده‌وێت ...
٤ - ( الله اكبر ) و ( الحمد لله ) و ( لا إله إلا اله ) و يادی خوا كردن :
عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگهڕێتهوهكهپێغهمبهری خوا ( s ) فه‌رموویه‌تی : ( ما من أيام أعظم عند الله ولا أحبُّ إليه العمل فيهم من هذه الأيام العشر ، فأكثروا فيهنَّ من التهليل والتكبير والتحميد ) ( ئيمامي ئه‌حمه‌د ڕیواهیتی كردوه) واته: هیچ رۆژێك نیهوهك ڕۆژانی ده‌ی ذی الحجة لای په‌روه‌ردگار گه‌وره‌و خۆشه‌ویست بێت ، كهواتهئێوهش زۆر ( لا إله إلا الله و الله أكبر و الحمد لله ) بكه‌ن له‌م ده‌ڕۆژه‌دا .
ئیمامی بوخاری ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : " له‌ده‌ڕۆژی ذی الحجة دا عهیـدوڵڵای كـوڕی عومه‌ر و ئه‌بو هـورهیره( خوایان لـێ ڕازی بێت ) ئـهچونهناو بـازاڕ و ته‌كبیرو ( الله اكبر ) یان ده‌كرد و خه‌ڵكیش به‌و ته‌كبیره‌ی ئه‌وان ته‌كبیریان ده‌كرد و ( الله اكبر ) یان ده‌وته‌وه، هه‌ر ئیمامی بوخاری ده‌ڵێت : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی له( مُنى ) له‌كاتی حه‌ج كردن‌دا ، ته‌كبیر و الله اكبری ده‌كرد كه‌خه‌ڵكی ناو مزگه‌وت ئه‌یانبیست ئه‌وانیش الله اكبر یان ده‌وته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵكی ناو بازاڕیش ئه‌مه‌یان ده‌وته‌وه، تا وای لێ ده‌هات ( مُنى ) به‌یه‌كجار به‌ده‌نگی ( الله اكبر ) ده‌نگی ده‌دایه‌وه، له‌ته‌واوی ئه‌و ڕۆژانه‌دا ( ئیبن عمر ) كه‌له( مُنى ) ده‌بوو ته‌كبیر ( الله اكبر ) ی دهوتهوهلهدوای هه‌موو نوێژه‌كان و له‌كاتی خه‌وتن و سه‌رجێگا و لهمهجلیس و له‌كاتی ڕۆشتنیش .
5- صه‌ده‌قه‌و ماڵ به‌خشین : له‌نێو ئه‌و كار‌و كردهوهخێرانهدا كهسوننهتهمروڤی باوه‌ڕدار بیانكات صه‌ده‌قه‌و ماڵ بهخشینهلهپێناو خوادا ، په‌روه‌ردگاریش بۆ ئه‌م مهبهستهلهزۆر جێگادا موسڵمانان هانده‌دات ئه‌وه‌تانی لهقورئاندا ده‌فه‌رموێت : ( يآ أَيُّها الذينَ آمَنُوا أنْفِقُوا مِنْ قَبلِ أنْ يَأتيَ يَوم لآ بَيْع فِيهِ وَلآ خُلَّة وَلا شَفَاعَة وَالكَفَافِرُونَ هُمُ الظَالِمُونَ ) واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوهببهخشن له‌پێناو خوادا له‌و ڕۆزیه‌ی كه‌پێمان داوون ، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڕۆژێك بێت ( كهڕۆژی دوایی یه) كه‌هیچ كڕین و فرۆشتن دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی و تكا كارێكی تیادا نیه ، وه‌هه‌ر بێ باوه‌ڕانن كه‌سته‌م كارن .
هه‌ر له‌م بارهیهوهپێغهمبهری خوا ( s ) ده‌فه‌رموێت : ( ما نقصت صدقة من مال ) ( ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه) واته: ماڵ به‌خشین و صه‌ده‌قه‌كردن له‌ماڵ و دارایی كه‌م ناكاته‌وه.
خوشك وبرایانی خۆشه‌ویستم سه‌ره‌ڕای ئه‌و كار‌و كردهوهخێر و زۆر باشانه‌ی كه‌باسمان كرد ، كار‌و كرده‌وه‌ی تریش هه‌ن كه‌مرۆڤی موسڵمان بیانكات و ئه‌نجامیان بدات له‌و ده‌ڕۆژه‌دا ، وه‌ك خۆ خهوریك كردن به‌قورئان خوێندن و فێركردنی كه‌سانی تر و ئیستغفار كردن و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و به‌جێگه‌یاندنی صله‌ی ڕه‌حم و سه‌لام كردن له‌خه‌ڵكی و خواردن به‌هه‌ژاران و ئاشت كردنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌سانی ناته‌با ،و فه‌رمان كردن به‌چاكه،و قه‌ده‌غه‌كردن له‌خراپه،و زمان گرتن له‌غه‌یبه‌ت و باسكردنی كه‌سانی تر به‌خراپه،وچاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێ ،و ڕێز گرتنی میوان ،و به‌خشین له‌پێناو خوای گه‌وره،و لادانی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی له‌سه‌ر ڕێگای هاولاتیان ،و چاكه‌كردن و چاك بوون له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵی خۆت ،و داڵده‌دان و دڵدانه‌وه‌ی هه‌تیوان ،و سه‌ردانی نه‌خۆش ،و ده‌ستبارگرتنی هاوڕێ كه‌ت ،و صه‌ڵه‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) ،و دوعا‌و نزای خێر بۆ موسڵمانان ،و به‌ده‌مه‌و چوونی لێقه‌وماوان ،و رۆشتن بۆ مزگه‌وت ،و ئه‌نجام دانی نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت ،و پێ داگرتن له‌كردنی نوێژهسوننهتهكانی پاش و پێشی نوێژهفهرزهكان ،و ڕاست گۆیی له‌كڕین و مامه‌ڵه‌كردن ،و دڵخۆش كردنی خه‌ڵكی ،و سۆز وبه‌زه‌یی نواندن له‌گه‌ڵ هه‌ژاران ،و سینه‌فراوانی ،و دوور كهوتنهوهلهڕق و كینه،و هاریكاری كردنی خه‌ڵكی له‌و كارانه‌ی كه‌پێویستیان به‌تۆ هه‌یه، هه‌موو ئهمانهئهو كارانه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر خاتر و ڕه‌زامه‌ندی خوا بكرێن په‌روه‌ردگار پاداشتیان به‌به‌هه‌شت ده‌داته‌وه.
لــهكۆتایدا لهخــوای گهورهداواكــارم له‌گوناهی هــهمو لایه‌كمان خــۆش بێت و یــارمهتیمان بــدات كــهئهو دهڕۆژهی مــانگی ذی الحجــة به طاعه‌ت و بــهندایهتی خـوای گهورهبهسـهر به‌رین ، و بمناخاتهبهر شه‌فاعه‌ت و تكای پێغه‌مبه‌ری خوا ( s ) له‌ڕۆژی دوایدا ( آمين يارب العالمين ) .
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .