دمعة ندم في شهر رمضان
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
إن شهر رمضان فرصة عظيمة للتوبة والرجوع إلى الله تعالى،ونحتاج في هذا الشهر الكريم إلى أن نذرف دمعة ندم على ما فرطنا في جنب الله تعالى.
فرمێسكی په‌شیمانی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
دمعة ندم في شهر رمضان
نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز
الكاتب : بشتيوان صابر عزيز
فرمێسكی په‌شیمانی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا
خۆشه‌ویستان: پێویستیمان به‌رژانی فرمێسكی په‌شیمانی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ی كهكردومانهبهرامبهر به‌خوای گه‌وره‌و پێغهمبهرهكی و ئاینه‌كه‌ی و خودی خۆمانیش.
پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌چاوه‌كانمان ئاوی گه‌رم ده‌رهێنین بۆ ئه‌وه‌ی تاوان و گوناهه‌كانمان بشواته‌وه.
پێویسته له‌م مانگهپیرۆزهدا خۆمان بشكێنینهوهو په‌شیمانی ده‌ربرین ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كردومانهبهرامبهر به‌خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان.
پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زاندا دان بنێین بهتاوانهكانمان ، چونكهپێغهمبهرانی خوا ـ علیهم السلام ـ دانیان بهگوناههكانی خۆیان ناوه‌و ده‌ستیان به‌گریان كردوهبههۆیهوه، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا ئیبراهیم ـ علیه الصلاة والسلام ـ ئه‌فه‌رموێت:{والذي أطمع أن يغفر لي خطيئتي يوم الدين } ، هه‌روه‌ها يونس ـ علیه الصلاة والسلام ـ ئه‌فه‌رموێت:{لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين } ، ئهمهحاڵ و وهزعیباشترین و پیرۆزترین مرۆڤن، ئه‌بێ وه‌زعی ئێمه‌ی تاوانبار چۆن بێت؟ باشه‌كه‌ی تهوبهدهكهین ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌یكه‌ین؟ كه‌ی په‌شیمان دهبینهوهئهگهر ئێستا په‌شیمان نه‌بینه‌وه؟
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوان و گوناهیان زۆر بووه، ئایه كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه فرمێسكی په‌شیمانی برژێنن؟ ئایهكاتی ئه‌وه نه‌هاتوه بگه‌رێینه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره؟ مانگی ڕه‌مه‌زان باشترین كاته بۆ گه‌ڕانه‌وه و په‌شیمان بوونه‌وه له هه‌موو كردوهیهكی خراپ...
وهئامۆژگارێیكم هه‌یه بۆ خۆم و هه‌موو موسڵمانێك كه‌ده‌ڵێیت ( لا إله إلا الله محمد رسول الله ) با هه‌موومان پێكه‌وه له‌م مانگهپیرۆزه بریارێكی لێخۆشبوو‌ن بده‌ین بۆ یه‌كتر، ئه‌وه‌ی ناكۆكی و ناحه‌زی و ڕق و كینهههیهلهنێو دڵی خۆمانی ده‌رهێنین، كاغزی سپی بۆ یه‌كتر بكه‌ینه‌وه‌و برایه‌تی و خۆشه‌ویتی له‌نێوان خۆمان به‌هێز بكه‌ین، وه‌با نه‌هێڵین شه‌یتتان و شوێنكه‌وتوانی پیلانه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌سه‌رمان...
برایانی خۆشه‌ویستم: ئه‌م مانگهمانگی لێبوردن و لێخۆشبوونه... ده‌با له‌و برا موسڵمانانهمان خۆش بین ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌رمان كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی خوای گهورهلێمان خۆش بێت؛ چونكه‌خوای گهورهبهبهزهییهبهرامبهر ئه‌و كه‌سانه‌ی كهبهبهزهیین به‌رامبه‌ر بهبراكانیان.
وه‌ئه‌و كه‌سه‌ی بهرۆژوهبهبهزهیی ترین كه‌سه، چونكهتامی برسیه‌تی و توینیه‌تی و كردوه، وهدهرونی بهشهوقهوهیه بۆ به‌زه‌یی موسڵمانان.
ئازیزان و خۆشه‌ویستان : باشترین كار بۆ مرۆڤی موسڵمان له‌م مانگهپیرۆزهبریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لای خوای گه‌وره‌و فرمێسكی په‌شیمانی برژێنێت بۆ خوای گه‌وره... كاتی ئه‌وه هاتوه موحاسه‌به‌ی خۆمان بكه‌ین و برایاری ته‌وبه‌یه‌كی ڕاستهقینهبدهین.
داواكارم له‌خوای گه‌وره سیفه‌تی لێبورده‌ییمان پێ ببه‌خشێت و چاوه‌كانمان پڕ بكات له‌فرمێسكی په‌شیمانی و له‌هه‌موو گوناهه‌كانمان خۆش بێت و به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادمان بكاته‌وه.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين