آداب الأخوة في الله
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
إن للأخوة والصحبة آداباً قلّ من يراعيها؛ ولذلك فإننا كثيراً ما نجد المحبة تنقلب إلى عداوة، والصداقة تنقلب إلى بغضاء وخصومة، ولو تمسك كل من الصاحبين بآداب الأخوة والصحبة لما حدثت الفرقة بينهما، ولما وجد الشيطان طريقاً إليهما.
ئادابی برایه‌تی له پێناو خوادا
[ به كوردی ]
آداب الأخوة في الله
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : عه‌بدوالله سابیر گه‌رمیانی
الكاتب : عبد الله صابر كرمياني
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة
بمدينة الرياض
2008 -1429
ئادابی برایه‌تی له ئیسلامدا
خوێنه‌ری به‌ڕێز: پێم خۆشهئهم بابهتهبخهمهبهردهستی ئێوه‌ی به‌ڕێز كهلهئهساسدا له‌نوسینی به‌ڕێز سه‌ربه‌ست جه‌باری یه له ( كتێبی رێنومايي موسڵمانان بۆ ئادابهشهرعیهكان ) هاتوه، منیش پێم باش بوو جارێكی تر بینوسمهوهبۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان زیاتر سوودی لێ وهڕگرن و بیخوێننهوهلهسایتێكی وه‌كو ( ئیسلام هاوس ـ به‌شی كوردی ) كهتایبهتهبهزانستی شه‌رعی، داواكارم له‌خوای گه‌وره‌پاداشتی هه‌موو لایه‌ك بداتهوهبهچاكه.
خۆشه‌ویستان: برایه‌تی و براده‌ری له‌ئیسلامدا ئادابی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا كه‌م جێبه‌جێ و ڕه‌چاو ئه‌كرێت، بۆیه‌زۆر جار خۆشه‌ویستی له‌نێوان دوو براده‌ردا دهبێتهناخۆشی و ڕق له‌یه‌ك بوون، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو برادهرهكهبهڕاستی ئادابی برایه‌تی و براده‌ریه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن ئهوهجودایی له‌نێوانیان روونادات و شه‌یتتان ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێ ببات.
ههڵبهتههیچ بیروباوه‌ڕێك به‌بێ بوونی خۆشه‌ویستی و هاوكاری و برایتی له‌نێو هه‌ڵگرانیدا ناتوانێت له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تی دا هه‌ڵ بكات،جا بۆیهئاینی ئیسلامی پیرۆز زیاد له هه‌موو بیروباوه‌ڕێكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی برایه‌تی و هاوكاری له‌نێو هه‌ڵگرانی كردۆته‌وه‌و هانی ئه‌وه‌ی داون به‌جۆرێك بن كه‌له‌نێو یه‌كتریدا بتوێنه‌وه‌و له‌هه‌موو خۆشیه‌ك و ناخۆشیه‌كی ژیاندا خۆیان وه‌ك جه‌سته‌یه‌ك پیشان بده‌ن،كه‌له‌ڕاستیدا یارهبهڕێزهكانی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) توانیان ئه‌و دهقانهبگۆڕن بۆ گۆڕه‌پانی كرده‌وه‌و گیانی بهبهرداكهن و وه‌ك قورئانێكی زیندوو به‌سه‌ر زه‌وی دا بگه‌ڕێن،جا بۆیهبێویستهلهسهر موسوڵمانانی ئێستا چاو لهپێشینهبهڕێزهكانی خۆیان بكه‌ن تا جارێكی تر ئه‌و كۆمهڵهدروست ببێته‌وه،وه‌ئه‌ویش ده‌كرێ به‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌و ئادابانه‌ی كه‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمانیان پێ كردووه،ئێمه‌ش لێره‌دا به‌كورتی ئادابی برایه‌تی باس ده‌كه‌ین :
1. پێویستهلهسهر به‌نده‌ی موسڵمان كاتێك به‌براكه‌ی گه‌یشت پێش ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكات سڵاوی لێ بكات خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو پێش سڵاوكردن قسه‌ی كرد ئه‌وه‌نابێت وه‌ڵام بدرێتهوهههروهك پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( مَنْ بدأ بالكلامِ قبلَ السلام فلا تُجيبوهُ حتّى يبدأ بالسلامِ ))متفق عليه،واته:( هه‌ركه‌س ده‌ستی كرد بهقسهپێش سڵاوكردن وه‌ڵامی مهدهنهوهههتا به‌سڵاو ده‌ست پێ ده‌كات).
2. كاتێك كه‌نه‌خۆش بوو پێویستهبچێت بۆلای و سه‌ردانی بكات و نزای چاك بوونه‌وه‌ی بۆ بكات و ئه‌گه‌ر بۆی كرا له‌گه‌لی دا بچێت بۆ نه‌خۆشخانه،چونكهپێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (( عُودوا المريضَ ))رواه البخاري،واته:( سه‌ردانی نه‌خۆش بكه‌ن )، هه‌روها ده‌فه‌رموێت:(( حقُّ المُسلِمِ على المُسلِم خمس: ردُّ السلام، وعيادة المريض..))متفق عليه،واته:( مافی موسڵمان له‌سه‌ر موسوڵمان پێنجه: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاو،سه‌ردانی نه‌خۆش..).
3. كاتێ براكه‌ت سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێكی حه‌ڵاڵ به‌قسه‌ی بكه‌و سوێنده‌كه‌ی مه‌شكێنه،( به‌رائی كوڕی عازه‌ب )( ره‌زای خوای لێ بێ )ده‌فه‌رموێت:(( أمَرَنا رسولُ اللهِ بِسب...وابرؤا المُقسم..)).واته: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمانی پێ كردووین به‌حه‌وت شت: ...... به‌جێ هێنانی سوێند..).
4. كاتێك براكه‌ت ئامۆژگاری كردی گوێ ی بۆ بگره‌و خۆت به‌زل مزانه و پێت نا خۆش نه‌بێت چونكهئاینی به‌رزی ئیسلام بریتی یهلهئامۆژگاری و دڵسۆزی به‌رانبه‌ر یه‌كتر هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( الدينُ النَصيحةُ ، قُلنا لِمَنْ ؟ قالَ : لله ، ولكتابه ، ولِرسولِهِ ، و لأئِمَّةِ المسلمينَ وعامّتهم ))رواه المسلم،واته:( ئایین دڵسۆزی و ئامۆژگاری یه،ووتمان بۆ كێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )؟ فه‌رمووی: بۆ خوا و قورئان و پێغه‌مبه‌ر و پێشوای موسڵمانان و خه‌ڵكی به‌گشتی ). وه‌كاتێك كهموسڵمانێك هه‌ڵه‌یه‌كت بۆ چاك دهكاتهوهپێویستهزۆر به‌دڵ فراوانی یهوهوهری گریت و نازی خێری بۆ بكه‌یت نه‌ك سووربیت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ت،عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (ره‌زای خوای لێ بێت)ده‌فه‌رموێت: { رحمَ الله امرءا اهدى إلي عُيُوبي }واته:( ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا له‌و كه‌سه‌ی كهههڵهكانم به‌دیاری بۆ ده‌نێرێت).
5. پێویستهموسڵمان ئه‌و شته‌ی كه‌بۆخۆی پێ ی خۆش بێت چونكهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:( لا يؤمنُ أحدُكم حتّى يُحبَّ لأخيهِ ما يُحبُّ لِنَفسِهِ )متفق عليه،واته:( كه‌ستان ئیمانتان تواو دامه‌زرا و نابێت تاوه‌كو ئه‌وه‌ی بۆخۆتان پێتان خۆشهبۆ برا ئیماندارهكانیشتان پێتان خۆش ده‌بێت).
6. پێویسته موسڵمان یارمه‌تی براكه‌ی بدات وسه‌ری خات و كاتێ كه‌سته‌می لێده‌كرد و دهچهوسێنرایهوهوهكاتێ كه‌سته‌می ده‌كرد،ئه‌نه‌س ( ره‌زای خوای لێ بێ )ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )فه‌رموویه‌تی:(( انصُر أخاكَ ظالِما أو مظلوماً ، فقالَ رجلُ: يا رسولُ الله أنصُرُهُ إذا كانَ مظلوماً ، أرأيتَ إنْ كانَ ظالماً كيفَ أنصُرهُ ؟ قالَ : تَحجِزهُ أو تَمنَعه مِنَ الظلمِ فإنَّ ذلكَ نصرٌ ))رواه البخاری،واته:( براكه‌ت سه‌رخه‌و یارمه‌تی بدهكاتێ كه‌سته‌می ده‌كرد وكاتێ سته‌می لێ ده‌كرا،پیاوێ ووتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر سته‌می ده‌كرد چۆن یارمه‌تی بده‌م؟فه‌رمووی: مههێلهئهوستهمهبكات ئهوهباشترین یارمه‌تی یهبۆی!).
7 . دروست نی یهموسڵمان به‌چاوی سووك و بێ ڕێز‌و بێ نرخهوهتهماشای براكه‌ی بكات،چونكهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( لا يَحِلُّ لِمُسلمٍ أنْ يُشيرَ إلى أخيهِ بنَظرةٍ تُؤذيهِ ))رواه أحمد،واته:( دروست نی ی ه حه‌ڵاڵ نی یه‌بۆ موسڵمان ته‌ماشای براكه‌ی بكات به‌شێوه‌یه‌ك كهناڕهحهتی كات وتووشی ئازاری كات).
8 . پێویستهموسڵمان ڕووی خۆش بێت له‌گه‌ل موسڵماندا و كراوه‌بێت و ( تَكَبُّر)ی نه‌بێت به‌سه‌ری دا،چونكهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( لا تَحقِرَنَّ مِنَ المعروفِ شيئاً ولو أنْ تَلقى أخاكَ بِوجهٍ طليق ))رواه المسلم،واته:( له‌كاری چاكههیچ شتێك كهموبێ نرخ و سه‌یر مه‌كه،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێت كهبهڕوویهكی كراوهڕووبهڕووی براكه‌ت ببی). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:(( إنَّ اللهَ تعالى أوحى إليَّ أنْ تواضَعوا حتّى لا يَفخرَ أحدٌ على أحدٍ ))رواه أبوداود وابن ماجة،واته:( بێ گومان خوای گهورهوهحی بۆ ناردووم كه‌خۆتان به‌كه‌م بگرن و له‌خۆبایی نه‌بن هه‌تاكو كه‌س شانازی به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كات).
9 . پێویسته موسڵمان خۆی بپارێزێت له‌غه‌یبه‌ت كردنی براكه‌ی و گاڵته‌پێ كردن و ناز ناوی ناشرین و خۆی به‌دوور بگرێت له‌گومانی خراپ بردن به‌براكه‌ی،خوای گهورهدهفهرموێت:{ يا أيُّها الذينَ آمنوا لايَسخر قومٌ مِنْ قومِ عسى أن يكونوا خيراً منهم ولا نساءٌ مِنْ نساءٍ عسى أن يكنَ خيراً منهن ولا تلمِزوا أنفُسَكم و لا تنابزوا بالألقاب بِئسَ الإسمُ الفسوقُ بعدَ الإيمان و مَنْ لَمْ يَتُب فأولئِكَ همُ الظالمون * يا أيُّها الذينَ آمنوا اجتنبوا كثيراً مِنَ الظن إنَّ بعضَ الظنِّ إثم و لا تَجسسُوا ولا يغتب بعضُكُم بعضا أيحبُّ أحدكم أنْ يأكلَ لحمَ أخيِهِ ميتاً فَكرِهتموه واتّقوا اللهَ إنَّ اللهَ تواب رحيم }الحجرات:11ـ12،واته:( ئه‌ی كه‌سانێ كهبڕواتان هێناوهكۆمهڵێ له‌پیاوان لهئێوهگاڵتهنهكات به‌كۆمه‌ڵی پیاوانی تر ڕهنگهگاڵتهپێ كراوه‌كان باشتربن لهگاڵتهپێ كه‌ره‌كان هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی لهئافرتانی ئێوهگاڵتهنهكات به‌كۆمه‌ڵێ ئافره‌تانی تر ڕهنگهگاڵتهپێ كراوه‌كان چاكتر بن لهگاڵتهپێ كه‌ره‌كان وهعهیب و عار له‌یه‌كتر مه‌گرن و ناو ناتۆره‌ی ناشرین له‌یه‌ك مه‌نێن،ناوبردنی خه‌ڵك بهبهدكار فاسق دوای بڕواداربوون زۆر پیس و ناشیاوهههركهسێ تهوبهنهكات و نهگهڕێتهوهئهوهخۆیان سته‌مكارن * ئه‌ی كه‌سانێ كهبڕواتان هێناوهدووركهونهوهلهگهلێك له‌گومانه‌كان بێ گومان هه‌ندێ له‌گومانه‌كان تاوانهوهسیخوری جاسوسی مه‌كه‌ن له‌كاری نهێنی یه‌كتردا وهغهیبهتی یه‌كتر مه‌كه‌ن ئایهكهسێ لهئێوهپێ ی خۆشهگۆشتی برای مردوی خۆی بخوا !! جا ئه‌وه‌تان پێناخۆشهدهلهخوا بترسن بێگومان خوای گهورهتهوبهوهرگر و میهره‌بانه).
10 . دروست نی یهلهسێ رۆژ زیاتر پێكهوهقسهنهكهن واتهتاسێ رۆژ بۆیان ههیهپێكهوهقسهنهكهن وهلهوهزیاتر حه‌رامه‌و دروست نی یهههروهك پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(( لا يحَلُّ لِمُسلِمٍ أنْ يَهجُرَ أخاهُ فوقَ ثلاثٍ يَلتقيانِ فَيَعرضُ هذا ويَعرضُ هذا و خيرهما الذي يبدأ بالسلامِ ))متفق علیه،واته:( دروست نی یه‌بۆ هیچ موسڵمانێك كهبراكهی نه‌دوێنێ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ دا نه‌كات له‌سێ رۆژ زیاتر كه‌به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ئه‌ویان پشت هه‌ڵده‌كات و ئه‌ویان پشت هه‌ڵده‌كات وهباشترینیان ئهوهیهكهیهكهم جار سڵاودهكات و قسه‌ده‌كات ).هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:(( مَنْ هَجَرَ أخاهُ سَنةً فهوَ يَسفِكُ دَمَهُ ))رواه البخاري،واته:( هه‌ركه‌سێ قسه‌له‌گه‌ڵ براكه‌ی دا نه‌كات و نه‌یدوێنێ بۆماوه‌ی ساڵێك وه‌ك ئهوهوابهكهخوێنی ڕشتبێت ). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :(( لا يحَلُّ لِمُسلِمٍ أنْ يَهجُرَ أخاهُ فوقَ ثلاثٍ فَمَنْ هَجَرَ فوقَ ثلاثٍ فماتَ دَخلَ النار ))رواه أبو داود والحديث في صحيح الجامع،واته:( دروست نی یه‌بۆ هیچ موسڵمانێك كهقسهنهكات و داببڕێت له‌براكه‌ی له‌سێ رۆژ زیاتر ئه‌گه‌ر له‌سێ رۆژ زیاتر قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات و داببڕێت و مرد دهچێتهئاگرهوه). جا ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش بۆ زیاتر پته‌و كردن و به‌هێزكردنی برایه‌تی یهلهنێو موسڵماناندا.
11 . ئه‌گه‌ر ئه‌و برا موسڵمانه‌ی له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو ئهوهپێویستهڕێزی لێ بگرێت و ئه‌گه‌ر له‌خۆی بچوك تر بوو ئهوهپێویستهبهزهیی پیابێتهوهههروهك پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(( ليسَ مِنّا مَنْ لمْ يَرحمْ صَغيرنا ويُوقِر كبيرنا ))رواه أبو داود،واته:( لهئێمهنی یهههركهس ره‌حم بهبچوكمان نه‌كات وڕێز لهگهورهمان نه‌گرێت).
12 . پێویستهلهسهر موسڵمان یارمه‌تی براكه‌ی بدات چ یارمه‌تی دانی مادی چ جێ به‌جێ كردنی كارێكی پێویست بۆی...هتد به‌تایبه‌تی له‌كاتی لێقه‌وماندا خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: { وتعاونوا على البِرّ والتقوى ..}المائدة:2،واته:( یارمه‌تی وكۆمه‌كی یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌كردن وته‌قوا..). وه‌كاتێ كه‌په‌نای بۆ برد په‌نای بدات وه كاتێ داوای شتێكی كرد به‌پێ ی توانا بیدات پێ ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(( مَنْ استعاذَكُم باللهِ فَأعيذوهُ ، ومنْ سألَكُم بالله فأعطوه ، ومنْ دعاكمْ فأجيبوهُ ومنْ صَنَعَ إليكم معروفاً فكافِئُوهُ ))رواه أبو داود والنسائي والحاكم وهو حديث حسن،واته:( هه‌ركه‌سێ په‌نای بۆ هێنان په‌نای بده‌ن،وههركهسێ داوای لێ كردن پێ ی بده‌ن،وه‌هه‌ركه‌سێ ده‌عوه‌تی كردن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه،وه‌هه‌ركه‌سێ چاكه‌یه‌كی بۆ كردن ئێوه‌ش چاكه‌كه‌ی بده‌نه‌وه).
13 . نابێت كهتوڕهی كرد جنێوی پێ بدات،وه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كهجنێودان به‌موسڵمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه چونكهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(( سِبابُ المُسلمِ فُسوقٌ وقتالُهُ كُفرٌ ))متفق عليه،واته:( جنێو دان به‌موسڵمان به‌دكاری وفاسقی یه‌و كوشتنیشی كوفره).
14 . هه‌روه‌ها دروست نی یهموسڵمان گاڵته‌و گه‌مه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ براكه‌یدا بكات چونكهپێغهمبهر ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(( لا تُمارِ أخاكَ ولا تمازِحهُ )) واته:( ده‌مه‌قاڵێ و گاڵته‌و گه‌مه‌و ده‌ست بازی له‌گه‌ڵ براكه‌تدا مه‌كه ).
15 . پێویسته موسڵمان كاتێ كهبرایهكی موسڵمانی مرد شوێن ته‌رمه‌كه‌ی بكه‌وێت چونكهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم )ده‌فه‌رموێت:(( حقُّ المُسلِمِ على المُسلِمِ خمسٌ : ... واتباعُ الجنائز ...))متفق عليه،واته:( مافی موسڵمان له‌سه‌ر موسڵمان پێنجه: شوێن كه‌وتنی ته‌رم..). وه‌هه‌ركه‌سێكیش ئاماده‌ی ته‌رمێكی موسڵمان بێت تاوه‌كو نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌نێژرێت ئهوهپاداشتی دوو قیراگ واته‌دوو كێوی گه‌وره‌ی بۆ ههیهوهك لهفهرمودهكاندا هاتووه.
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين