الإنترنت سلاح ذو حدين
أعرض المحتوى باللغة الأصلية
إن الإنترنت سلاح ذو حدين يمكن استخدامه في الخير ويمكن استخدامه في الشر، وواجب المسلمين أن يستفيدوا من هذه الأجهزة العلمية ووسائل الاتصال الحديثة لنشر الدين ونشر المعلومات الصحيحة عن الإسلام.
ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره
[ به كوردی ]
الانترنت سلاح ذو حدين
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : عبد الله صادق
الكاتب : عبد الله صادق
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة
بمدينة الرياض
2008 -1429
ئينته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره
ئینته‌رنێت له‌م سه‌رده‌مه تازه‌ترین ئامێری زانستی یه كه‌عه‌قل و ژیری مرۆڤ پێی گه‌یشتوه، كه‌بۆته جێگای سه‌رسوڕمان، چونكه‌هیچ په‌رده‌و به‌ربه‌ستێك ناتوانێت ڕێگای بگرێت بۆبڵاوكردنه‌و هه‌موو جۆره‌بیروباوه‌ڕێك به ئازادی بۆیه‌وه‌ك شمشێرێكی دووسه‌ره:
1-چونكه ئه‌هلی خێر‌و چاكه‌ده‌توانن بیر‌و باوه‌ڕی ڕاست وپیرۆزی خۆیان بگه‌ێنن به‌سووكترین نرخ وبه‌ها.
2-له‌هه‌مان كاتدا ئه‌هلی شه‌ڕو خراپه ده‌توانن بیر‌و باوه‌ڕی چه‌وت و گڵاوی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه به‌ئاسانی.
ده‌مه‌وێت له بوواری دوه‌میان توزێك بنوسین كه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌بۆشه‌ڕو خراپه، چونكه له‌گه‌ل ئه‌م هه‌موو سوود و قازانجانه‌ی ئینته‌رنێت، به‌ڵام گه‌ر به‌كار بهێنرێت بۆ خراپه‌ده‌بێته‌هۆی كاول كاری وێرانكردنی تاك و كۆمه‌ڵه، بۆیه ڕۆژئاوا زووتر ووریابوونه وه‌له ئێمه‌ی موسلمان له‌زه‌ره‌رو زیانه‌كانی لایه‌نه خراپه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی قاوه‌خانه‌كانی ئینته‌رنێت، هه‌ندێك له سه‌ر چاوه‌كانی ئه‌م قاوه‌خانانه ده‌ڵێت: زیاتر له 90٪ گه‌نجه‌كانی له‌م شوێنه‌دا دێن بۆ سه‌ردان و سه‌یر كردنی په‌یگه خراپ و بێ ڕه‌وشته‌كان، بۆیه ئینته‌رنێت بۆه‌ته هۆی تێك چوونی چه‌ندین خێزانی به‌خته‌وه‌روو به‌شه‌رم، وچه‌ندین لاو و كچی داوێن پاك و ڕه‌وشت به‌رز، با به‌یه‌كه‌وه ئه‌م ڕووداوه حه‌قیقیه باس بكه‌ین كه مامۆستا شێخ (محمد ساڵح المنجد) ده‌یگێڕیته‌وه بۆمان، كه‌بریتی یه له‌نامه‌ی ئافره‌تێك بۆ مامۆستا ده‌لێت: من و پیاوه‌كه‌م زۆر به‌خته‌وه‌ر بوین دوور له‌گشت ناخۆشیه‌ك، ماڵمان ئاوه‌دان له‌یادی خوا،وپیاوه‌كه‌م نوێژی به‌یانی له كاتی خۆیدا به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌ووت ده‌كرد به‌رده‌وام،هه‌روه‌ها گشت نوێژه‌كان، وه‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك سه‌رادنی خزم و كه‌سی ده‌كرد ویارمه‌تی هه‌ژارانی ئه‌دا،له‌مزگه‌وته‌كان ئه‌گه‌ر كه‌م وكوڕی پێویستی بدیبایه ده‌چوو بۆیانی دابین ده‌كرد، بۆیه خوای گه‌وره رزق و ڕۆزیمان به‌ره‌كه‌ت داربوو، به‌ڵام كه‌ئینته‌رنێتی هێنایه ماله‌وه شه‌ڕو به‌ڵا ڕووی تێمان كرد كه ده‌ستی كرد به‌سه‌یر كردنی ئه‌م وێنه ڕوت و بێ ڕه‌ووشتانه پیاوه‌كه‌م وه‌زعی زۆرگۆڕا، یه‌كه‌م جار وازی هێنا له‌نۆێژی به‌یانی، وه‌نوێژه‌كانی تری ده‌كرد به‌ته‌مبه‌ڵی له‌كاتێكی زۆر دره‌نگ، دوور له‌جه‌ماعه‌ت، -ئافره‌تكه‌ده ڵێت-: زۆرم ئامۆژگاری كرد به‌چه‌ندین شێوه‌بێ سوود بوو، پاشان ووتم: بۆ خۆت ژنێكی تر بێنه، به‌ڵام رازی نه‌بوو، ئێستا من نازانم چی بكه‌م؟وه‌بێ هیوا بووم لێی، پێم ده‌ڵێت: من ناتوانم واز بێنم له‌سه‌یر كردنی ئینته‌رنێت، وای لێهاتووه گشت كاتێكی به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ل ئینته‌رنێت، منیش سێ مناڵم هه‌یه، ده‌مه‌وێت په‌روه‌رده بن په‌ر‌وه‌رده‌ێكی پاك و موسڵمانانه چی بكه‌م؟ وه موشكیله‌كه گه‌وره‌تربوه، ئێستا پیاوه‌كه‌م ده‌ڵێت : سه‌ته‌لایتیش ده‌كڕم، تكا ده‌كه‌م یارمه‌تیم بده‌ن وچاره‌یه‌كم بۆ بدۆزنه‌وه.
به‌ڵێ براكه‌م: ده‌بێت چه‌نده‌ها خێزان و ژن و پیاو تووشی هه‌مان ده‌رد و به‌ڵا هاتوون له‌ڕێگای به‌كار هێنانی لایه‌نی‌خراپی ئینته‌رنێت، جا بۆ چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م به‌ڵاو موسیبه‌ته‌پێویستمان به‌ترس و ته‌قوای خوایه و‌بزانین چاودێری خوامان له‌سه‌ره‌كه‌هیچ ووردو نهێنیه‌ك لای خوای گه‌وره بزر نابێت، وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت( یعلم خائنة‌الأعین وما تخفي الصدور) سووره‌تی غافیر (19).واتا: خوا ده‌زانێ به خیانه‌تی چاوان و هه‌رچی له‌دڵان ده‌یشارنه‌وه.
بۆیه دوا ووشه ئه‌مه‌یه: براكه‌م له‌زه‌تی دونیا‌و خۆشیه‌كه‌ی كاتییه و به‌سه‌ر ده‌چێت به‌خێرایی وبه‌رده‌وام نابێت، بۆیه نه‌فسی خۆت و خێزانت و براو خوشك وكه‌س كارت وێران مه‌كه به‌كارهێنانی خراپی ئه‌م تۆڕه ترسناكه، خۆت و كه‌س وكارت بپارێزه له ئاگرو غه‌زه‌بی سه ختی په‌روه‌ردگار، چونكه وه‌ك خوا ده فه‌رموێت: (ئه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی بڕواتان هێناوه خۆتان و كه‌س وكارتان بپارێزن له ئاگرێك كه‌سووته‌مه‌نی یه‌كه‌ی ئاده‌می و به‌رده، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئاگره‌ی دۆزه‌خ چه‌ند فریشته‌یه‌كی دڵ ڕه‌قی تووند‌و تیژی وا كه‌سه‌رپێجی خواناكه‌ن و له‌وه‌ی كه فه‌رمانیان پێ بدات وه‌چ فرمانێكیان پێ بدرێت ده‌یكه‌ن( سوره‌تی التحریم ئایه‌تی6)، وپیغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ( ئایین بریتی یه له‌ئامۆژكاری ).
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين