×
په‌رتووكی ( سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلام وبه‌ڵگه‌كانی ) له‌ نووسینی شێخی ئیسلام موحه‌مه‌دی كوڕی عبد الوهابی ته‌میمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) مه‌به‌ست له‌م سێ بنچینه‌یه‌ : به‌نده‌ په‌روه‌ردگار وئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بناسێت ..

سێ بنچینهكهی بیروباوهڕی ئیسلام وبهڵگهكانی

الأصول الثلاثة وأدلته

پێشهكی :

إن الحمد لله، نحمدُه ونستغفره ونستعينه ونستهديه ونعوذُ بالله من شرورِ أنفسنا ومن سيئاتِ أعمالنا، من يهْدِ اللهُ فلا مضِلَّ له ومن يضلل فلا هادي له. وأشهد أنْ لا إله إلا اللهُ وحده لا شريك له وأشهد أنَّ محمداً عبدُه ورسولُه، بعثه اللهُ رحمةً للعالمين هادياً ومبشراً ونذيراً. بلّغ الرسالة وأدّى الامانة ونصحَ الأمّةَ فجزاهُ اللهُ خيرَ ما جزى نبياً من أنبيائه. صلواتُ اللهِ وسلامه عليه وعلى جميع الأنبياء والمرسلين، وعلى صحابته وآل بيته، وعلى من أحبهم إلى يوم الدين.

خۆشهویستان ئهم پهرتووكهی بهردهستتان دهقی تهرجهمهكراوی پهرتووكی ( سێ بنچینهكهی بیروباوهڕی ئیسلام وبهڵگهكانی ) كه به ( الاصول الثلاثة ) ناسراوه، مهبهست پێی ناسینی خوای گهورهیه بهو شێوهیهی قورئانی پیرۆز و فهرمووده صهحیحهكانی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) باسیان لێوه كردووه، لهگهڵ ناسینی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وشهریعهته بێ وێنه و بێ هاوتاكهی كه خوای گهوره ڕازی بووه كۆتا ئاینی مرۆڤایهتی بێت، پاشان ناسینی پێغهمبهری خوا محمد المصطفی درودی خوای لهسهر بێت بهبێ نواندنی جهفا وكهمتهرخهمی و هیچ زیاده ڕۆییهك له ئاستیدا ..

ئهم پهرتووكه دانراوی شێخی ئیسلام موحهمهدی كوڕی عبد الوهابی تهمیمی یه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئومێد چرۆستانیش ههستاوه به وهرگێڕانی بۆ سهر زمانی كوردی، بهو هیوایهی إن شاء الله ببێته مایه ڕهزامهندی خوای گهوره وپاشان خوێنهرانی بهڕێزی، ئێســتاش ئێوه و پێشكهش كردنی وهرگێرانی ئهو پهرتووكه .


بهناوی خوای بهخشنده ومیهرهبان

ڕهحمهتی خوات لێ بێت بزانه كه فێربوونی چوار بابهت واجبه لهسهرمان :

یهكهم : زانست : كه بریتیه له ناسینی خوای گهوره وپێغهمبهرهكهی وناسین وشارهزا بوون له ئاینی پیرۆزی ئیسلام به بهڵگهوه .

دووهم : كاركردن بهو زانستهی كه بهدهستت هێناوه .

سێههم : بانگهوازكردنی خهڵكی وشارهزاكردنیان له كاروباری ئاینهكهیان .

چوارهم : خۆڕاگرتن وئارامگرتن لهسهر ئهو ناڕهحهتی و ناخۆشیانهی لهو ڕێگایهدا دێنه ڕێت .

بهڵگهش لهسهر ئهمه، پهروهردگاری باڵادهست فهرموویهتی : { وَالعَصْرِ *إِنَّ الأِنْسَانَ لفِي خُسْرٍ* إِلا الذِينَ آمَنُوا وَعَمِلوا الصَّالحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ } [ سورهتی العصر : 1 – 3 ] .

واتا : سوێند بێت به كات وزهمان * مرۆڤهكان له زیان و زهرهردان * تەنها ئەوانەیان نەبێت کە بەڕاستیی ئیمانیان هێناوەو کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن و خۆیان لە گوناه و خراپەکاریی دەپارێزن ... وە هانی یەکتری دەدەن بۆ شوێنکەوتنی ڕێبازی حەق و جێبەجێکردنی هەموو کارێکی هەق و ڕەوا.... هەروەها هانی یەکتری دەدەن لەسەر خۆ ڕاگرتن و ئارامگرتن لەسەر هەموو بەڵاو ڕوداوێکی ناخۆش و گرفتەکانی ژیان کە دێتە ڕێگایان .

ئیمامی شافیعی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له بارهی ئهم سورهته پیرۆزهوه ووتویهتی : ئهگهر خوای گهوره وپهروهردگار جگه ئهم سورهته هیچ بهڵگهیهكی تری دانهبهزاندایه بۆ دروستكراوهكانی، ئهوا بهسیان بوو .

ئيمامی بوخاری ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئهڵێت : دهروازهی زانست له پێش گوفتار و كردارهوهیه، بهڵگهش لهسهر ئهم بابهته، خوای گهوره فهرموویهتی : { فَاعْلمْ أَنَّهُ لا إِلهَ إِلا اللهُ وَاسْتَغْفِرْ لذَنْبِك } [ سورهتی محمد : 19 ] .

واتا : ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) يان ئهی مرۆڤ! چاك بزانە کە جگه لە خودا هیچ خودایەکی تری بهههق نیە و داوای لێخۆشبوون لە خودا بکە بۆ لێخۆش بوونی گوناههكانت .

خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا به زانست وزانیاری دهستی پێكردووه پێش گوفتار و كردار .

ئهی خوشك وبرای باوهڕدارم ( ڕهحمهتی خوات لێ بێت ) بزانه كه واجب و پێویسته لهسهر ههموو پیاو وئافرهتێكی موسڵمان ئهم سێ بابهته بهجوانی فێر ببێت و پاشان كرداریشیان پێ بكات :

یهكهم : بێگومان خوای گهوره وپهروهردگار دروستی كردوین و ڕزق وڕۆزی داوین، وه بزانه ههروا وازی لێ نههێناوین، بهڵكو پهیامبهرێكی بۆ ڕهوانه كردوین، ههركهسێك گوێڕایهڵی بكات دهچێته بهههشتهوه، وه ههر كهسێكیش سهرپێچی بكات دهچێته دۆزهخهوه، بهڵگهش لهسهر ئهمه، خوای گهوره فهرمــوویهتی : { إِنَّا أَرْسَلنَا إِليْكُمْ رَسُولاً شَاهِداً عَليْكُمْ كَمَا أَرْسَلنَا إِلى فِرْعَوْنَ رَسُولاً*فَعَصَى فِرْعَوْنُ الرَّسُول فَأَخَذْنَاهُ أَخْذاً وَبِيلاً} [ ســورهتی المزمل : 15 -16 ] .

واتا : ئەی بێ باوەڕینە! ئێمە پێغەمبەرمان بۆ ناردن، تا ڕێگای ڕاستتان نیشان بدات و لەسەر بیروباوەڕو کردەوەکانتان ببێتە شایەت، هەروەکو موسامان بە پێغەمبەرایەتی نارد بۆ سەر قەومی فیرعەون، کە قەومێکی بێ باوەڕ بوون، بەڵام فیرعەونیش وەکو ئێوە ملهوڕیی نواندو لە موسا یاخیی بوو، لەبەر ئەوە زۆر بە توندیی گرتمانن و بە سەرەنجامێکی زۆر ناخۆش و قورس لە دەریادا نوقممان کردن .

دووهم : خوای گهوره ڕازی نابێت هیچ كهسێكی تر له پهرستن و بهندایهتی كردنیدا بكرێته هاوبهش و هاوهڵی، نه هیچ فریشتهیهكی نزیك لهخۆی، وه نه هیچ پێغهمبهر و نێراوێكی تر، بهڵگهش لهسهر ئهمه، خوای گهوره وپهروهردگار فهرموویهتی : {وَأَنَّ المَسَاجِدَ للهِ فَلا تَدْعُو مَعَ اللهِ أَحَداً} [ سورهتی الجن : 18 ] .

واتا : بێگومــان مزگەوتەکان هی خودان و جێگای پەرستنی ئەون، لەوێ لە خودا زیاتر پەنا بۆ کەسێکی تر مەبەن و داوای یارمەتی لە کەسێکی تر مەکەن .

سێههم : بێگومان ئهوهی گوێڕایهڵی پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) بێت، وه خودای بهیهكتایی پهرستبێت، دروست نیه بۆی دۆستایهتی و پشتگیری كهسێك بكات كه دوژمنایهتی خوا و پێغهمبهرهكهی دهكهن، ئهگهر چی ئهو كهسانهشی كه پشتیوان و پشتگیریان دهكات نزیكترین كهسیشی بن، بهڵگهش لهسهر ئهمه پهروهردگار دهفهرموێت : { لا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللهَ وَرَسُولهُ وَلوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُولئِكَ كَتَبَ فِي قُلوبِهِمُ الأِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ وَيُدْخِلهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُولئِكَ حِزْبُ اللهِ أَلا إِنَّ حِزْبَ اللهِ هُمُ المُفْلحُونَ} [ سورهتی المجادلة : 22 ] .

واتا : تۆ هیچ قەوم و کۆمەڵێكت دهست ناكهوێت بەڕاستی باوهڕیان بە خوداو بە ڕۆژی دوایی هەبێت، لە هەمان کاتدا خۆشەویستی و دۆستایەتی لەگەڵ کەسێك یان کۆمەڵێکدا ببەستن، کە بە کردەوەیان دوژمنایەتی لەگەڵ خوداو پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) بکەن، با ئەو کەسانە باوکیشیان بن یان کوڕەکانیان بن یاخود براکانیان بن یان لە عەشرەت و ڕەگەزی خۆیان بن... جا ئەوانەی کە بەو شێوەیە بن، ئەوە خودا ئیمانی لە دڵیاندا جێگیر کردووەو لەلایەنی خۆیەوە یارمەتی داون، لە ڕۆژی دواییشدا دەیانخاتە ناو باخ و باخاتی ئەو بەهەشتەوە، کە چەندەها ڕووبار بەژێریاندا تێدەپەڕێت و هەتا هەتایە تیایدا دەمێننەوەو بۆ خۆیان ڕادەبوێرن و خودا لێیان ڕازی دەبێت و ئەوانیش بەو نیعمەت و بەخششانەی کە خودا پێی بەخشیون لە خودا ڕازی دەبن... ئەوانە حیزب و کۆمەڵی خودان، جا ئاگادار بن کە بەڕاستیی هەر حیزب و کۆمەڵی خوداو پەیڕەوانی فەرمانەکانی ئەو سەرکەوتوو سەرفرازن ..

بنهما وبنچینهی یهكهم : ناسینی پهروهردگار ( الله جل جلاله )

بزانه وئاگاداربه خوای گهوره ڕێنومایكار و ڕێنشاندهرت بێت بۆ پهرستن وعیبادهتی خۆی، بێگومان پاكیهتی ڕێبازی ئیبراهیم ئهوهیه كه خوای گهوره ( الله جل جلاله ) به یهكخوایی بپهرستیت، وئاینداریت بهدڵسۆزی و ئیخلاص ههر بۆ ئهو بێت، ههر بهمهش خوای گهوره فهرمانی كردووه به سهرجهم خهڵكی، و ههر بۆ ئهمهش دروستی كردوون، ههروهك خوای گهوره فهرموویهتی : { وَمَا خَلقْتُ الجِنَّ وَالأِنْسَ إِلا ليَعْبُدُونِ } [ سورهتی الذاریات : 56 ] .

واتا : من جنۆكه و مرۆڤم تهنها بۆ پهرستنی خۆم دروستكردووه .

مهبهست له ووشهی ( یعبدون ) یهكخواپهرستیه، گهورهترین فهرمانێكیش كه خوای گهوره فهرمانی پێكردووه بریتیه له یهكخواپهرستی، كه مهبهست پێی تهنها و تهنها ( الله جل جلاله ) بپهرستیت، و گهورهترین شتێكیش كه خوای گهوره ڕێگری لێ كردبێت هاوهڵ بڕیاردانه بۆی، كه مهبهست پێی هاواركردن و پاڕانهوهیه له غهیری ئهو، بهلگهش بۆ ئهمه، خوای گهوره فهرموویهتی : ( وَاعْبُدُوا اللهَ وَلا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئاً } [ سورهتی : النساء : 36 ] .

واتا : (ئهی خهڵکینه) تهنها خوا بپهرستن و هیچ جۆره شهریک و هاوهڵێکی بۆ بڕیار مهدهن .

ئهگهر پێیان ووتیت : ئایا ئهو سێ بنهما و بنچینهیه كامانهن كه واجب و پێویسته مرۆڤ شارهزایان بێت ؟

له وهڵامدا بڵێ : بهنده پهروهردگاری خۆی وئایني خۆی وپێغهمبهرهكهی ( صلی الله علیه وسلم ) چاك بناسێت .

ئهگهر پێیان وتیت : پهروهردگارت كێیه ؟

لهوهڵامدا بڵێ : پهروهردگارم ( الله ) یه كه پهروهردهی كردووم، و تهواوی جیهان و دروستكراوهكانی تریشی به ناز و نیعمهتهكانی پهروهرده كردووه، ههر ئهویش پهرستراوی منه و جگه لهویش هیچ خوا وپهرستراوێكی ترم نیه، بهڵگهش لهسهر ئهمه، خوای گهوره فهرموویهتی : { الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالمِينَ } [ سورهتی الفاتحة : 1 ] .

واتا : ههرچی سوپاس وستایشه بۆ ئهو خوایهی كه پهروهردگاری ههموو جیهانیانه، ههموو شتێكیش جگه له پهروهردگار ( الله جل جلاله ) دروستكراو وله چوارچێوهی جیهاندایه، منیش یهكێكم لهوانهی لهو جیهانهدان.

ئهگهر پێیان ووتیت : بهچی شتێكدا پهروهردگارت ناسی ؟

له وهڵامدا بڵێ : به نیشانه ودروستكراوهكانیدا، له نیشانهكانی ئهو شهو وڕۆژ و خۆر و مانگه، وه له دروستكراوهكانی : ههر حهوت ئاسمانهكه وههر حهوت زهویهكه و ئهوهیشی تێیدا ههن و ئهوهیشی له نێوانیاندایه .

بهڵگهش لهسهر ئهمه : خوای گهوره فهرموویهتی : { وَمِنْ آيَاتِهِ الليْل وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالقَمَرُ لا تَسْجُدُوا للشَّمْسِ وَلا للقَمَرِ وَاسْجُدُوا للهِ الذِي خَلقَهُنَّ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ } [ سورهتی فصلت : 37 ] .

واتا : له نیشانه و بهڵگهکانی دهسهڵاتی پهروهردگار شهو و ڕۆژ و خۆر و مانگه، ههرگیز نهکهن سوژده بۆ خۆر، یان مانگ ببهن، بهڵکو سوژده تهنها بۆ ئهو خوایه ببهن که دروستی کردوون، ئهگهر ئێوه خۆتان به بهندهی ڕاستهقینهی ئهو دهزانن و ههر ئهو دهپهرستن .

ههروهها فهرموویهتی : {إِنَّ رَبَّكُمُ اللهُ الذِي خَلقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلى العَرْشِ يُغْشِي الليْل النَّهَارَ يَطْلبُهُ حَثِيثاً وَالشَّمْسَ وَالقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلا لهُ الخَلقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللهُ رَبُّ العَالمِينَ} [ سورهتی الاعراف : 54 ] .

واتا : بێگومان پهروهردگارتان (الله) یه که ئاسمانهکان و زهوی له ماوهی شهش ڕۆژدا دروستكرد، پاشان بهرز بویهوه سهر عهرش ( ئهڵبهته چۆنیهتیی وهستان و تهختی فهرمانڕهوایهتی و گهلێ شتی لهو بابهتانه لهرادهی بۆچوونی ئێمه بهدهره، تهفسیری ئهم ئایهتهیان له پێشهوا مالیک و ئهحمهد پرسیووه، له وهڵامدا وتوویانه: وهستانهکه حهقیقهتی ههیه، چۆنیهتیهکهی شاراوهیه، پرسیار کردن دهربارهی بیدعهیه، باوهڕ بوون پێی واجبه)، بهشهو، ڕۆژ دادهپۆشێت؛ لهکاتێکدا بهشێنهیی عهوداڵه بهدوایدا، خۆرو مانگ و ئهستێرهکان (ههر ههموویان) به فهرمانی خوا کهوتوونهته گهڕو له فهرمانی دهرناچن، ئاگادار بن و بزانن ههرچی دروستکردن و بڕیاردانه ههر بۆ ئهوه، ( کهواته دهبا ههمووان فهرمانبهرداری ئهو بین و له فهرمانی دهرنهچین)، موبارهک و پیرۆزو گهورهیه زاتی (الله) پهروهردگاری جیهانیان .

مهبهست له ووشهی ( رب ) پهرستراوه، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الذِي خَلقَكُمْ وَالذِينَ مِنْ قَبْلكُمْ لعَلكُمْ تَتَّقُونَ * الذِي جَعَل لكُمُ الأَرْضَ فِرَاشاً وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنْزَل مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقاً لكُمْ فَلا تَجْعَلوا للهِ أَنْدَاداً وَأَنْتُمْ تَعْلمُونَ } [ سورهتی : البقرة : 22 -23 ] .

واتا : ئهو خودایهی که ئهم زهویهی بۆ کردوون بهڕایهخ و، تیایدا دهژین و به ئاسانیی بهسهریدا دێن و دهچن.. ئهو خودایهی که ئاسمانی بهشێوهیهك دامهزراندوه که ههموو ئهو ئهستێرانه تیایدايه به یاسای کێشکردن بهیهکترهوه بهستراونهتهوهو ، ههریهکهیان لهسهر خولگهی خۆیان له خولانهوهدان ، بهبێ ئهوهی بهر یهکتری بکهون.. ئهو خودایهی که له ئاسمانهوه بارانتان بۆ دهبارێنێت ، که دهبێته هۆی سهوز بوونی گشت جۆره میوهو سهوزهجاتێك ، تاببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ ئێوه،کهوا بێت کهس مهکهنه هاوتای خودا، چونکه ئهگهر ئێوه نهختێك سهرنج بدهن دهزانن که خودا تاك و بێ هاوتایهو ، لهو زیاتر هیچ کهسێك توانای هیچی نیهو، شایستهی ئهوه نیه که بپهرسترێت و پهنای بۆ ببرێت ، جا ئهو کهسه زیندوو بێت یان مردوو، بتێك بێت، یــان قهبری پیاو چاكێك .

ابن كهثیر ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له تهفسیری ئهم ئایهتانهدا ئهڵێت : دروستكار و خالیقی ئهم ههمووه شتانه شایستهی ئهوهیه عیبادهتی بكرێت و بپهرسترێت .

جۆرهكانی پهرستنیش كه خوای گهوره وپهروهردگار فهرمانی پێكردووه، نمونهیان وهك پایهكانی ئیسلام و ئیمان و ئیحسان، ههروهها نزا وپاڕانهوه و هیوا و ئومێد پێ بوون، و پشت وپهنا پێ بهستن وترسان لێی، وحهزكردن و ترس لهشتێك لهگهڵ كاركردن له پێناو دووركهوتنهوه لێی، وخشوع بۆی، وترس لێی لهسهر بنهمای دڵنیا بوون له گهورهی ودهسهڵاتی ئهو، لهگهڵ گهڕانهوه بۆ لای خوا، وداوای یارمهتی كردن لێی، وپهنا گرتن پێی، و هانا بۆ بردنی لهكاتی تهنگانهدا، وه سهربڕین وقوربانی بۆ كردن، ونهزر كردن، وجگه لهمانهیش ژمارهیهكی تری پهرستن ههن كه خوای گهوره جل جلاله فهرمانی كردووه كه ههموویان ههر بۆ ذاتی ههق تهعالای ( الله ) بن، بهڵگهش لهسهر ئهمه، خوای گهوره فهرموویهتی : { وَأَنَّ المَسَاجِدَ للهِ فَلا تَدْعُو مَعَ اللهِ أَحَداً } [ سورهتی الجن : 18 ] .

واتا : بێگومان مزگەوتەکان هی خودان و جێگای پەرستنی ئەون، مهبهست ئهوهی مزگهوتهكان تهنها شوێنی پهرستنی پهروهردگارن، لەوێ لە خودا زیاتر پەنا بۆ کەسێکی تر مەبەن و داوای یارمەتی لە کەسێکی تر مەکەن .

ههركهسێك شتێك لهم بهندایهتی و پهرستنانه بۆ غهیری ( الله جل جلاله ) ئهنجام بدات، بێگومان ئهو كهسه دهچێته ڕیزی هاوهڵ بڕیاردهران و بێباوهڕانهوه، بهڵگهش بۆ ئهمه، خوای گهوره فهرموویهتی : { وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللهِ إِلهاً آخَرَ لا بُرْهَانَ لهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لا يُفْلحُ الكَافِرُونَ } [ سورهتی المؤمنون : 117] .

واتا : ئهو کهسهی خوایهکی تر بڕیار بدات و بیکاته شهریکی خواو هاوار وهانای بۆ بهرێت، له کاتێکدا که هیچ بهڵگهیهکی به دهستهوه نیه، ئهوه به ڕاستی حساب و لێپرسینهوهی لای پهروهردگارێتی، بێگومان بێ باوهڕو خوا نهناسان سهرفراز نابن .

له فهرموودهی پێغهمبهری خودایشدا هاتووه ( صلی الله علیه وسلم ) كه فهرموویهتی : { الدعاء مخ العبادة }([1]) واتا : نزا وپاڕانهوه كاكڵه وناوهرۆكی پهرستنه، بهڵگهش لهسهر ئهمه، خوای گهوره فهرموویهتی : { وَقَال رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لكُمْ إِنَّ الذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ } [ سورهتی غافر : 60 ] .

واتا : پهروهردگارتان فهرمووی : داوا له من بكهن و له من بپاڕێنهوه ، منیش وهڵامتان دهدهمهوه، بێگومان ئهوانهی خۆ به گهوره دهزانن له بهرامبهر پهرستنمدا، به سهرشۆڕی وڕیسوایی دهچنه دۆزهخهوه .

بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت تهنها لهخوای گهوره بترسيت ، ئهم ئایهتهیه كه خوای گهوره فهرموویهتي : { فَلا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ } [ سورهتی ال عمران : 175 ] .

واتا : ئێوه ئهی موسڵمانینه! له دوژمن و دۆستهكانی شهیتان مهترسن ، بهڵکو ههر له من بترسن، ئهگهر ئێوه بهڕاستی ئیماندارن .

وه بهڵگهی ئومید و هیوا بوون به خوای گهوره، خوای گهوره دهفهرموێت : { فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لقَاءَ رَبِّهِ فَليَعْمَل عَمَلاً صَالحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً } [ سورهتی الكهف : 110 ] .

واتا : جا ئەوەی دەیەوێت بە دیداری پەروەردگاری خۆی شاد بێت، با کردەوەی چاك ئەنجام بدات و جگە لە خودا هیچ کەسێکی تر نەپەرستێت و، لە غەیری ڕەزامەندیی خودا زیاتر لە خەمی ڕەزامەندیی کەسی دیکەدا نەبێت... چونکە هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی کەسێکی تر لەگەڵ ڕەزامەندیی پەروەردگاردا، دەبێتە هاوەڵدانان بۆ خودا .

بهڵگهی پشت و پهنا بهستن بهخوای گهوره، وهك فهرموویهتی : { عَلى اللهِ فَتَوَكَّلوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ } [ سورهتی المائدة : 23 ] .

واتا : جا کهوایه مهترسن و تهنها پشت به خودا ببهستن، ئهگهر ئێوه باوهڕی تهواوتان به خوداو به پێغهمبهرهکهی ههیه، ههروهها فهرموویهتی : { وَمَنْ يَتَوَكَّل عَلى اللهِ فَهُوَ حَسْبُه } [ سورهتی الطلاق : 3 ] .

واتا : ههر کهسێ پشت بهخوا ببهستێ لهكاروبارهكانیدا ئهوه خوای بهسه كه پشتیوان و یارمهتیدهری بێت .

بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت باوهڕدار حهزلێكردن وترسان وملكهچی ههر بۆ ذاتی ههق تهعالای ( الله ) بێت، پهروهردگار لهم بارهیهوه فهرموویهتی : { إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَباً وَرَهَباً وَكَانُوا لنَا خَاشِعِينَ } [ سورهتی الانبیاء : 90 ] .

واتا : بێگومان باوهردارانی ڕاستهقینه كه پێغهمبهران پێشهنگی ئهمهن پێشبڕکێیان دهکرد له ئهنجامدانی ههموو خێرو چاکهیهکدا، وه نزای بهکوڵیان دهکرد، به ئومێدی ڕهحمهت و بهههشتی ئێمه و له دۆزهخ و خهشمی ئێمه دهترسان، ئهوانه ههمیشه گهردن کهچ بوون بۆ ئێمه.

بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت ههر له خوای گهوره ( الله جل جلاله ) بترسیت، لهگهڵ باوهڕ بوون و دڵنیا بوون لهگهورهیی و تهواوی دهسهڵاتی ئهو زاته پیرۆزه، ئهم ئایهتهیه كه خوای گهوره فهرموویهتي : { فَلا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِي } [ سورهتی البقرة : 150 ] .

واتا : دهسا ئێوه له پیلانی ستهمكاران مهترسن و، گوێ بۆ قسهشیان مهگرن, بهڵكو تهنها له من بترسن .

بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت تهنها ڕووت له پهروهردگار بێت بۆ تهوبه كردن وگهڕانهوه بۆ لای ئهو، خوای گهوره فهرموویهتی : { وَأَنِيبُوا إِلى رَبِّكُمْ وَأَسْلمُوا له } [ سورهتی الزمر : 54 ] .

واتا : بهردهوام دڵتان لای خوابێت و بگهڕێنهوه بۆ لای پهروهردگارتان و تهسلیمی ئهوبن،

بهڵگهی داوای یارمهتی وكۆمهكی كردنیش كه دهبێت ههر له خوای گهوره داوا بكرێت، ئهم ئایهته پیرۆزهیه كه پهروهردگار فهرموویهتی : { إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ } [ سورهتی الفاتحة : 5 ] واتا : ئهی پهروهردگار تهنها ههر تۆ دهپهرستین وتهنها ههر لهتۆيش داوای یارمهتیی و كۆمهك وپشتیوانی دهكهین .

ههروهها له فهرموودهی صهحیحیشدا هاتووه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إذا استعنت فاستعن بالله} واتا : ههركاتێك داوای یارمهتی و كۆمهكیت كرد، ئهوه تهنها ههر لهخوای گهورهی داوا بكه .

بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت ههر پهنا بهخودا بگیرێت، خوای گهوره فهرموویهتی : { قُل أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ } [ سورهتی الناس : 1 ] واتا : ئهی موحهمهد بڵێ :پهنا دهگرم به پهروهردگاری ههموو خهڵكی .

وه بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت داوای بههاناوه هاتن وفریاكهوتن ههر لهخوا بكرێت، پهروهرگار فهرموویهتی : { إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لكُمْ } [ سورهتی الانفال : 9 ] .

واتا : یادی ئهوکاته بکهنهوه كه لهجهنگی بهدردا ناڕهحهت بوون و له پهروهردگارتان دهپاڕانهوه و داوای یارمهتیتان لێ دهکرد كه سهرتان بخات بهسهر دوژمنهكانتاندا، ئهوه بوو خوایش خێرا هات به هاناتانهوه وسهری خستن .

بهڵگهی ئهوهش كه دهبێت سهربڕین وقوربانی كردن ههر بۆ خوای گهوره بێت، پهروهردگار فهرموویهتی : { قُل إِنَّ صَلاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي للهِ رَبِّ العَالمِينَ * لاشَرِيكَ لهُ وَبِذَلكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّل المُسْلمِينَ } [ سورهتی الانعام 162 -163 ] .

واتا : ئهی پێغهمبهر! بڵێ: بهڕاستی نوێژ و حهج و قوربانیی و ژیان و مردنم گشت ههر بۆ خوای پهروهردگاری جیهانيانه * هیچ هاوهڵ و هاوتایهکی نیه، وه خودایش بهوه فهرمانی پێکردووم.. من یهکهمین موسڵمانم که به تهواوی ڕوو دهکهمه خوداو فهرمانهکانی بهجێ دێنم.

لهفهرموودهی پێغهمبهری خوایشدا هاتووه ( صلی الله علیه وسلم ) كه فهرموویهتی : { لعن الله من ذبح لغير الله } واتا : نهفرینی خوا لهو كهسه بێت كه ئاژهڵ وقوربانی بۆ جگه لهخوا سهر دهبڕێت .

بهڵگهی نهزریش، كه مرۆڤ بڕیار بدات شتێك تهنها لهسهر خۆی پێویست بكات خوای گهوره، له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : { يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْماً كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيراً} [ سورهتی الانسان : 7 ] .

واتا : بەندهكانی خودا ئەو کەسانەن کە هەر کارێکی خێر لەسەر خۆیان بڕیار بدەن، بەبێ دواکەوتن و بەڵێن شکاندن ئەنجامی دەدەن و لە ڕۆژێك دەترسن ( كه مەبەست پێی قیامەتە) شەڕو ناخۆشییەکەی به ههموو شوێنێكدا بڵاو دهبێتهوه .

بنهما وبنچینهی دووهم : ناسین و شارهزا بوون له ئاینی پیرۆزی ئیسلام به بهڵگه و لهسهر چاو ڕوونی .

ئهویش بریتیه له تهسلیم بوون به خوای گهوره و پهورهدگار وپهرستنی بهیهكخوای، و پابهند بوون پێوهی به گوێڕایهڵی كردنی، وخۆ بهری كردن ودوور كهوتنهوه له هاوهڵ بڕیاردهران وشوینكهوتوانی .

ئهمهش سێ پلهیه : ئیسلام مهبهست پێی موسڵمان بوونه، لهگهڵ ئیمان وباوهڕ هێنان، وه ههروهها ئیحسان وچاكهكاری، ههر یهكێك لهم پلانهش پایه و ڕوكنی خۆی ههیه .

پلهی یهكهم : پایه و ڕوكنهكانی ئیسلام پێنجن : شاهیدیدان بهوهی هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله ) وه بێگومان موحهمهدیش پێغهمبهری خودایه، وه بهجێگهیاندنی پێنج نوێژه فهرزهكه، وه درهكردنی زهكاتی ماڵ وسامان، و ڕۆژووگرتنی مانگی رهمهزان، و حهج كردنی ماڵه ڕێز وحورمهت لێگراوهكهی خوا .

بهڵگهی شایهتومان، خوای گهوره فهرموویهتی : {شَهِدَ اللهُ أَنَّهُ لا إِلهَ إِلا هُوَ وَالمَلائِكَةُ وَأُولو العِلمِ قَائِماً بِالقِسْطِ لا إِلهَ إِلا هُوَ العَزِيزُ الحَكِيمُ } [ سورهتی ال عمران : 18 ] .

واتا : خوا شاهيدی دهدا که بهڕاستی هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه لهئهو ، ههروهها فریشتهکان و خاوهن زانستهکانیش ( له پێغهمبهران و زانایان ) که بهڕێگهیهکی ڕاست و دروست دهیسهلمێنن خوا ههمیشه داد پهروهری ڕههایه و جگه لهوزاته خوایهکی تر نیه و ئهو خوایهکی باڵادهست و دانایه.

مهبهست پێی ئهوهیه : هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله )،،، ( لا إله ) ههموو پهرستراوێكی جگه له ( الله ) ڕهتدهكاتهوه و به ناڕهوای دهزانێت، ( إلا الله ) یش ههموو پهرستن و بهندایهتی كردنێك بۆ خوای گهورهی بێ هاوهڵ و بێ هاوتا ثابت وجێگیر دهكات، هیچ هاوهڵێكی نیه له پهرستندا، ههروهك چۆن هیچ هاوهڵێكیشی نیه له موڵك ودهسهڵاتیدا، تهفسیر و ڕاڤهی ئهمهش ئهم ئایهته پیرۆزه دهیكات كه خوای گهوره له جێگایهكی تردا فهرموویهتی : { وَإِذْ قَال إِبْرَاهِيمُ لأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ * إِلا الذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ * وَجَعَلهَا كَلمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لعَلهُمْ يَرْجِعُونَ } [ سورهتی الزخرف : 26 -28 ] .

واتا : ئهی موحهمهد ئهو کاته بیهێنهوه یادي خؤت که ئیبراهیم به باوکی و هۆزهکهی خۆی وت: بهڕاستی من دووره پهرێزم لهو شتانهی که ئێوه دهیپهرستن * من تەنها خودا دەپەرستم، ئەو خودایەی کە لە نەبوونەوە هێناومیەتیە بوون، بێگومان هیدایەتیشم دەدات و ڕێگای ڕاستیشم بۆ ڕوون دەکاتەوە * ئهوسا ئیتر ئیبراهیم ( سەلامی خودای لێ بێت) ئهو بهرنامه یهکخواپهرستیهی لهناو نەوەکانیدا بە بەردەوامیی هێشتیەوە، تا ئەگەر هەرکەسێك ڕێگای یهكخواپهرستی لێشێوا هەرچی زووتره بگەڕێتەوە بۆ لای.

ههروهها فهرموویهتی : { قُل يَا أَهْل الكِتَابِ تَعَالوْا إِلى كَلمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلا نَعْبُدَ إِلا اللهَ وَلا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئاً وَلا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضاً أَرْبَاباً مِنْ دُونِ اللهِ فَإِنْ تَوَلوْا فَقُولوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلمُونَ } [ سورهتی ال عمران : 64 ] .

ئهم ئایهته ڕوو دهکاته پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) و پێی دهفهرموێت به خاوهن نامهكان له جولهکهو گاورهكان بڵێ : وهرن بۆ لای ووتهیهكی یهكسان لهنێوان ئێمه وئێوهدا .. ئهویش ئهوهیه له خودا زیاتر کهسێکی تر نهپهرستین و، هاوهڵی بۆ بڕیار نهدهین، وههیچ کهسێکمان کهسێکی تر به خاوهن شهریعهت و خاوهن فهرمان نهزانین، که شایستهی ملکهچ کردن بێت بۆی و ببێته هاوهڵ بۆ خودا له بڕیارداندا.. جا ئهگهر ئهوان پشتیان ههڵکردو لهسهر بیروباوهڕی ههڵهی خۆیان مانهوه، ئهوکات پێیان بڵێ: ئێوه شایهت بن، ئێمه باوهڕمان بهوشتانه ههیه که ووتمان و ملکهچ و گوێڕایهڵین و له خودا زیاتر هیچ شتێکی دیکه ناپهرستین .

بهڵگهش لهسهر شاهیدیدان بهوهی كه موحهمهد پێغهمبهر ونێردراوی خوایه، پهروهردگار فهرموویهتی : { لقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَليْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَليْكُمْ بِالمُؤْمِنِينَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ } [ سورهرتی التوبة : 128 ].

واتا : ئهی خهڵکینه! ئێوه پێغهمبهرێکتان له خۆتان بۆ هاتووه، بۆ ئهوهی فهرمانی خوداتان پێ ڕابگهیهنێت، زهرهر و زیانی ئێوهی پێ ناخۆشه و ئازاری پێ دهگات، وه زۆر به پهرۆشه بۆتان و خهمی گهورهی ئهوهیه ڕوو بکهنه هیدایهت و ڕێگای ڕاستی هیدایهت بگرنه بهر، ههروهها دڵی لهلای ئیماندارانهو، زۆر به بهزهیی و میهرهبانه لهگهڵیانداو زۆریش خۆشی دهوێن .

مهبهست له شاهیدیدان كه موحهمهد پێغهمبهری خودایه، گوێڕایهڵی بیت لهوهی فهرمانی پێكردووه، و بهڕاستی بزانیت لهوهی ههواڵی پێداوه، وه دوربكهویتهوه لهوهی قهدهغه وسهرزهنشی كردووه، وه بههیچ شێوهیهك بهندایهتی و پهرستن ئهنجام نهدهیت بهو شهریعهته نهبێت ئهو هێناویهتی .

بهڵگهی نوێژكردن و زهكاتدان و ڕاڤهی یهكخواپهرستی، خوای گهوره فهرموویهتی : { وَمَا أُمِرُوا إِلا ليَعْبُدُوا اللهَ مُخْلصِينَ لهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلكَ دِينُ القَيِّمَةِ } [ سورهتی البینة : 5 ] .

واتا : فهرمانیشیان پێنهدرابوو جگه بهوهی که خواپهرستی بکهن و بهپاکی و دڵسۆزی و ملکهچی فهرمانبهرداری ئاین و بهرنامهکه بن و لابدهن له ههموو ئایینێك و تهنها پابهندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش بهڕێك و پێکی ئهنجام بدهن، زهکاتیش له ماڵ و سامانیان دهربکهن، ئهوهیه ئاینی نامه ڕاست و بهنرخهکانی خوا .

بهڵگهی ڕۆژوو گرتنیش، خوای گهوره فهرموویهتی : { يَا أَيُّهَا الذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَليْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلى الذِينَ مِنْ قَبْلكُمْ لعَلكُمْ تَتَّقُونَ } [ سورهرتی البقرة : 183 ] .

واتا : ئهی ئهوانهی که باوهڕتان هێناوه! ڕۆژوو گرتنتان لهسهر فهرز کراوه، ههروهکو لهسهر خاوهن ئایینهکانی پێش ئێوه فهرز کرابوو، تاوهکو خۆتان له خراپه بپارێزن و بهندایهتی خودای خۆتان بکهن .

بهڵگهی حهجكردنیش، پهروهردگار فهرموویهتی : {وَللهِ عَلى النَّاسِ حِجُّ البَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِليْهِ سَبِيلاً وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللهَ غَنِيٌّ عَنِ العَالمِينَ } واتا : خوا حهجی كهعبهی بڕیارداوه لهسهر مهردم، لهسهر ئهوهی توانای رێگای ههبێت، و ههركهسێكیش باوهڕی بهو حهجه نهبێ، ئهوه باچاك بزانێ كه كافرو بێ باوهڕه، بهراستیی خوایش لهتهواوی خهڵكانی جیهان، نهك تهنها ههر لهوان، بێ نیازه .

پلهی دووهم : باوهڕ : حهفتاو هێنده بهشه، بهرزترینیان ووشهی ( لا إله إلا الله ) یه، ونزمترینشیان لادانی ئازار و ناڕهحهتیه لهسهر ڕێگای خهڵكی، شهرم وشكۆیش بهشێكه لهباوهڕ، پایهكانی باوهڕیش شهش دانهن : باوهڕت به خوای گهوره ( الله جل جلاله ) ، به فریشتهكان و به كتێب و نامه ئاسمانیهكان، وبه پێغهمبهران، و بهڕۆژی دوایی، وبه قهدهری خێر و شهڕ ههبێت .

بهڵگهش لهسهر ئهم شهش پایه، خوای گهوره فهرموویهتی : { ليْسَ البِرَّ أَنْ تُوَلوا وُجُوهَكُمْ قِبَل المَشْرِقِ وَالمَغْرِبِ وَلكِنَّ البِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ وَالمَلائِكَةِ وَالكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ } [سورهتی : البقرة : 177 ] .

واتا : ڕووکردنه ڕۆژههڵات و ڕووکردنه ڕۆژئاوا نیشانهی باشیی و چاکهکاریی نيه، بهڵكو چاکهکردن و نزیکبوونهوه له خودا بهوه دهبێت کهسێك به ههموو دڵێکیهوه باوهڕی به خودا ههبێت، باوهڕێك که ببێته پاڵنهر بۆ جێبهجێکردنی بڕیارو فهرمانهکانی.. ههروهها باوهڕی ههبێت بههاتنی ڕۆژی دوایی، که ههموو ئادهمیزادهکانی تیادا زیندوو دهکرێنهوه.. ههروهها باوهڕی به فریشتهکان و به پێغهمبهرهکان و به کتێبهکانی خودا ههبێت..

بهڵگهش لهسهر باوهڕ بوون به قهدهر، خوای گهوره فهرموویهتی : { إِنَّا كُل شَيْءٍ خَلقْنَاهُ بِقَدَرٍ } [ سورهتی القمر : 49 ] .

واتا : بێگومان ئێمه ههموو شتێکمان بهئهندازهو نهخشهی دیاریکراو دروستكردووه .

پلهی سێههم : ئیحسان و چاكهكاری، ئهویش یهك پایهیه، كه بریتیه له : بهندایهتی و خواپهرستی بهشێوهیهك بكهیت، وهك ئهوهی پهروهردگار ببینیت، خۆ ئهگهر تۆیش ئهو نهبینیت ئهو ههر تۆ دهبینیت، لهم بارهیهوه خوای گهوره فهرموویهتی : { إِنَّ اللهَ مَعَ الذِينَ اتَّقَوْا وَالذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ } [ سورهتی النحل : 128 ]

واتا : بهڕاستی خوا لهگهڵ ئهو کهسانهدایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو ههروهها ئهوانهش که چــاکهکارو چاکهخوازن .

ههروهها فهرموویهتی : { وَتَوَكَّل عَلى العَزِيزِ الرَّحِيمِ * الذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ * وَتَقَلبَكَ فِي السَّاجِدِينَ * إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ العَليمُ } [ سورهتی : الشعراء 217-220] .

واتا : پشت به خوای باڵا دهست ومیهرهبانت ببهسته * ئهو خوایهی كه تۆدهبینێ كاتێ ئهوهستی بۆ نوێژ كردن * ئهو زاته تۆ دهبینێت که چۆن له ڕیزی سوژدهبهراندا ههڵس و کهوت دهكهیت * بهڕاستی ئهو خوایه زاتێکی بیسهرو زانایه .

ههروهها له جێگایهكی دهفهرموێت : { وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلو مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ وَلا تَعْمَلونَ مِنْ عَمَلٍ إِلا كُنَّا عَليْكُمْ شُهُوداً إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ } [ سورهتی : یونس 61 ] .

واتا : بههیچ کارێک ههڵناسی، هیچ بهشێک له قورئان ناخوێنیتهوه (که ئێمه ئاگادار نهبین، ئێوهش ئهی خهڵکینه) به هیچ ههڵسوکهوتێک ههڵناسن که ئێمه شایهت نهبین بهسهریهوه لهکاتێکدا ئهنجامی دهدهن و تیایدا ڕۆدهچن .

بهڵگهی سوننهتیش له بارهی ئهم سێ پلهیهوه، فهرمووده بهناو بانگهكهی جوبرهئیله كه عومهری كوڕی خهتاب ڕیوایهتی دهكات ودهگێڕێتهوه و دهڵێت : بينما جلوس عند رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) ذات يوم إذ طلع علينا رجل ، شديد بياض، الثياب شديد سواد الشعر، لا يرى عليه أثر السفر، ولا يعرفه منا أحد، حتى جلس إلي النبي صلى الله عليه وسلم، فأسند ركبتيه إلي ركبتيه، ووضع كفيه على فخذيه، وقال يا محمد: أخبرني عن الإسلام. فقال: { أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وتقيم الصلاة وتؤتي الزكاة وتصوم رمضان وتحج البيت إن استطعت إليه سبيلا } فقال: صدقت. فعجبنا له يسأله ويصدقه. قال: فأخبرني عن الإيمان. قال: { أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وبالقدر خيره وشره } قال: صدقت. قال: فأخبرني عن الإحسان. قال: { أن تعبد الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه يراك } قال: فأخبرني عن الساعة. قال: {ما المسؤول عنها بأعلم من السائل } قال: فأخبرني عن أمارتها. قال: {أن تلد الأمة ربتها وأن ترى الحفاة العراة العالة رعاء الشاء يتطاولون في البنيان } قال: فمضى فلبثنا مليا. فقال { يا عمر أتدري من السائل } قلت: الله ورسوله أعلم. قال: { هذا جبريل أتاكم يعلمكم أمر دينكم } [ رواه مسلم رقم (1) ].

واتا : كاتێك لای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشتبووین، پیاوێك لامان پهیدا بوو، جلوبهرگهكهی زۆر سپی بوون، پرچ ومووهكانی زۆر ڕهش بوون، ئاسهواری سهفهریشی بهسهرهوه نهدهبینرا، وه هیچ كهسێكیش له ئیمه نهیدهناسی، تا ئهو كاتهی لای پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) دانیشت، و ههردوو ئهژنۆكانی نوساندن به ئهژنۆكانی پێغهمبهری خواوه، وه ههردوو ناو لهپی خسته سهر ڕانهكانی، پاشان ووتی : ئهی موحهمهد لهبارهی ئیسلامهوه ههواڵم پێده، ئهویش فهرمووی : ئیسلام ئهوهتانێ كه شاهیدی بدهیت كه هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله )، وه شاهیدیش بدهیت كه موحهمهد پێغهمبهری خوایه، وه نوێژهكانت ئهنجام بدهیت، وزهكاتی ماڵو سامانت دهربكهیت، ووه مانگی ڕهمهزان بهڕۆژوو بیت، وه حهجی ماڵی خوا بكهیت ئهگهر هاتوو توانات ههبوو، ئهمجا جوبرهئیل ووتی : ڕاست دهكهیت، عومهر دهڵێت : زۆر سهرمان سوڕما، پرسیاری لێدهكات و پاشان پێیشی دهڵێت : ڕاست دهكهیت، پاشان جوبرهئیل ووتی : لهبارهی ئیمان و باوهڕهوه ههواڵمان بدهرێ، ئهویش فهرمووی : ئیمان ئهوهیه كه باوهڕت به خوا و فریشتهكان وكتێبهكان وپێغهمبهران و ڕۆژی دوایی و قهدهری خێر وشهڕ ههبێت، پاشان ووتی : ڕاستدهكهیت، ئهمجا جوبرهئیل ووتی : لهبارهی ئیحسان وچاكسازیهوه ههواڵم بدهرێ، ئهویش لهوهڵامدا فهرمووی : بهشێوهیهك خوا بپهرستیت، وهك ئهوهی پهروهردگار ببینیت، خۆ ئهگهر تۆ ئهویش نهبینیت ئهو ههر تۆ دهبینیت، دواتر جوبرهئیل پرسیاری كرد و ووتی : ههواڵم بدهرێ لهبارهی ڕۆژی دواییهوه، لهوهڵامدا فهرمووی : ئهو كهسهی كه پرسیاری لێدهكرێت لهو كهسه شارهزاتر نیه كه پرسیار دهكات، ئههمجا جوبرهئیل ووتی : ههواڵم بدهرێ لهبارهی نیشانهكانیهوه، ئهویش فهرمووی : كهنیزهك گهوره وخاوهنهكهی خۆی لێ دهبێت، وه پێپهتی و ههژار و شوانی مهڕهكان ببینیت كه پێشبڕكێ بكهن له بهرزكردنهوهی باڵهخانهكاندا، عومهر دهڵێت : ئهمجا جوبرهئیل ڕۆشت وئێمهیش ماوهیهك چاوهڕیمان كرد، پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : ئهی عومهر ئایا دهزانیت ئهو كهسه كێ بوو پرسیارهكانی دهكرد ؟ عومهر دهڵێت : ووتم : خوا و پێغهمبهرهكهی باشتر دهزانن، فهرمووی : ئهو كهسه جوبرهئیل بوو هاتبوو بۆ ئهوهی ئاینهكهتان فێر بكات و شارهزاتان بكات لێی .

بنچینه وبنهمای سێههم : ناسینی پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم )

پێغهمبهرهكهتان موحهحهمهده ( صلی الله علیه وسلم )، ئهویش موحهمهدی كوڕی عبد الله ی كوڕی عبد المطلب ی كوڕی هاشمه، هاشمیش له هۆزی قوڕهیشه، قوڕهیشیش له عهرهبه، عهرهبیش له وهچهوه ونهوهكانی ئیسماعیلی كوڕی ئیبراهیمی خهلیلن، چاكترین و باشترین صهڵات وسهلام لهسهر ئهوان و پێغهمبهری خۆیشمان بێت، تهمهنی شهست وسێ ساڵ بووه، چل ساڵیان پێش پێغهمبهرایهتی بووه، و بیست وسێ ساڵی تریان ههواڵ پێدراو و نێرراو بووه، ههواڵ پێدراو بووه به سهرهتای سورهتی ( إقرأ ) و نێرراویش بووه به سهرهتای سورهتی ( المدثر )، خهڵكی شاری مهككه بووه، و پاشان كۆچی كردووه بۆ شاری مهدینه، خوای گهوره ناردویهتی بۆ ئهوهی خهڵكی ئاگادار بكاتهوه له مهترسی هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا، وبانگهوازی خهڵكیش بكات بۆ یهكخواپهرستی، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : { يَا أَيُّهَا المُدَّثِّرُ * قُمْ فَأَنْذِرْ * وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ * وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ * وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ * وَلا تَمْنُنْ تَسْتَكْثِرُ * وَلرَبِّكَ فَاصْبِرْ } [ سورهتی المدثر : 1-7 ] .

واتا : ئەی ئەو کەسەی بە جل و بەرگەکانی خۆی داپۆشیوە! هەستە فەرمانەکانی خودا بە خەڵکی ڕابگەیەنە * ناوی پەروەردگارت بە گەورەیی بهێنەو بە بەرزیی و بڵندیی ڕایبگرە، چونکە گەورەیی تەواو هەر بۆ خودایە * جل و بەرگەکانت بە خاوێنی و بە پاکیی ڕابگرە... هەندێك دەڵێن مەبەست لەم فەرمانە ئەوەیە کە دڵت لە هەموو جۆرە گوناهێك بە دوور ڕابگرەو با هەمیشە دڵت پەیوەست بێت بە خودای پەروەردگارتەوە * خۆت لە هەموو کارێك و لە هەموو قسەو گوتارێك کە گوناهی بەدواوە بێت، بە دوور بگرە * ئەوەی دەیبەخشیت بە هەژاران، منەتی لەگەڵدا مەکەو بەزۆری مەزانە , یاخود خۆت دوور بگرە لە منەت کردن بەرانبەر ڕێنمایی کردنی خەڵکی بۆ سەر ڕێگای خوداو کردەوەکانی خۆت بە زۆر مەزانە * خۆت لەسەر ئەو فەرمانانەی کە لەلایەن خوداوە بۆت دێت ڕابگرەو بە چاکیی ئەنجامیان بدەو بەبێ سستی و دواخستن ڕایانبگەیەنە بە خەڵکی ..

مانای خهڵكی له شیرك و هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره ئاگادار بكاتهوه و بانگهوازیشیان بكات بۆ یهكخواپهرستی، وه مهبهستیش له یهكخواپهرستی پهروهردگارت بهرز وبڵند ڕابگره، وه مهبهست له كاروكردهوهكانت له شیرك وهاوهڵ بریاردان پاك بكهرهوه، وه مانای : الرجز : مهبهست لێی بتهكانه، واتا : پشت له بتهكان و لهو كهسانهش بكه كه دهیانپهرستن، وه دوور كهوتنهوه و دووره پهرێز بوون ودابڕان لهو خهڵكانهش كه بت پهرستن .

پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ماوهی ده ساڵ بهردهوام بوو لهسهر بانگهواز كردن بۆ یهكخواپهرستی، وه دوای ئهو ده ساڵه بهرزكرایهوه بۆ ئاسمانهكان، و پێنج نوێژهكهی لهسهر فهرز كرا – لهسهر خۆی ولهسهر ئومهتهكهی – دواتر سێ ساڵ له شاری مهككه نوێژی كرد، پاشان فهرمانی پێكرا كۆچ بكات ۆ شاری مهدینه .

هیجرهت واتا : كۆچكردن وگواستنهوه له ووڵاتی شیرك وهاوهڵ بڕیاردانهوه بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان، ئهم كۆچكردنهش له ووڵاتی شیرك وهاوهڵ بڕیاردانهوه بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان فهریزهیهكه لهسهر ئومهتی ئیسلامی، ئهمهش ههتاكو هاتنی ڕۆژی دوایی دهمێنێت وبهردهوام دهبێت، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : { إِنَّ الذِينَ تَوَفَّاهُمُ المَلائِكَةُ ظَالمِي أَنْفُسِهِمْ قَالوا فِيمَ كُنْتُمْ قَالوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالوا أَلمْ تَكُنْ أَرْضُ اللهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا فَأُولئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيراً * إِلا المُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَال وَالنِّسَاءِ وَالوِلدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلاً * فَأُولئِكَ عَسَى اللهُ أَنْ يَعْفُوَ عَنْهُمْ وَكَانَ اللهُ عَفُوّاً غَفُوراً } [ سورهتی النساء : 97-99 ] .

واتا : ههندێك لهوانهی له مهککهدا موسڵمان بووبوون، لهبهر ئهو ماڵ و سهروهتهی ههیانبوو ههر له مهککهدا مابوونهوهو کۆچیان نهکرد بۆ مهدینه، تا لهوێ ژمارهی موسڵمانان له مهدینهدا زیاد بێت و لهگهڵیاندا بهرانبهر دوژمن بوهستن، وه ڕازی بوون بهو ژیانه دژوارو ناخۆشهی که لهناو بتپهرستهکاندا له مهککه ههیانبوو، ئهمه له حاڵێکدا که کۆچکردنیان لهسهر پێویست کرابوو، بێگومان ئهو جۆره کهسانه ستهمیان له خۆیان کردووه، بهوهی لهناو بتپهرستهکاندا ماونهتهوه، لهکاتی گیان لێ سهندنهوهیاندا فریشتهكان پێیان دهڵێن : بۆچی به زهلیلی لهناو بتپهرستهکاندا مانهوهو کۆچتان نهکرد، تا بهباشی پهیڕهوی ئایینهکهتان بن؟! ئهوانیش له وهڵامدا ووتیان: بێ تواناو دهستبهسهر بووین.. ئینجا فریشتهكان ووتیان: بۆچی به زهلیلی قایل بوون، ئایا سهر زهوی خودا فراوان نهبوو کۆچ بکهن تا له بتپهرستهکان ڕزگارتان ببێت؟! ئهوانه ئهگهر باوهڕیان به ئایینهکهیان قایم بوایه له کۆچکردن بهجێ نهدهمان، له حاڵێکدا که کۆچ پێویست کرابوو لهسهریان.. بۆیه جێگهیان دۆزهخه، که سهرهنجامێکی زۆر ناخۆشهو خراپترین ئاکامه * جگه ئهوانهیان نهبێت که بهڕاستیی بێ هێزو بێ توانان له پیاوان و ئافرهتان و منداڵان، ڕێگای کۆچکردنیان ئاسان نیهو بۆیان نالوێت، وه توانایان نیه هیچ ههوڵێك بدهن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان * ئهوانه سزا نایانگرێتهوهو، ئومێد وایه بکهونه بهر لێخۆشبوونی خودا، چونکه خودا زۆر لێبوردهو لێخۆشبووه .

ههروهها لهم بارهیهوه فهرموویهتی : { يَا عِبَادِيَ الذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ } [ سورهتی العنكبوت 56 ] .

خوای گهوره بهو بهندانهی كه گیریان خواردووه لهناو بێباوهڕاندا دهفهرموێت : ئهی بهندهكانم ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه زهوی من فراوانه بۆ كۆچكردن وخۆتان ڕزگار بكهن له زوڵم وستهم، وه بهتهنها ههر من بپهرستن .

ئیمامی بهغهوی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : هۆكاری دابهزینی ئهم ئایهته ئهوهبووه كۆمهڵێك لهو موسڵمانانانهی كه لهشاری مهككه مابوونهوه كۆچیان نهكردبوو، بۆیه خوای گهوره بهناوی باوهڕهوه بانگی كردوون، - و هانی داوون كه كۆچ بكهن - :

بهڵگهش لهسهر كۆچكردن له سوننهت، ئهو فهرموودهیهیه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { لا تنقطع الهجرة حتى تنقطع التوبة ولا تنقطع التوبة حتى تطلع الشمس من مغربها } واتا : كۆچكردن كۆتایی نایهت، ههتا ئهو ڕۆژهی كه تهوبه و گهڕانهوه بۆ لای خوای گهوره كۆتایی نهیهت، تهوبه و گهڕانهوهش كۆتایی نایهت ههتا ئهو كاتهی كه ڕۆژ له ڕۆژئاواوه ههڵنهیهت .

جا كاتێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له شاری مهدینه جێگیر بوو، فهرمانی پێكرا به ئهحكامهكانی تری شهریعهتی ئیسلام، وهك زهكات و ڕۆژوو و حهج و جیهاد و بانگ و فهرمان بهچاكه و ڕێگری كردن لهخراپه و زۆرێكی تر له ئهحكامهكانی شهریعهتی ئیسلام، ئهم قۆناغهش ماوهی ده ساڵی پێچوو، لهدوای ئهوه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهفاتی كرد، بهڵام ئاینهكهی مایهوه و تا ئێستاش بهردهوامه وئهمهش ئاینهكهیهتی، هیچ كارێكی خێر وچاكه نیه ئیلا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێنومایی ئومهتهكهی كردووه بۆی، له ههمان كاتدا ئاگاداریشی كردوونهتهوه له ههموو خراپه وكارێكی ناپهسهند، وه ئهو خێر وچاكهیهی كه ئومهتهكهی بۆ ڕێنومایی كردووه بریتیه له یهكخواپهرستی و تهواوی ئهوهی كه خوای گهوره خۆشی دهوێت و وپێی ڕازیه، وه ئهو شهڕ وخراپهیهی كه ئومهتهكهی لێ ئاگادار كردوهتهوه، بریتیه له شیرك و هاوهڵ بڕیاردان و تهواوی ئهوهیشی كه خوا ( جل جلاله ) پێی ناخۆشه ونایهوێت ..

خوای گهوره پێغهمبهری ( صلی الله علیه وسلم ) ناردووه بۆ گشت خهڵكی، وه گوێڕایهڵی وطاعهتی ئهوی فهرز كردووه لهسهر تهواوی جنۆكه ومرۆڤهكان، ئهویش به بهڵگهی ئهم ئایهته پیرۆزه كه خوای گهوره دهفهرموێت : واتا : { قُل يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُول اللهِ إِليْكُمْ جَمِيعاً } . [ سورهتی الاعراف : 158 ] .

ئهی پێغهمبهر( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ: ئهی خهڵکینه! بێگومان بهڕاستی من پێغهمبهرو فرستادهی خوام بۆ ئێوه بهگشتی .

خوای گهوره ئاینی پیرۆزی ئیسلامی ههر بهو پێغهمبهره ( صلی الله علیه وسلم ) كامڵ و تهواو كرد، بهڵگهش لهسهر ئهمه فهرموویهتی :{ اليَوْمَ أَكْمَلتُ لكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَليْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لكُمُ الأِسْلامَ دِيناً } [ سورهتی المائدة : 3].

واتا : ئهمڕۆ ههموو فهرمانهکانی ئاینهکهتانم بۆ تهواو کردن و گهیاندم بهكۆتایی ، و ڕێگای خواناسی و شهریعهتهکانم به تهواوی بۆ ئاشکرا کردن، ههروهها فهزڵ و بهخششی خۆیشم بۆ تهواو کردن، وه ڕازیم بهوهی ئاینی ئیسلام ببێته ئاینتان، که دوا بهرنامهی خودایهو بۆ ههموو کات و شوێنێك دهگونجێت .

بهڵگهش لهسهر مردنی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) { إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَيِّتُونَ*ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ عِنْدَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ } [ سورهتی الزمر : 30 -31 ] .

واتا : بهڕاستی تۆش دهمریت و ئهوانیش دهمرن و کهس نامێنێت * جا ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لەو ڕۆژەدا تۆو ئەو کەسانەی کە باوەڕیان پێ نەدەکردیت و بە درۆزنیان دادەنایت، لەلای خودای پەروەردگارتان دەکەونە موحاکەمە، ئەو کاتە دەردەکەوێت کە کام لاتان لەسەر حەق و ڕاستیی بوون؟

خهڵكیش پاش مردن زیندوو دهكــرێنهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهوهی خوای گهوره دهفهرموێت : { مِنْهَا خَلقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى } [ سورهتی طه : 55 ] .

واتا : لهم زهویه دروستمان کردون دووباره دهتانگێڕینهوه بۆ ناو زهوی ، وه جارێکی تر لهو زهویه دهرتان دههێنینهوه و زیندوتان دهكهینهوه ( بۆ لێپرسینهوه ) .

ههروهها فهرموویهتی : {وَاللهُ أَنْبَتَكُمْ مِنَ الأَرْضِ نَبَاتاً * ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجاً } [ سورهتی نوح 17 -18 ].

واتا : ههر خوا خۆی ئێوهی له خاک بهدیهێناوهو پێی گهیاندوون * پاشان دهتانمرێنێت و دهتانخاتهوه ناوی ههر کاتیش بیهوێت دهرتان دههێنێتهوه .

پاش زیندوو كردنهوهیش لێپرسینهوهتان لهگهڵ دهكرێت و پاشان پاداشتی كردهوهكانتان وهردهگرنهوه، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : { وَللهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ ليَجْزِيَ الذِينَ أَسَاءُوا بِمَا عَمِلوا وَيَجْزِيَ الذِينَ أَحْسَنُوا بِالحُسْنَى } [ سورهتی النجم : 31 ] .

واتا : ههرچی لهئاسمانهکان و زهویدا ههیه ههر خوا خاوهنیهتی، (تاقیتان دهکاتهوه) بۆ ئهوهی تۆڵهبسێنێت لهوانهی کهخراپهیان کردووهبهگوێرهی کردهوهکانیان، وه پاداشتی ئهوانهش کهچاکهیان کردووهبهچاکترین شێوه بداتهوه .

ههر كهسێكیش زیندوو بوونهوه بهدرۆ بزانێت ئهوه بێباوهڕ بووه، بهڵگهش بۆ ئهمه خوای گهوره دهفهرموێت : { زَعَمَ الذِينَ كَفَرُوا أَنْ لنْ يُبْعَثُوا قُل بَلى وَرَبِّي لتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلتُمْ وَذَلكَ عَلى اللهِ يَسِيرٌ } [ سورهتی التغابن : 7 ] .

واتا : بێ باوەڕەکان گومانیان وابوو کە لە دوای مردنیان هەرگیز زیندوو ناکرێنەوە، ئەی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) بەوانە بڵێ: ئێوە بە هەڵەدا چوون... سوێند بە خودای پەروەردگارم بەبێ هیچ گومانێك ئێوە زیندوو دەکرێنەوەو ژیانێکی نوێتان پێ دەبەخشرێت، وه پاشای ئەوەی کە لە دنیادا کردووتانە بەبیرتان دەهێنرێتەوەو ئەو زیندوو کردنەوەیش لەلای خودا کارێکی زۆر ئاسانە .

خوای گهوره سهرجهم پێغهمبهرانی ناردووه بۆ ئهوهی موژده بدهن به خواناس و چاكهكاران به ڕهزامهندی خوا و بهههشتی نهبڕاوه، وه بێباوهڕان و خراپهكارنیش بترسێنن به سزای دۆزهخ، بهڵگهش بۆ ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : { رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لئَلا يَكُونَ للنَّاسِ عَلى اللهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُل } [ سورهتی النساء : 165 ] .

واتا : ئهم پێغهمبهرانه نێرراون تا ڕێگای خواناسین به خهڵکی پیشان بدهن و، موژدهی خۆشی بدهن به چاکهکاران، وه بێ باوهڕان و ستهمکارو خراپهکارانیش بترسێنن، تا خهڵکی بهڵگهیان نهبێت لای خوداو بڵێن : خودایه ئێمه نهمانزانی ڕێگای ڕاست کامهیه .

وه نوح ( سهلامی خوای لێ بێت ) یهكهمین پێغهمبهره لهو پێغهمبهرانه، و موحهمهدیش كۆتا ودواینیانه، بهڵگهش لهسهر ئهوهی كه یهكهمینیان نوحه ( سهلامی خوای لێ بێت ) خوای گهوره فهرموویهتی : { إِنَّا أَوْحَيْنَا إِليْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِه } [ سورهتی النساء : 165 ] .

واتا : ئهی موحهمهد ئێمه وهحیمان بۆ تۆ ناردووه، ههروهك بۆ نوح و پێغهمبهرانی دوای ئهویشمان ناردووه .

ههموو گهل و نهتهوهیهكیش خوای گهوره پێغهمبهرێكی بۆ ناردوون، له نوحهوه تاوهكو موحهمهد، فهرمانی پێكردوون كه خوای گهوره به تاكو تهنهایی بپهرستن، وڕێگریشی لێكردوون كه جگه له خوا هیچ شتێكی تر بپهرستن، بهلگهش بۆ ئهمه خوای گهوره دهفهرموێت : { وَلقَدْ بَعَثْنَا فِي كُل أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ } [ سورهتی النحل : 36].

واتا : سوێند به خوا بێگومان ئێمه لهناو ههر گهل و نهتهوهیهکدا پێغهمبهرێکمان ڕهوانهکردووهو پێمان ڕاگهیاندووه که پێیان بڵێت: تهنها خوا بپهرستن، خۆتان دووره پهرێز بگرن له ههموو پهرستراوێکی تر جگه له ( الله ) .

خوای گهوره فهرزی كردووه لهسهر تهواوی بهندهكانی كه باوهڕیان نهبێت بهههر شتیك جگه لهخۆی بپهرسترێت، له ههمان كاتدا فهرمانی پێكردوون كه باوهڕ به خوای تاك و تهنها زاتی ههق تهعالای ( الله ) بهێنن، ابن القیم ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ئهڵێت : تاغوت ههر شتێكه كه بهنده له سنووری خۆی تێپهڕێنێت، له پهرستراو، و چاولێكراو گوێرایهڵی بۆ كراو ..

جا تاغوتهكان زۆرن، سهركرده و سهرهكانیان پێنجن : شهیتان نهفرینی خوای لێ بێت، وه ههركهسێكیش بپهرسترێت و ڕازی بێت بهو پهرستنه، وه ههركهسێكیش كه خهڵكی بانگ بكات بۆ پهرستنی خۆی، وه ههركهسێكیش بانگهشهی زانینی شتێك له زانستی غهیب و شته نهێنی و شاراوهكان بكات، وه ههر كهسێك حوكم بهشتێك بكات جگه لهوهی كه خوای گهوره دایبهزاندووه، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : { لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالعُرْوَةِ الوُثْقَى لا انْفِصَامَ لهَا وَاللهُ سَمِيعٌ عَليمٌ } [ سورهتی البقرة : 256 ] .

واتا : باوهڕهێنان به ئایین هیچ زۆرهملێ یهکی تیادا نیهو، نابێت به زۆر بێت، خودا ڕێگای ڕاستی له ڕێگای چهوت جیاکردۆتهوه، جا ههر كهس بێباوهڕ بێت به تاغوت ( ههر شتێك جگه لهخوا بپهرسترێت ) وه باوهڕ بهێنێت بهخودا، ئهوه بێگومان دهستی گرتووه به گرێ توند وتۆڵهكهی یهكخواپهرستیهوه، كه بچڕانی بۆ نیه و ههمیشه پتهو و دامهزراوه، ، وه خوای گهورهش بیسهر و زانایه، ههر ئهمهش مانای تهواوی ( لا إله إلا الله ) یه .

له فهرموودهی پێغهمبهری خوایشدا هاتووه كه دهفهرموێت : { رأس الامر الاسلام، وعموده الصلاة، وذروة سنامه الجهاد في سبيل الله } واتا : سهری ههموو شتێك ئیسلامه، و پایه و كۆڵهكهكانیشی نوێژ كردنه، وه لوتكهی ههره بهرزی ئیسلام و چڵهپۆپهكهی جهاد و تێكۆشانه له ڕێگای خوادا، خوای گهورهش زاناتره ،،،

وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .



([1]) ئهوهی راست بێت { الدعاء هو العبادة }.