×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له په‌رتووكی ڕۆژوو، ده‌روازه‌ی پێشه‌كیه‌كانی ڕۆژوو، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان و مه‌شایخه‌كان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا : پێناسه‌ی ڕۆژوو كراوه‌ له‌ زمانه‌وانی و زاراوه‌ی شه‌رعدا، وه‌ باسی حوكمی ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان وبه‌ڵگه‌كانی كراوه‌، له‌گه‌ڵ به‌ش و فه‌زڵ و مه‌رجه‌كانی واجب بوونی، هه‌روه‌ها باس له‌ چۆنیه‌تی ثابت بوون و ته‌واو بوونی مانگی ره‌مه‌زان كراوه‌، له‌ كۆتاییشه‌وه‌ باس له‌ كاتی نیه‌تێهنان بۆ ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان و حوكمه‌كه‌ی كراوه‌ .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی ڕۆژوو: دهروازهی یهكهم: پێشهكیهكانی ڕۆژوو

    الفقه الميسر: كتاب الصیام: الباب الأول : في مقدمات الصيام

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    پێشهكیهكانی ڕۆژوو

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهمهش چهند بابهتێكی له خۆ گرتووه : -

    بابهتی یهكهم : پێناسهی ڕۆژوو، لهگهڵ ڕوونكردنهوهی پایهكانی :

    1-پێناسهكهی : دهستهواژهی ( الصیام ) له زمانهوانیدا واتای خۆگرتنهوه له شت دێت.

    له شهرعیشدا ماناكهی بریتیه له : خۆگرتنهوه له خواردن وخواردنهوه وههموو ئهو شتانهی كه ڕۆژوو دهشكێنن، لهگهڵ نیهتهێنان له سپێدهی بهیانیهوه ههتاوهكو ڕۆژئاوا بوون .

    2-پایهكانی ڕۆژوو : له ڕوانگههی پێناسهكهی له شهرعدا، بۆمان ڕووندهبێتهوه كه ڕۆژوو دوو پایهی سهرهكی ههیه، ئهوانیش بریتین له :-

    یهكهم : خۆگرتنهوه له ههموو ئهو شتانهی ڕۆژوو دهشكێنێت له سپێدهی بهیانیهوه ههتاوهكو ڕۆژئاوا بوون، بهڵگهش لهسهر ئهمه خوای گهوره فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﱛ ﱜ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡﱢ ﱣ ﱤ ﱥ ﱦ ﱧ ﱨ ﱩ ﱪ ﱫ ﱬ ﱭ ﱮﱯ ﱰ ﱱ ﱲ ﱳ ﱴﱵ ﱠ [ البقرة: ١٨٧ ] .

    واتا : ئێستا بهبێ ئهوهی له حهرام بوونی بترسن، بچنه لای ژنهكانتان و ئهوهی خودا بۆی بڕیارداون بهئهنجامی بگهیهنن و، دهتوانن تا بهرهبهیان، که ڕووناکیهکی باریکی ئاشکرا لهلای ڕۆژههڵاتهوه دهردهکهوێت، بچنه لای هاوسهرهکانتان، وه بخۆن وبخۆنهوه، ئینجا دوایی لهسهر ڕۆژوو گرتنهکهتان بهردهوام بن تا ڕۆژئاوا دهبێت .

    مهبهست له ( الخیط الابیض والخیط الاسود ) سپێدهی ڕۆژ وڕهشایی شهوه .

    دووهم: نیهتهێنان : ئهویش بهوهی ڕۆژوهوان مهبهستی لهو خۆگرتنهوه لهو شتانهی كه ڕۆژوو دهشكێنێت ڕهزامهندی خوای گهوره و عیبادهتكردنی بێت، بۆیه ههر به نیهت عادهت له عیبادهت جودا دهكرێتهوه، ههر به نیهتیش ههندێك له عیبادهت و پهرستشهكان لهههندێكی تریان جیا دهكرێتهوه، ڕۆژوهوان به نیهتی ئهم ڕۆژووگرتنهی : یان مهبهستی ڕۆژووگرتنی ڕهمهزانه یان ڕۆژووی غهیری ڕهمهزانه .

    بهڵگهش لهسهر ئهم پایهی ڕۆژوو، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امريء ما نوى " ([1]) .

    واتا : ههموو كاروكردهوهیهك به نیهته، وه ههموو كهسێكیش به پێی ئهو نیهتهی ههیهتی پاداشت دهدرێتهوه .

    بابهتی دووهم : حوكمی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان وبهڵگهی لهسهری :

    خوای گهوره ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانی لهسهر موسڵمانان فهرز كردووه، وه ههروهها گێڕاویهتی به یهكێك له پێنج پایهكانی ئیسلام، خوای گهورهش فهرموویهتی : ﭐﱡﭐ ﱓ ﱔ ﱕ ﱖ ﱗ ﱘ ﱙ ﱚ ﱛ ﱜ ﱝ ﱞ ﱟ ﱠ ﱡ ﱠ [ البقرة: ١٨٣ ] .

    واتا : ئهی ئهوانهی که باوهڕتان هێناوه! ڕۆژوو گرتنتان لهسهر فهرز کراوه، ههروهکو لهسهر خاوهن ئایینهکانی پێش ئێوه فهرز کرابوو، تاوهکو خۆتان له خراپه بپارێزن و بهندایهتی خودای خۆتان بکهن .

    ههروهها فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲇ ﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﲐ ﲑ ﲒﲓ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘﲙ ﱠ [ البقرة: ١٨٥ ] .

    واتا : مانگی ڕهمهزان (ئهو مانگهیه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خوارهوه، لهكاتێكدا ئهم قورئانه ڕێنموویی بهخشه به خهڵكی و بهڵگهی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنهوهی ڕاست و ناڕاست و حهق و ناحهق، جا كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمهزانی بینی (یان ههواڵی بینینی پێدرا)، دهبا ئهو مانگه بهڕۆژوو بێت .

    عهبدوڵای كوری عومهریش ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " بني الإسلام على خمس شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله، وإقام الصلاة، وإيتاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج بيت الله الحرام من استطاع إلیه سبیلا ": ([2]) .

    واتا : ئاينی پیرۆزی ئیسلام لهسهر پێنج پایه بنیات نراوه : شاهیدیدان بهوهی هیچ پهرستراوێكی بهههق نیه جگه له ( الله )، وهشاهیدی بدهیت كه موحهمهد پێغهمبهری خوایه، وه بهجێهێنانی نوێژ، وزهكاتدان، وڕۆژگرتنی مانگی رهمهزان، وحهجی ماڵی خوا بۆ كهسێك توانا و دهسهڵاتی ههبێت .

    طهلحهی كوری عوبهیدوڵایش دهگێڕێتهوه دهڵێت : أن أعرابیا جاء إلی النبي ( صلی الله علیه وسلم ) ثائر الرأس، فقال : یا رسول الله، أخبرني ماذا فرض الله علي من الصیام ؟ قال : شهر رمضان، قال : هل علي غیره ؟ قال : لا، إلا أن تطوع شیئا ... ([3]) .

    واتا : عهرهبێكی دهشتهكی قژ بژ هاته خزمهت پیغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت : ئهی پێغهمبهری خوا پێم بڵێ خوای گهوره چی لهسهرم فهرز كردووه له ڕۆژوو ؟ ئهویش له وهڵامیدا فهرمووی : ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان، ئهمجا ووتی : ئایا هیچ ترم لهسهر نیه، فهرمووی : نهخێر مهگهر خۆت خۆبهخشانه ڕۆژووی سوننهت بگریت ...

    ئومهتی ئیسلامیش كۆدهنگه لهسهر ئهوهی كه ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان واجبه لهسهر موسڵمانان، وه یهكێكیشه له پێنج پایهكانی ئیسلام، وه لهو شتانهیه كه لهدیندا زانین وشارهزا بوون لێی به پێویست وضرور دانراوه، وه ههركهسێكیش ئینكاری بكات بێباوهڕ دهبێت و له ئیسلام پێی پاشگهز دهبێتهوه .

    بهمهش فهرزیهتی ڕۆژوو به قورئان وسوننهت وكۆدهنگی ئومهتی ئیسلام ثابت وجێگیر بوو، وه موسڵمانانیش یهكدهنگن لهسهر بێباوهڕ بوونی ئهو كهسهی كه ئینكاری دهكات.

    بابهتی سێههم : بهشهكانی ڕۆژوو :

    ڕۆژوو دوو بهشه : واجب، وسوننهت، واجبهكانیش دهبن به سێ بهشهوه :

    1-ڕۆژووی رهمهزان .

    2-ڕۆژووی كهفارهت .

    3-ڕۆژووی نهذر .

    بهڵام ئێمه لێرهدا باس له ڕۆژووی مانگی رهمهزان دهكهین، لهگهڵ ڕۆژووی سوننهت، وه سهبارهت به بهشهكانی تری ڕۆژوو خوای گهوره مۆلهتمان بدات لهكاتی خۆیدا باسیان لێوه دهكهین : -

    بابهتی چوارهم : فهزڵی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان، و حیكمهت له مهشروعیهتی :-

    1-فهزڵهكهی : ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " من قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه، ومن صام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه " ([4]) .

    واتا : ههر كهسێك شهوانی پیرۆزی قهدر زیندوو بكاتهوه به عیبادهت وخواپهرستی به ئومێدی ئهوهی خوای گهوره لێی گیرا بكات، ئهوا خوای گهوره له گوناهی پێشووتری خۆش دهبێت، وه ههركهسێك ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان بگرێت به ئومێدی ئهوهی خوای گهوره لێی گیرا بكات ئهوا خوای گهوره له گوناهی پێشووتری خۆش دهبێت .

    ههروهها ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه كه خۆشهویستمان كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " الصلوات الخمس، والجمعة إلی الجمعة، ورمضان إلی رمضان مكفرات لما بینهن إذا اجتنبت الكبائر " ([5]) .

    واتا : نوێژه فهرزهكان، ههینی بۆ ههینی، و ڕهمهزان بۆ ڕهمهزان، دهبنه هۆی سڕینهوهی تاوانهكانی نێوانیان، ئهگهر هاتوو گوناهی گهورهت ئهنجام نهدا .

    ئهوهی كه ئاماژهمان پێدا ههندێك له فهزڵ و گهورهیی ڕۆژووی مانگی رهمهزان بوو، وه بێگومان فهزڵ وگهورهییهكانی زۆر زۆرن، و بههێنده بهسی دهكهین .

    2-حیكمهت له مهشروعیهتی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان : خوای گهوره ڕۆژووی مانگی ڕهمهزانی لهسهر موسڵمان فهرز كردووه لهبهر چهند حیكمهت و سوود و قازانجێكی خۆیان، لهوانهیش : -

    یهكهم : بۆ پاككردنهوهی دڵ ودهروون وخاوێنكردنهوهیهتی له ههموو خوو ڕهوشتێكی ناشیرین و ناپهسهند، چونكه ڕۆژوو ڕێگاكانی هاتوو چۆی شهیتان له جهسته ولاشهی مرۆڤدا تهنگ وتهسك دهكاتهوه .

    دووهم : ڕۆژوو دهبێته مایهی دونیا نهویستی وپشت ههڵكردن له ئارهزوو وخۆشیهكانی، وه بهرهو پێری ڕۆشتنی دواڕۆژوو و ناز ونیعمهتهكانی .

    سێههم: ڕۆژوو هۆیهكه بۆ بهزهیی هاتنهوه به ههژاران و نهداران، وههست كردن به ئێش وئازارهكانیان، چونكه ڕۆژوهوان لهكاتی رۆژوو گرتندا ههست بهو برسیهتی و تینویهتیه دهكات كه ئهوان بهدرێژایی ساڵ پێوهی دهناڵێنن .

    زۆرێكی تریش له حیكمهت وسوود وقازانجهكانی كه دهتوانیت تۆ خۆت حیكمهت وسوودی تریشی لێوه وهربگریت .

    بابهتی پێنجهم : مهرجهكانی واجب بوونی ڕۆژووی مانگی رهمهزان : -

    ڕۆژووی مانگی رهمهزان واجب دهبێت لهسهر ههركهسێك ئهم مهرجانهی لای خوارهوهی تێدا بێت : -

    1-ئیسلام : واته ڕۆژووی مانگی رهمهزان له كهسی بێباوهڕ وهرناگیرێت، چونكه ڕۆژوو گرتن عیبادهت و خواپهرستیه، عیبادهت وخواپهستیش له بێباوهڕ وهرناگیرێت تاوهكو سهرهتا باوهڕ نههێنێت ونهیهته ناو ئیسلامهوه، جا ئهگهر هاتوو ئهو كهسه باوهڕی هێناو موسڵمان بوو واجب نیه لهسهری قهزای ئهو ڕۆژوانه بكاتهوه كه پیشوتر لهكاتی بێباوهڕیدا نهیگرتوون .

    2-باڵغ بوون : واته رۆژوو واجب نیه لهسهر مناڵێك نهگهیشتبێته تهكهنی باڵغ بوون و تهكلیف كردن، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " رفع القلم عن ثلاثة، وذكر منهم الصبي حتى يحتلم " ([6]) .

    واتا : خوای گهوره پێنوسی تاوانی ههڵگرتووه له سهر سێ كهس، یهكێك لهوانه لهسهر مناڵ تاوهكو باڵغ دهبێت، بهڵام كهسێكی نا باڵغ ئهگهر هاتوو ڕۆژووی گرت ئهوا ڕۆژوهكهی صهحیح ودروسته ئهگهر هاتوو مومهیز بوو، وه پێویسته لهسهر دایك وباوك و وهلی ئهمری مناڵ فهرمان بكهن به مناڵهكانیان كه ڕۆژوو بگرن بۆ ئهوهی ڕایان بهێنن لهسهر ڕۆژوو گرتن بۆ دوای باڵغ بوونیان

    3-ژیری وعاقڵی : واته ڕۆژوو واجب نیه لهسهر شێت و گێل كهم عهقڵ، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " رفع القلم عن ثلاثة، وذكر منهم المجنون حتى يفيق " .

    واتا : خوای گهوره پێنوسی تاوانی ههڵگرتووه له سهر سێ كهس، لهوانه باسی شێتی كرد تاوهكو چاك دهبێتهوه .

    4-تهندروست باشی : بۆیه ههركهسێك نهخۆش بێت و توانای ئهوهی نهبێت كه ڕۆژوو بگرێت، ئهوا واجب نیه لهسهری ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان بگرێت، بهڵام ئهگهر هاتوو ڕۆژووی گرت ڕۆژووهكهی صهحیح ودروسته، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت : ﱡﭐ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣﲤ ﱠ [ البقرة: ١٨٥ ] .

    واتا : بهڵام ئهو کهسهی نهخۆش بێت، یاخود له سهفهردا بێت، دهتوانێت بهڕۆژوو نهبێت و، له ڕۆژانی دوایی مانگی ڕهمهزان بیانگرێتهوه .

    جا ئهگهر هاتوو چاك بوویهوه له نهخۆشیهكهی ئهوا واجبه لهسهری قهزای ئهو ڕۆژانه بكاتهوه كه لهبهر نهخۆشیهكهی نهیگرتبوون .

    5-ئیقامه ونیشتهجێ بوون : واته ڕۆژوو لهسهر كهسی موسافیر واجب نیه تاوهكو لهسهفهردا بیت، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه كهمێك پێش ئێستا ئاماژهمان پێدا، وهك فهرموو بووی : ﱡﭐ ﲚ ﲛ ﲜ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣﲤ ﱠ [ البقرة: ١٨٥].

    واتا : بهڵام ئهو کهسهی نهخۆش بێت، یاخود له سهفهردا بێت، دهتوانێت بهڕۆژوو نهبێت و، له ڕۆژانی دوایی مانگی ڕهمهزان بیانگرێتهوه .

    خۆ ئهگهر هاتوو كهسی موسافیر ڕۆژووی گرت ئهوا ڕۆژووهكهی صهحیح ودروسته، بهڵام ئهگهر هاتوو بهڕۆژوو نهبوو ئهوا واجبه پاش ڕهمهزان بیانگرێتهوه .

    7-ئافرهتان له سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بووندا نهبن : ئهو ئافرهتهی كه لهسوڕی مانگانه یان له خوینی مناڵ بووندا بێت واجبه نیه لهسهر ڕۆژووی مانگی رهمهزان بگرێت، بهڵكو ههر حهرامیشه ڕۆژوو بگرن، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " أليست إذا حاضت لم تصل، ولم تصم ؟ فذلك من نقصان دينها " ([7]) .

    واتا : ئايا ئهگهر ئافرهت كهوته سوڕی مانگانهوه نابێت كه نوێژ نهكهن و بهڕۆژوو نهبن، ئا ئهوهیه نوقصانی ئاینهكهیان .

    بهڵام واجبه پاشتر قهزای بكهنهوه و دوای مانگی ڕهمهزان ئهو ڕۆژانه بگرنهوه كه بههۆی سوڕی مانگانه و خوێنی مناڵ بوونهوه نهیانگرتبوو، ئهویش به بهڵگهی ئهو ووتهیهی كه عائیشهی دایكی باوهرداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : " كان یصیبنا ذلك، فنؤمر بقضاء الصوم، ولا نؤمر بقضاء الصلاة " ([8]) .

    واتا : كاتێك دووچاری سووڕی مانگانه دهبووینهوه، فهرمانمان پێكرابوو كه ڕۆژووهكان بگرینهوه، بهڵام فهرماننمان پێ نهكرابوو به گێڕانهوهی نوێژهكان.

    بابهتی شهشهم : ثابت بوونی هاتنی مانگی رهمهزان وتهواو بوونی : -

    مانگی رهمهزان به بینینی مانگی رهمهزان – مانگی ئاسمان – جێگر وثابت دهبێت، بینینی ئهو كهسه خۆی یان بینینی كهسانی تر، یان ههواڵ پێگهیشتنی كه مانگی رهمهزان ثابت بووه، جا ئهگهر هاتوو موسڵمانێكی عادل شاهیدیدا كه مانگی رهمهزانی بینیووه، ئهوا به بینینی ئهو كهسه هاتنی مانگی ڕهمهزان ثابت دهبێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲔ ﲕ ﲖ ﲗ ﲘﲙ ﱠ [ البقرة: ١٨٥ ] .

    واتا : ئهگهر كهسێك له ئێوه مانگی ڕهمهزانی بینی ( یان ههواڵی بینینی پێدرا )، دهبا ئهو مانگه بهڕۆژوو بێت .

    ههروهها پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " إذا رأيتموه فصوموا " ([9]) .

    واتا : ئهگهر هاتوو مانگتان بینی ئهوا بهڕۆژوو بن .

    وه به بهڵگهی ئهو ڕیوایهتهی عهبدوڵای كوڕی عومهریش ( خوایان لێ ڕازی بێت ) كه دهڵێت : " أخبرت النبي ( صلی الله علیه وسلم ) برؤية رمضان فصامه، وأمر الناس بصيامه " ([10]) .

    واتا : ههواڵمدا به پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به بینینی مانگی ڕهمهزان، ئهو خۆی ڕۆژووی گرت، و فهرمانیشی كرد به خهڵكی كه بهڕۆژوو بن .

    خۆ ئهگهر هاتوو مانگ نهبینرا، وه موسڵمانێكی عادلیش شاهیدی نهدا كه مانگی بینیوه، ئهوا واجبه مانگی شهعبان (30) سی ڕۆژو تهواو بكات – واتا : مانگی شهعبان كه مانگی پێش ڕهمهزانه سی ڕۆژهكهی تهواو دهكات و پاشان به دڵنیاییهوه دهست دهكرێت به گرتنی ڕۆژووی مانگی رهمهزان – دهبێت ئهوهش بزانرێت كه هاتنی مانگی ڕهمهزان تهنها له دوو ڕێگاوه ثابت وجێگر دهبێت، یان به بینینی مانگی رهمهزان، یان بهتهواو كردنی سی ڕۆژهی مانگی شهعبان، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " صوموا لرؤیته، وأفطروا لرؤیته، فإن غمي علیكم فأكملوا عدة شعبان ثلاثین " ([11]) .

    واتا : به بینینی مانگی رهمهزان بهڕۆژوو بن، وه به بینینی مانگی شهوالیش ڕۆژوو مهبن، جا ئهگهر هاتوو تهموو مژ ودونیا ههور وههڵا بوو، ئهوا مانگی شهعبان سی ڕۆژی پێ تهواو بكهن، و ئهوجا دهست بكهن به رۆژووی مانگی رهمهزان .

    ڕۆشتن وكۆتایی هاتنی مانگی رهمهزانیش به بهبینینی مانگی شهوال دهبێت، ئهویش به شاهیدی دانی دوو موسڵمانی عادل، خۆ ئهگهر دوو موسڵمان شاهیدی ئهوهیان نهدا كه مانگی شهوالیان بینیوه، ئهوا دهبێت مانگی رهمهزان سی ڕۆژی تهواو بكرێت، وموسڵمانان ئهو مانگه سی ڕۆژوو به ڕۆژوو بن .

    بابهتی حهوتهم : كاتی نیهتهێنانی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان، وحوكمهكهی : -

    واجبه كهسی ڕۆژوهوان نیهتی گرتنی ڕۆژوو بهێنێت، چونكه یهكێكه له ڕوكنهكانی وهك لهسهرهتاوه ئاماژهمان پێدا، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " إنما الاعمال بالنیات، وإنما لكل أمريء ما نوی " ([12]) .

    واتا : ههموو كاروكردهوهیهك به نیهته، وه ههموو كهسێكیش به پێی ئهو نیهتهی ههیهتی پاداشت دهدرێتهوه .

    وه دهبێت ئهم نیهتهش له شهودا بێت ئهگهر هاتوو ڕۆژوهكه ڕۆژووی واجب بوو، وهك ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان، و ڕۆژووی كهفارهت، و ڕۆژووی قهزاكردنهوه، وڕۆژووی نهذر، ئهگهر به خولهكێكیش بێت پێش سپێدهی بهیانی، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : " من لم یبت الصیام من الفجر فلا صیام له " ([13]) .

    واتا : ههركهسێك نیهت لهشهودا نههێنێت بۆ ڕۆژووگرتن ئهوا ڕۆژووهكهی دروست وصهحیح نیه .

    بۆیه ئهگهر هاتوو كهسێك هیچی نهخوارد، دواتر وویستی ڕۆژوو بگرێت ولهڕۆژدا نیهتی هێنا بۆ ڕۆژوو گرتن، ئهم كارهی تهنها بۆ ڕۆژووی سونننهت دروسته، چونكه ڕۆژووی سوننهت ئهو كهسه دهتوانێت نیهتهكهی بخاته ڕۆژیشهوه، ئهگهر هاتوو هیچ خواردن وخواردنهوهی نهخوارد بوو، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه دایكی باوهڕداران عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهیگڕێتهوه و دهڵیت : دخل علي النبي ( صلی الله علیه وسلم ) ذات يوم فقال : " هل عندكم شیء ؟ فقلنا : لا، قال : فإنی إذن صائم " ([14]) .

    واتا : ڕۆژێك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاته ژورهوه بۆلام وفهرمووی : ئایا هیچ شتێكیتان ههیه لهخواردن ؟ ووتمان : نهخێر هیچمان نیه، پاشان فهرمرووی : كهواته من بهڕۆژوو دهبم .

    بهڵام سهبارهت به ڕۆژووی واجب دروست نیه نیهتی له ڕۆژدا بۆ بهێنیت، دهبێت ههر له شهودا بێت .

    بۆ ههموو ڕهمهزانیش ئهگهر هاتوو لهسهرهتای مانگی ڕهمهزانهوه یهك نیهتت هێنا بۆ ههموو مانگهكه ئهوا دروسته، بهڵام سوننهت وایه ههموو ڕۆژێك نیهتی تایبهتی خۆی بۆ بهێنیت .

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

    ([1]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (1) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1907) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (8) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (16) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([3]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (46) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (11) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([4]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (1901) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (760) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (233) ڕیوایهتی كردووه .

    ([6]) ئهحمهد ڕیوایهتی كردووه، (6/100)، وه ههروهها ئهبو داود (4/558)، شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : ( الإرواء : بهژماره 297) .

    ([7]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (304) ڕیوایهتی كردووه .

    ([8]) موسلیم بهفهرموودهی ژماره (335) ڕیوایهتی كردووه .

    ([9]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (1900) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1080) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([10]) ئهبو داو به فهرموودهی ژماره (2342) ڕیوایهتی كردووه، ههروهها حاكم یش له موستهدرهكدا هاێناوهیهتی وریوایهتی كردووه (1/423) وه به ڕیوایهتێكی صهحیحیشی داناوه .

    ([11]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (1909) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1081) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([12]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (1) وموسلیم به فهرموودهی ژماره (1907) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([13]) تیرموذی به فهرموودهی ژماره (733) ڕیوایهتی كردووه، ههروهها نهسائی ڕیوایهتی كردووه (4/196)، وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (1700) ڕیوایهتی كردووه، لهفزهكهش لهفزی نهسائیه، وه شێخ ئهلبانیش به فهرموودهیهكی صهحیحی داناوه، بروانه : ( صحیح الترمذي : ژماره 583) .

    ([14]) موسلیم به فهرموودهی ژماره (1154) و (170) ڕیوایهتی كردووه .