×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له ده‌روازه‌ی دوه‌م له‌ باسی خوێنه‌كان، كه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان و مه‌شایخه‌كان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا : پێناسه‌ی خوێنه‌كان و مه‌شروعیه‌تیه‌كه‌ی وبه‌ڵگه‌ وحیكمه‌ته‌كانی باسكراوه‌، هه‌وره‌ها باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ ئایا، خوێن ( دیة ) له‌سه‌ر كێ واجبه‌ ؟ وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی كێ ؟ له‌كۆتاییشه‌وه‌ باسی جۆره‌كانی خوێن ( الدیات ) و ئه‌ندازه‌ و بڕه‌كه‌یان كراوه‌ .

    فیقهی ئاسان: پهرتوكی تاوانهكان: دهروهازهی دووهم: باسی خوێنهكان

    الفقه الميسر: كتاب الجنایات: الباب الثاني: في الدیات

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    باسی خوێنهكان ( الدیات )

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهمهش چهند بابهتێكی له خۆ گرتووه : -

    بابهتی ئهكهم : پێناسهكهی :

    دهستهواژهی ( الدیة ) له شهرعدا بهو ماڵه دهوترێت كه دهدرێت بهو كهسهی كه دهستدرێژی و تاوانی بهرامبهر كراوه، یان دهدرێت به كهسوكارهكهی بههۆی ئهو تاوان ودهست درێژیهیهی بهرامبهری ئهنجامدراوه .

    وه پێیشی دهوترێت ( العقل ) چونكه كهسی بكوژ خوێنی كهسی كوژراوهكهی له ووشتر كۆدهكردهوه، و پاشان دهیداته دهست خزم وكهسوكارهكهی .

    بابهتی دووهم : مهشروعیهتی ئهم باسه و بهڵگه وحیكمهتهكانی : -

    1-بهڵگهی مهشروعیهتی : خوێندان به بهڵگهی قورئان وسوننهت و كۆدهنگی زانایان واجبه .

    له قورئاندا خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱊ ﱋ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏ ﱐ ﱑ ﱒ ﱓ ﱔ ﱠ [ النساء: ٩٢] .

    واتا : هیچ موسڵمانێك مافی نیه موسڵمانێکی تر بکوژێت، بێ ئهوهی ههقی کوشتنی لهسهر ههبێت، مهگهر به نهزانین و ههڵه بیکۆژێت، ئهویش وهك ئهوهی گوللهیهکی لهدهست دهربچێت و بهبێ ئهنقهست موسڵمانێك بکوژێت.. یان وهك ئهوهی کهسێك تهقه له کهسێك بکات که له ڕووی شهرعی یهوه کوشتنی حهڵاڵ بێت، کهچی گوللهکه بهر موسڵمانێك بکهوێت و بیکوژێت.. جا ههر کهسێك موسڵمانێك به ههڵه بکوژێت، ههرچهنده ناکوژرێتهوه، بهڵام دهبێت کۆیلهیهك له ژیانی کۆیلهیهتی ئازاد بکات، ههروهها خوێنی کوژراوهکهیش بدات به کهسوکاری کوژراوهکه .

    له سوننهتیشدا هاتووه : ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه، كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی :{ من قتل له قتیل فهو بخیر النظرین : إما أن یفدی، وإما أن یقتل } واتا : ههر كهرسێك كهسێكی لێكوژرا، ئهوا سهرپشكه لهنێوان ئهوهی كه خوێنكهی وهربگرێت، یان ئهو كهسه بكوژێتهوه كه كهسهكهی لێ كوشتوه.

    ههروهها ئهو فهرموودهیهش عهمری كوڕی حهزم ڕیوایهتی كردووه، تێیدا هاتووه : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نامهیهكی بۆ نووسی لهو نامهیهدا تهواوی ووردهكاری چۆنیهتی و چهندیهتی خوێنهكانی تێدا ڕوون كردبوهوه .

    زانایانیش ههموویان كۆدهنگن لهسهر واجبیهتی خوێندان لهبری ئهو كهسانهی كه لهلایهن كهسانی ترهوه دهكوژرێن .

    2-حیكمهتی مهشروعیهتهكهی : حیكمهتی مهشروعیهتی ئهم كاره له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ پاراستنی گیان وڕۆحی كهسهكان، ودووركهوتنهوه لهڕشتنی خۆێنیان، وڕێگاگرتن وتهوساندنهوهی ئهو كهسانهی كه سوكایهتی به ڕۆح وگیانی كهسانی بێتاوان دهكهن .

    بابهتی سێههم : خوێن ( دیة ) لهسهر كێ واجبه ؟ وه دهكهوێته ئهستۆی كێ ؟

    ههركهسێك مرۆڤێكی كوشت یان بهشێكی لهناوبرد، ئهوا لهدوو حالهت بهدهر نیه : -

    حاڵهتی يهكهم : ئهگههر هاتوو ئهو تاوانهی كه ئهنجامی داوه وبووه بههۆی مردنی كهسێك به دهست ئهنقهصد وعهمد بووبێت، ئهگهر هاتوو كهسوكاری كوژراوهكه عهوفیان كرد وتۆڵیهان لێ نهسهندهوه، ئهوا خوێن ( دیة ) ههمووی له ماڵ وسامانی بكوژهكه واجب دهبێت، خۆ ئهگهر هاتوو ئهندامێكی لاشهی لهناوبردبوو، دیسان دهبێت بریتی وخوێنهكهی لهماڵی ئهو كهسه بدرێت كه به عهمد وئهنقهصد تاوانهكهی ئهنجامداوه، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﱡﭐ ﳇ ﳈ ﳉ ﳊ ﳋﳌ ﱠ [ الأنعام: ١٦٤ ] .

    واتا : هیچ كهس تاوان وگوناهی كهسێكی تر له ئهستۆ ناگرێت.

    بهڵام ئهگهر هاتوو تاوانهكه تاوانی به ههڵه یان لێكچووی ههڵه بوو، ئهوا خوێن ( دیة) ی بكوژهكه دهكهوێته ئهستۆی خزم وكهسوكاری بكوژهكهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) گێڕراویهتیهوه و دهڵێت : " قضى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) في جنين امرأة من بني لحيان سقط ميتا بغرة، عبد أو أمة، ثم إن المرأة التي قضى عليها بالغرة توفيت, فقضى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) أن ميراثها لزوجها وبنیها، وأن العقل علی عصبتها " ([1]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قهزاوهتی كرد لهسهر كۆرپهلهی ئهو ئافرهتهی بهنی لهحیان كه به مردوویی لهدایك بوو كه لهبریتی خوینهكهیدا بهندهیهك یان كهنیزهێك بدهن بهدایكهكهی، پاشان دایكهكهش كه بهندهكهیان بۆ بریاردابوو وهفاتی كرد ومرد، پاشان پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بڕیاریدا كه میراتی ئهو ئافرهته بۆ مێردهكهی و مناڵهكانی بێت، وه ئهو خوێنهیش كهوتبوه سهری خستیه سهر كهسوكارهكهی .

    لهبهر ئهوهش دهخرێته ئهستۆی خزموكهسوكارهكهی چونكه ئهنجامدانی تاوانی بهههڵه زۆر دووباره دهبێتهوه، وه كهسی تاوانباریش بیانوی خۆی ههیه و ( ومعذور ) ــه، بۆیه واجبه هاوخهمی وهاوكاری بكرێت، وباری سهرشانی سووك بكرێت، به پێچهوانهی ئهو كهسهی كه به ئهنقصهد و عهمد تاوانێك ئهنجام دهدات، چونكه ئهو كهسهی به ئهنقصهد تاوان ئهنجام دهدات خۆین لهبری گیان وڕۆحی خۆی دهدات، چونكه له بنهمادا دهبوایه بكوژرێتهوه له تۆڵهی ئهو كهسه بێ تاوانهدا كه كوشتویهتی، بهڵام كهسوكاری كوژراوهكه لێی خۆش بوون ودهستیان ههڵگرتووه له تۆڵه سهندنهوه، جا كاتێك دهست ههڵدهگرن له تۆڵه سهندنهوه ئهوا دهبێت كهسی تاوانبار خۆی پێدانی خوێنهكه له ئهستۆ بگرێت چونكه بهو كارهی گیانی خۆی له مردن ڕزگار كردووه .

    بابهتی چوارهم : جۆرهكانی خوێن ( الدیات ) و ئهندازه و بڕهكهیان : -

    ئهصڵ وبنهما له بابهتی خوێنداندا پێدانی ووشتره بهخاوهن ههق، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { في النفس مائة من الإبل .. } ([2]) .

    واتا : خوێنی كهسێكی كوژراو صهد ووشتره .

    ههروهها فهرموویهتی : { ألا وإن قتيل الخطأ وشبه العمد ماكان بالسوط والعصا مائة من الإبل } ([3]) .

    واتا : له خوێنی ئهو كهسهی به ههڵه یان به لێكچووی ههڵه دهكوژرێت ، ئهوهی به قامچیهك یان به كۆچانێك دهكوژرێت صهد ووشتر دهبێت بدرێت له خوێنهكهیدا .

    وعن عمرو بن شعیب عن أبیه عن جده قال : " كانت قيمة الدية على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم ثمان مائة دينار أو ثمانية آلاف درهم ..... فكان ذلك كذلك حتى استخلف عمر رحمه الله فقام خطيبا فقال : ألا إن الإبل قد غلت قال ففرضها عمر على أهل الذهب ألف دينار، وعلى أهل الورق اثني عشر ألفا، وعلى أهل البقر مائتي بقرة وعلى أهل الشاء ألفي شاة وعلى أهل الحلل مائتي حلة " ([4]) .

    واتا : نرخی خوێنێك لهسهردهمی پێغهمبهری خوادا ( صلی الله علیه وسلم ) ههشت صهد دینار یان ههشت ههزار درههم بوو، - واتا : ئهو سهد ووشتره نرخهكهی هێندهبوو - بهو شێوهیه مایهوه – واتا : خوێن ههر به ووشتر دهدرا - تاوهكو عومهری كوڕی خهتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) بوو به خهلیفه، ئهو كاته ههستا ووتارێكی بۆ خهڵكیدا وه ووتی: نرخی ووشتر گران بووه، بۆیه عومهر پێدانی خوێنی لهسهر ئهو كهسانهی كه زێریان ههبوو به ههزار دیناری زێڕێن خهمڵاند ودیاری كرد، وه ئهو كهسانهش كه زیوویان ههیه دوانزه ههزار درههم بدهن، وه ئه كهسانهش كه مانگایان ههیه دوو سهد سهر مانگا بدهن، وه ئهو كهسانهش مهڕیان ههیه دوو ههزار سهر مهڕ بدهن، وه ئه كهسانهش جلوبهرگیان ههیه دوو سهد قات جلوبهرگ بدهن .

    جا بۆیه دهبێت بزانین ئهصل وبنهما له خوێندانا ( الدیة ) ووشتر بووه، ئهو شتانهش كه باسمانكردن و ئاماژهمان پێدان له ڕووی خهمڵاندن بوو بۆ ئهو كهسانهی كه نهیانبووه ووشتر بدهن، عومهری كوڕی خهتابیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) به ئامادهبوونی هاوهڵان ئهو كارهی كردووه و كهسێكیس نهبوو ناڕازی بێت له كارهكهی، بۆیه به ( اجماع ) وكۆدهنگ ههژمار دهكرێت، جا لهبهر ئهوه خوێن به ووشتر دهدرێت، یان به نرخ وقیمهتهكهی لهو شتانهی كه باسكران .

    2- ئهندازهكان وبڕی خوێن : -

    -خوێنی كهسێكی ئازادی موسڵمان : سهد ووشتره، وه له خوێنی كوشتنی به ئهنقهصد و لێكچووی عهمددا، قورستر دهكرێت، قورس كردنهكهشی بهوه دهبێت : چل دانه لهو ووشترانه دهبێت ئاوس بن وبێچوویان لهسهكدا بێت، ههروهك پێشتر لهو فهرموودهیهی عهمری كوێ شوعهیب له باوكیهوه ئهویش له باپیریرهوه گێڕابویانهوه كه تێیدا هاتبوو " وأربعون خلفة " واتا : چل دانه لهو ووشترانه دهبێت ئاوس بن .

    -خوێنی كهسێكی ئههلی كتاب كه ئازاد بێت، جا (ذمي) بێت یان غهیری ذمیش بێت – واتا : معاهد بێت – ئهوا نیو خوێنی كهسێكی موسڵمان دهدرێت له خوێنهكهیدا، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهمری كوێ شوعهیب له باوكیهوه ئهویش له باپیرهیهوه گێڕاویانهتهوه، تێیدا هاتووه : " عقل أهل الذمة نصف عقل المسلمین " ([5]) .

    واتا : خوێنی ئههلی ذمة نیوهی خوێنی موسڵمانانه .

    له ڕیوایهتێكی تردا هاتووه : " دیة المعاهد نصف دیة المسلم " واتا : خوێنی كهسێكی موعاهد – ئهو كهسهی كه ئههلی كتابه یان بێباوهڕێكهوه له لایهن موسڵمانانهوه ئهمان دراوه وعههد وبهڵێنی پێدراوه كه بێته ناو ووڵاتی موسڵمانانهوه - ئهوا خوێنهكهی نیوهی خوێنی موسڵمانه .

    -خوێنی ئافرهت : ئافرهتێكی ئازادی موسڵمان نیوهی خوێنی پیاوێكی موسڵمانی ئازاده، ههروهك لهو نامهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نووسی بۆ عهمری كوڕی حهزم تێیدا هاتبوو : { دیة المرأة علی النصف من دیة الرجل } واتا : خوێنی ئافرهتێك نیوهی خوێنی پیاوێكه .

    ههروهها ابن عبد البر وابن المنذر یش لهم بارهیهوه كۆدهنگی زانایانیان نقڵ كردووه .

    -خوێنی كهسێكی مهجوسی ئاگرپهرست، خوێنی ئاگرپهرستێكی ئازاد- جا ذمي بێت یان موعاهد بێت یان غهیر ئهوانهیش، ههروهها خوێنی كهسێكی بت پهرستیش : ههشت صهد درههمه، ئهویش به بهڵگهی فهرموودهیهك كه عوقبهی كوڕی عامر دهیگڕێتهوه وتێیدا هاتووه : " دیة المجوسي ثمانمائة درهم " ([6]) .

    واتا : خوێنی كهسێكی مهجوسی ئاگر پهرست ههشت صهد درههمه .

    -خوێنی ئافرهتانی مهجوسی وئههلی كتاب وبت پهرستهكان : نیوهی خوێنی پیاوانی خۆیانه، ههروهك چۆن خوێنی ئافرهتانی موسڵمان نیوهی خوێنی پیاوانی موسڵمانانه، ئهمهش به بهڵگهی گشتگیری فهرموودهكهی عهمری كوڕی شوعهیب كه پێشتر ئاماژهمان پێكرد و هاتبوو : " عقل أهل الكتاب نصف عقل المسلمین " .

    واتا : خوێنی ئههلی كتاب نیوهی خوێنی موسڵمانانه .

    -خوێنی كۆرپهلهی ناو سكی دایك : خوێنی كۆرپهلهی ناو سكی دایك ئهگهر هاتوو به مردووی لهدایك بوو، بههۆی تاوانێك كه بهرامبهر دایكی ئهنجام درابوو، جا عهمد بێت یان به ههڵه بوو بێت، ئهوا دهبێت بهندهیهك یان كهنیزهكێك بدات بهكهسوكارهكی كوژراوهكه، بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕوایهتی كردووه، وپێشتر ئاماژهمان پێدا، هاتووه : " قضى رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) في جنين امرأة من بني لحيان سقط ميتا بغرة، عبد أو أمة ... " ([7]) .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) قهزاوهتی كرد لهسهر كۆرپهلهی ئهو ئافرهتهی بهنی لهحیان كه به مردوویی لهدایك بوو كه لهبریتی خوینهكهیدا بهندهیهك یان كهنیزهێك بدهن بهدایكهكهی ...

    خوێنكهش به دهیهكی خوێنی دایكی دهخهمڵێنرێت كه بریتیه له : پێنج ووشتر .

    ([1]) بوخاري به فهرموودهی ژماره (6740) وموسلیم به فهرموودهی ژمارهی (1681) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) نهسائی به فهرموودهی ژماره (4857) ریوایهتی كردووه، شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : (صحیح النسائي) ژماره (4513) .

    ([3]) نهسائی به فهرموودهی ژماره (4791) ریوایهتی كردووه، شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه : (صحیح النسائي) ژماره (4460) .

    ([4]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (4542) ریوایهتی كردووه، شێخ ئهلبانیش به حهسهنی داناوه، بڕوانه : (الإرواء: ژماره (2247) .

    ([5]) نهسائی ریوایهتی كردووه (8/45) ، وه تیرموذیش به ژماره ( 1413) ریوایهتی كردووه، وبه فهرموودهیهكی حهسنهی داناوه، شێخ ئهلبانیش ووتویهتی : حهسهنه، بڕوانه : (إرواء الغلیل) ژماره (2251) .

    ([6]) بهیههقی له سونهنهكهیدا ریوایهتی كردووه (8/101) ، وه ئهم فهرموودهیه له سهنهدهكهیدا كهسانێكی لاواز ههن، بهڵام ئهم ڕایه ڕای كۆمهڵێك له هاوهڵانی بهریزهوه ( خوایان لێ ڕازی بێت )، وه موخالیفی ئهو رایهش نهزانراوه، بڕوانه : التخلیص الحبیر : (4/34) .

    ([7]) بوخاري به فهرموودهی ژماره (6740) وموسلیم به فهرموودهی ژمارهی (1681) ڕیوایهتیان كردووه .