×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن به‌شی زانستی سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام – خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێریان بداته‌وه‌ -، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌: " له‌ هه‌ندێك له‌ ووڵاتان دوای ده‌ست نیشانكردن وداواكردنی ژن، خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ‌ ئیمامی مزگه‌وته‌كه‌یان ده‌چن بۆ كۆڕی فاتحه‌ خوێندن، له‌و كۆڕ وكۆبونه‌وه‌دا، هه‌موو مه‌رجه‌كانی ژنهێنان و زه‌واج ته‌واو ده‌كه‌ن له‌ (إیجاب ) و ( قبول ) ودیاركردنی ماره‌یی و شاهیده‌كان، وه‌ك نه‌ریتی باویش ئیمامی مه‌زگه‌وته‌كه‌ داوای گرێبه‌ستی مه‌د‌ه‌نی ( حوكمی نێو دادگا ) ده‌كات، وه‌ هه‌ندێك جاریش ئه‌گه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ ڕازی بن داوای ئه‌و گرێبه‌سته‌ مه‌ده‌نیه‌ ناكات، جاری واش هه‌یه‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ ( ژن ) و ( پیاو ) ــه‌ كه‌ ڕێناكه‌ون و دێنه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت به‌بێ ته‌ڵاقدان گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ڵده‌وشێننه‌وه‌، چونكه‌ عاده‌ته‌ن گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له‌ دادگا پێش چه‌ند ڕۆژێك ته‌واو ده‌كرێت، ئایا حوكمی ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له‌مزگه‌وت له‌كاتی ئه‌و كۆڕ وكۆبونه‌وه‌ی فاتحه‌ خوێندنه‌دا چیه‌ ؟ ئایا دروسته‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیریه‌ به‌بێ ته‌ڵاقدان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌.‌ .

ئایا دروسته گرێبهستی ژنهێنان به بێ تهڵاق ههڵبوهشێنرێتهوه پێش ئهوهی بهڵگهنامهكهی تهواو بكرێت، ئهگهر ههردوولا پێكهوه نهگونجان

هل يجوز فسخ عقد النكاح قبل توثيقه دون طلاق إذا لم يتفق الطرفان؟

< كوردی -كردي - kurdish >

بهشی زانستی له سایتی ئیسلام پرسیار ووهڵام

القسم العلمي بموقع الإسلام سؤال وجواب

—™

وهرگێرانی: دهستهی زمانی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

ئایا دروسته گرێبهستی ژنهێنان به بێ تهڵاق ههڵبوهشێنرێتهوه پێش ئهوهی بهڵگهنامهكهی تهواو بكرێت، ئهگهر ههردوولا پێكهوه نهگونجان

ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهری ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه:

پرسیار: له ههندێك له ووڵاتان دوای دهست نیشانكردن وداواكردنی ژن، خهڵكی لهگهڵ ئیمامی مزگهوتهكهیان دهچن بۆ كۆڕی فاتحه خوێندن، لهو كۆڕ وكۆبونهوهدا، ههموو مهرجهكانی ژنهێنان و زهواج تهواو دهكهن له (إیجاب ) و ( قبول ) ودیاركردنی مارهیی و شاهیدهكان، وهك نهریتی باویش ئیمامی مهزگهوتهكه داوای گرێبهستی مهدهنی ( حوكمی نێو دادگا ) دهكات، وه ههندێك جاریش ئهگهر ههردوو بنهماڵهكه ڕازی بن داوای ئهو گرێبهسته مهدهنیه ناكات، جاری واش ههیه ئهو دوو لایهنه ( ژن ) و ( پیاو ) ــه كه ڕێناكهون و دێنهوه له مزگهوت بهبێ تهڵاقدان گرێبهستهكه ههڵدهوشێننهوه، چونكه عادهتهن گرێبهستی هاوسهرگیری له دادگا پێش چهند ڕۆژێك تهواو دهكرێت، ئایا حوكمی ئهوهی ڕوو دهدات لهمزگهوت لهكاتی ئهو كۆڕ وكۆبونهوهی فاتحه خوێندنهدا چیه ؟ ئایا دروسته لهم حاڵهتهدا ئهم جۆره هاوسهرگیریه بهبێ تهڵاقدان ههڵبوهشێنرێتهوه ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه.

وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر محمدی كوڕی عهبدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

ئهگهر هاتوو ( ایجاب ) و ( قبول ) لهنێوان پیاوهكه یان وهكیلهكهی لهگهڵ وهلی ئهمری ئافرهتهكه تهواو بوو، بهوهی كه پیاو داوای كرد له وهلی ئهمری ئافرهتهكه كه ئهو كچهی لێ ماره بكات، ئهویش وهڵامی دایهوه و قبوڵی كرد، لهگهڵ بوونی شاهیدهكان ودیاری كردنی مارهیی، به تهواو كردنی ئهم ههنگاوانه گرێبهستی ژنهێنان تهواو دادهمهزرێت و – ئهو ئافرهته حهڵاڵ دهبێت بۆ ئهو پیاوه - ئهگهر هاتوو پاش ئهمه وویستیان لێك جودا ببنهوه و گرێبهستهكهیان ههڵبوهشێننهوه، ئهوا ڕێوشوێنی تهڵاقدان بهو شێوهیه دهبێت كه پیاوهكه ژنهكهی یهك تهڵاق بدات كه پێی دهوترێت تهڵاقی ( بائنة بینونة صغری ) مادام پیاوهكه نهچووبوه لای ژنهكه و خهلوهی تهواوی پێ نهكردبوو، بهم تهڵاقهش ئیتر پیاوهكه ناتوانێت جارێكی تر ژنهكهی بگهڕێنێتهوه بۆلای خۆی، بهڵام دروسته به گرێبهستێێكی نوێ و مارهییهكی نوێ و شاهیدهكانهوه جارێكی تر هاوسهرگیری لهگهڵ بكاتهوه، بهبێ ئهوهی پێویست به (عدة ) بكات، ئهگهر هاتوو جاری یهكهم پێش چوونه لا و خهلوهی تهواو تهلاقی دابوو، ئهویش به بهڵگهی ئهوهی خوای گهوره دهفهرموێت: ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا ﴾ [ الأحزاب/ 49 ]، واتا: ئهی ئهو کهسانهی باوهڕتان هێناوه ئهگهر ئافرهتانی ئیماندارانتان مارهکرد، لهوهودوا جیابوونهوهو تهڵاقدانتان پێش ئهوهی بچنه لایان، ئهوه هیچ (عـــدة) و ماوهیهکیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکهن و (ماوهی چاوهڕوانی ناوێ بۆ ئهوهی شوو بکات به یهکێکی تر)، (لهگهڵ ئهوهشدا) ههندێك دیاریان پێشکهش بکهن و به جوانی دهستبهرداریان ببن.

ئهصڵ وبنهما وایه ئهو ئافرهتهی كه پێش چوونه لای تهڵاق دهدرێت نیوهی ئهو مارهیهیی دهكهوێت كه له گرێ بهستهكهدا ڕێكهوتون لهسهری، وه ئهگهر هاتوو مارهییهكه دیاری نهكرا بوو، ئهوا دهبێت ههندێك له ماڵ وسامانی بدرێتی، بهشێوهیهك دهوڵهمهند بهپێی خۆی و ههژاریش بهپێی دهسهڵاتی خۆی، وهك خوای گهوره فهرموویهتی: ﴿ لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا لَهُنَّ فَرِيضَةً وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى الْمُوسِعِ قَدَرُهُ وَعَلَى الْمُقْتِرِ قَدَرُهُ مَتَاعًا بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُحْسِنِين . وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴾ [ البقرة : 236، 237], واتا : هیچ گوناهتان لهسهرنی یه ئهگهر ژنانێک تهڵاق بدهن که هێشتا نهچووبنه لایان، یاخود مارهیتان بۆ دیاری نهکرد بوون، پێویسته لهسهرتان ههندێک سامانیان بدهنێ، جا ئهوهی دهوڵهمهندهو زۆری ههیه و ئهوهی که ههژارو کهم دهسته (ههرکهس) بهپێی توانای خۆی، ئهم دیاری و یارمهتییانه بهشێوهیهک بێت که باوو پهسهندی شهرع بێت، ئهمهش ئهرکێکی پێویسته لهسهر چاکهکاران * خۆ ئهگهر ژنانتان تهڵاقدا پێش ئهوهی بچنه لایان، له ههمان کاتیشدا مارهییتان بۆ دیاری کردبوون، ئهوه دهبێت نیوهی مارهییه دیاری کراوهکهیان بدهنێ، مهگهر خۆیان نهیانهوێت و چاوپۆشی لێبکهن، یان ئهو کهسه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینهکهی بهدهسته، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریهوه نزیکترهو چاکهو پیاوهتی نێوان یهکتر فهرامۆش مهکهن، بهڕاستی خوا بینایه بهو کارو کردهوانهی که ئهنجامی دهدهن .

ئهو ماڵ وسامانهیش كه دهدرێت بهو ژنهی كه تهڵاقدراوه و پیاو نهچووهته لای، له شهرعی ئیسلامدا دیاری نهكراوه، بۆیه ههركهسێك بهپێی توانا و دهسهڵاتی خۆی، ئهگهر هاتوو ههردوولایان ڕیكهوتن لهسهر بڕێك پاره وسامان ئهوا ئهوهی مهبهسته له ئایهتهكهدا هاتووهته دی، وه ئهگهر هاتوو ڕێك نهكهوتن، ئهوا قازی ودادوهر بۆیان دیاری دهكات.

لهم بارهیهشهوه شێخ موحهمهدی شهنقیطي ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " والتحقيق أن قدر المتعة لا تحديد فيه شرعاً ، لقوله تعالى : ( عَلَى الموسع قَدَرُهُ وَعَلَى المقتر قَدْرُهُ ) البقرة/236 ، فإن توافقا على قدر معين : فالأمر واضح ، وإن اختلفا : فالحاكم يجتهد في تحقيق المناط ، فيعين القدر على ضوء قوله تعالى : ( عَلَى الموسع قَدَرُهُ ) الآية البقرة/236 ، هذا هو الظاهر، وظاهر قوله : ( ومَتِّعُوهُنَّ ) البقرة/236 وقوله : ( وَلِلْمُطَلَّقَاتِ مَتَاعٌ ) البقرة/241 يقتضي وجوب المتعة في الجملة ، خلافاً لمالك ومن وافقه في عدم وجوب المتعة أصلاً" [ أضواء البيان 1 / 192 ].

واتا : ئهوهی تهحقیق كراوه ئهوهیه ئهو ( متعه = بڕه سامانهی دهدرێت بهژنی تهڵاقدراو پێش چوونه لای ) له شهرعدا دیاری نهكراوه، ئهویش چونكه خوای گهوره فهرموویهتی: ﴿ عَلَى الموسع قَدَرُهُ وَعَلَى المقتر قَدْرُهُ ﴾ [ البقرة : 236]، واتا : دهوڵهمهند بهپێی دهسهڵاتی خۆی، ونهداریش بهپێی توانای خۆی، بۆیه ئهگهر هاتوو ههردولایان ڕێكهوتن لهسهر بڕێك سامان، ئهوا مهسئهلهكه دهبڕێتهوه و ڕوون وئاشكرایه، بهڵام ئهگهر هاتوو جیاوازی كهوته نێوانیان لهسهر ئهو بڕه سامانه، ئهوا قازی ودادوهر ههوڵی خۆی دهخاته گهڕ و ئیجتهاد دهكات تاوهكو مهبهستهكه پێته دی، ئهو بڕه سامانهیش له ژێر ڕۆشنایی ئایهتهكه دیاری دهكرێت : ﴿ عَلَى الموسع قَدَرُهُ ﴾ [ البقرة : 236]، دهوڵمههند و دسهڵاتدار بهپێی توانای خۆی، ئهمهش ڕوون ئاشكرایه، وه دیوی دیاری ئایهتی: ﴿ ومَتِّعُوهُنَّ ﴾ [ البقرة : 236]، بههرهمهندیان بكهن و ڕازیان بكهن، وه دیوی دیاری ئایهتی: ﴿ وَلِلْمُطَلَّقَاتِ مَتَاعٌ ﴾ [ البقرة : 241]، واتا : ئهو ئافرهتهی كه تهلاق دهدرێت مافی ئهوهی ههیه بڕێک سامان و پاره له پیاوهكهی وهربگرێت، مهبهست ئهوهیه بهگشتی بڕیك پاره وسامان بۆ ئهو ژنه تهڵاقدراوه واجب كراوه، به پێچهوانهی ڕای ئیمامی مالیك وئهوانهش كه هاوڕان لهگهڵیدا، كه وای دهبینن ئهو بڕه پاره وسامانه بههیچ شێوهیهك بۆ ئهو ئافرهته واجب نیه.

ئهوهیشی له پرسیارهكهدا هاتووه كه باس لهوه كراوه : گوایه ئهگهر هاتوو ههردوولایان ڕێ نهكهوتن وگرێ بهستهكهیان ههڵوهشاندهوه، ئهوه دهبێت بزانن ئهوه ئیشی ئهوان نیه كه گرێبهست ههڵبوهشێننهوه، بهڵكو ههڵوهشاندنهوهی گرێبهست دهبێت به حوكمی شهرع بێت، وبه عیله و هۆكارێكی شهرعیش بێت، یان به حوكمی قازی و دادوهر بێت ئهویش به پێی حوكمهكانی شهرعی پاك وبێگهردی ئیسلام بێت، ئهوهیشی لێرهدا واجبه لهسهریان بۆ ههڵوهشاندنهوهی ئهو گرێبهسته تهنها تهڵاقدانه، نهك شتێكی تر ..

خوای گهورهش زاناتره ..

سهرچاوه: سایتی ئیسلام پرسیار ووهڵام، ژمارهی فهتوا: 235150