×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ په‌رتووكی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان ) له‌ نووسینی ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان و گه‌وره‌ مه‌شایخه‌كان، له‌م ووتاره‌دا پێناسه‌ی تاوان وجۆره‌كانی، له‌گه‌ڵ باسكردنی حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ كه‌سێك به‌ ناهه‌ق ده‌كوژێت، له‌گه‌ل جۆره‌كانی كوشتن، وشێوه‌كانی كوشتنی عه‌مد، و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ هه‌بن بۆ تۆله‌كردنه‌وه‌ له‌كه‌سی بكوژ ..

    فیقهی ئاسان: بهشی تاوانهكان دهروازهی یهكهم: تاوانهكان

    < kurdish -كردي - كوردی >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    الفقه الميسر: كتاب الجنایات الباب الأول: في الجنایات

    نخبة من العلماء

    —™

    ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    فیقهی ئاسان: بهشی تاوانهكان دهروازهی یهكهم: تاوانهكان

    بابهتی یهكهم : پێناسهی تاوان، وجۆرهكانی :

    أ-پێناسهی تاوان (الجنایة) : تاوان (جنایهت) له زمانهوانیدا بهواتای دهست درێژی كردنه سهر لاشه، یان دهست درێژی كردنه سهر ماڵ وسامان، یان دهست درێژ كردنه سهر ناموس وشهرهف دێت، زانایانی ئیسلامیش له پهرتووكهكانیاندا بهشی تاوانهكان (الجنایات) یان تایبهت كردووه بهدهست درێژی كردنه سهر لاشه، وه بهشی سنوورهكان (الحدود) یشیان تایبهت كردووه به دهست درێژ كردنه سهر ماڵ وسامان وناموس و شهرهفهوه .

    تاوان (الجنایة) له زاراوهی شهرعناسهكانیشدا به واتای دهست درێژی كردنه سهر لاشه و ئهوهیشی كه (قصاص) ههق سهندنهوه، یان پێدانی ماڵ یان كهفارهت واجب دهكات هاتووه .

    ب- جۆرهكانی تاوان (أقسام الجنایة) : تاوانهكان دهكرێن به دوو بهشهوه :

    1-تاوان ودهست درێژی كردنه سهر گیان ونهفس .

    2-تاوان ودهست درێژی كردنه سهر كهمتر له گیان و نهفس .

    بابهتی دووهم : تاوان ودهست درێژی كردنه سهر گیان ونهفس .

    مهبهست پێی ههموو كار وههڵسوكهوتێكه كه ببێته هۆی گیان دهرچوون و مردن، ئهویش مهبهست پێی كوشتنه، گومانی تێدا نیه كه موسڵمانان كۆدهنگن لهسهر حهرامی كوشتنی كهسێك بهناههق، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره دهفهرموێت: ﴿ﭐ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ﴾ [ سورهتی الاسراء: 33 ]، واتا : ئهوكهسه خوا خوێنی حهرامكردووه، بهههق نهبێ ئێوه مهیكوژن.

    عهبدوڵای كوڕی مهسعودیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایهتی كردووه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { لا یحل دم امریء مسلم یشهد أن لا إله إلا الله وأني رسول الله" إلا بإحدی ثلاث : الثیب الزاني، والنفس بالنفس، والتارك لدینه المفارق للجماعة } ([1] واتا : خوێنی موسڵمانێك كه شاهیدی دابێت كه هیچ پهرستراێكی بهههق نیه دگه له (الله) وه شاهیدی دابێت كه من پێغهمبهری خوام، حهڵاڵ نیه ودروست نیه خوێنی بڕێژرێت لهبهر سێ هۆكار نهبێت : بێوهژنێك كه زینا بكات، وه كهسێكی كهسێكی تر به ناههق بكوژێت، وه كهسێك له ئاینهكهی وهرگهڕێت و واز ل كۆمهڵ و دهستهی باوهڕداران بهێنێت .

    حوكمی كهسێكی كهسێكی تر به ناههق بكوژێت :

    ئهگهر هاتوو كهسێك كهسێكی تری بهناههق و به دهست ئهنقهصد و عهمدی كوشت، ئهوه حوكمهكهی ئهوهیه ئهو كهسه سنورهكانی خوای بهزاندووه و ( فاسق ) بووه، چونكه گوناهێك له گوناهه گهورهكانی ئهنجامداوه، دیاره كوشتنی كهسێكیش به ناههق لای خوای گهوره گوناهێكی زۆر مهزن وگهورهیه، وهك فهرموویهتی : ﴿ﭐ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا ﴾ [ سورهتی المائدة : 32 ]، واتا : ئهوهی کهسێک بهناحهق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نهبێت، یان گوناهو تاوانی گهورهی ئهنجام نهدابێت لهزهویدا (وهکوجهردهیی و دهستدرێژی و... هتد)، ئهوه وهک ئهوه وایه ههر ههموو خهڵکی کوشتبێت .

    پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { لن يزال المؤمن في فسحة من دينه ما لم يصب دما حراما } ([2] واتا : بهردهوام و ههمیشه مرۆڤی باوهڕدار لهخێر خۆشی دینهكهیدایه، مادام خوێنی كهسێكی به ناههق نهڕشت بێت .

    خوای گهورهش له قورئانی پیرۆزدا ههڕهشهی كردووه لهو كهسانهی كه خوینی كهسێكی باوهڕدار به ناههق دهڕێژن، وفهرموویهتی : ﴿ﭐ ﭐ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا ﴾ [ سورهتی النساء : 93 ]، واتا : ههركهسێك بهدهستی ئهنقهست مرۆڤێكی خاوهن باوهڕ بكۆژی ئهوه سزاو تۆڵهی ئاگری دۆزهخه، وه بهههتاههتاییش تێیدا ئهمێنێتهوه وغهزهب وتووڕهیی خوای لهسهرهو نهفرینیشی لێكردووه، وه سزایهكی گهورهو قورسیشی بۆئاماده كردووه،، بۆه ئهو كهسهی كه كهسێك بهناههق دهكوژێت ئهوه سزاكهیهتی لای خوای گهوره كه بۆی دیاریكراوه، ئهو كاته ئهگهر خوا وویستی بهو جۆره سزای دهدات وه ئهگهر بیشیهویت لێی خۆش دهبێت، چونكه خوای گهوره له ئایهتیكی تردا فهرموویهتی : ﴿ﭐ إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَنْ يَشَاءُﱠ﴾ [ سورهتی النساء :48 ]، واتا : بێگومان خوای گهوره خۆش نابیت كه هاوهڵ وشهریكی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه لهوه ههر گوناهێکی تر ئهگهر بیهوێت لێی خۆش دهبێت.

    بۆیه دهڵێین تاوان و گوناهی كوشتنی كهسێكی بهناههق زۆر گهورهیه، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا لهژێر وویست ومهشیئهتی خوای گهورهدایه، ئهگهر وویستی سزای دهدات و ئهگهر بیشیهوێت لێی خۆش دهبێت – ئهویش بۆ كهسێك كه شایانی لێی خۆش بوونی خوا بیت به ههر هۆكارێك لههۆكارهكان- چونكه گوناه و تاوانی كوشتن كهمتره له گوناه و تاوانی هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره، ئهمه ئهگهر هاتوو ئهو كهسه تهوبهی نهكرد و نهگهرایهوه بۆ لای خوای گهوره، بهلام ئهگهر هاتوو تهوبهی كرد و گهرایهوه بۆ لای خوای گهوره ئهوه بهیارمهتی خوای گهوره تهوبهكهی لای خوا گیرا دهبێت، وهك فهرموویهتی : ﴿ﭐ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُﱠ﴾ [ سورهتی الزمر : 53 ]، واتا : ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا دهفهرموێت: ئهی بهندهکانم.. ئهوانهی که خۆتان گوناهبار کردووه و ههڵهتان زۆره، نائومێد مهبن له ڕهحمهتی خوا، چونکه بهڕاستی ئهگهر ئێوه تهوبهی ڕاست و دروست بکهن، خوا لهههموو گوناهو ههڵهکانتان خۆش دهبێت، چونکه بێگومان ئهو خوایه زۆر لێخۆشبوو لێبوردهیه و زۆر به سۆزو میهرهبانیشه .

    بهڵام دهبێت ئهوهش بزانین تهنها به تهوبهكردن و گهڕانهوه لهو تاوانه وداوای لێخۆش بوون لهخوای گهوره ماف و ههقی كهسی كوژراو له ڕۆژی دواییدا لهسهر كهسی بكوژ ههڵناگیرێت، كهواته مهبهست لهو لێخۆش بوونهی كه پێشتر باسمانكرد لێخۆش بوونه لهو بهشهی كه پێی دهوتریت مافی خوای گهوره .

    بابهتی سێههم : جۆرهكانی كوشتن :

    كوشتن دهكرێت بهسێ بهشهوه : كوشتنی عهمدی وبهدهست ئهنقهصد، و كوشتنی لێكچووی عهمدی، وكوشتنی به ههڵه .

    خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا باسی كوشتنی به ههڵه و كوشتنی بهدهست ئهنقهصد (عهمدی) ، كردووه و ناوی هێناون، لهبارهی كوشتنی به ههڵه، خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ۚ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ﴾ [ سورهتی النساء : 92 ]، واتا : رێنهدراوه هیچ باوهڕدارێك باوهڕدارێكی دیكه بكوژێت، بۆیه ئهو ههموو وردهكاریی و (ئیحتیات) ـهشكراوه بهخهتاو بهههڵه نهبێت، ئهگینا كوشتنی موسڵمان-بهناههق- ههرگیز ڕهوانییه، ههركهسێك مرۆڤێكی باوهڕداری بهههڵه كوشت، دهبێ لهتۆڵهیدا دووشت ئهنجام بدات یهكهم: ئازادكردنی كۆیلهیهكی باوهڕدار، چونكه گوناهێكی گهورهی كردووه، دووهم: خوێنێك بهكهس و كارهكهی بدرێ مهگهر كهسوكاری كوژراوهكه بیكهنه سهدهقهو بكوژهكه بیبهخشن .

    وه لهبارهی كوشتنی به ئهنقهصد (عهمد) یشهوه فهرموویهتی : ﴿ﭐ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا ﴾ [ سورهتی النساء : 93 ]، واتا : ههركهسێك بهدهستی ئهنقهست مرۆڤێكی خاوهن باوهڕ بكۆژی ئهوه سزاو تۆڵهی ئاگری دۆزهخه، وه بهههتاههتاییش تێیدا ئهمێنێتهوه وغهزهب وتووڕهیی خوای لهسهرهو نهفرینیشی لێكردووه، وه سزایهكی گهورهو قورسیشی بۆئاماده كردووه .

    بهڵام سهبارهت به كوشتنی لێكچووی عهمدیش پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له سوننهتدا باسی كردووه، وهك فهرموویهتی : { عقل شبه العمد مغلظ مثل عقل العمد } ([3] واتا : خوێنی كوشتنی لێكچووی عهمد قورس و گرانه، وهك خوێنی كوشتنی عهمد ودهست ئهنقهصد – مهبهست پێی ئهو دیه و خوێن وبریتیهیه كه دهدریت به كهسوكاری كوژراوهكه - .

    ئێستاش به درێژی باسی ههر یهك لهو سێ جۆرهی كوشتن دهكهین :

    بهشی یهكهم : كوشتنی به ئهنقهصد (عهمد) :

    ههقیقهتهكهشی بهو شێوهیهیه : كه كهسی بكوژ مهبهست و نیهتی كوشتنی كهسێكی بێ تاوان بێ گوناه بكات، وئهمجا ههڵسێت به كوشتنی ئهو كسه بهشتیك كه گومانی زۆر ئهوه بێت كه ئهو كهسهی بێ دهمرێت، بۆ ئهمهش كه ئهو كوشتنه به كوشتنی (عهمد) ناوزهد بكرێت پێویسته سێ مهرج ههبێت :

    یهكهم : بوونی مهبهست ونیهتی كهسی بكوژ، كه بریتیه له ئیرادهی كوشتن .

    دووهم : بزانێت ئهو كهسهی كه دهیكوژێت مرۆڤێكی بێ تاوانه، ودروست نیه خوینی بڕێژرێت .

    سێههم : ئهو ئالهتهی كه كوشتنهكهی پێ ئهنجامداوه، دهبیت عادهتهن كهسی پێ بكوژرێت، جا ئهو ئالهته ئالهتێكی تیژ بێت یان نا، بۆ نمونه وهك چهقۆ و مهقهست وئاسن و سیخ وچهك و تهقهمهنی وجۆرهكانی و هی تریش ..

    ئهگهر یهكێك لهم سێ مهرجه گرفت و خهلهلی تێكهوت ئهوا ئهو كوشتنه به كوشتی عهمد دانانریت .

    شێوه و وێنهكانی كوشتنی به ئهنقهصد (عهمد) :

    1-به شتێكی تیژ لێی بدات، مهبهست له شتێكی تیژ ئهوهیه كه شت ببڕێت وبڕواته ناو لاشهوه، وه ك شمشێر و چهقۆ و تیر وشیر و هاوشێوهكانیان .

    2-به شتێكی قورسی گهوره بیكوژێت، وهك ئهوهی بهردێكی گهوره یان چهكوشێك یان پیكێكی گهوره و هاوشێوهكانی لێ بدات، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه ئهنهسی كوڕی مالیك ( رهزای خوای لێ بێت ) دهیگڕێتهوه : { أن جارية وجد رأسها مرضوضا بين حجرين ، فقيل من فعل هذا بك : فلان ، فلان ؟ حتى ذكر يهودي ، فأومأت برأسها ، فأخذ اليهودي فاعترف ، فأمر النبي صلى الله عليه وسلم أن يرض رأسه بين حجرين } ([4] واتا : ئافرهتێك دۆزرایهوه كه سهری خرابویه نێوان دوو بهردهوه وشكا بوو، پێش ئهوهی بمرێت پرسیاریان لێكرد كێ وای لێكردوویت، فڵان كهس بوو، یان فڵانی تر، تاوهكو ناوی كابرایهكی جولهكهیان هێنا، ئافرهتهكه سهری لهقاند – وهك ئاماژهیهك بهوهی كه بهڵی ئهو جولهكه وای لێكردووم – دواتر كابرای جولهكهیان هێنا ودانی نا به تاوانهكهیدا، پێغهمبهری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانی كرد سهری به بهرد پان بكهنهوه .

    3-نههێڵێت ههناسه بدات، وهك ئهوهی گوریسێك یان پهتێك یان ههر شتێكی تری لهو شێوهیه بیخنكێنێت، یان دهست بنێت بهسهر دهم ولوتیدا ههتاوهكو دهمرێت ،

    4-ژههری دهرخوارد بدات به شێوهیهك نهیهڵیت پێی بزانێت، یان خواردنێكی كوشندهی پێ بدات وپاشان پێی بمرێت .

    5-كهسێك فڕی بداته جێگایهكی مهترسیداری وا كه ئاژهڵی دڕهندهی لێ بێت، یان ئاوی تێدا نهبێت وله تینواندا بمرێت.

    6-فڕێ بداته ناو ئاوێكه كه نوقمی بكات، یان ناو ئاگرێكهوه و بیسوتێنێت، بهشێوهیهك نهتوانێت لێی ڕزگار بێت .

    7-زیندانی بكات، وبۆ ماوهیهكیش خواردن وخواردنهوهی لێ قهدهغه بكات، بهشێوهیهك لهو ماوهیهدا گومانی زۆر وابێت كارێكی لهو شێوهیه خهڵكی پێ بمرێت، له ئهنجامدا ئهو كهسه له بهر برسیهتی یان تینویهتی گیانی سپارد ومرد .

    8-فڕێی بدات بهردهم ئاژهڵێكی دڕهندهی وهك شێر وپڵنگ، یان بهردهم مارێكی ژههرداری كوشنده،بهوهش یان ئاژهڵه دڕندهكان خواردیان و كوشتیان، یان مارهكه پێوهی دا و كوشتی .

    9-ببێت بههۆی كوشتنی، بههۆكارێكی وا كه زۆرجار خهڵكی بهوهها شتێك بكوژرێن، وهك ئهوهی شاهیدی لهسهر بدات لهسهر كارێك كه كوشتنی بهدواوه بێت، وهك ئهوهی شاهیدی بدات لهسهری كه زینای كردووه، یان پاشگهز بوهتهوه لهدین، یان كهسێكی كوشتوه، بهو هۆیهشهوه كوشتیان، پاشان شاهیدهكان له شاهیدیدانهكهیان پهشیمان بوونهوه ووتیان وویستمان بهو شێوهیه بیكوژین، بۆیه ئهو شاهیدانه مادام به عهمدی درۆیان كردووه وبونه هۆكاری كوشتنی ئهو كهسه ههموویان لهبریدا دهكوژرێنهوه .

    حوكمی كوشتنی دهست ئهنقهصد ( عهمد ) :

    كوشتنی دهست ئهنقهصد ( عهمد ) دوو حوكمی ههیه :

    1-حوكمێكی ڕۆژی دوایی : ئهویش ئهوهیه حهرامه، ئهو كهسهشی ههستاوه پێی گوناهێكی گهورهی ئهنجامداوه، وه شایانی سزای سهختی ئاگری دۆزهخه، ئهگهر بێتو تهوبه نهكات، یان خوای گهوره لێی خۆش نهبێت، وهك له پێشتر باسمانكرد كه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا ههڕهشهی توند لهو كهسانه دهكات كه كهسانێكی بێ تاوان و گوناه دهكوژن، وهك فهرموویهتی : ﴿ﭐ وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًاﱠ﴾ [ سورهتی النساء : 93 ]، واتا : ههركهسێك بهدهستی ئهنقهست مرۆڤێكی خاوهن باوهڕ بكۆژی ئهوه سزاو تۆڵهی ئاگری دۆزهخه، وه بهههتاههتاییش تێیدا ئهمێنێتهوه وغهزهب وتووڕهیی خوای لهسهرهو نهفرینیشی لێكردووه، وه سزایهكی گهورهو قورسیشی بۆئاماده كردووه .

    2-حوكمێكی دونیایی : ئهو كهسهی كه بهدهست ئهنقهصد ( بهعهمدی ) كهسێك به ناههق دهكوژێت، ئهوا ئهگهر كهسوكاری كوژراوهكه ئهو كهسهیان نهبهخشی و لێی خۆش نهبوون، دهبێت له تۆڵهیدا بكوژرێتهوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ﭐ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ۖ الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَىٰ بِالْأُنْثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ﴾ [ سورهتی البقرة : 178 ]، واتا : ئهی ئهوانهی باوهڕدارن له بارهی كوژراوانهوه، بهشێوهیهكی دادگهرانه و یهكسانیی و، بێ دهست درێژیی و زیاده رهویی (قیساس) وتۆڵهمان لهسهر داناون، ئازاد له بری ئازاد، بهنده له باتی بهنده، مێینه لهتۆڵهی مێینه ئهمجا ههركهسیش لهلایهن برای هاودینی خۆیهوه، واته: لهلایهن كهس وكاری كوژراوهوه عهفوو چاوپۆشی لێكرا (له كوشتنهوه) و، بهخوێن رازیی بوو دهبا خوێن وهرگرهكه رێی چاك بگرێته بهرو، به پیاوانه و بهپێی باوونهریتی ناوچهكه ڕهفتار بكاو بجوڵێتهوه، لایهنی بكوژهكهش بهجوامێرانه ومهردانه خوێن بهكهس وكاری كوژراوهكه بدهن.

    ئهبو هورهیرهیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { من قتل له قتیل فهو بخیر النظرین، إما أن یعفو، وإما أن یقتل }، واتا : ههركهسێك كهسێكی لێ كوژرا، ئهوه دوو بژاردهی لهبهردهمدایه، یان ئهوهتانێ لهكهسی بكوژ خۆش دهبێت، یان دهكوژێتهوه،، له ڕیوایهتێكی تردا بهم شێوهیه هاتووه : { إما أن یقاد، وإما أن یفدی} ([5]).

    بۆیه كهسوكاری كوژراوهكه دوو بژاردهیان لهبهردهستدایه، یان ئهوهتانێ داوای تۆڵهی كورهكهیان دهكهنهوه و كهسی بكوژ دهكوژنهوه لهبری كوژراوهكهیاندا، یان بهبێ هیچ بریتی وهرگرتنێك لێی خۆش دهبن، یان ئهوهتانێ داوای خوینی كورهكهیان دهكهن له جێگای تۆڵه نهسهندنهوه، وه دهتوانن صولحیش بكهن و لهنێو خۆیاندا لهگهڵ یهك پێك بێن، موهفق كه مهبهست پێی ابن قودامهی مهقدیسیه ووتویهتی : لهم حوكمهی كه باسكرا هیچ ڕاجیاوازیهك نابینم، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه عهمری كوڕی شوعهیب لهباوكیهوه وئهویش له باپیریهوه گێڕاویانهتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : {من قتل عمدا ، دفع إلى أولياء المقتول فإن شاءوا قتلوه ، وإن شاءوا أخذوا الدية ، وهي ثلاثون حقة ، وثلاثون جذعة ، وأربعون خلفة ، وما صولحوا عليه فهو لهم، وذلك تشديد العقل } ([6]) ، واتا : ههركهسێك به عهمدی و دهست ئهنقهصد كهسێكی تر بكوژێت، ئهوا دهدرێته دهست كهسوكاری كوژراوهكه، ئهگهر وویستیان ئهوا دهیكوژنهوه، وه ئهگهر وویستشیان ئهوا دهتوانن نهیكوژنهوه و خوێنهكهی وهربگرنهوه لێیان، كه بریتیه له سی دانه ووشتر كه پێی دهڵێن ( حقة ) لهگهڵ سی دانه ووشتری ( جذعة ) و چل دانه ووشتری ( خلفة )، ئهوهشی لهم بارهیهوه صوڵحی لهسهر دهكهن له نێوان ههردوولادا، ئهوا دهتوانن بیكهن، ئهوهش له پێناو توندكردن ودهست داگرتن لهسهر خوێنی كوژراوهكه .

    خۆ ئهگهر بێتو كهسوكاری كوژراوهكه بكوژهكهیان بهخشی بهبێ وهرگرتنی هیچ بریتی و موقابلێك ئهوه زۆر باشتره، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ﭐ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ﴾ [ سورهتی البقرة :237 ] واتا: ئهگهر ئێوه لهمافهكانی خۆتان ببورن ئهوا ئهوه له تهقوا وپارێزكاریهوه نزیكتره..

    مهرجهكانی تۆڵهكردنهوه (القصاص) له گیان ونهفسدا :

    كهسوكاری كوژراوهكه بهچهند مهرجێك مافی ئهوهیان ههیه كه تۆڵهی كوژراوهكهیان بكهنهوه، ئهو مهرجانهیش بریتین له : -

    1-ئهبێت بكوژهكه موكهلهف بێت، واتا: ژیر وباڵغ بێت، چونكه مناڵ وشێت و گیڵ و نهفام وكهسی خهوتویش تؤلهیان لێ ناكرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { رفع القلم عن ثلاثة : عن النائم حتى يستيقظ، وعن الصبي حتى يبلغ، وعن الجنون حتى يفيق } ([7] واتا : پێنوسی تاوان لهسهر سێ كهس ههڵگیراوه : لهسهر كهسی نووستوو ههتا ئهو كاتهی ههڵدهسێت لهخهو، لهسهر مناڵ ههتاوهكو باڵغ دهبێت، لهسهر شێت ههتاكو چاك دهبێتهوه .

    چونكه ئهوانه هیچ نیهت و مهبهستێكی ڕاست ودروستیان نهبووه له كوشتنهكهیاندا، یان لهبهر ئهوهیه كه ههر مهبهستیان نهبووه له ئهصڵدا .

    2-ئهبێت كهسی كوژراو كهسێكی بێ تاوان و بێ گوناه بێت و خوێنی پارێزراو بێت، چونكه تۆڵهسهندنهوه خۆی بۆ ئهوه كراوه كه خوێنی كهسی تر نهڕێژرێت، دیاره كهسێكیش خوێنی خهڵك بڕێژێت خوێن وگیانی پارێزراو نابێت ودهبێت بكوژرێتهوه، بۆیه ئهگهر كهسێكی موسڵمان بێباوهڕێكی جهنگاوهری كوشت، یان كهسێكی پاشگهز بووهوهی لهدین كوشت، پێش ئهوهی تهوبه بكات وبگهڕێتهوه، یان زیناكارێكی ژنهاوهر وشووكردووی كوشت، ئهوا كهسی بكوژ تۆڵهی لێ ناكرێتهوه، و (دیه) وخوێندانیشی ناكهوێته سهر، بهڵام دهبیت تهمێ بكرێت چونكه سنوری حاكم و دهسهڵاتی بهزاندووه .

    3-دهبێت هاوشانی ههبێت لهنێوان بكوژ و كوژراوهكهدا، دهبیت له ئازادی و ئاین و كۆیلایهتیدا یهكسان بن، چونكه كهسی موسڵمان ناكوژرێتهوه لهبهرامبهر كهسێكی بێباوهڕدا، ئهگهر بكوژهكه كهسێكی كۆیلهی موسڵمان بێت و كوژراوهكهیش كهسێكی بێباوهڕی ئازاد بێت، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { لا یقتل مسلم بكافر } ([8] واتا : موسڵمان له بهرامبهر بێباوهڕدا ناكوژرێتهوه .

    ههروهها كهسی ئازاد له تۆڵهی كهسێكی كۆیلهدا ناكوژرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهتهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ﭐ الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ﴾ [ سورهتی البقرة : 178 ]، واتا : كهسی ئازاد له بهرامبهر كهسی ئازاد و كهسی كۆیلهیش له بهرامبهر كهسی كۆیلهدا دهكوژرێنهوه .

    جگه لهمانهی باسكران، ئیتر جیاوازیهكان لهنێوان بكوژ و كوژراودا هیچ كاریگهریهكی نابیت لهسهر تۆڵهكردنهوه یان نهكردنهوه، كهسێ ناودار و خانهدان له تۆلهی كهسێكی بێ ناونیشان و نهناسراو وبێ پلهوپایهدا دهكوژرێتهوه، ههروهها پیاو له تۆڵهی ئافرهتدا دهكوژرێتهوه، كهسی ساغ وسهلیم له تۆلهی كهسی شێت و گیڵ ونهفامدا دهكوژرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو گشتگیرهی كه لهم ئایهتهدا باسكراوه، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ﭐ وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ ﴾ [ سورهتي المائدة : 45 ] واتا : بڕیارماندا لهسهریان كه كه تۆلهی كوشتنی گیانێك، گیانێكه، واته: ئهركهسێك كوژرا، تهنها بكوژهكهی دهكوژرێتهوهو، نابێ دهس بۆكهسێكی تر ببرێت .

    4-نهبوونی هیچ پهیوهندیهكی باوك وكوڕایهتی یان باوك وكچایهتی، یان دایك وكوڕایهتی یان دایك وكچایهتی، مهبهست لهوهیه نابێت كوژراوهكه مناڵی بكوژهكه بێت، یان مناڵی منالهكهی وبهرهو خوارتریش بێت، بۆیه هیچ یهكێك له دایك وباوك وبهرهو ژووتریش لهتۆڵهی مناڵ و مناڵی منالهكانیشیاندا ناكوژرێنهوه، ئهویش به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { لا یقتل الوالد بولده} ([9] واتا : باوك له تۆڵهی مناڵیدا ناكوژرێتهوه .

    بهلام به پێچهوانهوه مناڵ لهتۆڵهی دایك وباوكیدا دهكوژرێتهوه، ئهویش به بهڵگهی گشتگیری ئهو ئایهتهی كه ئاماژهمان پێدا، و خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ﭐ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ﴾ [ سورهتی البقرة : 178 ]، واتا : بهشێوهیهكی دادگهرانه و یهكسانیی و، بێ دهست درێژیی و زیاده رهویی (قیساس) وتۆڵهمان لهسهر داناون له كوژراوهكاندا .

    پێڕستی بابهتهكان

    م

    ناونیشان

    لاپهڕه

    1

    بابهتی یهكهم : پێناسهی تاوان، وجۆرهكانی

    1

    2

    بابهتی دووهم : تاوان ودهست درێژی كردنه سهر گیان ونهفس

    1

    3

    بابهتی سێههم : جۆرهكانی كوشتن

    3

    4

    حوكمی كوشتنی دهست ئهنقهصد ( عهمد )

    6

    5

    مهرجهكانی تۆڵهكردنهوه (القصاص) له گیان ونهفسدا

    8

    ([1]) بوخاری به فهرموودهی ژماره (3335) و موسلیم به فهرموودهی ژماره (1677) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([2]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (6862) ڕیوایهتی كردووه .

    ([3]) ئهبو داود به فهرموودهی ژماره (4565) و ئهحمهد له مهسنهدا (2/183) ڕیوایهتیان كردووه، وه شوعهیب ئهرناوطیش له حاشیهی مهسنهدا به فهرموودهیهكی حهسهنی داناوه، بڕوانه حاشیة الارناؤوط (11/328) .

    ([4]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (2413) و موسلیم بهفهرموودهی ژماره (1672) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (4295) و موسلیم بهفهرموودهی ژماره (1354) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([6]) ابن ماجه بهفهرموودهی ژماره (2626) ڕیوایهتی كردووه، وه جگه لهویش بهسهندێكی حهسهن ڕیوایهتیان كردووه، بڕوانه : إرواء الغلیل (7/259)، وه صهحیحی ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2125) .

    مهبهست له ( حقة ) ئهو ووشترهیه كه سێ ساڵی تهواو كردبیت و پێی نابیته چوار ساڵهوه، وه مهبهست له ( جذعة ) یش : ئهو ووشترهیه كه چوار ساڵی تهواو كردبێت و پێی نابێته پێنج ساڵهوه، وه مهبهست له ( خلفة ) ئهو ووشترهیه كه ئاوس بێت، جهمعهكهشی له زمانی عهربیدا پێی به ووشهی ( مخاض) هاتووه كه له لهفزهكهی خۆیهوه وهرنهگیراوه .

    ([7]) ئهبو داود بهفهرموودهی ژماره (4401) و نهسائی له سونهنهكهیدا (6/156) ڕیوایهتیان كردووه، و شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه (الإرواء : ژماره (297) .

    ([8]) بوخاری بهفهرموودهی ژماره (6915) ڕیوایهتی كردووه .

    ([9]) تیرموذی بهفهرموودهی ژماره (1433 -1434) وابن ماجه بهفهرموودهی ژماره (2661 -2662) ڕیوایهتیان كردووه، وه شێخ ئهلبانیش به صهحیحی داناوه، بڕوانه صهحیحی ان ماجه فهرموودهی ژماره (2156-2157) .