×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ محمدی كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : ڕای زانایانی به‌رێز چیه‌ له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌كار ده‌هێنن بۆ خزمه‌تكردن و جێ به‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی خۆیان ؟.

    حوكمی ئهو كهسهی كه ئیسلام بهكار دههێنێت بۆ مهبهست وخواستهكانی خۆی

    حكم من يستغل الإسلام لأغراضه الشخصية

    < kurdish كوردیكردي >

    شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین (ڕهحمهتی خوای لێ بێت)

    الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    حوكمی ئهو كهسهی كه ئیسلام بهكار دههێنێت بۆ مهبهست وخواستهكانی خۆی

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثهیمین ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) كراوه :

    پرسیار : ڕای زانایانی بهرێز چیه لهبارهی ئهو كهسانهی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام بهكار دههێنن بۆ خزمهتكردن و جێ بهجێ كردنی مهبهستهكانی خۆیان ؟

    وهڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گهوره و میهرهبان و درودو صهڵات و سهلام بۆ سهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ..

    سوپاس بۆ خوای گهوره ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێكی دروست و كامڵه وهك ئهوهی زانراوه و لای خهڵكی بووه به ڕاستیهكی حاشا ههڵنهگر، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿إِنَّآ أَرسَلنَٰكَ بِالحَقِّ بَشِيرا وَنَذِيرا﴾ [ البقرة :119].

    واتا : بهڕاستی ئهی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ لهگهڵ حهق و ڕاستهقینهكاندا ڕهوانه كردووه تا مژدهدهر بیت به ئیمانداران و ترسێنهر بیت بۆ بێ باوهران .

    ئاينی پیرۆزی ئیسلام زۆر لهوه گهوره تر وبهرز تره كه مرۆڤ بیكات به هۆكارێك بۆ بهدیهێنان و جێ بهجێكردنی مهبهسته تاكه كهسیهكانی خۆی، بۆیه ئهو كهسهی بانگهشهی پابهند بوون به تهعالیمهكانی ئیسلامهوه دهكات وخۆی بهیهكێك له پارێزهرانی دهزانێت پێویسته ووته و گوفتارهكانی هاوتهریبی كردارهكانی بێت تاوهكو بیسهلمێنیت كه ڕاستگۆیه له ژیانیدا، چونكه ئهوه دووڕوهكانیش بانگهشهی ئهوه دهكهن كه باوهڕدارن وپابهندن به ئیسلامهوه، بۆیه كاتێك كهسێك گوێی لێیان دهبێت دهڵێت ئهمانه باوهڕدارن، بهڵام لهڕاستیشدا وانین، ههروهك خوای گهوره لهبارهیانهوه فهرموویهتی : ﴿إِذَا جَآءَكَ ٱلمُنَٰفِقُونَ قَالُواْ نَشهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ ٱللَّهِ﴾ [ المنافقون : 1] .

    واتا : ئهی پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووهکان دێن بۆ لات و دهڵێن: ئێمه شایهتی دهدهین که تۆ پێغهمبهری خوایت .

    بهڵام پاشان خوای گهوره له بهرامبهر ئهو درۆیانهدا دهفهرموێت : ﴿وَٱللَّهُ يَعلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُۥ وَٱللَّهُ يَشهَدُ إِنَّ ٱلمُنَٰفِقِينَ لَكَٰذِبُونَ * ٱتَّخَذُوٓاْ أَيمَٰنَهُم جُنَّة فَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ إِنَّهُم سَآءَ مَا كَانُواْ يَعمَلُونَ ﴾ [ المنافقون : 1-2] .

    واتا : خوا خۆی چاك دهزانێت که تۆ پێغهمبهر و فرستادهی ئهویت، له ههمان کاتدا، خوا شایهتی دهدا که ئهو ناپاك و دووڕووانه درۆزنن * ئهوانه سوێندی درۆیان کردووه به قهڵغانی خۆیان و بهو هۆیهوه بهربهستی خهڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، بهڕاستی ئهوهی ئهوان دهیانکرد، کارێکی زۆر ناپهسهندو نابهجێ بوو.

    تا ئهو ئایهتهی كه دهفهرموێت : ﴿وَإِذَا رَأَيتَهُم تُعجِبُكَ أَجسَامُهُم وَإِن يَقُولُواْ تَسمَع لِقَولِهِم كَأَنَّهُم خُشُب مُّسَنَّدَة يَحسَبُونَ كُلَّ صَيحَةٍ عَلَيهِم هُمُ ٱلعَدُوُّ فَٱحذَرهُم قَٰتَلَهُمُ ٱللَّهُ أَنَّىٰ يُؤفَكُونَ ﴾ [ المنافقون : 4] .

    واتا : کاتێك دهیانبینیت سیما و لهش و لاریان سهرسامت دهکات، کاتێکیش دێنه قسه (ئهوهنده دهم بازو قسهزانن) ئهوه گوێ دهگرێت بۆ قسهیان، دهڵێی داری وشکی بهدیواردا ههڵپهسێردراون، ئهوهنده له ترس و بیمدا دهژین، ههر هاوارو و بانگێك بکرێت، ههر باسێك بێته پێشهوه، وهدهزانن دژی ئهوانه، ئا ئهوانه ههر دوژمنن، کهوابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و لهناویان بهرێت، ئاخر بۆچی وادهکهن، بهرهو کوێ لادران (بۆچی باوهڕی دامهزراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لادهدهن).

    بهڵێ دووڕووهكان به شێوهیهك زمان لووس و قسه پاراوون مرۆڤ كه گوێی له قسه وگوفتاریان دهبێت وا دهزانێت كه ڕاست دهكهن و لهسهر ههقن، به ههر شێوهیهك بێت مرۆڤ نابێت ئیسلام بكاته هۆكار بۆ گهیشتن به مهرام و خواستهكانی خۆی وبهكاریان بهێنێت بۆ خزمهت كردنی مهبهسته تاكه كهسیهكانی خۆی، بهڵكو به پێچهوانهوه پێویسته مرۆڤی باوهڕدار ههمو ههوڵ و كۆششێكی خۆی بخاته كار له پێناو عیزهت و شكۆی ئیسلام وموسڵماناندا تاوهكو ئهحكامهكانی له سهر زهویدا جێ بهجێ بكرێن و له دونیادا و چاوهڕوانی پاداشتی خوای گهورهش بكات له دواڕۆژدا، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مِنكُم وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَستَخلِفَنَّهُم فِي ٱلأَرضِ كَمَا ٱستَخلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبلِهِم وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُم دِينَهُمُ ٱلَّذِي ٱرتَضَىٰ لَهُم وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعدِ خَوفِهِم أَمنا يَعبُدُونَنِي لَا يُشرِكُونَ بِي شَئئا﴾ [ النور : 55] .

    واتا : خوا بهڵێنی دڵنیابهخش و تهواوی داوه بهوانهی باوهڕیان هێناوه له ئێوهو کارو کردهوه چاکهکانیان ئهنجامداوه به ڕاستی له ئایندهیهکی نزیکدا جێنشین و پایهداریان دهکات له وڵاتدا ههروهك چۆن ئیماندارانی پێش ئهمانی جێنشین کردووهو ئهو دین و ئاینهیان بۆ دهچهسپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، ههروهها ترس و بیمیان بۆ دهگۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئهو کاته ئیتر به تهواوی ههر من دهپهرستن و ههرگیز هیچ جۆره هاوهڵ و شهریکێکم بۆ بڕیار نادهن .

    وه فهرموویهتی : ﴿مَن عَمِلَ صَٰلِحا مِّن ذَكَرٍ أَو أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤمِن فَلَنُحيِيَنَّهُۥ حَيَوٰة طَيِّبَة وَلَنَجزِيَنَّهُم أَجرَهُم بِأَحسَنِ مَا كَانُواْ يَعمَلُونَ﴾ [ النحل : 97] .

    واتا : ههر ئیماندارێك_ نێریینه بێت یان مێینه_ کارو کردهوهی چاك بکات، ئهوه له دنیادا به کامهرانی و شادی دهیژێنین، وه له ڕۆژی دواییشدا به گهلێك باشتر لهوهی دهیانکرد، پاداشتیان دهدهینهوه.

    خوای گهورهش زاناتره ..

    سهرچاوه : مجلة الدعوة : ژماره (1288) له بهرواری : 11/11/1411 كۆچی.