×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك دروسته‌ حاجی و عومره‌كاران سه‌ردانی مزگه‌وته‌كانی ناو شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ بكه‌ن ؟ ".

    حوكمی زیاره‌تی مزگه‌وته‌كانی ناو شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره

    حكم زیارة المساجد التي توجد في المدينة المنورة

    ‌‌

    < كوردي >

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    حوكمی زیاره‌تی مزگه‌وته‌كانی ناو شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌‌

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك دروسته‌ حاجی و عومره‌كاران سه‌ردانی مزگه‌وته‌كانی ناو شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ بكه‌ن ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه‌ سوننه‌ته‌ له‌ناو شاری مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ زیاره‌ت بكرێن و حاجی وعومره‌كاران سه‌ردانیان بكه‌ن، ته‌نها مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) و مزگه‌وتی ( قوبا) یه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست له‌ به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر سونه‌تی ئه‌م كاره‌‌،

    پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌ی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : { لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد المسجد الحرام ومسجدي هذا والمسجد الأقصى} [ ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ] واتا : گەشت مه‌كه‌ن وكۆڵ وبار مه‌پێچنه‌وه‌ بۆ سێ مزگەوت نه‌بێت، مزگەوتی حەرەم، ومزگه‌وته‌كه‌ی من (واتە مزگەوتی پێغەمبەر)، ومزگەوتی ئەقسا نه‌بێت .

    چونكه‌ نوێژ كردن له‌م مزگه‌وته‌ خێری هه‌زار نوێژی مزگه‌وته‌كانی تری هه‌یه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه‌ : { صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سـواه إلا المسـجد الحرام} [ ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه‌ ] واتا : نوێژێك لەم مزگەوتەی من لەهەزار نوێژی مزگەوتەکانی تر باشترە، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت، چونكه‌ یه‌ك نوێژ له‌ مزگه‌وتی حه‌ره‌م خێری سه‌د هه‌زار نوێژی مزگه‌وته‌كانی تری هه‌یه‌ .

    وه‌ له‌باره‌ی مزگه‌وتی ( قوبا ) شه‌وه‌ عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت : {كان النبي صلى الله عليه وسلم يزور مسجد قباء راكباً وماشياً ويصلي فيه ركعتين}[ ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ] واتا : پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) سەردانی مزگەوتی قوبای دەکرد بە سواری یان بە پیادە و تیایدا دوو ڕەکات نوێژی دەکرد.

    سەهلی كوڕی حەنیف (ڕەزای خوای لێ بێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) فەرموویه‌تی :{ من تطهر فى بيته ثم أتى مسجد قباء وصلى فيه صلاهً كان له كأجر عمرة } [ ئيمامی ئه‌حمه‌د ونه‌سائی وئیبن ماجه‌ ڕیوایه‌تیان كردووه‌ ] واته‌ : هەر کەسێک لە ماڵەکەی دەستنوێژ هەڵبگرێت وپاشان بێت بۆ مزگەوتی قوبا و نوێژی تێدا بکات، ئەوە پاداشتی وەک پاداشتی عومرەیەک وایە.

    به‌ڵام سه‌ردانی كردنی مزگه‌وته‌كانی تری ناو شاری مه‌دینه‌ كه‌ به‌ حه‌وت مزگه‌وته‌ ناسراوون، و له‌ ئه‌صڵدا شه‌ش مزگه‌وتیشن نه‌ك حه‌وت، به‌ڵام هه‌ندێكی تر مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین ده‌خه‌نه‌ پاڵیان وده‌بنه‌ حه‌وت مزگه‌وت، ئه‌م مزگه‌وتانه‌ هیچ سوننه‌ت نیه‌ زیاره‌ت بكرێن وسه‌ردانی كردنیان خێری زیاتر ده‌ست زیاره‌تكارانین ناخات، وبگره‌ به‌و شێوه‌یه‌ش بیدعه‌ و داهێنراوێكه‌ له‌ ئایندا، چونكه‌ به‌ لێشاو سه‌ردانی كردنی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ وا له‌خه‌ڵكی ناحاڵی ونه‌خوێنه‌وار ده‌كات كه‌ به‌ ڕوكنێك یان واجبێكی حه‌ج وعومره‌ی بزانن، بۆیه‌ ده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردانی كردنی ئه‌و مزگه‌وتانه‌وه‌ خه‌ریك ده‌بن نویژێكی زیاتر له‌ مزگه‌وتی پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بكه‌ن.

    ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش كه‌ وه‌ك ووتمان سوونه‌ت نین سه‌ردان بكرێن : مزگه‌وتی فه‌تح و مزگه‌وتی سه‌لمانی فارسی ومزگه‌وتی ئه‌بو به‌كری صه‌دیق و مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و مزگه‌وتی عه‌لی كوڕی ئه‌بی طالب و مزگه‌وتی فاطمه‌ و مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین، چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كردنیان خێرێك ده‌ست گیری زیاره‌تكارانی ده‌كه‌وێت .

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ...