به‌ردهاوێشتن وڕه‌می جه‌مه‌رات له شه‌ودا
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
به‌ردهاوێشتن وڕه‌می جه‌مه‌رات له شه‌ودا
رمي الجمار ليلا
كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
به‌ردهاوێشتن وڕه‌می جه‌مه‌رات له شه‌ودا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا به‌ردهاوێشتن وڕه‌می جه‌مه‌رات له‌شه‌ودا دروسته یان نا ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌ردهاوێشتن وڕه‌می جه‌مه‌رات له‌شه‌ودا كارێكی دروسته، چونكه كاتی ڕه‌می كردن و به‌ردهاوێشتن بۆ جه‌مه‌رات درێژ ده‌بێته‌وه تا كاتی هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی ڕۆژی دواتر، واتا تا نوێژی به‌یانی ڕۆژی پاشتر، كۆتا ڕۆژی جه‌ژن ( أیام التشریق ) نه‌بێت، كه كاته‌كه‌ی تا ڕۆژ ئاوا بوونی ڕۆژه‌كه‌یه‌تی، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه وده‌ڵێت : كان رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) يُسأل يوم النحر بمنى فيقول : { لا حرج } فسأله رجل فقال : حلقتُ قبل أن أذبح، قال : { أذبح ولا حرج} ، فقال رميتُ بعدما أمسيتُ، فقال : { لا حرج } [ رواه البخاري ] .
واتا : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له ڕۆژ سه‌ربڕیندا، واتا: له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن هه‌ر پرسیارێكی لێ بكرایه، له وه‌ڵامدا ده‌یفه‌رموو : هیچ گرفت نیه و قه‌یدی ناكات، پیاویك پرسیاری لێ‌كرد وپێی ووت : سه‌رم تاشی پێش ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌م سه‌ر ببڕم، له وه‌ڵامدا پێی فه‌رموو : سه‌ری ببڕه و هیچ گرفت نیه، وه پێی ووت : پاش ئێواره واتا له‌شه‌ودا به‌رده‌كانم هاویشته جه‌مه‌ره‌كان، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : هیچ گرفت نیه و قه‌یدی ناكات ..
وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی تریش هه‌ن كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) مۆڵه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی دا كه شوانی مه‌ڕو وماڵات وووشتره‌كان بوون، كه شه‌و به‌رده‌كانیان بهاوێژنه جه‌مه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها ڕیوایه‌ت كراوه كه كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵانیش به شه‌و ڕه‌می جه‌مه‌راتیان كردووه ( خوایان لێ ڕازی بیت ) ..
هه‌وره‌ها ڕێگادان به‌وه‌ی كه به‌شه‌ویش ڕه‌مه‌ی جه‌مه‌رات بكرێت، له‌گه‌ڵ ئاسانكاریه‌كانی شه‌ریعه‌ت و هه‌ڵگرتنی ناڕه‌حه‌تیه‌كاندا ده‌گونجێت، چونكه یه‌كێك له بنه‌ما گه‌وره‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌یه ( المشقة تجلب التیسیر ) واتا : ناڕه‌حه‌تی و مه‌شه‌قه‌ت ئاسانكاری ڕاده‌كێشێت ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..