×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان وا گومان ده‌به‌ن كه‌ مه‌رجه‌ بۆ ئیحرام به‌ستن پاك و خاوێن له‌ خوێنی سووڕی مانگانه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان كه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌دان له‌ میقات تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و نیه‌تی ئیحرام ناهێنێن، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌ ئایا ئه‌ ئافره‌ته‌ی كه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌دا بوو ده‌توانێت نیه‌تی ئیحرام بهێنێت و ئیحرام ببه‌ستێت ؟

    ئایا پاكیهتی ئافرهتان مهرجه بۆ ئیحرام بهستن

    هل يشترط الطهارة للنساء عند الدخول في الإحرام

    < كوردي >

    دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    ئایا پاكیهتی ئافرهتان مهرجه بۆ ئیحرام بهستن

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    پرسیار : ههندێك له ئافرهتان وا گومان دهبهن كه مهرجه بۆ ئیحرام بهستن پاك و خاوێن بن له خوێنی سووڕی مانگانه، چونكه ههندێك له ئافرهتان كه له سوڕی مانگانهدان له میقات تێپهڕ دهكهن و نیهتی ئیحرام ناهێنن، پرسیارهكهم ئهمهیه ئایا ئهو ئافرهتهی كه له سوڕی مانگانهدا بوو دهتوانێت نیهتی ئیحرام بهێنێت و ئیحرام ببهستێت ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    له ڕاستیدا ئهوهی ئهو ئافرهتانه دهیكهن ههڵهیهكی گهورهیه، كه كاتێك دهكهونه سوڕی مانگانهوه و به ( میقات ) دا تێپهڕ دهبن و نیهتی ئیحرام ناهێنن و ئیحرام نابهستن، چونكه نه سوڕی مانگانه و نه خوێنی زهیسانی هیچ ڕێگرێك نابن لهوهی ئافرهت ئهگهر هاتوو به ( میقات ) دا تیپهڕی نیهتی ئیحرام بهێنێت و ئیحرام ببهستێت، چونكه ئهو ئافرهتهی كه دهكهوێته سوڕی مانگانهوه ههموو ڕوكن وواجباتی حهج یان عومره ئهنجام دهدات جگه له طهواف كردن نهبێت، بۆیه طهوافهكهی دوادهخات، كاتێكییش كه پاك بوویهوه له خوێنی سوڕی مانگانه ئهو كاته طهوافهكهی دهكات .

    بهڵگهش لهسهر ئهم بابهته ئهو فهرموودهیهیه كه ئیمامی بوخاری ڕیوایهتی كردوووه، لهو چیرۆكهی كه دایكی باوهڕداران عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) بهسهر خۆیدا هات، و دهڵێت : " فدخل علي النبي صلى الله عليه وسلم وأنا أبكي فقال ما يبكيك ؟ قلت لوددت والله أني لم أحج العام قال لعلك نفست ؟ قلت نعم قال فإن ذلك شيء كتبه الله على بنات آدم فافعلي ما يفعل الحاج غير أن لا تطوفي بالبيت حتى تطهري " .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاته ژوورهوه بۆ لام و تهماشای كرد من دهگریهم، فهرمووی : ئهوه لهبهر چی دهگریهیت، چی وای لێكردوویت بگریهیت ؟ عائیشه دهڵێت : ووتم حهزم دهكرد ئهمساڵ حهجم نهكردایه، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فهرموو : پێدهچێت كهوتبیته سوڕی مانگانهوه ؟ عائیشه دهڵێت ووتم : بهڵێ ئهی پێغهمبهری خوا، ئهویش فهرمووی : ئهوه شتێكه خوای گهوره داویهتی بهسهر كچانی ئادهمدا، تۆ ههموو ئهوانهی كه حاجی ئهنجامی دهدات تۆیش ئهنجامی بده، تهنها ئهوه نهبێت كه طهواف نهكهیت، كاتێكیش كه پاك بوویتهوه طهوافهكهت ئهنجام بده ..

    خوای گهورهش زاناتره ..