ئادابه‌كانی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
- ئادابه‌كانی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
- به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
- ئادابه‌كانی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ وچه‌ند جێگایه‌تی تر له شاری مه‌دینه
- هه‌ندێك ئاگاداری و هۆشیاریدان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌كه‌ن
- ئاگادار
بوونه‌وه له هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ی كه زۆر لاوازن
یان به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ
هه‌ڵبه‌ستراون
- یەكەم : " من حج ولم يزرني فقد جفاني " واتا : هەر کەسێک حەج بکات وزیارەتی گۆڕەکەم نەکات ئەوە تەرکی منی کردووە، و كه‌مته‌رخه‌می كردوووه له ئاست مندا .
- دوووەم : " من زارني بعد مماتي فكأنما زارني في حياتي " واتا : ئەو کەسەی دوای وەفاتم سەردانم بکات وەک ئەوە وایە لە ژیانمدا سەردانی منی کرد بێت .
- سێهەم : " من زارني وزار أبي إبراهيم في عام واحد ضمنت له على الله الجنة " واتا : هەر کەسێک زیارەتی من و باوکم ئیبراهیم بکات لە یەک ساڵدا ئەوە زەمانه‌تی بەهەشتی بۆ دەکەم لای خوای گەورە .
- چوارەم : " من زار قبري وجبت له شفاعتي " واتا : هەر کەسێک سەردانی گۆڕەکەم بکات ئەوە شەفاعەتم بۆ ئەو واجب دەبێت.
ئادابه‌كانی سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
آداب زيارة مسجد النبي صلى الله عليه وآله وسلم
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
پێشه‌كی :
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
سەردانیکردنی مزگەوتی پێغەمبەری خوا ﷺ سوننه‌تێكه له سوننه‌ته‌كان ده‌كرێت له‌كاتی حەج كردن‌دا بێت، وده‌كرێت له غه‌یری كاتی حه‌ج كردنیشدا بێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئەو فەرموودانەی لە هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری وموسلیمدا هاتوون، ئەبو هورەیرە (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: { صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سـواه إلا المسـجد الحرام }([1]) واتا : نوێژێك لەم مزگەوتەی من لەهەزار نوێژی مزگەوتەکانی تر بـاشترە، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت ([2]) .
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵای كوڕی عومەر (خوا له‌خۆی و باوكی ڕازی بێت) ڕیوایەتی كردووه، کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: {صلاة في مسـجدي هـذا أفضل من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام } ([3]) واتا : نوێژێك لەم مزگەوتەی من لە هەزار نوێژی مزگەوتەکانی تر باشترە، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت.
عه‌بدوڵای كوڕی زوبەیر (خوا له‌خۆی وباوكی ڕازی بێت) لە پێغەمبەرەوە ﷺ ڕیوایەتی کردووە كه فەرموویەتی: { صلاة في مسـجدي هـذا أفضل من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام ، وصلاة في المسجد الحرام أفضل من مائة صلاة في مسجدي هذا } ([4]) واتا : نوێژێك لەم مزگەوتەی من لە هەزار نوێژی مزگەوتەکانی تر باشترە، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت، وه یەک نوێژ لە مزگەوتی حەرام لە سەد نوێژی ناو مزگەوته‌كه‌ی من باشترە.
جابر (خوای لێ ڕازی بێت) لە پێغەمبەره‌وه ﷺ ڕیوایەتی کردووە کە فەرموویەتی: { صلاة في مسـجدي هـذا أفضل من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام ، وصلاة في المسجد الحرام أفضل من مائة صلاة في مسجدي هذا } ([5]) واتا : نوێژێك لەم مزگەوتەی من لە هەزار نوێژی مزگەوتەکانی تر باشترە، جگە لە مزگەوتی حەرام نەبێت، وه یەک نوێژ لە مزگەوتی حەرام لە سەد نوێژی ناو مزگەوته‌كه‌ی من باشترە.
فەرموودەکان له‌م باره‌یه‌وه زۆر و زه‌به‌نده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه سه‌ردانیكردنی مه‌دینه ومزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ سوننه‌ته و واجب نیه، وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه به ئه‌ركان و واجبات ومه‌ناسیكه‌كانی حه‌جه‌وه، واتا : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هاته حه‌ج وسه‌ردانی مه‌دینه‌شی نه‌كرد حه‌جه‌كه‌ی دروسته، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : { لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد المسجد الحرام ومسجدي هذا والمسجد الأقصى} ([6]) واتا : گەشت مه‌كه‌ن وكۆڵ وبار مه‌پێچنه‌وه بۆ سێ مزگەوت نه‌بێت، مزگەوتی حەرەم، ومزگه‌وته‌كه‌ی من (واتە مزگەوتی پێغەمبەر)، ومزگەوتی ئەقسا نه‌بێت .
ئادابه‌كانی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ وچه‌ند جێگایه‌تی تر له شاری مه‌دینه
ئەگەر کەسێك سەردانی مه‌دینه‌ی كرد وگەیشتە ناو مزگەوتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ سوننه‌ته قاچی ڕاستی پێش بخات وبڵێت: { بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله ، أعوذ بالله العظيم وبوجهه الكريم وسلطانه القديم من الشيطان الرجيم اللهم افتح لي أبواب رحمتك} ([7])، ده‌بێت بزانین ئه‌م ذیكره بۆ هه‌موو مزگه‌وته‌كانی تریش ده‌وترێت وذیكرێكمان نییه تایبه‌ت بێت به مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خواوه ﷺ .
پاشان دوو ڕەکات نوێژی (تحیة المسجد) دەکات ودوعا ونزای خێر بۆ خۆی وخزمان ودۆستانیشی ده‌كات، خۆ ئەگەر لە ڕەوزەی موبارەک بیکات ئەوە باشترە هەروەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت :{ ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة ومنبري علی حوضي } ([8]) واتە : نێوان ماڵەکەم ومینبەرەکەم باخێكه له باخه‌كانی بەهه‌شت، مینبه‌ره‌كه‌شم له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌مه.
ئینجا سەردانی گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌كات، به‌ئه‌ده‌ب وئیحترامه‌وه به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستێت، و به‌ده‌نگێكی له‌سه‌ر خۆوه سه‌لامی لێده‌كات وده‌ڵێت : " السلام عليك يا رسول الله ورحمة الله وبركاته " چونكه لە سونەنی ئەبی داودا هاتووه كه ئەبو هورەیرە (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه کە پێغەمبەر ﷺ فەروویەتی: { ما من أحد يسلم علي إلا رد الله علي روحي حتى أرد عليـه } ([9]) واتا : هەر کەسێک سڵاوم لەسەر بکات ئەوە خوای گەورە گیانم بۆ دەگێڕێتەوە، تاوه‌كو وەڵامی سڵاوەکەی بدەمەوە.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌كات گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش سڵاوی كرد‌و ووتی : " السلام عليك يا نبي الله ، السلام عليك يا خيرة الله من خلقـه ، السـلام عليـك يـا سـيد المرسلين وإمام المتقين ، أشهد أنك قد بلغت الرسالة وأديت الأمانة ونصحت الأمة وجاهدت في الله حق جهاده " ئەوە هیچ کێشە وگرفتێكی تێدا نیە لەبەر ئەوەی ئەمانه هەمووی وەسفی پێغەمبەرن ﷺ ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و دوعا ونزایانه ده‌كات کە شەرعی وڕێگا پێدراون، به‌شێوه‌یه‌ك سڵاو كردن وصه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستمان محمد المصطفی ﷺ پێكه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو كاركردن به‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی :
( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) ([10]) واتـــا : ئەی باوه‌ڕداران صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بدەن، و دروود وسەلامیشی بۆ بنێرن .
پاشان سه‌لام له ئەبو بەکری صدیق وعومەری کوڕی خەتاب دەکات (خوایان لێ ڕازی بێت)، عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر (خوا له‌خۆی وله‌باوكی ڕازی بێت) ئەگەر سڵاوی لە پێغەمبەر ﷺ و هاوەڵانی بکردبایە، تەنها بەم شێوەیە دەیوت: " السلام عليك يا رسـول الله " ، " الســــلام عليك يـا أبـا بكر " ، " السلام عليك يا أبتـاه "، واتا : سه‌لامت لێ بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، سه‌لامت لێ بێت ئه‌ی ئه‌بو به‌كر، سه‌لامت لێ بێت ئه‌ی باوكه گیان، پاشان دەڕۆیشت.
ئەم سەردانیکردنە تەنها بۆ پیاوانە وتایبەته به ئه‌وانه‌وه، بەڵام ئافرەتان هیچ سەردانێک ناکەن بۆ گۆڕستان چونكه ڕیوایه‌تكراوه لە پێغەمبەره‌وه ﷺ كه نەفرەتی كردووه له‌و ئافرەتانه‌ی كه سه‌ردانی گۆڕستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌فرینیشی كردووه له‌و كه‌سانه‌ی كه گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن به چراخان و شوێنی نوێژ وسوژده بردن .
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین سەردانیکردنی مەدینە بە مەبەستی نوێژکردن لە مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ ودوعاکردن ونزا وپاڕانه‌وه تێیدا، وەک چۆن ڕێگا پێدراوه له ته‌واوی مزگەوتەکانی تر به هه‌مان شێوه له مه‌دینه‌ش ڕێگا پێدراوه، وه‌ك فه‌رمووده‌كان جه‌ختیان لێوه كردوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو كه‌سێك كارێكی مه‌شروع وڕێگا پێدراوه .
سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌كات هه‌ر پێنج نویژه فه‌رزه‌كه‌ی له‌وێ بكات، وه زۆر له‌خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه ونزا بۆ خۆی وخزمان ودۆستانیشی بكات، وه هه‌وڵ بدات ته‌نانه‌ت نوێژه سوننه‌ته‌كانیشی هه‌ر له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بكات، وه زۆربه‌ی كاته‌كانی ته‌رخان بكات بۆ عیباده‌ت و په‌رستن تێیدا، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌زڵ وخێر وپاداشته گه‌وره‌ی كه تایبه‌ته به‌و مزگه‌وته‌وه .
باشتر وایه کە زۆر نوێژی سونەت لە ڕەوزەی موباره‌ك بکات بە به‌ڵگه‌ی ئەو فەرموودە سەحیحانه‌ی پێشووتر ئاماژەمان پێ‌کرد كه لەباره‌ی گەورەی ئەم شوێنەوه وارید بوون، وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: { ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة } ([11]) واتا : نێوان ماڵەکەم و مینبەرەکەم باخێكه له‌باخه‌كانی بەهه‌شت .
سه‌باره‌ت به نوێژە فەرزەکانیش پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی مه‌دینه ده‌كه‌ن هەوڵی ڕیزی یەکەمی نوێژی جه‌ماعه‌ت بده‌ن، ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌نجامدانی نوێژ له مزگه‌وت ئاماده بن، چونكه دەربارەی هاندان وئاماده‌بوونی ڕیزی یەکەمی نوێژ له فەرموودە سەحیحەکاندا هاتووە، كه پێغەمبەر ﷺ فەرموویه‌تی : { لو يعلم الناس ما في النداء والصف الأول ثم لم يجدوا إلا أن يستهموا عليه لاستهموا }([12]) واتا : ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بیانزانیایه خێر وپاداشتی بانگ وئاماده بوون له ڕیزی یه‌كه‌می پێشه‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت چه‌ندێك گه‌وره ومه‌زنه، وه پاشان بچونایه بۆی و به‌ده‌ستیان نه‌هێنایه به تیروپشك نه‌بوایه، ئه‌وا تیروپشكیان له نێوان خۆیاندا بۆ ده‌كرد .
له فه‌رمووده‌یه‌كی تریشدا پێغەمبەری خوا ﷺ به هاوەڵەکانی فــه‌رمووه : { تقدموا فأتموا بي وليأتم بكم من بعدكم ولا يزال الرجل يتأخر عن الصلاة حـتى يؤخـره الله } ([13]) ئه‌م فه‌رمووده‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ كاتێك فه‌رمووی كه هه‌ستی كرد ژماره‌یه‌ك له هاوڵانی له نوێژی جه‌ماعه‌ت و ڕیزی یه‌كه‌م دواده‌كه‌ون، بۆیه پێی فه‌رموون : پێش بكه‌ون و ئیقتدام پێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تری دوای خۆتان چاو له‌ئێوه بكه‌ن، به‌رده‌وام كه‌سانێك له نوێژی جه‌ماعه‌ت و ڕیزی یه‌كه‌م دوا ده‌كه‌ون، تا خوای گه‌وره‌ش سزایان ده‌دات و دوایان ده‌خات، وه له فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خۆی دووریان ده‌خاته‌وه .
عائیشەی دایکی ئیماندارانیش (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایەتی کردووە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : { لا يزال الرجل يتأخر عن الصف المقدم حتى يؤخره الله في النار }([14])، واتا : به‌رده‌وام كه‌سانێك هه‌ن له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی نوێژی جه‌مــاعـه‌ت دوا ده‌كـه‌ون، تـا خـوای گـه‌وره‌ش ده‌یـانـخـاته نـاو ئاگره‌وه .
هەروەها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بە هاوەڵەکانی فه‌رمووه : { تصفون كما تصف الملائكة عند ربها، قالوا : يا رسول الله وكيف تصف الملائكة عند ربها ؟ قال يتمون الصفوف الأول ويتراصون في الصف } ([15])، واتا : به‌و شێوه‌یه‌ی كه فریشته‌كان لای خوای گه‌وره ڕیز ده‌به‌ستن، ئێوه‌یش ڕیز ببن، ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا فریشتەکان چۆن لای پەروەردگاریان ڕیز دەبن؟ فەرمووی : ڕیزی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌كه‌ن، و زۆر به‌جوانی ڕیز ده‌بن وپاڵ ده‌ده‌ن به‌یه‌كه‌وه .
فەرموودەکان له‌م باره‌یه‌وه زۆرن، له‌باره‌ی ئاماده بوون له ڕیزی یه‌كه‌می نوێژ، ئه‌م فه‌رموودانه مزگەوتەکەی پێغه‌مبه‌ر ﷺ وگشت مزگەوتەکانی تریش دەگرێتەوە پێش فراوان كردن ودوای فراوانكردنیش، وه له پێغەمبەری خوایشه‌وه ﷺ به فه‌رمووده‌ی صه‌حیح جێگیر بووه، کە هه‌میشه هانی هاوەڵەکانی ئه‌دا كه له لای ڕاستی ڕیزی پێشه‌وه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌ت ئاماده‌بن، دیاره كه لای ڕاستی ڕیزی یه‌كه‌می ئه‌و كاته‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریش له ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وزه‌ی موباره‌ك بووه، به‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گرنگی دان به نوێژ كردن له لای ڕاست و له‌ڕیزی یه‌كه‌می نوێژه‌وه پێشتره له گرنگی دان به نوێژ كردن له ڕه‌وزه‌ی موباره‌ك، ئه‌مـه‌ش بـه‌ڕوونی لـــه فــه‌رمــووده‌كـانی پێغــه‌مبه‌ری خــوادا ﷺ ده‌رده‌كه‌وێت .
هه‌روه‌هـا سوننه‌ته ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردانی مەدینە ده‌كات سەردانی مزگەوتی قوبا بکات و نوێژی تێدا بکات، چونكه له هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووه : عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : كان النبي صلى الله عليه وسلم يزور مسجد قباء راكباً وماشياً ويصلي فيه ركعتين" ([16]) واتا : پێغەمبەر ﷺ سەردانی مزگەوتی قوبای دەکرد بە سواری یان بە پیادە و تیایدا دوو ڕەکات نوێژی دەکرد.
سەهلی كوڕی حەنیف (ڕەزای خوای لێ بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغەمبەر ﷺ فەرموویه‌تی : { من تطهر فى بيته ثم أتى مسجد قباء وصلى فيه صلاهً كان له كأجر عمرة }([17]) واته : هەر کەسێک لە ماڵەکەی دەستنوێژ هەڵبگرێت وپاشان بێت بۆ مزگەوتی قوبا و نوێژی تێد بکات، ئەوە پاداشتی وەک پاداشتی عومرەیەک وایە.
پاشان سوننه‌ته سەردانی گۆڕستانی بەقیع و شه‌هیدانی ئوحود، وگۆڕی ئیمامی حەمزە بکات لەبەرئەوەی پێغەمبەر ﷺ سەردانی دەکردن و دوعای خێری بۆ دەکردن، وەک فه‌رموویه‌تی : " زوروا القبور فإنها تذكركم الآخرة " ([18]) واتا : سەردانی گۆڕەکان بکەن لە بەرئەوەی ڕۆژی دواییتـان وه بیر دەهێنێتەوە .
پێغەمبەر ﷺ هاوەڵەکانی فێردەکرد هه‌ركاتێك ئەگەر ویستیان سەردانی گۆڕستان بکەن بڵێن : { السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين و المسلمين و إنا إن شا‌ء الله بكم لا حقون نسأل الله لنا ولكم العافية } ([19]) واتا : سڵاوی خواتان لێ بێت ئەی خەڵکی ووڵات، یان ئه‌ی خه‌ڵكی گۆڕستان لە باوەڕداران و لەموسڵمانان، بەویستی خوا ئێمەش لە داهاتوو پێتان دەگەین وداواکارین لەخوا لە ئێمە و ئێوەش ببورێت .
وە هەروەها ئیمامی تيرموذی لە عه‌بدوڵای كوڕی عەباسه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه كه پێغەمبەری خوا ﷺ بە لای گۆڕستانی مەدینە تێپەڕی، و ڕووی تێکردن و پێی فەرموون {السلام عليكم أهل القبور يفغر الله لنا و لكم، انتم سلفنا و نحن بالأثر} ([20]) واتا : سڵاوی خواتان لێ بێت ئه‌ی خه‌ڵكی گۆڕه‌كان، خوای گه‌وره له ئێمه وله ئێوه‌یش خۆش بێت، ئێوه پێش ئێمه ڕۆیشتن، وئێمه‌یش به‌دوای ئێوه‌دا دێین .
له‌كۆی ئه‌م فه‌رموودانه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ردانی كردنی گۆڕستان به‌مه‌به‌ستی بیركردنه‌وه له گۆڕ و ژیانی دواڕۆژ وچاکەکردن لەگەڵ مردووه‌كان و دوعا ونزا کردن بۆیان كارێكی شه‌رعی و دروسته.
بەڵام سەردانیکردنیان بە مەبەستی دوعا کردن لە لای ئه‌وان، یان مانەوە وئیعتكاف كردن لایان، یان داوای جێ به‌جێ كردنی پێداویستیه‌كان وشیفادانی نەخۆشه‌كان، وه یان داواکردن لە خوا لە ڕێگەی ئه‌وانه‌وه، یان داواكردن له خوا به پله‌وپایه و جاهی ئه‌وان هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه سه‌ردانیكردنی بیدعی زۆر خراپن، نه خوای گه‌وره و نه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ﷺ ڕیگایان به‌م جۆره سه‌ردانانه نه‌داوه، وه سه‌له‌فی صاڵحی ئه‌م ئومه‌ته‌ش كاری وایان نه‌كردووه، بەڵکو ئەوه ئه‌و لادانەیە کە پێغەمبەر ﷺ نەهی لێکردوە کە فەرموویەتی :{ كنت نهيتكم عن زيارة القبور، فمن أراد أن يزور فليزر ولا تقولوا هجراً } ([21]) واتا : پێشتر ڕێگریم لێ‌كردن له‌سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان، ئێستا هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت كه سه‌ردانیان بكات با سه‌ردانیان بكات، به‌ڵام قسه‌ی نابه‌جێ و خراپ مه‌كه‌ن، مه‌به‌ست له قسه‌ی نابه‌جێ وخراپیش، داواكردنی پێداویستیه‌كانه له مردووه‌كانی ناو گۆڕ، یان هه‌موو كارێكی ناشه‌رعیه .
ئەم بابەتانه‌ی باسکران هه‌موویان بیدعەن بەڵام پلەکانیان جیاوازە، هەندێک تەنها بیدعەن و شیرک نین، وەک پارانەوه لە خوای گەورە لە لای گۆڕێک، یان داواکردن لە خوای گەورە بە هه‌ق ومافی مردووێک، وه هەندێکی تریان شیرکی گەورەن، وەک پاڕانەوه لە مردووه‌كان وداواکردنی یارمەتی لێیان، پێشووتریش ئەمە بە تێروتەسەلی ڕوونکرایەوە، بۆیە هۆشیار بە و داوای تەوفیق و ڕێنوێنی بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست لە خوای گەورە بکە، خوای گەورە خۆی ڕێنوێنیکارە، وه هیچ پەرستراوێکی بە هەق نیە جگە لە خوای گەورە .
هه‌ندێك ئاگاداری و هۆشیاریدان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ی كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین هه‌ندێك له‌و سه‌رپێچی وناشه‌رعیانه‌ن كه هه‌ندێك لــه زیــاره‌تـكارانی گـۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به ئومێدی ئه‌وه‌ی إن شا‌ء الله كه لێی دوور بكه‌ونه‌وه .
یه‌كه‌م : دروست نییه بۆ هیچ کەسێک کە ده‌ست بهێنێت به‌و ژوروو وحوجرانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا و هه‌ردوو هاوه‌ڵه‌كه‌ی تێدا نێژراون، یان ماچی بکات یان تەوافیان بەدەوردا بکات، چونكه ئه‌م كارانه هیچ کەس لە سەلەفی ساڵح وپیاوچاكانی ئه‌م ئومه‌ته نەیانکردووە، بەڵکو بیدعەیەکی زۆر خراپیشە، وه دروست نییە بۆ هیچ کەسێک داوا لە پێغەمبەر ﷺ بکات کارەکانی بۆ ڕاپەڕێنێت، یان ناخۆشیەکانی ژیانی لەسەر لاببات، یان شیفای نەخۆشی بدات، یان هه‌ر شتێكی تری لەم شێوەیە، لەبەرئەوەی ئەم داواكاری وپاڕانه‌وه وهانا وهاوار بۆ بردنانه ته‌نها وته‌نها ده‌بێت لە خوای گەورە بكرێن، وه غه‌یری ئه‌و هیچ كه‌سێك توانای ئه‌وه‌ی نیه جێ به‌جێیان بكات، وه چاك بزانه داواکردنی ئەم شتانە لە مردووه‌كان هاوڵدانانە و پەرستنی شتانێک جگە لە خوا، وه ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش لە سەر دوو بنه‌ما وبنچینە بنیاتنراوە : یەکەمیان : ئەوەیە کە تەنها خوای گەورە بپەرسترێت، دووەمیشیان ئەوەیە ئه‌و په‌رستنه تەنها بەو شێوەیە بێت کە خوا و پێغەمبەره‌كه‌ی ﷺ ڕێگایان پێداوه، ئەوەش مانای ته‌واوی شایەتومانی " أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمـدا رسـول االله"یە ..
دووه‌م : نابێت داوای شه‌فاعه‌ت لە پێغەمبەری خوا ﷺ بکرێت، لەبەرئەوەی ڕێگادان به شه‌فاعه‌ت كردن موڵکی خوای گەورەیە، وه نابێت له‌غه‌یری خوا لە هیچ كه‌سێكی تر داوا بكرێت، وەک خوای گەورە دەفەرموێت:
( قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا) ([22]) واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوه‌رگرتن وتکاکردن، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، هیچ كه‌سێكی دیكه هیچ شتێكی به ده‌ست نییه .
بۆیە ده‌بێت بڵێیت : (اللهم شَفِّعْ فيَّ نَبيَّك ، اللهم شَفِّعْ فيَّ ملائكتك وعبادك المؤمنين، اللهم شَفِّعْ فيَّ أفراطي) واتا : خــوایه بمخـه‌یتـه بـه‌ر شـه‌فـاعـه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت، خوایه بمخه‌یته به‌ر شه‌فاعه‌تی فریشته‌كانت، خوایه بمخه‌یته به‌ر شه‌فاعه‌تی به‌نده باوه‌ڕداره‌كانت، خوایه بمخه‌یته به‌ر شه‌فاعه‌تی ئه‌و مناڵانه‌ی خۆمان كه له‌پێش خۆمانه‌وه مردوون([23])، بەڵام سه‌باره‌ت به‌مردووان هیچ شتێکیان لێ داوا ناکرێت، نە شەفاعەت ونەغه‌یری شه‌فاعه‌تیش، جا ئه‌و مردوانه پێغەمبەران بن یان غه‌یری پێغەمبەرانیش بن، لەبەرئەوەی ئەم جۆره دوعا و نزا وپاڕانه‌وانه له‌شه‌رعدا ڕێگەپێدراو نیە، چونكه کەسی مردوو له‌دونیا ده‌رچووو کارەکانی ده‌بچڕێت وپه‌یوه‌ندی به‌دونیاوه نامێنێت تەنها لەو شتانەدا نەبێت کە خوای گەورە وپێغه‌مبه‌ر ﷺ دیاریان کردووە، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و صه‌ڵاوات وسه‌لامانه‌ی ده‌كرێت له‌پێغه‌مبه‌ر ﷺ .
لە سەحیحی موسلیمدا هاتووە كه ئەبو هورەیرە (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : { إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث : صدقة جارية أو علم ينتفع به ، أو ولد صالح يـدعو لـه }([24]) واتا : کاتێک مرۆڤ دەمرێت گشت کارەکانی دەپچڕێن جگە لە سێ شت نەبێت، خێرێکی بەردەوام، یان زانستێکی سوودبەخش، یان منداڵێکی ساڵح دووعای بۆ بکات .
ئەوەی دروست بووە لە داواکردنی شەفاعەت لە پێغەمبەر ﷺ لەو کاتە بووە کە لە ژیاندا بووە، لەگەڵ ڕۆژی قیامەت بەهۆی ئەوەی دەتوانێت پێشبکەوێت و داوا لە خوای گەورە بکات، بەڵام لە دونیادا كه كاتێك كه پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌فاتی كردووه نابێت بچینه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی وداوای شه‌فاعه‌تی لێ بكه‌ین، ئەمەش تایبەت نیە بەڵکو گشتگیرە بۆ ئەو و گشت مردویه‌كی تر.
به‌ڵام له دونیادا دروسته موسڵمانێك بە براکەی بڵێت : لای خوا شەفاعەتم بۆ بکە، بەو مانایەی دوعام بۆ بکە لای خوای گەورە، له به‌رامبه‌ردا دروسته بۆ ئەو کەسەی پێی ووتراوە دوعام بۆ بكه، ئه‌ویش داوا لە خوا بکات بۆ براکەی بکات ئەگەر هاتوو ئەو داواکاریە حەڵال بێت، بەڵام لە ڕۆژی قیامەت هیچ کەسێک بۆی نیە شەفاعەت بکات تەنها دوای ئەوەی خوای گەورە مۆڵەتی دەدات، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت :
( مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ) ([25]) واتا : ئه‌وه کێیه (بتوانێت) شه‌فاعه‌ت وتکا بکات له لای خوای گه‌وره، به‌بێ مۆڵه‌تی ذاتی هه‌ق ته‌عالا خۆی .
بەڵام حاڵەتی مردووان تایبەتە ونابێت هاوشێوەی کەسانی زیندوو، یان دوای زیندوو بوونەوە ئه‌ژمار بكرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ كه مرد ئیتر ده‌سه‌ڵاتی نامێنێت و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی به دونیاوه ده‌بچڕێت چونكه ئه‌و كه‌سه به‌خته‌وه‌ری خۆیشی وه‌ستاوه له‌سه‌ر كاروكرده‌وه چاكه‌كانی، ئه‌و كارانه‌ی نه‌بێت كه خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ر جودایان كردوه‌ته‌وه، داواکردنی شەفاعەتیش لەو شتە جیاکراوەکان نیە ونابێت داوای شەفاعەتی لێ بکرێت، وه هیچ گومانی تێدا نییە کە پێغەمبەر ﷺ دوای وەفاتی لە بەرزەخدا ژیانی هه‌یه ژیانێكی به‌رزه‌خیانه، باشترینە لە ژیانی شەهیدەکان بەڵام ده‌بێت بزانین ژیانێكه وەک شێوەی ژیانی دونیای نیە، وه وەک ژیانی دوای زیندوو بوونەوەی نییه لە ڕۆژی قیامەتدا، بەڵکو ژیانێکه چۆنیەتی وشێوه‌كه‌ی نازانرێت، به‌ڵكو تەنها خوای گەورە دەیزانێت، ئەمەش لە فەرموودە ئاماژەی پێکراوە، وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: { ما من أحد يسلم علي إلا رد االله علي روحي حتى أرد عليه السلام } ([26]) واتا : هه‌ركه‌سێك سه‌لامم لێ بكات، خوای گه‌وره گیانم به‌به‌ردا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه بده‌مه‌وه كه سه‌لامه‌كه‌ی لێكردووم .
ئەم فه‌رمووده‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا مردووە وگیانی لە جەستە جیا بۆتەوە، بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی سەلامی سه‌لام لێكه‌رانی خوای گه‌وره گیانه‌كه‌ی بۆ دەگەڕێنێتەوه، ئەو دەقانە‌شی له قورئان وسوننه‌ت كه باس لەوەفاتی دەکەن زۆر وزه‌به‌نده‌ن، وبابه‌تێكه کۆدەنگی زانایانی لەسەرە، بەڵام ئەم ده‌قانه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ڕێگری لە ژیانە بەرزەخیەکەی ناکات، هه‌روه‌ك چۆن مردنی شەهیدان ڕێگری لە ژیانی بەرزەخیان ناکات، وەک لەم ئایەتە پیرۆزه‌دا ئاماژەی پێکراوە : ( وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ) ([27])واتا : هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون وکوژران، ئه‌وان مردبن، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌مه‌ندن .
ڕوونكردنه‌وه‌كه‌شمان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سئه‌له‌یه كه‌مێك درێژه‌دادڕی پێوه دیاره؛ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویست بوو، چونكه گومانگه‌لێك له‌م باره‌یه‌وه ده‌خرێته ڕوو، كه سه‌رده‌كێشن بۆ شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان وپه‌رستنی مردووه‌كان وگۆڕه‌كانیان، له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه ئێمه وتـه‌واوی موسـڵمـانـانیش بـەدوور بگرێت لــەو شــتانـەی پێچـەوانـەی شـەریعـەتەکەیەتی.
سێهه‌م : هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی گۆڕی پێغەمبەری خوا ﷺ ده‌كه‌ن ده‌نگیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، وزۆر له‌وێ ده‌وه‌ستن، ئەمەش پێچەوانەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، چونكه خوای گەورە له باوه‌ڕدارانی قه‌ده‌غه كردووه كه ده‌نگیان بەزر بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوادا ﷺ ، وه ڕێگری لێكردوون به‌و شێوه‌یه‌ی قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن هه‌ر به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا قسه بكه‌ن، وه هانیان ده‌دات كه به‌ده‌نگێكی هێمن و له‌سه‌ر خۆ له‌نێوان یه‌كتریدا گفتوگۆ بكه‌ن كاتێك لای ئه‌ون، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت :
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَن تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِندَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَىٰ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ )
([28]) واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له‌کاتی گفتوگۆدا ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌رﷺ دا به‌رز مه‌که‌نه‌وه، وه قسه‌ی به‌رز و بێ په‌رده مه‌كه‌ن له‌ڕوویدا، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كترییدا به‌ده‌نگی به‌رزو، رووبه‌ڕوو قسه ئه‌كه‌ن و ده‌نگ به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك به‌و هۆیه‌وه كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ وپووچه‌ڵ ببنه‌وه و به‌خۆیشتان نه‌زانن* به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌نگیان هێواش ده‌که‌نه‌وه له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌خوای گه‌وره دڵه‌کانیانی زاخاو داوه به ته‌قواو خواناسین، وه لێبوردن وپاداشتێكی گه‌وره‌شیان له به‌هه‌شتدا بۆ هه‌یه.
چونكه زۆر مانەوە لە لای گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ وزۆر سەلام لێکردنی دەبێتە هۆی دروست بوونی قەرەباڵغی و ژاوەژاو وبەرزکردنەوەی دەنگ لە نزیک گۆڕەکەی ﷺ، ئەمەش پێچەوانەی ئایەتەکەیە، چونكه پێغەمبەر ﷺ هەم بەزیندوویی وهەم بە مردووییش دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت، وه نابێت بڕوادارن لە نزیک گۆڕەکەی شتێک بکەن پێچەوانەی ئادابی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت .
چواره‌م : ئەوەی هەندێک له‌زیاره‌تكاران دەیکەن لەدوعاکردن بەدەنگی بەرز وڕووکردنە گۆڕەکەی ودەست بەرزکردنەوە، هەموو ئه‌مانه پێچەوانەی کاری سـەلەفی ساڵحــه، لەهــاوەڵانی پێغـەمبـەر ﷺ، وپیاوچاكانی ئه‌م ئومه‌ته، بەڵکو ئەمە لە (بیدعە) و داهێنراوەکانە له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، وه پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: { عليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين من بعدي تمسكوا بها وعضوا عليها بالنواجذ وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعــة ضـلالة} ([29]) واتا : پەیڕەوی سونەتی من وسونەتی خولەفای ڕاشیدینی دوای من بکەن، دەستی پێوە بگرن و خۆتان لە داهێنراوەکان بە دوور بگرن، لە بەرئەوەی هەموو داهێنراوێک بیدعەیە و هەموو بیدعەیەکیش گومڕاییە .
هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغەمبەر ﷺ فه‌رموویه‌تی : { من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد } ([30]) واتا : هەر کەسێک شتێک لەم ئاینەمان دابهێنێت کە بەشێک نەبێت لێی ئەوە ڕەت دەکرێتەوە .. وه لە ڕیوایەتی موسلیمدا هاتووە : {من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد } ([31])
عەلی كوڕی حوسه‌ينی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب كه به (زين العابدين) ناسراوه، (خوای گەورە له‌هه‌موویان ڕازی بێت) کەسێکی بینی لە نزیک گۆڕی پێغەمبەر ﷺ دوعای دەکرد، ڕێگری لێ‌كرد وپێی ووت فەرموودەیەکت پێ بڵێم کە لە باوکم بیستوومە و ئەویش لە باپیرەمه‌وه ئه‌ویش له پێغەمبەری ﷺ بیستووە کە فەرموویەتی : {لا تتخـذوا قبري عيدا ولا بيوتكم قبورا وصلوا علي فإن تسليمكم يبلغني أينما كنتم } ([32]) واتا : گۆڕەکەم مەکەن بە جەژن و ماڵەکانیشتان مەکە بە گۆڕستان، سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونكه لە هەر شوێنێک بن سڵاوتان بە من دەگات .
پێنجه‌م : ئەوەی کەسانێک لە زیاره‌تكاران دەیکەن لە کاتی سەلامکردن لە پێغەمبەر ﷺ بەوەی دەستی ڕاستی دەخاتە سەر چەپی ولەسەر سینگی دادەنێت، یان دەیخاتە ژێره‌وه‌ی، وەک چۆن نوێژ ده‌کات، ئەم شێوەیە دروست نییە، نە بۆ پێغەمبەر و نە بۆ پادشا و نه بۆ سەرۆکەکان، نه بۆ هیچ كه‌سێكی تر، لەبەرئەوەی هێمای ملکەچی وزه‌لیلی نواندن و پەرستنە، بۆیه نابێت ئه‌م جۆره وه‌ستانه بۆ هیچ کەس بکرێت جگە لە خوای گەورە، وەک ئەوەی حافیز ئیبن حەجەر لە كتێبی (فتح الباريء) دا به‌ووردی ڕای زانایانی باسكردووه... بابەتەکە لێرە زۆر ڕوونە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت شوێنی سەلەفی ساڵح بکەون، بەڵام ئەوەی ده‌مارگیری هەواو ونەفس وتەقلیدی کوێرانە وگومانی خراپ بە بانگخوازان بەسەری زاڵ بووە ئەوە لێپرسینه‌وه‌ی لای خوای گەورەیە، داوا لە خوای گەورە دەکەین ئێمه و ئەو كه‌سانه‌یش ڕێنوێنمان بکات بۆ سه‌ر هه‌ق وڕاستی و تەوفیقمان بدات له‌سه‌ری .
شه‌شه‌م : هەندێک کەس لە دووره‌وه ڕوو ده‌كه‌نه گۆڕی شەریفی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ و لێوەکانیان دەجوڵێنن، به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێده‌كه‌ن ونزا و پاڕانەوە ده‌كه‌ن، ئەمە هەمووی لە داهێنراوەکانە و نابێت موسڵمان شتێک لە ئاین دابهێنێت کە ڕێگەی پێنەدرا بێت، ئه‌م كاره خۆی له‌خۆیدا جۆرێكه له ووشكی و جه‌فا وكه‌مته‌رخه‌می نواندن له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا ﷺ، هەروەک ئیمام مالیک دەربارەی ئەم کارە و هاوشێوەکانی ووتویه‌تی : ئه‌م ئومه‌ته حاڵ وگوزه‌رانی باش نابێت به‌و شته نه‌بێت كه خوای گه‌وره حاڵ وگوزه‌رانی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ئومه‌ته‌ی پێ باش كرد ... ئاشكرایه ئەوەی کە حاڵ وگوزه‌رانی ده‌سته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ئومه‌ته‌ی باشكرد، بریتی بوو لە پابەند بوون بەسوونەتی پێغەمبەری خوا ﷺ وخولەفای ڕاشیدین وهاوەڵان وشوێنکەوتوانیه‌وه، کۆتایی ئەم ئوممەتەش باش نابێت به‌وه نه‌بێت كه به توندی ده‌ست بگرن به‌وه‌ی سه‌له‌فی صاڵحی له‌سه‌ر بووه ... خوای گەورە ته‌واوی موسڵمانان سه‌ر‌به‌ز و سه‌رفراز بكات له ده‌ست گرتن به‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ڕزگار بوون و بەختەوەر بوونیان لە دونیا و قیامەتدا .
حه‌وته‌م : سەردانیکردنی گۆڕی پێغەمبەر ﷺ واجب نییە، وه له ئه‌ركان و واجباتی حەجیش نییه، وەک کەسانێکی نه‌خوێنه‌وار وكۆمه‌ڵه خه‌ڵكی بێ ئاگا وهاوشێوەکانیان وا گومان دەبەن، بەڵکو ئەو کەسەی سەردانی مزگەوتی پێغەمبەر ﷺ ده‌كات سوننه‌ته سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌شی بکات .
مرۆڤی موسڵمان نابێت مه‌به‌ستی له سه‌ردانی كردنی شاری مه‌دینه، ته‌نها زیاره‌تكردنی گۆڕه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ بێت، به‌ڵكو ده‌بێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وته‌كه‌ی بێت، به‌ڵام ئەگەر گەیشتە مزگەوتی مەدینە وپاش نوێژ كردن، دەتوانێت سەردانی گۆڕی پێغەمبەری خوا ﷺ، بكات، به ئه‌ده‌ب و ڕێزه‌وه سڵاوی لێ بكات، پاشان سڵاو له هه‌ردوو هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كه‌ی ئه‌بو به‌كری صدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش بكات ( خوایان لێ ڕازی بێت) .
ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی ئەوەی لە سەحیحەیندا هاتووە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : {لا تشد الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد المسجد الحرام ومسجدي هذا والمسجد الأقصى}([33]) واتا : گه‌شت مه‌كه‌ن و كۆڵ وبار مه‌پێچنه‌وه بۆ سێ مزگەوت نەبێت، مزگەوتی حەرام، و ئه‌م مزگەوته‌ی من، واتا : مزگه‌وتی مەدینە، و مزگەوتی ئەقسا نه‌بێت .. خۆ ئەگەر کەسەکە مەبەستی سه‌ره‌كی له سه‌ردانی كردنه‌كه‌ی گۆڕی پێغەمبەر ﷺ، یان هه‌ر گۆڕێکی تر بێت ئەوە دروست نییه، چونكه ئەگەر گه‌شتكردن و كۆڵ وبار پێچه‌وانه‌وه بۆ لای گۆڕه‌كان كارێكی شه‌رعی و ڕێگا پێدراو بوایه ئەوا پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ئەمری پێدەکرد و ڕێنوێنی ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ دەکرد، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ لە هەموو کەسێک زیاتر خوای گەورەی ناسیوه، و لە هەموو کەسێکیش زیاتر لە خوا ترساوە، وه بە ڕوونی ئاینه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكی ڕاگەیاندووە، و ئوومەتەکەی خۆی ئاڕاستە کردووە بۆ خێر و چاکە وئاگاداری کردوونەتەوە لە هــەموو خراپەیەک و چۆنیەتی خۆ دوورگرتن لێی .
چۆن ئه‌ی ئه‌وه نیه له زیاتر له فه‌رمووده‌یه‌كدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه نابێت موسڵمانان خۆیان بۆ زیارەتی شوێنێک ئامادە بكه‌ن، جگە لە سێ مزگەوتەکە نه‌بێت وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، وه له‌فه‌رمووده‌یه‌كی زۆر ڕوون وئاشكرادا ئومه‌ته‌كه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی نه‌كه‌ن به‌شوێنی كۆبونه‌وه ئاهه‌نگ گێران، وه‌ك فەرموویەتی : {لا تتخذوا قبري عيداً، ولا بيوتكم قبوراً، وصلوا علي فإن صلاتكم تبلغني حيث كنتم } ([34]) واتا : گۆڕه‌كه‌م مەکەن بەشــوێنی كۆبونــه‌وه وجــەژن وئــاهه‌نگ گێران، وه ماڵەکانتان مەکەن بـە گۆڕ، وه سەڵاواتم لەسەر بدەن، چونكه سەڵاواتی ئێوە لە هەر شوێنێک بن بە من دەگات .
چونكه شه‌رعیه‌تدان به گه‌شتكردن وكۆڵ وبار پێچانه‌وه بۆ لای گۆڕی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گۆڕه‌كه‌ی بكه‌ن به‌جێگا وشوێنی جه‌ژن وئاهه‌نگێران، وڕوودانی سه‌رپێچی وكاری نامه‌شروع، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ زۆر لێی ترساوه، له‌وه‌ی كه ئومـه‌تـه‌كـه‌ی زیــاده‌ڕۆیی لــه هــه‌قیـدا بكـه‌ن و لـه‌ئـاسـت پلـه وپـایـه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌رزی بكه‌نه‌وه بۆ پله‌ی خوایه‌تی (په‌نا به‌خوای گه‌وره)، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێك له خه‌ڵكی نه‌زان ونه‌خوێنه‌وار به‌م هۆیه‌وه كه‌وتونه‌ته ناو كاری ناشه‌رعی وئه‌نجامدانی هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت كه به شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره داده‌نرێت، له‌خوای گه‌وره داواكارین ئێمه و ته‌واوی موسڵمانانیش له‌و كارانه بپارێزێت، وزیاتر هۆشیارمان بكاته‌وه لێی .
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك كه‌س هه‌ندێك فه‌رمووده ده‌كه‌نه به‌ڵگه بۆ كاره‌كانیان یان فه‌رمووده‌ی زۆر لاوازن، یان هه‌ر درۆ وهه‌ڵبه‌ستراون به‌ده‌م پێغه‌مبــه‌ری خواوه ﷺ، هه‌ر بۆیه زانایان و فه‌رمووده‌ناسانی ئه‌م ئومه‌ته، وه‌ك زانای خواناس (دار قطني) و (به‌یهه‌قی) و (حافظ ابن حجر) و كۆمه‌ڵیك زانای تر، موسڵمانانیان له‌و فه‌رموودانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوان ﷺ، كه ڕێگری له‌وه ده‌كات مرۆڤی موسڵمان گه‌شت بكات وكۆڵ وباری بپێچێته‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی هیچ جێگایه‌ك جگه له‌و سێ مزگه‌وته‌ی كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا وباسمانكردن .
ئاگادار بوونه‌وه له هه‌ندێك له‌و فه‌رموودانه‌ی كه زۆر لاوازن یان به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ هه‌ڵبه‌ستراون
خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ین كۆمه‌ڵێك له‌و فه‌رموودانه‌ن كه زۆر لاوازن، یان به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ هه‌ڵبه‌ستراوون، واتا : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ناژمێررێن، وه نابێت كاریان پێ بكرێت، ئه‌وه‌شی دایناوه ئه‌گه‌ر به ده‌ست ئه‌نقه‌صد درۆی به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه ﷺ كردبێت بێگومان جێگای دۆزه‌خه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیدا فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌صد درۆ به‌ده‌م منه‌وه بكات، ئه‌وه با جێگای خۆ له ئاگردا دیاری بكات .
بۆیه ده‌بێت ئاگاداریان بیت و هەڵنەخەڵەتێیت پێیان :
یەكەم : " من حج ولم يزرني فقد جفاني " واتا : هەر کەسێک حەج بکات وزیارەتی گۆڕەکەم نەکات ئەوە تەرکی منی کردووە، و كه‌مته‌رخه‌می كردوووه له ئاست مندا .
دوووەم : " من زارني بعد مماتي فكأنما زارني في حياتي " واتا : ئەو کەسەی دوای وەفاتم سەردانم بکات وەک ئەوە وایە لە ژیانمدا سەردانی منی کرد بێت .
سێهەم : " من زارني وزار أبي إبراهيم في عام واحد ضمنت له على الله الجنة " واتا : هەر کەسێک زیارەتی من و باوکم ئیبراهیم بکات لە یەک ساڵدا ئەوە زەمانه‌تی بەهەشتی بۆ دەکەم لای خوای گەورە .
چوارەم : " من زار قبري وجبت له شفاعتي " واتا : هەر کەسێک سەردانی گۆڕەکەم بکات ئەوە شەفاعەتم بۆ ئەو واجب دەبێت.
ئەم فەرموودانە وهاوشێوەکانیان هیچیان لە پێغەمبەرەوە ﷺجێگیر نەبوونە، حافظ ابن حجر (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) لە په‌رتووكێكی به‌ناوی (التلخیص) دەڵێت : کۆی ئەم فەرموودانە هەر هەمووی لاوازن .
حافظ العقيلي یش دەڵێت : هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك له‌م فه‌رموودانه سه‌حیح وڕاست ودروست نین .
شێخی ئیسلامیش ئیبن تەیمیە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) زۆر به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێت : ئەم فەرموودانە هەر هەمووی مەوزوع و درۆ وهه‌ڵبه‌ستراون به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه ﷺ، بۆیە زانستت دەربارەیان هەبێت و ئاگاداریانبە بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویته ناو هه‌ڵه‌وه.
ئەگەر هیچ یەکێک لەم به‌ناو فه‌رموودانه سەلمێنراو بوایە ئەوە هاوەڵانی بەڕێز (خوایان لێ ڕازی بێت) پێش لە هەموو کەسێک ئەنجامیان دەدا وئەمەیان بۆ ئوممەت ڕادەگەیاند و بانگی خەڵکیان بۆ دەکرد، چونكه ئەوان باشترین خەڵک بوون دوای پێغەمبەران، وه لە هەموو کەسێک زاناترن دەربارەی سنورەکانی خوای گەورە بۆ ئەوەی ڕێنمونی خەڵکی بۆ بكه‌ن وئامۆژگاریان بكه‌ن له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ... مادام هیچ شتێک لەوانەوە له‌م باره‌یه‌وه بۆ ئێمه نەگواستراوەتەوە، ئەوە بەڵگەیه لەسەر ئەوەی كارێكی شەرعی نیە، وه ئــەگـەر فه‌رمووده‌یه‌كیش سه‌حیحیه‌كی سه‌لما ئه‌وه ده‌بێت به‌و مانا و مه‌به‌سته لێكبدرێته‌وه كه ڕێگا دراوه به سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كان به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و دروست و دوور له زیاده ڕۆیی، به مه‌به‌ستی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی مردن و ڕۆژی دوایی، نه‌ك خۆئاماده‌كردن و كۆڵ وبار پێچانه‌وه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی گۆڕه‌كه‌ی،،،، خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
ئەمەش دوا شت بوو کە ویستمان باسی لێوە بکەین، لە سەرەتا و لەکۆتایشه‌وه سوپاس وستایش هه‌ر بۆ خوای گەورە، وه سەڵاوات وسەلام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحەمەد المصطفی ﷺ، وسه‌رجه‌م هاوەڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
([1]) ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه .
([2]) چونكه یه‌ك نوێژ له مزگه‌وتی حه‌ره‌م خێری سه‌د هه‌زار نوێژی مزگه‌وته‌كانی تری هه‌یه .
([3]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه .
([4]) ئیمامی ئه‌حمه‌د وئیبن خزیمه وئیبن حه‌بان ڕیویه‌تیان كردووه .
([5]) ئیمامی ئه‌حمه‌د وئیبن ماجه ڕیویه‌تیان كردووه .
([6]) ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه .
([7]) ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه .
([8]) ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه .
([9])ئیمامی ئه‌حمـه‌د وئـه‌بو داود ڕیــوایـه‌تیـان كـردووه، وئیمامی نه‌وه‌ویش به‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه .
([10]) سوره‌تی الاحزاب : 56 .
([11]) ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه .
([12]) ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه .
([13]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه .
([14]) ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نه .
([15]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه
([16]) ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه .
([17]) ئيمامی ئه‌حمه‌د ونه‌سائی وئیبن ماجه ڕیوایه‌تیان كردووه .
([18]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه .
([19]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه .
([20]) ئیمامی تیرموذی ڕیوایه‌تی كردووه .
([21]) ئیمامی ئه‌حمه‌د ونه‌سائی ڕیوایه‌تیان كردووه، شێخ ناصر ا‌لدین ئه‌لبانیش له سه‌حیحی سونه‌نی نه‌سائیدا ووتویه‌تی : فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحه .
([22]) سوره‌تی الزمر : 44 .
([23]) چونكه له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی : مناڵی باوه‌ڕداران له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شتدا ده‌وه‌ستن وچاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن و ده‌ڵین : ناچینه به‌هه‌شته‌وه هه‌تاوه‌كو دایك وباوكیشمان نه‌چنه ژووره‌وه .
([24]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه .
([25]) سوره‌تی البقرة : 255 .
([26]) ئیمامی ئه‌حمـه‌د وئـه‌بو داود ڕیــوایـه‌تیـان كـردووه، وئیمامی نه‌وه‌ویش به‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه .
([27]) سوره‌تی ال عمران : 169 .
([28]) سوره‌تی الحجرات : 2 – 3 .
([29]) ئه‌بو داود ونه‌سائی به سه‌نه‌دیكی حه‌سه‌ن ڕیوایه‌تیان كردووه .
([30]) ئیمامی بوخاری وموسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه .
([31]) ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردووه ،
([32]) حافظ عبد الواحـدی مـه‌قـدیسـی لـه‌پـه‌رتـووكی (الاحـادیث المختـارة) ڕیـوایه‌تی كردووه .
([33]) ئیمامی بوخاری وموسلیم هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه .
([34]) ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه .