×
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی فه‌زڵه‌كانی ده‌ست نوێژ ده‌كات له‌ ژێر تیشكی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «مختصر الفقه الإسلامي».

    فهزڵهكانی دهست نوێژ

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحهمهد بن ئیبراهیم ئهلتوهیجری

    ئامادهكردنی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1434

    فضائل الوضوء

    « باللغة الكردية »

    محمد بن إبراهيم التويجري

    إعداد: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1434

    فهزڵهكانی دهست نوێژ

    • فهزڵی دهست نوێژ:

    عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: «إِذَا تَوَضَّأَ الْعَبْدُ الْمُسْلِمُ -أَوِ: الْمُؤْمِنُ- فَغَسَلَ وَجْهَهُ، خَرَجَ مِنْ وَجْهِهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ نَظَرَ إِلَيْهَا بِعَيْنَيْهِ مَعَ الْمَاءِ، أَوْ: مَعَ آخِرِ قَطْرِ الْمَاءِ. فَإِذَا غَسَلَ يَدَيْهِ خَرَجَ مِنْ يَدَيْهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ [كَانَ] بَطَشَتْهَا يَدَاهُ مَعَ الْمَاءِ، أَوْ: مَعَ آخِرِ قَطْرِ الْمَاءِ. فَإِذَا غَسَلَ رِجْلَيْهِ خَرَجَتْ كُلُّ خَطِيئَةٍ مَشَتْهَا رِجْلَاهُ مَعَ الْمَاءِ، أَوْ: مَعَ آخِرِ قَطْرِ الْمَاءِ. حَتَّى يَخْرُجَ نَقِيًّا مِنَ الذُّنُوبِ».[رواه مسلم].

    واته: (ابوهریره) (خوای لێ ڕازی بێت) دهڵێ: پێغهمبهری خوا(صلی الله عليه وسلم) فهرمووی: (ئهگهر بهندهی موسڵمان ــ یائیماندار ــ دهستنوێژی گرت، دهموچاوی شۆرد، ههرگوناهێك بهچاوكردوویهتی لهگهڵ ئاوهكهدا، دهڕوات، یا لهگهڵ دواتنۆكی ئاوهكهدا، ئهگهر دهستهكانی شۆرد ههموو ئهو گوناهانهی بهدهستی كردوویهتی لهگهڵ ئاوهكهدا دهڕوات، یا لهگهڵ دواتنۆكی ئاوهكهدا ئهگهر قاچهكانی شۆرد ئهو گوناهانهی بهوقاچانهی بۆی چووه لهگهڵ ئاوهكهدا دهڕوات یا لهگهڵ دواتنۆكی ئاوهكهدا، ههتا پاك دهبێتهوه لهگوناه).

    • ئهوهی بهباشی دهستنوێژ دهگرێت:

    عَنْ عُثْمَانَ بْنِ عَفَّانَ (رضي الله عنه) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: «مَنْ تَوَضَّأَ لِلصَّلَاةِ فَأَسْبَغَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ مَشَى إِلَى الصَّلَاةِ الْمَكْتُوبَةِ فَصَلَّاهَا مَعَ النَّاسِ -أَوْ: مَعَ الْجَمَاعَةِ، أَوْ: فِي الْمَسْجِدِ- غَفَرَ اللَّهُ لَهُ ذُنُوبَهُ». [رواه مسلم].

    واته: (عثمان)(خوای لێ ڕازی بێت) دهڵێ: پێغهمبهری خوا(صلی الله عليه وسلم) فهرموویهتی: (ههركهس دهستنوێژ بگرێت بۆ نوێژ بهباشی بیگرێت، ئینجا بڕوات بهرهو نوێژی فهرز لهگهڵ خهڵكیدا نوێژهكهی بكات ــ یا لهگهڵ جهماعهت، یا لهمزگهوت ــ خوا لهگوناههكانی خۆشدهبێت).

    • جوانی دهگاته ئهو شوێنهی ئاوی دهستنوێژ دهیگاتێ:

    عَنْ أَبِي حَازِمٍ قَالَ: كُنْتُ خَلْفَ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) وَهُوَ يَتَوَضَّأُ لِلصَّلَاةِ، فَكَانَ يَمُدُّ يَدَهُ حَتَّى تَبْلُغَ إِبْطَهُ، فَقُلْتُ لَهُ: يَا أَبَا هُرَيْرَةَ، مَا هَذَا الْوُضُوءُ؟ فَقَالَ: يَا بَنِي فَرُّوخَ، أَنْتُمْ هَاهُنَا؟ لَوْ عَلِمْتُ أَنَّكُمْ هَاهُنَا مَا تَوَضَّأْتُ هَذَا الْوُضُوءَ، سَمِعْتُ خَلِيلِي (صلی الله عليه وسلم) يَقُولُ: «تَبْلُغُ الْحِلْيَةُ مِنَ الْمُؤْمِنِ حَيْثُ يَبْلُغُ الْوَضُوءُ». [رواه مسلم].

    واته: (ابو حازم) دهڵێ: من لهدوای(ابوهریره)(خوای لێ ڕازی بێت) وه بووهم، دهستنوێژی دهگرت بۆ نوێژكردن، دهستی درێژ دهكرد ههتا دهگهیشته بن باڵی، پێم وت: ئهی (ابوهریره) ئهوه چ دهستنوێژێكه؟ ئهویش وتی: ئهی نهوهی (فروخ)، ئێوه لێرهن؟ ئهگهر بمانزانیایه ئێوه لێرهن بهم شێوهیه دهستنوێژم نهدهگرت، بیستوومه لهخۆشهویستم(صلی الله عليه وسلم) فهرموویهتی: (جوانی و ڕازاوهیی ئیماندار لهڕۆژی قیامهتدا دهگاته ئهو شوێنهی ئاوی دهستنوێژی پێدهگات).

    • دهستپێكردن و دهستنوێژو شتی تر بهلای ڕاست:

    عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) قَالَتْ: إِنْ كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) لَيُحِبُّ التَّيَمُّنَ فِي طُهُورِهِ إِذَا تَطَهَّرَ، وَفِي تَرَجُّلِهِ إِذَا تَرَجَّلَ، وَفِي انْتِعَالِهِ إِذَا انْتَعَلَ. [رواه مسلم].

    واته: (عائشه)(خوای لێ ڕازی بێت)دهڵێ: پێغهمبهری خوا(صلی الله عليه وسلم) حهزی بهوهدهكرد بهلای ڕاست دهست پێبكات لهدهستنوێژ گرتنا كاتێ دهستنوێژی دهگرت، لهسهر داهێنان كاتێ سهری دادههێنا، لهنهعل لهپێكردنا، كاتێ نهعلی لهپێدهكرد.

    • فهزڵی نوێژ له پاش دهست نوێژ:

    عن عقبة بن عامر رضي الله عنه أنه سمع النبي ﷺ يقول: «مَا مِنْ مُسْلِـمٍ يَتَوَضَّأُ فَيُـحْسِنُ وُضُوءَهُ، ثُمَّ يَـقُومُ فَيُصَلِّي رَكْعَتَينِ مُقْبِلٌ عَلَيْـهِـمَا بِقَلْبِـهِ وَوَجْهِهِ، إلَّا وَجَبَتْ لَـهُ الجَنَّةُ». [رواه مسلم].

    واته: (عقبه) كوڕی(عامر) (خوای لێ ڕازی بێت) دهڵێ: ئێمه وشترمان بهخێو دهكرد، نۆرهی من هات و، ئێوارهیهك گێڕامنهوه بۆ مۆڵگاكهیان، گهیشتم بهخزمهت پێغهمبهری خوا(صلی الله عليه وسلم) بهپێوه ڕاوهستابوو قسهی بۆ خهڵك دهكرد، گهیشتم بهو قسهیهی كه دهیفهرموو: (هیچ موسڵمانێك نییه كهدهستنوێژ بگرێت و بهباشی بیگرێت، ئینجا ههستێ و دووڕكات نوێژ بكات. بهدڵ و بهگیان لهناو نوێژهكهدابێت، ئهوا بهههشت مسۆگهر دهبێت بۆی).

    • دهست نوێژ گرێكانی شهیتان دهكاتهوه:

    عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) -يَبْلُغُ بِهِ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم)- قَالَ: «يَعْقِدُ الشَّيْطَانُ عَلَى قَافِيَةِ رَأْسِ أَحَدِكُمْ ثَلَاثَ عُقَدٍ إِذَا نَامَ، بِكُلِّ عُقْدَةٍ يَضْرِبُ: عَلَيْكَ لَيْلًا طَوِيلًا، فَإِذَا اسْتَيْقَظَ فَذَكَرَ اللَّهَ انْحَلَّتْ عُقْدَةٌ، وَإِذَا تَوَضَّأَ انْحَلَّتْ عَنْهُ عُقْدَتَانِ، فَإِذَا صَلَّى انْحَلَّتِ الْعُقَدُ، فَأَصْبَحَ نَشِيطًا طَيِّبَ النَّفْسِ، وَإِلَّا أَصْبَحَ خَبِيثَ النَّفْسِ كَسْلَانَ». [رواه مسلم].

    واته: له(ابوهریره)هوه (خوای لێ ڕازی بێت) كهدهیگهیانده پێغهمبهر(صلی الله عليه وسلم) پێغهمبهر (صلی الله عليه وسلم) فهرموویهتی: (ئهگهر یهكێكتان خهوت شهیتان سێ گرێ دهدات لهپشتی سهری، لهههر گرێیهكیدا دهڵێ: لهشهوێكی درێژدا بخهوه، بهڵام ئهگهر ههستاو ناوی خوای هێنا [ عزوجل ]گرێیهكیان دهكرێتهوه، ئهگهر دهستنوێژی گرت دووهمیشیان دهكرێتهوه، ئینجا ئهگهر نوێژی كرد ههرسێكیان دهكرێنهوه، ئینجا چالاكو دهروون ئاسوده دهبێت، ئهگهر وانهكات دڵپیس و تهمهڵ دهبێت).

    • فهزڵی ذیكر له پاش دهست نوێژ :

    عن عمر رضي الله عنه قال: قال رسول الله (صلی الله عليه وسلم) : «مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ يَتَوَضَّأُ فَيُبْلِغُ (أَوْ فَيُسْبِغُ ) الْوَضُوءَ ثُمَّ يَقُولُ أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا الله وَأَنَّ مَحمَّدًا عَبْدُ الله وَرَسُولُهُ إِلَّا فُتِحَتْ لَهُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ الثَّمَانِيَةُ يَدْخُلُ مِنْ أَيِّهَا شَاءَ ». [رواه مسلم].

    واته: له(عومهر)هوه (خوای لێ ڕازی بێت) فهرمووی: پێغهمبهر(صلی الله عليه وسلم) دهفهرمووێت: (ههریهكێك لهئێوه دهستنوێژ بگرێت، بهباشی و بهتهواوی دهستنوێژهكهی بگرێت، ئینجا بڵێت: (اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمداً عبده ورسوله، ئهوه ههر ههشت دهرگاكهی بهههشتی بۆ دهكرێتهوه، لهكامیانهوه بیهوێت دهچێته ژوورهوه).

    ٭ بۆ وهرگێڕانی فهرموودهكان سوود وهرگیراوه له بهرنامهی ساباتی فهرمووده.