حوكمی خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی ( الفاتحة ) له نوێژدا
پۆڵێنه‌كان
- ئه‌حكامه‌كانی نوێژ << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
- نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
حوكمی خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی ( الفاتحة ) له نوێژدا
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
حكم قراءة سورة الفاتحة في الصلاة
< كردي >
فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی خوێندنه‌وه‌ی سوره‌تی ( الفاتحة ) له نوێژدا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحه ) له نوێژدا فه‌رزه یان سوننه‌ت ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
جمهوری زانایان له هاوه‌ڵان و تابعین و پاش ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) فه‌رزه، وه نوێژ به بێ خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) بۆ كه‌سێك توانای خوێندن و فێر بوونی هه‌بێت دروست نییه، وه خوێندنی هیچ به‌شێكی تریش له قورئان ئه‌و جێگایه پر ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ریه‌ك له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوسمانی كوڕی عاص و عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و ئه‌بو هوره‌یره وئه‌بو سه‌عیدی خودریه ( خوایان لێ ڕازی بێت )، پاش ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له موحه‌مه‌دی كوڕی شیهابی زوهری و إبن عه‌ون وئیمامی ئه‌وزاعی وئیمامی مالیك وئیمامی شافیعی وعهبدوڵای كوڕی موباره‌ك و ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئیسحاق وأبو ثهور و سوفیانی ثه‌وری و داودی ظاهریه ،،،
ئیمامی ئه‌بو حهنیفهیش له به ناوبانگتیرین ڕای خۆیدا ئه‌وه‌ی ووتووه، كه خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) واجبه و فه‌رز نیه، وه مه‌رجی دروستی وصیحهتی نوێژ نیه، و خوێندنی سوره‌تێكی تری غه‌یری ئه‌و سوره‌ته‌ش جێگای خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) ده‌گرێته‌وه، له ڕێوایهتێكیدا تردا ده‌ڵێت : خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) موسته‌حه‌به و واجب نییه ..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به ڕای متمانه پێكراو و ئیعتماد له‌سه‌ر كراوی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی ناسراوه ئه‌وه‌یه : خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) واجبه له‌سه‌ر كه‌سێك كه بیری هه‌بێت وفكری له‌سه‌ر خۆی بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌بیری چوو یان به هه‌ڵه و سه‌هو ته‌ركی كرد، ئه‌وه واجبه سوژده‌ی سه‌هوی بۆ به‌رێت تاوه‌كو جێگای بۆ پڕ بكاته‌وه، وه نوێژه‌كه‌ی ڕاست ودروسته ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك له قورئانی له‌بری سوره‌تی ( الفاتحة ) خوێند.
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، ڕای ڕاست ودروست و په‌سه‌ند كرا‌و لای جمهوری زانایان ئه‌وه‌یه، خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحة ) فه‌رزه و نوێژ به‌بێ خوێندنی ئه‌و سوره‌ته به‌تاڵه و دانامه‌زرێت، ئه‌ویش به به‌لگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: «لا صلاة لمن لم یقرأ فاتحة الكتاب» واتا : نوێژی ئه‌و كه‌سه صه‌حیح ودروست نییه ئه‌گه‌ر هاتوو سوره‌تی ( الفاتحة ) ی نه‌خوێند ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ....