سوكایه‌تی كردن به ئافره‌ت له ووڵاتانی ڕۆژئاوا
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
سوكایه‌تی كردن به ئافره‌ت له ووڵاتانی ڕۆژئاوا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد جه‌ميل زينۆ
وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2015 - 1436
إهانة المرأة في بلاد الغرب
« باللغة الكردية »
محمد بن جميل زينو
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
سوكایه‌تی كردن به ئافره‌ت له ووڵاتانی ڕۆژئاوا
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
باروگوزه‌رانی ئافره‌ت له‌و ووڵاتانه‌ی كه گوایه له‌ڕووی شارستانیه‌وه پێشكه‌وتوون، زۆر خراپ وناله‌باره، چونكه سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، ڕووت ده‌كرێنه‌وه، وكراون به كاڵای ڕابواردن وڕێكلامی بازرگانی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌روونه نه‌خۆش وهه‌ل په‌رسته‌كان تاوه‌كو گه‌نجن ئاره‌زووه‌كانی خۆیانیان پێ تێر ده‌كه‌ن، وه‌كاتێكیش پیر بوون وازیان لێده‌هێنن وبه‌ره‌ڵایان ده‌كه‌ن وده‌بێت له خانه‌كانی به‌ساڵاچوواندا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سێك پێی ڕازی نابێت كه‌سێك نه‌بێت كه شۆرابێته‌وه له فیره‌تی ته‌ندروستی خۆی، یان ویژدان سسست و نه‌خۆش بێت:
1- یاسا ئینگلیزیه‌كانی ساڵی 1805 زاینی ڕێگایان ده‌دا كه پیاو ژنی خۆی بفرۆشێت.
2- له گۆڤاری ( شارستانیه‌تی ئیسلام ) له ژماره‌ی ساڵی دووه‌میدا له لاپه‌ڕه (1078) داهاتووه: ساڵی ڕابردوو پیاوێكی ئیتاڵی ژنه‌كه‌ی خۆی به (قسط) فرۆشت به پیاوێكی تر، جا كاتێك كه كڕیاره‌كه نه‌یتوانی هه‌موو ( قسط ) ــه‌كان بدات به فرۆشیاره‌كه، فرۆشیاره‌كه كڕیاره قه‌رزاره‌كه‌ی كوشت.
3- شێخ محمد ڕه‌شید ڕه‌زا ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت: شتێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ره له‌م ڕۆژانه‌دا له هه‌ندێك له ڕۆژنا‌مه ئینگلیزه‌كانه‌وه گوازراوه‌ته‌وه كه تائێستاش له هه‌ندێك شارۆچكه‌ی ئه‌و ووڵاته پیاوان ژنه‌كانی خۆیان به پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌فرۆشن، بۆ نموونه ده‌ڵێن ژن هه‌یه فرۆشراوه به سی (30) شڵن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژنامانه ناوی هه‌ندێك له‌و پیاوانه‌شیان هێناوه كه ژنه‌كانی خۆیان هه‌ڕاج فرۆش كردووه .
4- له ئه‌مریكا كه لوتكه‌ی ووڵاتانی ڕۆژئاوادایه، ئافره‌ت له‌وێ گه‌شتوه‌ته ئه‌وپه‌ڕی داڕمانی ڕه‌وشت وكاوله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌ناو خێزاندا، دكتۆر مصطفی سوباعی ده‌ڵێت : ئافره‌ت له ووڵاتانی ڕۆژئاوا باری كۆمه‌ڵایه‌تی و گوزه‌رانی بێ ویژدان وبێ ڕه‌حم وای لێكردووه كه پاش ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی ده‌رده‌كرێت له‌ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خۆی بژیه‌نێت و ڕابێت له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ژیان تاوه‌كو پاروویه‌ك نان به‌ده‌ست بهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بۆی نه‌كرا له‌ماڵ بچێته ده‌ر بۆ كاركردن، ئه‌وا له‌گه‌ڵ دایك وباوكیدا ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام ده‌بێت كرێی ئه‌و ژووره‌یان بداتێ كه تێیدا ده‌مێنێته‌وه، پاره‌ی خواردن وهه‌قی شۆردنی جلوبه‌رگ وپه‌یوه‌ندیه ته‌له‌فونیه‌كانیشان بداتێ، چونكه كه‌سێكی بێ به‌رهه‌مه وكارناكات .
ئه‌مه‌ی ده‌یڵێن ته‌نها به‌سه‌رهاتی ساڵانی ڕابردوو نیه، به‌ڵكو تا ئێستاش باروگوزه‌رانی ئافره‌ت هه‌ر به‌و شێوه‌یه، چونكه یه‌كێك له كوڕه‌كانم كه نیشته‌جێی ووڵاتی فه‌ره‌نسایه بۆی گێرامه‌وه ووتی به‌ڵێ تا ئێستاش ئه‌م وه‌زعه هه‌ر به‌رده‌وامه
5- سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش زۆر كه‌مه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا له‌ش فرۆشی و داوێن پیسی، و بڵاو بوونه‌وه‌ی زینا و نێربازی ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بووندایه، دیارده‌ی مناڵی فڕیدراو و زۆڵ زۆر زۆر بووه، ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له به‌رز بوونه‌وه‌دایه، نه‌خۆشیه له‌ناوبه‌ره‌كانی كۆ ئه‌ندامی زاوزێ، به‌تایه‌بتی نه‌خۆشی ئایدز زۆر بڵاوه، ئه‌وه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه بێ چاره‌سه‌رن له‌م لایه‌نه‌وه هه‌ر باسی مه‌كه هێنده زۆر بوون، به‌كورتی ژیانی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا گه‌یشتونه‌ته ڕاده‌ی داڕمان وسوكایه‌تی پێكردنیه‌كی وا كه ژیری مرۆڤه‌كان ته‌صوری ناكه‌ن .
دكتۆر نور ا‌لدین عه‌نز ده‌ڵێت : یه‌كێك له هاوڕێكانم كه خوێندنی باڵای له ئه‌مریكا ته‌واو كردووه، بۆی گێرامه‌وه كه له‌ناو ئه‌مریكیه‌كاندا خه‌ڵكانیك هه‌ن كه ژنه‌كانیان له نێو خۆیاندا بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌گۆڕنه‌وه، دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ریه‌كه و دێت ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌باته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و دێهاتیانه‌ی كه ئاژه‌ڵكانیان ده‌گۆڕنه‌وه، یان وه‌ك ئه‌و شاریانه‌ی كه هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه .
براده‌رێكیش كه له فه‌ره‌نسا هاتبوه‌وه ئه‌مه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه، ووتی له نێو فه‌ره‌نسیه‌كانیشدا ئه‌م دیارده‌یه به‌رچاو ده‌كه‌وێت .
بۆیه پێویسته ئافره‌تی موسڵمان باش تێبگات كه چه‌ند به‌نرخ وڕیزداره له‌ناو خێزان وخانه‌واده‌كه‌یدا، وه به‌هیچ یه‌كێك له‌و باس و خواس وبانگه‌شه بریقه‌دارانه فریو نه‌خوات كه پێی ده‌ڵێن شارستانیه‌تی ڕۆژئاوا، بانگه‌شه‌ی یه‌كسانی نێوان ئافره‌تان وپیاوان، ئه‌وه شارستانیه‌ت نیه، به‌ڵكو یه‌كسان كردنی مرۆڤه به ئاژه‌ڵان ..
خوای گه‌وره ڕێز و شكۆی ئافره‌تانی موسڵمان بپارێزێت
سه‌رچاوه : په‌رتوكی ( تكریم الإسلام للمرأة )