كاركردن به ڕاوێژی ئافره‌تانی خواناس
پۆڵێنه‌كان
- ئافره‌ت له ئیسلامدا << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
كاركردن به ڕاوێژی ئافره‌تانی خواناس
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد جه‌ميل زينۆ
وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2015 - 1436
العمل بمشورة النساء الصالحات
« باللغة الكردية »
محمد بن جميل زينو
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
كاركردن به ڕاوێژی ئافره‌تانی خواناس
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : فریشته‌ی وه‌حی جیبره‌یل له ئه‌شكه‌وتی (حراء) هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وپێی فه‌رموو : واتا : بخوێنه به‌ناوی پـهروهردگـارت، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه بهدێهێنایت .
كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌پاش ئه‌م ڕووداوه گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه ترسێكی زۆری لێده‌نیشێت ودهلهرزێت، چونكه تا ئه‌و كاته ڕوداوێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بینی بوو، ڕۆشته لای خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلیدی خێزانی (خوای لێ ڕازی بێت) و به ووردی باس ڕوداوه‌كه‌ی بۆ كرد‌و فه‌رمووی : من زۆر له‌خۆم ده‌ترسم، خهدیجهیش له‌وه‌ڵامدا پێی ووت : نا وه‌الله‌ی خوای گه‌وره سووكت ناكات، زیانی تۆی ناوێت، چونكه تۆ صیله‌ی ڕه‌حم به‌جێده‌هێنیت، و یارمه‌تی هه‌ژار ولاوازهكان ده‌ده‌یت، وبه ماڵ یارمه‌تی بێ ده‌ره‌تان ونهبووهكان ده‌ده‌یت، میوانداری خه‌ڵك ده‌كه‌یت و نانیان ده‌ده‌یتێ، وله‌كاتی لێقه‌ومانی خه‌ڵكدا به‌هانایانه‌وه ده‌چیت، دوای ئه‌وه خه‌دیجه پێغه‌مبه‌ری خوای برد بۆ لای وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل كه تا ئه‌و كاته‌ش له‌سه‌ر ئاینی مه‌سیح ( علیه السلام ) بوو، خه‌دیجه پێی ووت : ئه‌ی ئامۆزا گوێ له‌م برازای خۆته بگره، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی بینی بووی بۆ وره‌قه‌ی گێرایه‌وه، وهرهقهیش ڕووی كرده پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ووتی : ئه‌مه ئه‌و فریشته‌یه (جوبره‌یل) یه كه هاتووه بۆ لای عیسی (سه‌لامی خوای لێ بێت)، خۆزگه گه‌نج ولا‌و ده‌بووم، خۆزگه زیندوو ده‌بووم ئه‌و كاته‌ی كه گه‌ل وهۆزهكهت ده‌رت ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕووی كرده وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل و پێی فه‌رموو : ئایائهوان من ده‌رده‌كه‌ن؟ ووتی : به‌ڵێ، هه‌رگیز هیچ پیاوێك به‌و په‌یامه‌ی تۆوه نه‌هاتووه، ئیلا گه‌له‌كانیان وایان له‌گه‌ڵ كردوون، ئه‌گه‌ر ڕۆژم بگاته ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وا زۆر چاك یارمه‌تیت ده‌ده‌م و سه‌رت ده‌خه‌م ( ئه‌م به‌سه‌رهاته ئیمامی بوخاری له كتابی سه‌ره‌تای وه‌حی ڕیوایه‌تی كردووه ) .
ته‌ماشا بكه وسه‌رنج بده خه‌دیجه (خوای لێ ڕازی بێت) چۆن وبه‌چی شێوه‌یه‌ك هانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌دات كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی، وپێی ده‌ڵێت كه خوای گه‌وره وازی لێ ناهێنێت كاتێك ده‌بینێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا خاوه‌نی ئه‌و صیفه‌ته جوان وشیرینانهیه، وه‌ك یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ولانه‌وازان وڕێزگرتنی میوان وهاریكاری كردنی بێده‌ره‌تان ولێقه‌وماوان.
زانای ناودار ابن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی له ڕاڤه‌كردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌ڵێت : ئه‌م ڕووداوه چه‌ند په‌ند وئامۆژگاری وفائیدهیهكی هه‌یه له‌وانه :
1- دڵنه‌وایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تووشی ناڕه‌حه‌تی وڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بن، به‌وه‌ی دڵیان ده‌ده‌نه‌وه كاره‌كه‌یان له‌سه‌ر سووك ده‌كه‌ن وئاسایی ده‌كه‌نه‌وه لایان .
2- ئه‌و كه‌سه‌ی كه تووشی ڕووداوێك ده‌بێت باش وایه كه لای ئه‌و كه‌سانه باسی بكات كه جێگا متمانه‌ی ئه‌ون وباوه‌ڕی به ئامۆژگاریه‌كانی هه‌یه [ فتح الباري 1/25 ].
لێره‌دا من ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژنه‌ی كه پرس وڕاوێژی پێده‌كه‌یت كه‌سێكی وه‌ك خه‌دیجه بێت، ئه‌و كه‌سه‌شی كه ڕاوێژهكه ده‌كات پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ڕێز و كه‌رامه‌تی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئافره‌تان .
دووه‌م : مه‌رجه‌كان له عومره‌ی قه‌زادا : كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له نووسینی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بویه‌وه كه كردی له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا، و به‌رێكه‌وتنی حودهیبهیه ناسراوه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به هاوه‌ڵه‌كانی فه‌رموو (( قوموا فانحروا، ثم احلقوا )) واتا : هه‌ستن، پاشان ههدیهكانتان سه‌رببڕن، وسه‌رتان بتاشن، ڕاوی فه‌رمووده‌كه ده‌ڵێت : واللهی یه‌ك پیاو له هاوه‌ڵان هه‌ڵنه‌سا جێ به‌جێی بكات، ته‌نانه‌ت سێجاریش دووپاتی كرده‌وه، جا كاتێك كه كه‌س هه‌ڵنه‌سا به‌جێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) رۆشته لای (أم سلمة) ی خێزانی و ئه‌وه‌ی بۆ باسكرد كه تووشی هاوه‌ڵان بووه، ( أم سلمة ) خوای لێ ڕازی بێت، پێی ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت ئه‌وان ئه‌وه بكه‌ن؟ هه‌ڵسه قسه له‌گه‌ڵ كه‌س مه‌كه، وجهنابت خۆت ههڵبسه ووشتره‌كه‌ی خۆت سه‌ر ببڕه، وسهرتاشهكهت بانگ بكه سه‌رت بتاشێت، ئه‌وه بوو ده‌رچووه ده‌ره‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كرد هه‌تاوه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، ووشتره‌كه‌ی سه‌ربڕی وسهرتاشهكهی بانگ كرد‌و سه‌ری تاشی، جا كاتێك هاوه‌ڵان ئه‌وه‌یان بینی هه‌موویان هه‌ستان و ههدیهكانیان سه‌ربڕی و هه‌ندێكیان ده‌ستیان كرد به سه‌رتاشینی هه‌ندێكی تریان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له غه‌م وپه‌ژاره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان شكاندووه، له په‌له په‌لی جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كه‌دا خه‌ریك بوو یه‌كتری بكوژن ( ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه ) .
ئه‌م ڕووداوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئافره‌تی خواناس وچاك پرس وڕاوێژی پێده‌كرێت له‌كاروباره‌كانی ئومه‌تدا، و له پرسه گرنگ و چاره‌نووس سازه‌كاندا ڕاو وبۆچوونی وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ژیری و كامڵی عه‌قڵی (أم سلمة) ی دایكی باوه‌ڕداران، كاتێك كه ده‌بینیت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پاش ئه‌وه‌ی ڕاوێژی پێده‌كات به‌گوێی ده‌كات، وگرفتهكه كۆتایی پێ دێت .
ئه‌و دوو چیرۆك وبهسهرهاتهی باسمانكردن، به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خدیجه و أم سلمة، وپرس وڕاوێژ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان له ڕووداوه گرنگ وچاره‌نووس سازه‌كاندا، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پله‌و پایه وڕیزی ئافره‌تان له ئیسلامدا، و له‌هه‌مان كاتدا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌تاڵی ئه‌و ووته‌یه‌ی كه داویانه‌ته پاڵ خه‌لیفه‌ی دووه‌می ئیسلام عومه‌ری كوڕ خه‌تاب، كه گوایه وتویه‌تی : «شاوروهن وخالفوهن» واتا : پرس وڕاوێژ به ئافره‌تان بكه‌ن و به‌گوێیان مه‌كه‌ن، په‌نا به‌خوای گه‌وره كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) كارێك بكات پێچه‌وانه‌ی كار وكرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و قورئانی پیرۆز بێت، له كاتێكدا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : {وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ} [ الشورى: 38 ]، واتا : باوه‌ڕداران كار وفه‌رمانه‌كانیان به پرس وڕاوێژ له‌نێوان ئهكتردا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت، ودروود وسهلات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : تكریم الاسلام للمرأة
نووسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ