چوونه لای ئافره‌ت پاش ته‌وافی ئیفاضه
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
چوونه لای ئافره‌ت پاش ته‌وافی ئیفاضه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
إتيان النساء بعد طواف الإفاضة
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد العزیز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
چوونه لای ئافره‌ت پاش ته‌وافی ئیفاضه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كرا ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر حاجی ته‌وافی ئیفاضه‌ی كرد ژنه‌كه‌ی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت له‌ڕۆژانی جه‌ژن ( أیام التشریق ) دا ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر هاتوو حاجی ته‌وافی ئیفاضه‌ی كرد دروست نییه بچێته لای ژنی وجیماعی له‌گه‌ڵ بكات، دوای ئه‌وه نه‌بێت كه ته‌واوی كاروباره‌كانی تری وه‌ك ڕه‌می جه‌مه‌رات و سه‌رتاشین یان كورت كردنه‌وه‌ی ئه‌نجام دابێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مانه‌ی ئه‌نجام نه‌دا دروست نییه بچێته لای ژنه‌كه‌ی .
چونكه ته‌نها به ته‌واف كردنی ئیفاضه چوونه لای ژن حه‌ڵاڵ نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات له ڕۆژی جه‌ژندا، هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌ریشی بتاشێت یان كورتی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاتوچۆی نێوان صه‌فا ومه‌روه‌ش ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مانه‌ی كرد ئه‌وه ئه‌و كاته دروسته تیكه‌ڵاوی خێزانی بكات و بچێته لای، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجامدانی ئه‌مانه دروست نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و سیانه دوانیانی ئه‌نجامدا به‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌راتی كرد وسه‌ری تاشی یان كورتی كرده‌وه، دروسته بۆی جلوبه‌رگی خۆی له‌به‌ر بكات و بۆنی خۆش له‌خۆی بدات وهه‌موو قه‌ده‌غه كراوه‌كانی تری بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت، جگه له ژن و تیكه‌ڵاوی كردنی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌می جه‌مه‌راتی كرد و ته‌وافی ئیفاضه‌ی ئه‌نجامدا یان سه‌ری تاشی وكورتی كرده‌وه، ئه‌وا جلوبه‌رگ له‌به‌ركردن وبۆنی خۆش له‌خۆدان وهاوشێوه‌كانی جگه له چوونه لای ژن و ژن ماره بڕین وداخوازی كردنی، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌می جه‌مه‌راتی كرد و ته‌وافی ئیفاضه‌ی كرد یان ره‌می جه‌مه‌راتی كرد و سه‌ری تاشی، ئه‌و كاته بۆنی خۆش له‌خودان و جلوبه‌رگ له‌به‌ر كردن، وڕاوكردن و نینۆك كردن وسه‌رجه‌م قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ناو ئیحرامی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت جگه له ژن وڕابواردن له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر سێ كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا به‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌ره‌ی عه‌قه‌به‌ی كرد وسه‌ری تاشی یان كورتی كرده‌وه و ته‌وافی ئیفاضه‌ی ئه‌نجامداو هاتوچۆی صه‌فا ومه‌روای كرد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بوو وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئیحرامی به ( تمتع ) به‌ست بوو، دوای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر حاجی خێزانی خۆی له‌گه‌ڵ بوو ده‌توانێ بچێته لای و كۆببێته‌وه له‌گه‌ڵیدا وهه‌موو له‌زه‌تێكی لێ ببینێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماڵی خۆیدا بێت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ....
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی فورقان www.al-forqan.net