×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من كه‌سێكم له‌ بواری عه‌قارات ( زه‌وی و خانوو به‌ره‌)دا كار ده‌كه‌م و سه‌رمایه‌ی خۆم و چه‌ند كه‌سێكیشم خستوه‌ته‌ گه‌ڕه‌وه‌، زۆر جاریش كاره‌كانم له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ره‌كاندایه‌، به‌تایبه‌تی بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ ویه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون، به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌ قانوندا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت( الشرط الجزائي ) چۆنیه‌تیه‌كه‌یش به‌م شێوه‌یه‌یه‌، من كاتێك گرێ به‌ستێك له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌رێكدا ده‌به‌ستم بۆ دروستكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون كه‌ به‌ ماوه‌ی ساڵێك بۆم ته‌واو بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا دروست نه‌كرد و دواكه‌وت له‌ماوه‌كه‌ی خۆی، من بۆ هه‌ر ڕۆژێك دواكه‌وتن بڕی (1000) هه‌زار دۆلاری لێ بسێنم، ئایا ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ لێی ده‌سێنم دروسته‌ ؟

    حوكمی مهرجی پاداشتدانهوه ( الشرط الجزائي ) لهگرێ بهستهكانی بهڵێندهراندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆلینهوهی زانستی و فهتوا و بانگهواز و رێنمایی

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    حكم الشرط الجزائي في عقود المقاولات

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حوكمی مهرجی پاداشتدانهوه ( الشرط الجزائي ) لهگرێ بهستهكانی بهڵێندهراندا

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی لیژنهی ههمیشهیی بۆ لێكۆڵێنهوهی زانستی و فهتوادان كراوه :

    پرسیار : من كهسێكم له بواری عهقارات ( زهوی و خانوو بهره)دا كار دهكهم و سهرمایهی خۆم و چهند كهسێكیشم خستوهته گهڕهوه، زۆر جاریش كارهكانم لهگهڵ بهڵێندهرهكاندایه، بهتایبهتی بۆ دروستكردنی باڵهخانه ویهكهكانی نیشتهجێ بوون، بهو پێیهی كه له قانوندا بڕگهیهك ههیه پێی دهوترێت( الشرط الجزائي ) چۆنیهتیهكهیش بهم شێوهیهیه، من كاتێك گرێ بهستێك لهگهڵ بهڵێندهرێكدا دهبهستم بۆ دروستكردنی چهند یهكهیهكی نیشتهجێ بوون كه به ماوهی ساڵێك بۆم تهواو بكات، ئهگهر هاتوو لهو ماوهیهدا دروست نهكرد و دواكهوت لهماوهكهی خۆی، من بۆ ههر ڕۆژێك دواكهوتن بڕی (1000) ههزار دۆلاری لێ بسێنم، ئایا ئهم بڕه پارهیهی كه لێی دهسێنم دروسته ؟ خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    دیاره ئهوهی كه باست كردووه، كه پێی دهوترێت ( الشرط الجزائي ) مهرجی پاداشتدانهوه، یهكێكه لهو گرێ بهست و مهرجانهی كه له فیقهی ئیسلامیدا زانایان به تایبهتی باسیان لێوه نهكردووه، بهڵام جمهوری زانایان قاعیدهیهكیان داناوه لهم بارهیهوه و ووتویانه ( الأصل فی العقود الإباحة ) واتا : ئهصل له گرێ بهستهكاندا ئهوهیه كارێكی دروست و ڕێگا پێدراوه، مهگهر بهڵگهیهكی تایبهتی له قورئان یان له سوونهت ئهو گرێ بهسته به دروست نهزانێت، لهم ڕوانگهشهوه، مهرجی پاداشتدانهوه ( الشرط الجزائي ) كارێكی دروسته، مادام بهڵگهیهك نییه به حهرامی بزانێت، لهم ڕووهشهوه كۆڕبهندی فیقهی ئیسلامی گرێدراو له ڕێكخراوی كۆنگرهی ئیسلامی له خولی (12) كه له بهرواری 7/ذي الحجة /1412كۆچی له ریاضی پایتهختی عهرهبستانی سعودیه بهسترا چهند بڕیارێكی دهركرد، یهكێك لهو بڕیارانه ئهم بڕیاره بوو : « يجوز أن يتضمن عقد الاستصناع شرطاً جزائياً بمقتضى ما اتفق عليه العاقدان ما لم تكن هناك ظروف قاهرة » واتا : دروسته گرێ بهستی دروستكردن مهرجی جهزای تێدا بێت، بهو پێیهی كه ههردوو لایهنی گرێ بهستهكه لهسهر ڕێك دهكهون، مهگهر كاتێك نهبێت بارودوخێكی وا بێته پێش كه لهدهستی هیچ لایهنێكیاندا نهبێت .

    كهواته ئهگهر هاتوو جهنابت گرێ بهستت لهگهڵ بهڵێندهرێكدا كرد بۆ دروست كردنی باڵهخانهیهك كه بۆ ماوهی ساڵێك بۆت تهواو بكات، ئهگهر هاتوو لهو ماوهیه دواكهوت ئهوا بۆ ههر ڕۆژێك ( 1000) ههزار دۆلاری لێ بسێنیت .

    لهوهڵامدا دهڵێین :

    یهكهم : ئهگهر بێتو گرێ بهستهكان لهم سهردهمهی خۆماندا مهرجێكی وهك مهرجی پاداشتدانهوه ( الشرط الجزائي ) تێدا نهبێت، ئهوا كارهكانی حكومهت و هاوڵاتیانیش ههموویان پهكیان دهكهوێت، چونكه دهبێته هۆی كهمتهرخهمی نواندن له جێ بهجێكردنی كارهكان و به ئهنجام گهیاندنیان لهكاتی خۆیدا لهلایهن بهڵێندهرهكانهوه، بۆیه له پێناو بهرژوهندی گشتی وبهڕێكردنی كارهكان لهكاتی دیاری كراوی خۆیاندا، دانانی مهرجێكی لهم شێوهیه هیچ پێچهوانه نییه لهگهڵ دهقهكانی شهریعهتدا.

    دووهم : چونكه ئهگهر بێتو ئهو بهڵێندهره لهكاتی خۆیدا كارهكانی خۆی ئهنجام بدات، خاوهن كارهكه پڕۆژه بهرههمهێنانهكانی دهخاته گهڕ و لهكاتی خۆیدا سوود و قازانجهكانی دهست دهكهوێت، بهرژوهندیهكانی خهڵكیش ناكهونه مهترسیهوه .

    سێههم : دهبێت بزانین ئهو بڕه پارهیهشی كه دیاری كراوه وهك مهرجی پاداشتدانهوه ( الشرط الجزائي ) دهبێت موناسب بێت لهگهڵ ئهو زیانهی كه به خاوهن پڕۆژهكه دهكهوێت، بۆ نموونه ئهگهر هاتوو ئهو باڵهخانهی كه جهنابت باسی دهكهیت پێك هات بوو له ( 20 ) بیست یهكهی نیشتهجێ بوون،یان (20 ) یهكه له شوقهی هۆتیڵی، ئهگهر لهكاتی خۆیدا تهواو بێت به پێی تهقدیری پسپۆڕهكان ههر یهكهیهكی ڕۆژانه به (50) دۆلار دهدرێت بهكرێ، ئهوا بۆ سهرجهم ئهو بیست یهكهیه 1000 ههزار دۆلار دهكات، واتا بڕه پارهكه بڕیكی موناسبه بۆ ئهو زیانهی لێت كهوتووه، بهڵام ئهگهر هاتوو موناسب نهبوو، بۆ نموونه له بری 1000 ههزار دۆلار 2000 دوو ههزار دۆلار بوو، ئهوا ههزار دۆلاریان دهبێت بگهڕێتهوه بۆ بهڵێندهرهكه، ههروهك چۆن ئهگهر هاتوو بڕی پارهكهش كهم بوو، له ( شهرته جهزاییهكهدا ) دهبێت بهڵێندهرهكه پابهند بكرێت به پێدانی قهرهبوویهكی موناسب به جهنابت، بۆ نموونه ئهگهر هاتوو لهبری ( 1000) ههزار دۆلار 300 دۆلار دیاری كرابوو، دهبێت ئهو بهڵێندهره به حوكمی شهرع 700 دۆلاری تر بدات به ئێوه، چونكه له ڕاستیدا ئهو بووه بههۆی ئهو زیان لێ كهوتنه، له ڕاستیشدا ئهگهر ئهم جۆره له مهرجی پاداشت دانهوه نهبێت له گرێ بهستهكانی دروستكردنی خانوو بهره و ڕێگا وبانهكاندا دهبێته هۆی پهك كهوتنی سهرجهم پرۆژهكان و زیان لێ كهوتن له بهرژوهندیه تایبهتی و گشتیهكانی هاوڵاتیاندا .

    چوارهم : دهبێت هۆی دواكهوتنی پرۆژهكهش كهمتهرخهمی بهڵیندهرهكه بێت له جێ بهجێ كردندا، نهك بارودۆخێكی وا بێت كه لهدهسهڵاتی كهسدا نهبێت، بۆ نموونه ئهگهر هاتوو بههۆی بهفر وبارانێكی زۆرهوه بو، یان بههۆی شهڕ وشۆڕی ناوخۆوه بوو، یان بههۆی بوومه لهرزهیهكهوه بوو، یان هاوشێوهی ئهمانه، ئهگهر وابوو مهرجی پاداشتدانهوهكه نابێت جێ بهجێ بكرێت، چونكه لهدهسهڵاتی بهڵێندهرهكهدا نهبووه .

    پێنجهم : بهڵام دهبێت ئهوه بزانین مهرجی پاداشت دانهوه ( الشرط الجزائي ) لهو گرێ بهستانهی كه لایهنی بهرامبهر پابهند دهكات به گێڕانهوهی قهرزێك یان بڕیك پاره ، دروست نییه، چونكه دهچێته چوار چێوهی سوود و ڕیباوه، ههروهك له بڕیاری تری كۆڕبهندی فیقهی ئیسلامیدا هاتوو دهڵێت : « يجوز أن يشترط الشرط الجزائي في جميع العقود المالية ما عدا العقود التي يكون الالتزام الأصلي فيها دينا فإن هذا من الربا الصريح » واتا : مهرجی پاداشت دانهوه لهسهرجهم گرێ بهسته ماڵیهكاندا دروسته، تهنها ئهو گرێ بهستانه نهبێت كه لة سةرتاوة لایهنی بهرامبهر پابهند دهكات به گێرانهوهی قهرزێك لهكاتی خۆیدا، چونكه ئهمه خۆی لهخۆیدا سوود وڕیبایهكی سهریح و بێ پێچو پهنایه .

    خوای گهورهش لهههمووان زاناتره .