حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه وددانی ئاڵتونی پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه وددانی ئاڵتونی پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم بقاء أثر الوشم في الجسم وسن الذهب بعد معرفة تحريمهما
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد العزیز بن باز
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه وددانی ئاڵتونی پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی
له شێخ عبدالعزیز بن بازه‌وه بۆ به‌رێز ( م . ع ) خوای گه‌وره سه‌لامه‌تت بكات، سلام عليكم ورحمة الله وبركاته، پاشان .
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵێنه‌وه‌ی زانستی و فهتوادانت كردبوو به ژماره ( 207) له به‌رواری 12 / 1 / 1409 كۆچی، كه پرسی بووت له‌باره‌ی حوكمی مانه‌وه‌ی شوێنه‌واری خاڵ له‌سه‌ر لاشه پاش زانینی حوكمی حه‌رامیه‌كه‌ی، وه له باره‌ی مانه‌وه‌ی ددانی ئاڵتون كه كه‌سێكی موسڵمان بۆ خۆی داینابێت له كاتێكدا ئاگاداری حوكمه‌كه‌ی نه‌بووبێت، وه ئه‌گه‌ر كاتێكیش زانی به حه‌رامی حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵێ بكێشێت ئه‌وا بۆشاییه‌ك له ناو ده‌میدا دروست ده‌بێت .
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : خاڵ كوتان له‌سه‌ر لاشه كارێكی حه‌رامه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ثابت بووه، كه فه‌رموویه‌تی : « لعن الواصلة والمستوصلة، والواشمة والمستوشمة » واتا : نه‌فرینی خوا له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پرچی ده‌ستكرد ( باروكه ) به پرچیه‌وه ده‌نوسێنێت، له‌و ئافره‌ته‌شی ئه‌و كاره‌ی بۆ ده‌كات، وه نه‌فرینی خوا له‌و ئافره‌ته‌ش كه خاڵی بۆ ده‌كوترێت، و له‌و ئافره‌ته‌شی خاڵ ده‌كوتێت بۆ خه‌ڵكی تر.
جا ئه‌گه‌ر موسڵمانێك كارێكی وایكرد و نه‌شاره‌زا بوو به حوكمه‌كه‌ی، یان له‌كاتێكدا ئه‌و خاڵه‌ی كوتابێت كه منداڵ بووبێت، ئه‌وا پاش ئه‌وه‌ی زانی كه حه‌رامه ده‌بێت لایببات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو لابردنه‌كه‌ی ده‌بوویه هۆی ناڕه‌حه‌تی، یان زیان له‌سه‌ر لاشه‌ی، ئه‌وه ته‌وبه كردن و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره به‌سه بۆی، و مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی هیچی تێدا نییه، به نسبه‌ت دانانی ددانی ئاڵتون به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه پێویستی پێ بێت، ئه‌وه كارێكی دروست نییه، چونكه به‌كارهێنانی ئاڵتون بۆ پیاوان حه‌رام و ڕێگا پێدراو نییه، مه‌گه‌ر پێویستی و زه‌روره‌تێك هه‌بێت بۆ به‌كارهێنانی، له پرسیارهكهشتهوه ئه‌وه حاڵی بووم، كه جه‌نابت ئه‌و ددانه ئاڵتونیهت بۆ جوانی داناوه، ئه‌وه ده‌بێت لایببه‌یت و له‌جێگای ئه‌وه ددانێكی تر له‌و ( مادانه ) دابنێیت كه له ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته به‌كارهێنانی، خوای گه‌وره هه‌مووان موه‌فه‌ق بكات له‌و كارانه‌ی خـــۆی لێی ڕازییه، والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .
سه‌رچاوه : مجموع فتاوى ومقالات متنوعة المجلد العاشر