حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌هاوسه‌ر بگرێت
پۆڵێنه‌كان
- ئادابی ژن هێنان << ماره بڕین وژنهێنان << خێزان << فیقه
Full Description
حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌هاوسه‌ر بگرێت
] kurdish – كوردی – كردي [
نیهاد جه‌لال حبیب الله
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم الزواج من زوجة الأب
« باللغة الكردية »
نهاد جلال حبیب الله
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ژنه‌كه‌ى به‌هاوسه‌ر بگرێت
ئه‌وه‌ى به زانین ئه‌و كاره ده‌كات؟
ئه‌وه‌ى نه‌یزانیوه ئه‌و ئافره‌ته باوه‌ژنیه‌تى و به نه‌زانى كردوویه‌تى؟
حوكمى ئاشكرابوونه‌كه چیه؟
حوكمى منداڵی لێكه‌وته‌ى ئه‌و هاوسه‌رگیریه چیه؟
پێغه‌مبه‌ر(h) بیستبووى كه پیاوێك چووه ژنه‌كه‌ى باوكى به‌هاوسه‌ر گرتووه، بۆیه پێغه‌مبه‌ر(h) حارثى كوڕی عه‌مرى نارد تا بیكوژێت، كاتێك ده‌یویست بڕوات به‌ڕراء وتى مامه گیان بۆ كوێ ده‌چیت؟ ئه‌ویش وتى پێغه‌مبه‌رى خوا(h) ناردوومى تا بچم بده‌م له گه‌ردنى ئه‌و پیاوه‌ى ژنه‌كه‌ى باوكى به هاوسه‌ر گرتووه‌ته‌وه.
زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژنى باوكی‌دا زینا بكات یان هاوسه‌رگیری بكات ئه‌وا له هه‌ردوو باره‌كه‌دا سنووری خواى به‌زاندووه‌و كه‌وتوه‌ته حه‌رامه‌وه، سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وى حوكم و سزادانى بۆ یه‌كه‌میان سزاى زیناكارى به‌سه‌ردا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری نه‌كردبوو و بێ ژن بوو ئه‌وه جه‌لدى لێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری كردبوو و تووشی ئه‌و زینایه ببوو ئه‌وا ره‌جم ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ سزادانى دووه‌م كه بریتیه له به‌هاوسه‌رگرتنى ژنی باوكى(باوه‌ژن) له‌گه‌ڵ بوونى ئیجماع له‌سه‌ر تاوانباربوونى و حه‌رامى ئه‌و كاره‌ى، به‌ڵام بۆ په‌یڕه‌وى حه‌د له‌سه‌ری ئه‌وا راجیایی هه‌یه، راى جمهوور له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكى مه‌حره‌مى هێنا له خوشك یان دایكی یان ئه‌وه‌ى كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵی حه‌رامه و گواستیشیه‌وه(واته جیماعى له‌گه‌ڵ كرد) ئه‌وه حه‌ددى زیناكارى له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌بوو حه‌نیفه پێی وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ژنه‌كه‌ى بهێنێته‌وه‌و بشزانێت له‌سه‌ری حه‌رامه ئه‌وا هێشتا حه‌ددى له‌سه‌ر واجب نیه، چونكه پێی وایه عه‌قدى هاوسه‌رگیری ئه‌و حه‌دده‌ى له‌سه‌ر ناهێڵێت.
ئیمامى شه‌وكانى له باسی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا (كه له به‌رائی كوڕی عازبه‌وه هێناویه‌تى ده‌ڵێت خاڵۆمم بینی ئاڵایه‌كى پێ بوو وتم بۆ كوێ ده‌رۆیت وتى پێغه‌مبه‌ر(h) ناردوومى بۆ كوشتنى پیاوێك كه باوه‌ژنه‌كه‌ى خۆی(ژنى باوكى) به هاوسه‌ر گرتووه و چووه‌ته لاى پاش كوشتنیشی سامانه‌كه‌ى ببه‌م) ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رمووده‌ى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ی تێدایه كه ئیمام و ده‌سه‌ڵاتدارى وڵات بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به كوشتنى هه‌ركه‌س كه پێچه‌وانه‌ى حه‌رامكراوێكی یه‌كلاكراوه‌ى شه‌ریعه‌ت بكات وه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت{وَلا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ} [النساء :22] ، ده‌بێت ئه‌وه له فه‌رمووده‌كه وه‌ربگرین كه ئه‌و كه‌سه‌ی پێغه‌مبه‌ر(h) فه‌رمانى كرد به كوشتنى ده‌یزانى ئه‌و شته حه‌رامه‌و له‌به‌ر به‌حه‌ڵاڵ كردنى ئه‌نجامی دابوو، ئه‌مه‌ش هۆی كافربوونه‌و مورته‌دیش ده‌كوژرێت له‌به‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى هاتون...هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى تێدایه كه دروسته بردنى سامانى ئه‌و كه‌سه‌ی له‌فه‌رمانى خواده‌رچوون ره‌وا ده‌كات و به حه‌ڵاڵی ده‌زانێت پاش كوژرانى دروسته سامانى ببرێت.
صاڵح فه‌وه‌زان له وه‌ڵامى پرسیارێك كه كراوه‌و له ماڵپه‌ری (طریق الإسلام) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كه‌سێك كه باوه‌ژنه‌كه‌ى ماره بكاته‌وه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بزانێت ئه‌وه حه‌رامه‌و به حه‌ڵاڵی دابنێت ئه‌وه كافر بووه‌و له ئایینی ئیسلام هه‌ڵگه‌راوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌یزانیبێت و دواتر بۆی ئاشكرا بێت ده‌بێت خێرا ئه‌و هاوسه‌رگیریه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و له‌به‌ر ئاگادارنه‌بوونى پێی كافر نابێت، ئه‌گه‌ریش منداڵی لێی هه‌بوو ئه‌وا ئه‌گه‌ر له نه‌زانینه‌وه بووبێت واته نه‌یزانیبێت باوه‌ژنیه‌تى ئه‌وه منداڵه‌كانى شه‌رعین.