مافى ئافره‌ت له ئیسلام به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانی تر
پۆڵێنه‌كان
- ئافره‌ت له ئیسلامدا << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
مافى ئافره‌ت له ئیسلام به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانی تر
] kurdish – كوردی – كردي [
یووسف خۆشناو
پێداچوونه‌وه‌ی: پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
حق المرأة في الإسلام مقارنة بالأديان الأخرى
« باللغة الكردية »
يوسف خوشناو
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
مافى ئافره‌ت له ئیسلام به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌کانی تر
خودای گه‌وره هه‌ر که مرۆڤی دروست کردووه زۆر نیعمه‌تی پێ به‌خشیوه به‌تایبه‌تی ئافره‌تان که جوانی و هه‌ست ناسکی و چه‌ندین شتی تری پێ به‌خشیون، هه‌ر له‌وکاته‌ی خودای گه‌وره حه‌زره‌تی ئاده‌می دروست کردووه حه‌زره‌تی حه‌واشی له په‌راسوی چه‌پی ئاده‌م دروست کردووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که پیاو و ئافره‌ت ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و به‌بێ یه‌کێکیان ژیان به‌رده‌وام نابێ بۆیه پیاو و ئافره‌ت هه‌ریه‌که‌یان سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و به‌تایبه‌تی ئافره‌ت له ئیسلامدا گرنگی زۆری پێدراوه‌و رێزی لێنراوه هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له حه‌دیسێکی مهرفوعدا ده‌فه‌رمووێ: (( سَعَادَةِ ابْنِ آدَمَ ثلاثة : الْمَرْأَةُ الصَّالِحَةُ ، وَالْمَسْكَنُ الصَّالِحُ ، وَالْمَرْكَبُ الصَّالِحُ...)) [رواه الحاكم في المستدرك على الصحيحين].
واته یه‌کێک له هۆیه‌کانی به‌خته‌وه‌ری نه‌وه‌کانی ئاده‌م، ژنێكی چاكه...
*بۆیه لێره‌دا به‌راوردێک ده‌که‌ین له نێوان ئاینی ئیسلام و ئاینه‌کانی تر به چه‌ند خالێک.
١) له ته‌ورات له (عه‌هدی کۆن)دا تیایدا ده‌ڵێ گوایه حه‌یزی ئافره‌ت تۆلهیهکه له حه‌زره‌تی حه‌وا کراوه‌ته‌وه چونکه له په‌راسووی چه‌پی ئاده‌م دروست بووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌م قسه‌یه هی مرۆڤه نه‌ک خودای گه‌وره به حه‌زره‌تی موسای ووتبێ به‌ڵام له ئاینی ئیسلام دا ئه‌م مانایه ناگه‌یه‌نێ هه‌روه‌کو له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێ که خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} واته: یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن بۆیه دروست بوونی حه‌زره‌تی حه‌وا له ئاده‌م چه‌ندان سوودو حیکمه‌تی خۆی تێدایه بۆ نموونه یه‌کێک لهوحیکمهتانه کاتێک خودای گه‌وره حه‌زره‌تی حه‌وای له په‌راسووی حه‌زره‌تی ئاده‌م دروست کرد که په‌راسووی چه‌پی دلی تێدایه‌و جێگای سۆز‌و خۆشه‌ویستیه ئه‌مه‌ش ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێ ئافره‌ت هۆی خۆشه‌ویستیه بۆ پیاو وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌مه‌ش جوانترین رێز لێنانی ئافره‌ته له ئاینی ئیسلام ئه‌مه له روویه‌ک له رووی فسیۆلۆژیه‌وه حه‌یزی ئافره‌ت په‌یوه‌نه‌دی به ئاماده‌باشی مندالدان هه‌یه بۆ له خۆگرتنی هێلکه‌ی پیتراو هه‌ر له‌و ساته‌ی که حه‌وا دروست کراوه ئه‌م سیفه‌ته خوایه‌ی تێدا هه‌بووه
2) له ته‌وراتدا له (عه‌هدی کۆن)دا هاتووه ئافره‌ت له کاتی حه‌یزدا پیس و گلاوه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک بچیته لای و لێ ی نزیک ببیته‌وه ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌کی بێ مانایه چونکه له ئاینی ئیسلامدا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له حه‌یزدا بوو ته‌نها پیاوه‌کانیان نابێ بچنه لایان بۆ جیماع به‌ڵام له گشت حاڵه‌ته‌کانی تری وه‌ک نووستن و نان خواردن و خۆشوشتن پێکه‌وه وچه‌نده‌ها حاله‌تی تر ئاسایی یه . بۆیه له‌م حه‌دیسانه‌ی خواره‌وه بۆ مان زیاتر روون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌کو ابو هوره‌یره ده‌گێرێته‌وه له‌م فه‌رموده‌یه: (( بينما رسولُ اللهِ -صلى الله عليه وسلم- في المسجدِ فقال: يا عائشةُ ، نَاوِلِينِي الثَّوبَ. فقالت : إني حائضٌ . فقال : إِنَّ حَيْضَتَك ليسَتْ في يدِك. فناولَتْه)) [رواه مسلم].
واته: له کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له مزگه‌وتدا بوو، فه‌رمووی: (ئه‌ی عائشه ئه‌و جلانه‌م بده‌رێ) ووتی: من له حهیزدام، فه‌رمووی: (خۆ حهیزهکهت له ده‌ستتدا نی یه) ئینجا جله‌کانی دایه ده‌ستی.
هه‌روه‌ها له حه‌دیسێکی تردا عائشه ره‌زای خودای له سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سه‌ری ده‌کرده سه‌ر کۆشم و منیش له حه‌یزدا بووم ، قورئانی ده‌خوێند.
وه چه‌ندین حه‌دیسی تر هه‌یه که لێره‌دا ناکرێ هه‌موویان باس بکه‌ین که ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر پاکی ئافره‌ت ده‌کا له کاتی حه‌یزدا.
3) له ته‌ورات له (عه‌هدی کۆن) دا تیادا ده‌ڵێت کاتێک ئافره‌ت مندالی ده‌بێت ئه‌و ئازاره‌ی که ده‌یکێشێت ئه‌مه تۆلهیهکه له حه‌زره‌تی حه‌وایه به‌هۆی فریودانی حه‌زره‌تی ئاده‌م که بووه‌ته‌هۆی ده‌رکردنی ئاده‌م له به‌هه‌شت ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه و ده‌یلێنه‌وه قسه‌ی خودای گه‌وره نی یه به حه‌زره‌تی موسای ووتبێ دیاره و ئاشکرایه ئه‌م قسه‌یه قسه‌یه‌کی بێ بنچینه‌و ههلبهستراوی مرۆڤه هه‌روه‌کو له سوره‌تی ئه‌عراف دا خودای گه‌وره باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی به‌جوانی کردووه‌و له‌م سوره‌ته‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ حه‌زره‌تی حه‌وا نه‌بووته هۆی فریودانی حه‌زره‌تی ئاده‌م ،ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و ئازاره‌ی که ئافره‌ت دیکێشێ له کاتی مندال بووندا ئه‌مه به‌دلنیایه‌وه خودای گه‌وره پاداشتیکی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه ده‌داته‌وه که ئه‌م هه‌موو ئازاره ده‌کێشن.
4) له ته‌ورات له (عه‌هدی کۆن) دا ده‌لێن ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی خراپه‌و خراپه‌کاریه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلامه هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ (حتب الي من دنياكم : النساء والطيب و جعلت قرة في الصلاة)
(واته له دونیادا دوو شتم لا خۆشه‌ویست کراوه : ئافره‌ت وبۆن خۆشی ، نوێژیش رون و رۆشنایی چاومانه)
له حه‌دیسێکی تریشدا هاتووه که پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (سێ شت له هۆیه‌کانی به‌خته‌وه‌ری ئاددهمه یه‌ک له‌و شتانه ئافره‌ته....)
5) ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌ماشای هه‌ندێک له ولاتانی وه‌ک چین و یابان و کۆریاو هندستان و چه‌ندین وولاتانی تر که هه‌ریه‌کیان ئاینی جیاجیایان هه‌یه وه‌ک ئاینی (بۆزی و ئاگر په‌رستی و مانگا په‌رستی و مشک په‌رستی و چه‌ندها ئاینی تر ) ده‌بینین له‌م وولاتانه دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ ده‌بێ ئافره‌ت وه‌کو پیاو ئیش وکاری ده‌ره‌وه بکات و بژێوی ژیان په‌یدا بکات به‌لام له ئاینی ئیسلام دا به جۆرێکی تره که ده‌بێ ئافره‌ت ته‌نها کاروباری (ماله‌وه‌و مندال به‌خێوکردن وپه‌روه‌رده‌ی بکات) ئه‌مه‌ش جوانترین مافی ئافره‌ته له ئیسلام دا.
6) له زۆر وولاتاندا به‌تایبه‌تی ئه‌و وولاتانه‌ی که ئاینیان ئیسلام نی یه ئێمه ته‌نها له سه‌ر ئه‌وان قسه ده‌که‌ین ده‌بینین به هیچ جۆرێک له خێزانێکدا مافی دایک و باوک نه‌دراوه به جۆرێک کاتێک که پیر ده‌بن فرێ ده‌درێنه ته‌مبه‌ل خانه و خانه‌ی په‌ک که‌وتووان ئه‌مه‌ش شتێکی نامرۆڤانه‌یه به‌و جۆره ره‌فتار کردن له دایک و باوک به تایبه‌تی دایک که زۆر ئه‌زیه‌تی به مناله‌کانی کێشاوه بۆیه هه‌ر ئاینی ئیسلامه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ره‌فتاره ناشرینه‌یه چونکه دایک و باوک له ئاینی ئیسلام دا زۆر گه‌وره‌یه هه‌روه‌کو خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِيرُ}.
واته: (لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.
هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)له‌م وحهدیسانهدا ده‌فه‌رموێ :
* (( ألا أنبِّئُكم بأَكبَرِ الكبائرِ . قُلنا : بلَى يا رسولَ اللَّهِ ، قالَ: الإشراكُ باللَّهِ، وعقوقُ الوالدين...)) [ رواه البخاري ]، واته: (ئایا هه‌والی تاوانه هه‌ره گورهکانتان پێ بلێم: بریتین له هاوبه‌شی دانان بۆ خودا‌و ئازاردانی دایک و باوک).
* ((رغم أنفه . ثم رغم أنفُه . ثم رغم أنفُه . قيل : من ؟ يا رسولَ اللهِ ! قال : من أدرك والديه عند الكبرِ ، أحدَهما أو كليهما ، ثم لم يدخلِ الجنة)) [ رواه مسلم ].
واته لووتی ئه‌و که‌سه به قوردا چێت که ده‌گات به دایک و باوکی یان یه‌کێکیان له کاتی پیریدا ، خزمه‌تێکی وایان ناکات که پێ ی بچێته به‌هه‌شت ).
*جارێکیان پیاوێک هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) لێ ی پرسی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا کێ له هه‌موو خه‌لک شایسته‌تره بیکه‌مه هاوه‌ڵم و چاکه‌ی له گه‌ڵدا بکه‌م ؟ فه‌رمووی: دایکت. گوتی پاشان کێ ی تر ؟ فه‌رمووی: دایکت. گوتی پاشان کێ ی تر؟ فه‌رمووی: دایکت گوتی پاشان کێ ی تر؟ فه‌رمووی: باوکت.
که‌واته دایکیش وه‌کوو ئافره‌ت مافی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و له ئیسلامدا ڕێزی زۆری لێنراوه.
بۆیه له کۆتاییدا پێویسته هه‌موو موسوڵمانێك شوکرانه‌ی خودای گه‌وره بکات به‌وه‌ی که ئێمه ئایینێکمان هه‌یه که ئاینی ئیسلامه پره له شتی جوان و پر حیکمه‌ت به جۆرێک هیچ که‌موکوڕییه‌کی تێدا نییه به‌ڵکوو ئایینێکه تا ڕۆژی قیامه‌ته بۆیه پێویسته پابه‌ندی یاسای شه‌ریعه‌تی ئیسلام بین.
سه‌رچاوه: سایتی ده‌نگی ئیسلام.