سووڕی خوێنی مانگانه‌ی ژنان
پۆڵێنه‌كان
- حه‌یز وزه‌یستانی << پاك‌و خاوێنی << په‌رستنه‌كان << فیقه
Full Description
سووڕی خوێنی مانگانه‌ی ژنان
] kurdish – كوردی – كردي [
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود
(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
پێداچوونه‌وه‌ی: پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
أحكام الحيض
« باللغة الكردية »
الشيخ أحمد كاكه محمود
يرحمه الله
مراجعة : بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
سووڕی خوێنی مانگانه‌ی ژنان
1- قسه‌ی راست ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی (حه‌یز) سنووری كه‌م و زۆری بۆ نییه.
2- به‌ر له ته‌مه‌نی (9) ساڵی كچان، خوێنی حه‌یز په‌یدا نابێت، چونكه به‌ر له ته‌مه‌نی (9) ساڵیی، هیچ ئافره‌تێك ناگونجێ منداڵی ببێت، خۆئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌یشته (9) ساڵ و خوێنی به خۆیه‌وه دیت، ده‌كرێ بگوترێ: ئه‌وه حه‌یزه.
3- تێكچوونی یاسا‌و سیستمی حه‌یز - دوای ته‌مه‌نی (50) ساڵ- هه‌ر خوێنێ هات، به خوێنی حه‌یز دانانرێت، به‌ڵكو خوێنی (فاسید) ه‌و، ده‌بێ ئه‌و ژنه نوێژ بكا‌و رۆژوو بگرێ.
4- نیشانه‌كانی خوێنی حه‌یز:
یه‌كه‌م: بۆگه‌نه.
دووه‌م : ئه‌وه‌ند سووره، ره‌ش ده‌نوێنێت.
سێهه‌م : خه‌ست و چڕه.
5- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك خوێنی به‌خویه‌وه دیت، ده‌شگونجا حه‌یز بێ و یه‌كه‌مجاریشی بوو، ئه‌وه به‌حه‌یز داده‌نرێ، وه ده‌بێ چاوه‌روانی بكات تادوایی دێت، وه پێوه‌یست به دووباره بوونه‌وه ناكات.
6- ئه‌گه‌ر ژنێك بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك خوێن هات و ئینجا نه‌ما، ئه‌وه حه‌یزه‌و ده‌بێ چاوه‌روانی بكات، چونكه دیسان دێته‌وه.
7- وا ده‌بێ پاشخۆشتن له‌خوێنی حه‌یز، خوێنێكی زه‌رد و لێڵ دێت، ئه‌وه به‌حه‌یز دانانرێ و، پێویست به خۆشۆردن ناكات. به‌لام ئه‌گه‌ر به ره‌نگ خوێنی ته‌واو بوو، ده‌بێ سه‌ر له‌نوێ خۆی بشواته‌وه، چونكه به‌حه‌یز داده‌نرێت.
8- ئه‌گه‌ر ژنێك به هۆی ته‌مه‌ن زۆرییه‌وه خوێنی نه‌ما، ئه‌وه به‌سه‌رده‌می مه‌ئیووس بوون له حه‌یز (سن الیأس) داده‌نرێ.
9- ژنی بێ نوێژ تاپاك نه‌بێته‌وه‌و خۆی نه‌شۆرێت، نابێ سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
10- ئه‌و كتێب و نامیلكانه كه‌هه‌ندێ ئایه‌تی قورئانیان تێدایه، ژنانی حه‌یزدارو خه‌ڵكانی له‌شگران و بێ ده‌ستنوێژ، ده‌توانن ده‌ستیان لێبده‌ن، چونكه (مصحف) نییه.
11- ژنی حه‌یزدار ده‌توانێ خه‌نه له ده‌ست و پێ و سه‌ری بگرێت.
12- ژنان ده‌توانن بۆئه‌وه‌ی بكه‌ونه حه‌یزه‌وه ده‌رمان بخۆن، ئه‌گه‌ر بزانن تووشی زیان نابن پێی.
13- له به‌كارهێنانی(ده‌رمان) بۆ راگرتنی حه‌یز، پزیشكه‌كان (14) جۆر زه‌ره‌رو زیانیان باسكردووه.
14- له مانگی ره‌مه‌زان و حه‌جدا، خواردنی حه‌بی راگری حه‌یز، قه‌یدی نییه، به‌مه‌رجێ له رووی ته‌ندروستییه‌وه زیانبه‌خش نه‌بێ.
15- ئه‌گه‌ر ژنێك حه‌بی به‌كار هێنا بۆ ئه‌وه بكه‌وێته حه‌یزه‌وه، پاشان خوێن هات، ده‌بێ بچێت له پزیشك بپرسێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و گوتی ئه‌و خوێنه، خوێنی حه‌یزه، ئه‌وا باشه، ئه‌گینه كاریگه‌ری حه‌به‌كانه‌و حه‌یز نییه.
16- ئه‌گه‌ر ژنێك ده‌رمانی به‌كار هێناو كه‌وته حه‌یزه‌وه، دیاره ئه‌وماوه‌یه به حه‌یز بۆی داده‌نرێ و گێڕانه‌وه‌ی نوێژی له سه‌ر نییه، چونكه ماده‌م خوێنی حه‌یز هات، ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێته حه‌یز، هه‌ركاتێكیش نه‌ما به هۆی هه‌ر شتێكه‌وه بێت، ده‌بێ نوێژ‌و رۆژووی خۆی ئه‌نجام بدات.
17- ژنی حه‌یزدار ده‌توانێ ته‌واوی ویردو زیكره شه‌رعییه‌كان و زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران و دوعاكانی تر له‌گه‌ڵ كتێبی زانستیی و فیقهو فه‌رمووده و ته‌فسیره‌كاندا بخوێنێته‌وه.
18- ژنی حه‌یزدارو زه‌یسان، هیچ جۆره نوێژێكی له‌سه‌ر نییه و نابێ بیكات، بۆ دوای پاكبوونه‌وه‌یشی گێرانه‌وه‌ی ناوێ.
19- ژنی خاوه‌ن حه‌یز رۆژووی له‌سه‌ر نییه، به‌لاَم ده‌بێ پاش پاكبوونه‌وه بیگێڕێته‌وه.
20- ژنی بێ نوێژ: نابێ چه‌رخه (ته‌واف) ی ده‌وری ماڵی خودا بكات، به‌لام كرده‌وه‌كانی تری حه‌ج، وه‌كو هاتووچۆی نێوان (صه‌فا) و (مه‌روه) و وه‌ستانی (عه‌ره‌فه) و شه‌ومانه‌وه له (مزده‌لیفه)... هه‌تا دوایی ده‌توانێ ئه‌نجامیان بدات.
21- ئه‌گه‌ژنێك مه‌ناسكی حه‌جی ته‌واو كرد‌و پاشان كه‌وته حه‌یزه‌وه، ئیتر نابێ (طواف الوداع) بكات.
22- له مزگه‌وتدا ته‌نانه‌تی له (مصلی) شدا ژنی حه‌یزدار حه‌رامه بمێنێته‌وه، به‌لام (داود الظاهری) و (مزنی) ده‌ڵێن: له مزگه‌وتدا ده‌توانێ بمێنێته‌وه، وه (إبن حزم الظاهری) رێگه ده‌دات به ژنانی حه‌یزدار كه ده‌وری قورئان بكه‌نه‌وه، (مالك) یه‌كانیش هه‌روا.
23- ژنی حه‌یزدار نابێ رێ به مێرده‌كه‌ی بدات (جیماع) ی له‌گه‌ڵ بكات، چونكه حه‌رامه.
24- مێرد ده‌توانێ – جگه له جیماع- هه‌موو له‌زه‌تێك له ژنی حه‌یزدارو زه‌یسان وه‌رگرێ و له‌گه‌ڵیا بخه‌وێت.
25- ژنی حه‌یزدار حه‌رامه له‌و كاته‌دا ته‌لاَق بدرێت، ته‌نانه‌تی هه‌ندێ له زاناكان ده‌ڵێن ته‌لاقی ناكه‌وێ.
26- هه‌ركات ژنی حه‌یزدار پاكبوویه‌وه، ده‌بێ ته‌واوی جه‌سته‌ی بشۆرێت.
27- زیادو كه‌مكردنی ماوه‌ی حه‌یز: بۆ نموونه: عاده‌تی (7) رۆژ بووه، كه‌چی دوای شه‌ش رۆژ خوێنه‌كه‌ی نه‌ما، یان به پێچه‌وانه‌وه. قسه‌ی راست ئه‌وه‌یه كه هه‌ركات خوێنی دیت حه‌یزه، هه‌ركاتێكیش نه‌ما به پاك داده‌نرێ. واته: زیادو كه‌م ده‌ور نابینێت.
28- پاش و پێشكردنی كاتی حه‌یز (جارێ له سه‌ره‌تای مانگه‌وه، جارێكی تر له كوتایی مانگه‌وه) قه‌یدی نییه، هه‌ركات خوێن په‌یدا بوو حه‌یزه، هه‌ركاتێكیش نه‌ما، حه‌یز ته‌واو بووه.
29- ژنان وا ده‌بێ خوێنه‌كه‌یان به زه‌رد ره‌نگ ده‌بینن، وایش ده‌بێ لێڵه له نێوان زه‌ردو ره‌شدا.. ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ناو ماوه‌ی حه‌یزه‌كه‌دا بوو، یان هێمان پاك نه‌بوبوویه‌وه، به‌حه‌یز داده‌نرێت، خۆ ئه‌گه‌ر پاش پاكبوونه‌وه بوو، حه‌یز نییه.
30- بچڕبچڕی خوێن (ئه‌مرۆ خوێن هه‌یه، سبه‌ینێ خوێنی نییه) ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌مووكات ئاوا بوو، ئه‌وه به (ئیستیحاضه) داده‌نرێت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌یناوبه‌ین بوو، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌مانی خوێنه‌كه كه‌متر له رۆژێك بوو، به‌پاك دانانرێ، مه‌گه‌ر له ئاخرو ئۆخری عاده‌تی خۆیه‌وه بێت.
31- ته‌ڕی و (رطوبه) ی عه‌وره‌ت: ئه‌گه‌ر له‌ناو كاتی حه‌یزدا بوو و پێش پاكبوونه‌وه، به‌حه‌یز داده‌نرێت، خۆئه‌گه‌ر پاش پاكبوونه‌وه بوو، حه‌یز نییه.
32- ئه‌گه‌ر له غه‌یری رۆژه‌كانی حه‌یزیدا چه‌ند دڵۆپێ خوێنی دیت، ده‌بێ ده‌ست له نوێژ‌و رۆژووی خۆی هه‌ڵنه‌گرێ، چونكه ئه‌وه خوێنی حه‌یز نییه.
33- پێنج رۆژ به‌ر له سووڕی مانگانه‌ی خۆی، خوێنی دیت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به‌ر له‌وه خوێنی نه‌بوو، به حه‌یز دانانرێت، واته: ده‌بێ رۆژوو نوێژ بكات و بۆ هه‌موو نوێژێكیش ده‌ستنوێژ بگرێت.
تێبینی: گه‌لێ جار ئه‌م شتانه عاده‌تی ژنان ده‌شێوێنن :
یه‌كه‌م : به‌كارهێنانی حه‌ب بۆ رێگرتن له حه‌یز (پێشی ده‌خه‌ن، دوای ده‌خه‌ن، زیادو كه‌می ده‌كه‌ن).
دووه‌م : به‌كارهێنانی (له‌وله‌ب) بۆ رێگرتن له منداڵبوون، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوێنه‌كه به‌كه‌می دێته ده‌ر، ئه‌وساش له‌باتی (7) رۆژ، ده رۆژ ده‌خایه‌نێت.
34- واده‌بێ سێ رۆژ به‌ر له عاده‌تی سوڕی مانگانه‌ی خۆی، خوێن په‌یدا ده‌بێ ئایا چی بكرێ؟.. بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر ژنه‌كه عاده‌تی خۆی به ژماره بزانێت، یان به ره‌نگی خوێنه‌كه، یان به‌كات و زه‌مان، ده‌بێ له‌وكاته‌دا نوێژ نه‌كا، پاشان غوسڵ بكات و نوێژ بكات، ئه‌و خوێنه‌ش پێش عاده‌ت دێت، خوێنێكی (فاسد)ه‌و كاری پێناكرێ. واته: له‌به‌ر ئه‌و، واز له نوێژ‌و رۆژوو ناهێڵرێت، به‌ڵكو ده‌بێ خوێنه‌كه‌ی بشۆرێ و پاشخۆی ببه‌ستێ و بۆ هه‌موو نوێژێكیش ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگرێت، چونكه حسابی (مستحاضه) ی بۆ ده‌كرێت.
35- ژنێك له رۆژه‌كانی سووڕی مانگانه‌یدا، دوو رۆژ خوێن ده‌بێنێ، پاشان ده‌بڕێ و نامێنێ، دیسان بۆ رۆژی چواره‌م په‌یدا ده‌بێته‌وه، ده‌بێ بۆ رۆژی سێیه‌م چی بكات ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه رۆژه‌كانی عاده‌تی خۆی بزانێت، ده‌بێ له‌و رۆژانه‌دا ده‌ست له نوێژكردن هه‌ڵگرێ و رۆژو نه‌گرێ، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ رۆژیش خوێن نه‌یه‌ت.
36- خوێنی كه‌م له رۆژه‌كانی عاده‌تی خۆیدا به‌حه‌یز داده‌نرێت.
37- له‌كاتی عاده‌تی خۆیدا خوێن دێت و ده‌بڕێت، ده‌بێ چی بكات؟..بڵێ هه‌ركات خوێن هات، به‌حه‌یز داده‌نرێت، ئیتر نێوان ئه‌م حه‌یزه‌و حه‌یزی پێشووی زۆر بێت یان كه‌م.. ئه‌گه‌ر كه‌وته حه‌یزه‌وه‌و پاكه‌وه بوو پاشان دوای پێنج رۆژ، یان شه‌ش رۆژ خوێن په‌یدا بووه‌وه، ده‌بێ ده‌ست له نوێژ‌و رۆژو هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌وه حه‌یزه.
38- ئه‌گه‌ر پاش نه‌مانی خوێنی حه‌یز، خوێنێكی زه‌رد، یان خوێنێكی لێڵ، یان ره‌شی دیت، ئه‌وه به‌حه‌یز دانانرێت، به‌ڵكو پێویسته نوێژ بكا‌و رۆژوو بگرێت.
39- پاش دوو رۆژ له رۆژه‌كانی عاده‌تی مانگانه‌ی خۆی پاكبوویه‌وه، ئه‌نجا دوای رۆژێ، یان دوو رۆژ، خوێن په‌یدا بوویه‌وه، ده‌بێ له‌و دوو رۆژه‌دا خوێن هه‌یه، ده‌ست له نوێژ و رۆژوو هه‌ڵگرێت.. له‌و رۆژانه‌شدا خوێن نییه خۆی بشۆرێ و نوێژه‌كان بكات.
40- ژنێك له سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێكه‌وه به‌پێی عاده‌تی خۆی (6) رۆژ ده‌كه‌وێته حه‌یز، پاشان هه‌ندێ جار درێژه ده‌كێشێ، ده‌بێ چی بكات؟.. بۆئه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێكه‌وه (6) رۆژ دانیشێ و نوێژ نه‌كات، چونكه ئه‌وه حه‌یزه، به‌لام له رۆژه‌كانی تردا، ده‌بێ غوسڵ بكا‌و نوێژ بكات و گوێ به خوێنه‌كه‌ی نه‌دات.
41- ژنێك له‌به‌ر پیریی وچوونه ساڵه‌وه خوێنی نه‌ما، پاشان چووه سه‌فه‌رو خوێنی په‌یدا بوو و درێژه‌ی كێشا، ده‌بێ چی بكات..؟ ده‌بێ گوێ به‌و خوێنه نه‌دات، چونكه زۆربه‌ی زاناكان ده‌ڵێن: كه ئافره‌ت گه‌یشته (50) ساڵ حه‌یزی نامێنێ.
42- ژنێك عاده‌تی خۆی (9) رۆژ، یان (10) رۆژ بوو و پاك بویه‌وه، پاشان به بچڕ بچڕ خوێنه‌كه‌ی هاته‌وه.... به‌ڵێ پاش ته‌واوكردنی ماوه‌ی خۆی، هه‌ر خوێنێك هات، كاری پێناكرێ و فاسیده.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم