ڕۆژووی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه هه‌میشه له‌سه‌فه‌ردان
پۆڵێنه‌كان
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
ڕۆژووی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه هه‌میشه له‌سه‌فه‌ردان
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
صيام بعض أصحاب الشاحنات وهم مسافرون طيلة العام
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ڕۆژووی ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه هه‌میشه له‌سه‌فه‌ردان
پرسیار : هه‌ندێك له شۆفێرانی ئۆتۆمبیله گه‌وره‌كان و هه‌ندێك كه‌سیش به‌درێژایی ساڵ له‌سه‌فه‌ردان، ئایا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا دروسته ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، یان دروست نییه، وه ئه‌گه‌ر دروسته له چ كاتێكدا قه‌زای بكه‌نه‌وه و ڕۆژووه‌كانیان بگرنه‌وه؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر هاتوو ماوه‌یه‌ی كه سه‌فه‌ره‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت، بگاته ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) دا ئاماژه‌ی پێكراوه، و جمهوری زانایان دیاریان كردووه كه بریتیه له چوار فه‌رسه‌خ و به كیلۆمه‌تر ده‌كاته زیاتر له هه‌شتا كیلۆمه‌تر، ئه‌وه دروسته ڕۆژووه‌كانیان بشكێنن، یان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سهفهرهكانیانهوه به ڕۆژوو نه‌بن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ▬وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ♂ [ البقرة : 185 ] واتا : ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆش و له‌ش به‌بارن، یان له‌سه‌فه‌ردان و رێبوارن، رۆژووه‌كانیان ده‌شكێنن, وه ده‌بێت له رۆژانی دیكه‌دا ڕۆژووه‌كانیان بگرنه‌وه .
كاتێكیش ڕۆژووه‌كانیان شكاند ئه‌وا له‌سه‌ریان واجبه پێش ئه‌وه‌ی ڕهمهزانێكی تر بگه‌ڕێته‌وه به‌سه‌ریاندا قه‌زای ئه‌و ڕۆژانه بكه‌نه‌وه كه نه‌یانگرتووه، خۆ ئه‌گه‌ر دوایان خست تا پاش هاتنه‌وه‌ی ڕهمهزانێكی تر ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ریان له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووهكانیشیان كهفارهتێكیشی له‌گه‌ڵدا بده‌ن، بۆ هه‌ر ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێكیش بده‌ن .
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌و حیكمه‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه خوای گه‌وره به‌نده‌كانی ناڕه‌حه‌ت ناكات له ئه‌داكردنی واجبهكاندا به‌ڵكو ڕێگای داون كه ڕۆژووه‌كانیان نه‌گرن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕێگای داوون له‌سه‌فه‌ردا ڕۆژووه‌كانیان نه‌گرن، فه‌رمانی پێكردوون پاش ڕه‌مه‌زان ئه‌و ڕۆژانه بگرنه‌وه، دیاره گرتنه‌وه‌ی له ڕۆژانی تردا ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه لاده‌بات له‌سه‌ر به‌نده‌كان .
خوای گه‌وره پشت و په‌نای هه‌مووان بێت ...
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ فه‌توادان و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی
فه‌توای ژماره : 6281 .