×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ صالح الفوزان، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: به‌ نسبه‌ت ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، جاری وا هه‌یه‌ نه‌خۆشێك له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ وه‌فات ده‌كات و ده‌مرێت، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا چی واجب ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌‌ بكرێت، وه‌ ئایا كه‌فاره‌تیان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟

    هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كان خوێندان (دیة) واجب ده‌كات

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ صالح الفوزان

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    أخطاء الأطباء هل فيها دية

    « باللغة الكردية »

    الشيخ صالح الفوزان

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كان خوێندان (دیة) واجب ده‌كات

    پرسیار : به‌ نسبه‌ت ئه‌و پزیشكانه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، جاری وا هه‌یه‌ نه‌خۆشێك له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێك له‌و پزیشكانه‌ وه‌فات ده‌كات و ده‌مرێت، ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا چی واجب ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پزیشكانه‌‌ بكرێت، وه‌ ئایا كه‌فاره‌تیان له‌سه‌ر واجب ده‌بێت ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و درود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان محمد المصطفی وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پزیشكه‌ له‌كاره‌كه‌یدا كه‌مته‌رخه‌می كردبێت، و ده‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ له‌ژێر ده‌ستیدا وه‌فاتی كردبێت، یان ئه‌و پزیشكه‌ پزیشكێكی پسپۆڕی وا نه‌بوو كه‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌خۆیه‌وه‌ نیشته‌ ملی ونه‌شته‌رگه‌ریكه‌ی كرد ونه‌خۆشه‌كه‌ ده‌رنه‌چوو له‌ ژێر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌دا و مرد، ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و پزیشكه‌ لێپرسراوه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ كردوویه‌تی، بۆیه‌ واجبه‌ له‌سه‌ری كه‌فاره‌تی بدات، وه‌ خوێنی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی كه‌ بیده‌ن به‌ كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌ وه‌فاتی كرد، چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌م جۆره‌ به‌ (كوشتنی به‌هه‌ڵه‌ ) ئیعتبار ده‌كرێت .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پزیشكه‌ له‌و بواره‌ی خۆیدا پسپۆڕ بوو، وه‌ هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كیش به‌كاره‌كه‌یوه‌ به‌دی نه‌ده‌كرا، وه‌ حاڵی ئه‌و نه‌خۆشه‌ش ئیحتمالی ئه‌و مردنه‌ی لێده‌كرا، له‌م كاته‌دا هیچ شتێك واجب نابێت له‌سه‌ر ئه‌و پزیشكه‌، وه‌ هیچ شتێكیش ناكه‌وێته‌ سه‌ری له‌باره‌ی كه‌فاره‌ت و خوێندانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و پزیشكه‌ هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كی نه‌كردووه‌ و پسپۆڕی بواره‌كه‌ی خۆیشی بووه‌ .

    خوای گه‌وره‌ زاناو شاره‌زاتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : (المنتقى من فتاوى الفوزان )