ئایا هه‌ڵه‌ی دكتۆره‌كان خوێنیان له‌سه‌ر واجب ده‌كات
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئایا هه‌ڵه‌ی دكتۆره‌كان خوێنیان له‌سه‌ر واجب ده‌كات
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ صاڵح الفوزان
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
أخطاء الأطباء هل فيها دية
« باللغة الكردية »
شیخ صالح الفوزان
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
ئایا هه‌ڵه‌ی دكتۆره‌كان خوێنیان له‌سه‌ر واجب ده‌كات
پرسیار: ئایا ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خه‌ڵك ئه‌كه‌ن، وا دامان نا ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یاندا نه‌خۆشێك له‌ژێر ده‌ستیان مرد، ئایا واجبه له‌سه‌ر ئه‌و دكتۆره خوێنی ئه‌و كه‌سه بدات، یان ئایا كه‌فاره‌تی له‌سه‌ر واجبه ؟
وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم .
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دكتۆره‌ی كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌و نه‌خۆشه، كه‌مته‌رخه‌می كرد، یان ئه‌و پسپۆڕیه‌ی نه‌بوو، یان نه‌یده‌زانی به‌ڕێكوپێكی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌نجامی دا، ئه‌وه له‌م كاته‌دا لێپرسراوه له مردنی ئه‌و كه‌سه، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌فاره‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه واجبه كه بریتیه له ڕۆژووگرتنی دوو مانگ، هه‌روها له‌سه‌ر خزم وكه‌سوكار وعه‌شیره‌كه‌شی واجبه خوێنه‌كه‌ی بده‌ن به‌كه‌سوكاری مردووه‌كه، چونكه ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به كوشتنی به‌هه‌ڵه (قتل الخطأ) داده‌نرێن .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دكتۆره پسپۆڕ بوو له‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، وه حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرا وهیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌كیش نه‌ده‌بینرا كه دكتۆره‌كه ئه‌نجامی دابێت، له‌م كاته‌دا هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و دكتۆره واجبه نابێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه له‌ژێر ده‌ستیدا مرد، نه كه‌فاره‌تی دوو مانگ ڕۆژوو، نه خوێنیش واجبه ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سوكارو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی.
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره .