چیرۆكی ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی كه له غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
چیرۆكی ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی كه له غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن
] kurdish – كوردی – كردي [
ڕه‌نج شێخانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
قصة الصحابة الثلاثة الذين تخلفوا عن غزوة تبوك
« باللغة الكردية »
رنج شيخاني
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
چیرۆكی ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی كه له غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن
دیار‌و ئاشکرایه دواکه‌وتن له جیهاد کردن له پێناوی خوای گه‌وره‌دا له سیفاتی دووڕوانه هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌گه‌ر که‌سێك له مسوڵمانان به بێ عوزری شه‌رعی دوابکه‌وێت له جیهاد ئه‌وا لۆمه‌کراوه له لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) جا بابزانین سه‌ره‌نجامی ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی که دواکه‌وتن له غه‌زای (ته‌بوك) چی بوو؟ دیاره ئه‌م غه‌زایه به هۆی ههلو مه‌رجی تایبه‌تی خۆیه‌وه تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوو بۆ مسوڵمانان، ئیماندارانی له بێ باوه‌ڕان جیا ده‌کرده‌وه ،هه‌روه‌کو خوای گه‌وره هه‌میشه مرۆڤی ڕاهێناوه ، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رمووێت: ▬مَا كَانَ اللَّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَا أَنْتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى الْغَيْبِ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَجْتَبِي مِنْ رُسُلِهِ مَنْ يَشَاءُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَإِنْ تُؤْمِنُوا وَتَتَّقُوا فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌ ♂ [آل عمران/179] .واته:خوا هیچ كات بڕوادارانی بێ تاقیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌و حاڵه‌ته‌وه وان له‌سه‌ری، (كه دووڕوو و دڵسۆز، خه‌مخۆرو پاك تێكه‌ڵن) نه‌هێشتۆته‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێ جار بۆپاڵاوتنی چاك و خراپ، بێ ئارام و به‌ئارام جۆره به‌ڵاو نه‌هامه‌تی ده‌نێرێ هه‌تا پیس و پاك له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه، بێگومان رووداوه‌كه‌ی (ئوحود)یش چاكتر هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنهوهبوو، ئه‌وه‌بوو (عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی) به‌خۆیی و سێ سه‌د كه‌سه‌وه وره‌ی به‌زیی و، نیفاقی ده‌ركه‌وت ، كه‌وابوو داوای جیهادو هێندێ ته‌كلیف له‌راست وناراست، دڵسۆز‌و ناپاك لێكده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شه‌ڕه ده‌رچوو ته‌نها ئیمانداره ڕاستگۆکان بوو،تا ڕاده‌یه‌ك ده‌رنه‌چوون بوو به نیشانه‌ی دووڕوویی ،هه‌رکه‌سێك له دواکه‌وتووه‌کان بووایه باسیان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)لهسهفهرهکهدا ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: وازی لێ بهێنن ئه‌گه‌ر خێری تێدا بێت خوا پێیانی ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌گه‌ر بێ خێریش بێت ئه‌وا خوا ڕزگاری کردوون له‌ده‌ستی،جگه لهبههانه به‌ده‌سته‌کان که‌س دوانه‌که‌وت یان ئه‌وانه‌ی دووڕوو بوون ، ئه‌وانه به‌درۆوه داوای مۆڵه‌تیان کرد کهدهرفهتیان بداتێ دانیشن ونه‌ڕۆن، هه‌ندێکیشیان باکیان نه‌بوو،مۆڵه‌تیشیان وه‌رنه‌گرت ودانیشتن له مه‌دینه‌و نه‌چوون بۆ ئه‌و غه‌زایه،سێ که‌سی ئیمانداریش که مرۆڤی راستگۆ بوون به‌شداریان نه‌کردوو بێ هیچ هۆیه‌ك دواکه‌وتن،ئه‌م سیانه‌ش ئه‌وکه‌سانه بوون که خوا تاقی کردنه‌وه‌و پاشان ته‌وبه‌ی لێورگرتن و لێیان خۆش بوو.
که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) گه‌شته‌وه شاری مه‌دینه ته‌شریفی برده مزگه‌وت، دووڕکات نوێژی کرد ئه‌مجا دانیشت وخه‌ڵکی ده‌وره‌یان دا، دووڕووه‌کان که‌ژماره‌یان هه‌شتاو ئهوهندهکهس، (واقدی) ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وانه کۆمه‌ڵێك دووڕووی ئه‌نساری بوون، به‌هانه به‌ده‌سته‌کانی ئه‌عرابی خێڵی (بني غفار) و ئه‌وانی تریش ژماره‌یان(82) که‌س بوو، ئه‌مجا(عبدالله ی کوڕی أبي) و شوێنکه‌وتوه‌کانی له‌وانه‌دا نین، که لێره‌دا باسیان ده‌کرێت [فتح الباري 119/8)] .
ئه‌مانه هه‌موویان هاتن و به‌چه‌ندین جۆر به‌هانه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندی درۆیان ده‌خواردو پاکانه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ویش به‌ڕوو قسه‌کانی لێوه‌رده‌گرتن و به‌یعه‌تی ده‌دانێ و داوای لیبوردنی بۆ ده‌کردن و نهێنی دڵه‌کانیشیانی ده‌دایه ده‌ستی خوای گه‌وره، به‌ڵام له‌سێ که‌سه ئیمانداره ڕاستگۆکه که بریتی بوون له:
يه‌كه‌م : که‌عبی کوڕی مالک.
دووه‌م : مه‌راره‌ی کوڕی ربیع.
سێهه‌م : هیلال ی کوڕی ئومه‌یه.
بڕیاریان دا ڕاستگۆ بن و هیچ به‌هانه‌یه‌کی درۆ هه‌ڵنه‌به‌ستن، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی دایه یارانی که‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌کات،قسه دابڕینێکی زۆر توندیان له‌گه‌ڵدا کراو خه‌ڵکی مامه‌ڵه‌یان نه‌ده‌کرد له‌گه‌ڵیاندا،به‌رچاویان ته‌سک بووه‌و له‌زه‌وی دا جێگه‌یان به‌خۆیان نه‌ده‌گرت و به‌ته‌واوی هه‌ناسه‌یان سوارببوو،بێتاقهتیهکهیان زیاتری کرد کاتێك که چل ڕۆژ به‌سه‌ر قسه دابڕینهکهدا تێپه‌ڕی فه‌رمانیان پێدرا که‌له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیان دا جێگه جیا بکه‌نه‌وه،تادابڕانهکه په‌نجا ڕۆژی ته‌واوی خایاند پاشان خوای گه‌وره لێیان خۆش بوو به ئایه‌تی: ▬ وَعَلَى الثَّلَاثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُوا حَتَّىٰ إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الْأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنْفُسُهُمْ وَظَنُّوا أَنْ لَا مَلْجَأَ مِنَ اللَّهِ إِلَّا إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ♂ [التوبة/118] واته: خوا ته‌وبه‌ی له‌و سێ كه‌سه‌ش وه‌رگرت كه‌خۆیان له غه‌زاكه گرته دواوه، واته: له مه‌دینه مانه‌وه‌و نه‌چوونه جه‌نگی ته‌بووك تا له‌خه‌فه‌تدا وای لێهات ئه‌م زه‌وییه فراوانه‌یان لاته‌نگ بوو له‌خه‌م و خه‌فه‌تا له گیانی خۆیان بێزار بوون، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)بڕیاریدابوو نابێ هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌تی سڵاویشیان لێ بكات، هه‌تا فه‌رمانی خوا دێت!! ئیتر زانییان كه هیچ په‌نایه‌كیان نه‌ماوه، مه‌گه‌ر هه‌ر په‌نا به‌خوا به‌رن له‌پاشان خوا ڕێنمایی ته‌وبه‌ی كردن، بۆئه‌وه ته‌وبه بكه‌ن، ئیتر ئه‌وانیش ته‌وبه‌یان كرد‌و خوا به‌خشینی به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه قهبووڵكاری ته‌وبه‌و، لێبورده، زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه.مسوڵمانان دڵیان خۆش بوو بهولێخۆشبوونه،سیانهکهش ئه‌وه‌نده دڵخۆش بوون پێیان نه‌ده‌که‌وته زه‌وی،مژده‌یان ده‌داو ڕوویان خۆشی لێده‌باری و ده‌ستیان کرد به خێرکردن و دیاری به‌خشینه‌وه، ئه‌وه ڕۆژه خۆشترین ڕۆژی ژیانیان بوو.
ئه‌وانه‌ش که‌له‌به‌ر به‌هانه‌یه‌ك نه‌هاتبوون خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه فه‌رمووی: ▬ لَيْسَ عَلَى الضُّعَفَاءِ وَلَا عَلَى الْمَرْضَىٰ وَلَا عَلَى الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ مَا يُنْفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُوا لِلَّهِ وَرَسُولِهِ مَا عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِنْ سَبِيلٍ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ * وَلَا عَلَى الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّوْا وَأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا مَا يُنْفِقُونَ ♂ [التوبة91/92] واته: ئه‌وكه‌سانه‌ی بونیه‌ی له‌ش و جه‌سته‌یان لاواز‌و بێ هێزه، یان له‌ش به‌بارو نه‌خۆشن وه ئه‌وانه‌ی هیچیان ده‌ست ناكه‌وێ به‌ختی بكه‌ن بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆچوونه جیهاد، ئه‌مانه هیچ گوناهێكیان له‌سه‌ر نیه دانیشن و نه‌چنه غه‌زا به‌مه‌رجێ راساڵ و سوڵحاوو دڵسۆزبن به خوا‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و، هانی خه‌ڵكانی تر بده‌ن بۆ جیهادو، ئه‌سته‌م و گرێ له‌به‌ر پێی موسڵماناندا دروست نه‌كه‌ن و، له‌جیهاد په‌شیمانیان نه‌كه‌نه‌وه، بۆیه خه‌ڵكانی پۆزشدارو خێرخواز ئه گه‌ر نه‌شچنه جیهاد، هیچ ڕێیه‌ك نیه بۆ سزادانیان، واته: ئه‌وانه كه به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ چاكه‌و، خۆشیان نادزنه‌وه له خه‌زا، سووچێكیان نیه و خوا گوناحپۆش و لێبورده‌یه، دلۆڤان و میهره‌بانه، به‌پێی ده‌سه‌ڵات وتوانا ئه‌رك داده‌نێت،له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش جیهاد نیه‌و گوناحیان ناگات كه نه‌چنه غه‌زا : كاتێ هاتنهلات وداوایان كرد كه له‌گه‌ڵ خۆت بیانبه‌یت بۆ جیهادو، وڵاخی سوارییان بۆپه‌یدا بكه‌یت تۆیش ووتت: هیچ شتێك شك نابه‌م ههڵتانگرێ و سواری ببن ئیتر ئه‌وانیش به‌وحاڵه‌وه لای تۆ گه‌ڕانه‌وه‌و، چاویشیان- له‌خه‌م وخهفهتا- به لێشاو فرمێسكی ده‌ڕشت كه شتێكیان نه‌بوو له‌رێی خوا‌و سه‌رخستنی دینی ئیسلامدا خه‌رجی بكه‌ن. به‌ڵێ.. له دینی ئیسلامدا داوا‌و ته‌كلیف به‌ئه‌ندازه‌ی تواناودهسهڵات ده‌كرێ ،راسته ئه‌وكه‌سانه كه جه‌سته‌و لاشه‌یان كه‌ڵكی چوونه سه‌ربازی پێوه نیه ، ئه‌وه بێ شك هیچ داوایه‌كیان لێ ناكرێ بچنه غه‌زا، به‌ڵكو پاداشتیشیان هه‌یه لای خوا، بۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « لقد تركتم بالمدينة أقواما ماسرتم مسيرا …» [ئه‌بو داود/ فی الجهاد (٢٥٠٨), والبخاری فی الجهاد: (٢٨٣٩)] واته: ئێستا ئێوه له گۆڕه‌پانی جیهاددان و، له (مه‌دینه) ش خه‌ڵكێك – به‌هۆی نه‌خۆشیی و كه‌م ئه‌ندامیی و نه‌بوونیی كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگه‌وه جێماون، دڵنیابن هاوبهشتانن له به‌هه‌شتدا، چونكه دڵیان له‌لاتانه‌و، ئه‌گه‌ر بۆیشیان كرابا ده‌هاتن، ووتیان ئه‌وان له مه‌دینه‌ش دان؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ له‌وکاته‌دا له‌مه‌دینه‌دا بوون.
له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران وهاوه‌ڵان وڕاستگۆیان و پیاوچاكاندا حه‌شرمان بكات .
سه‌رچاوه:
رحیق المختوم: نوسینی صفی الرحمن مبارک فوري ـــــ وه‌رگێڕانی بۆ کوردی: بکرحمه صدیق.
ته‌فسیری ڕامان: نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود