حوكمی ئه‌و خوێنه‌ی كه له‌كاتی سكپڕیدا دێته خوار له ئافره‌ت
پۆڵێنه‌كان
- لابردنی پیسی وخۆپاكردنهوه << پاك‌و خاوێنی << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی ئه‌و خوێنه‌ی كه له‌كاتی سكپڕیدا دێته خوار له ئافره‌ت
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
حكم الدم النازل أثناء الحمل
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
حوكمی ئه‌و خوێنه‌ی كه له‌كاتی سكپڕیدا دێته خوار له ئافره‌ت
پرسیار: السلام علیكم
به‌رێزان پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا ئافره‌تێك سكی یه‌ك مانگ بۆ دوو مانگ بێت وه هه‌ندێ جار (بۆ نمونه هه‌فته‌ی یه‌ك جار) دڵۆپێك خوێنی لێ بێت ئایا نوێژی دروسته وه ئایا پێویست به غوسڵ ناكات؟
والسلام علیكم
وه‌ڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، درود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵه به‌رێزه‌كانی هه‌تا هه‌تایه .
زانایان له‌باره‌ی حوكمی ئه‌م مهسئهلهیهوه ڕایان جیاوازه، كۆمه‌ڵێك ڕایان وایه ئه‌و خوێنه‌ی له‌كاتی سكپڕیدا له‌ئافره‌تی دوو گیان دێته خواره‌وه خوێنی سوڕی مانگانه‌یه و واجبه له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ده‌ستهه‌ڵگرێت له نوێژكردن وئه‌گه‌ر ڕه‌مه‌زانیش بوو ڕۆژوو نه‌گرێت، وه نابێت ده‌ست بدات له‌قورئان وته‌واف بكات وپیاوهكهشی بچێته لای، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ریه‌ك له مالكی و شافعیهكانه وشێخ الإسلام ابن تیمیهش ئه‌م ڕایه‌ی هه‌ڵبژاردووه .
كۆمه‌ڵێكی تر له‌زانایان ڕایان وایه كه ئافره‌ت مادام سك‌پڕ ودووگیان بێت، ناكه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه، ئه‌و خوێنه‌شی لێی دێته خواره‌وه حسابی خوێنی سووڕی مانگانه‌ی بۆ ناكرێت، به‌ڵكو به خوێنی خراپ بوو ناوده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ریه‌ك له حه‌نه‌فیه‌كان و حهنابلهكان و ڕای كۆنی ئیمامی شافعی و ظاهریهكان وسه‌عیدی كوڕی موسه‌یب وعهطاء و حه‌سه‌نی به‌صری وعهكرهمه وشهعبی و ثه‌وری وئه‌وزاعی وأبوثور وابن المنذریشه .
ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ووته‌یه‌ی دایكی باوه‌ڕداران عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) كه فه‌رموویه‌تی : « الحامل لا تحيض » [رواه الإمامان الدارقطني وعبد الرزاق] واته : ئافره‌تی دووگیان خوێنی سووڕی مانگانه‌ی پێدا نایه‌ت .
زانایانیش ئه‌و حوكمه‌ی له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت به حوكمی فه‌رمووده‌یه‌كی مه‌ڕفوعی ده‌زانن كه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ی بیستبێت، چونكه ئه‌م جۆره حوكمانه به ڕای شه‌خصی كه‌سه‌كان نازانرێت ئه‌گه‌ر له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) وه نه‌بیسترابێت .
هه‌روه‌ها به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ی تریش : عن عبدالله بن عمر رضي الله عنهما «أنَّهُ طَلَّقَ امْرَأَتَهُ وَهِيَ حَائِضٌ، فَذَكَرَ ذَلِكَ عُمَرُ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: فقَالَ: “مُرْهُ فَلْيُرَاجِعْهَا، ثُمَّ لِيُطَلِّقْهَا طَاهِرًا أَوْ حَامِلًا » [متفق عليه] واته: عبدالله‌ی كوڕی عومه‌ر (خوایان لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كه ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقدا، عومه‌ریش (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌مه‌ی باسكرد بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش فه‌رمووی به عومه‌ر : فه‌رمانی پێ بكه بیگێڕێته‌وه بۆلای خۆی، ئه‌مجا با له‌كاتی پاك بوونه‌وه‌یدا یان له‌كاتی سكپڕیدا ته‌ڵاقی بدات .
به‌م پێیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جیاوازی كردووه له‌نێوان كاتی سووڕی مانگانه و كاتی سكپڕیدا، یانی سكپڕی جیاوازه له حه‌یز وسوڕی مانگانه، كه‌واته ئه‌و ئافره‌ته‌ی سكی پڕ بێت (غالبا) حوكمی ئه‌وه‌یه ناكه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه .
ئه‌م ڕایه‌ش هاوڕایه له‌گه‌ڵ ڕای دكتۆر وپزیشكهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا كه ده‌ڵێن : ئه‌و ئافره‌ته‌ی سكی پر بێت ناكه‌وێته سووڕی مانگانه وحهیزهوه، ئه‌و خوێنه‌شی پێیدادێت خوێنی حه‌یز نییه به‌ڵكو خوینی (فاسد) خراپ بووه،
ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه ئه‌م ڕایه به‌په‌سه‌ند ده‌زانین چونكه ڕای زۆربه‌ی زانایانه‌وه وبهڵگهكانیشیان به‌هێزه.
بۆیه ئامۆژگاری ئه‌و خوشكه و سه‌رجه‌م ئافره‌تانیش ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر كه‌وتنه حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ستنوێژ بگرنه‌وه وباش خۆیان ببه‌ستن ونوێژهكانیان بكه‌ن وئه‌گه‌ر وویستیشان ده‌توانن ڕۆژوو بگرن، وهپێویستیش به خۆشۆرێن و غوسل ناكات .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته .