×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك غوسلی جیماعی له‌سه‌ربێت وبۆ نوێژی به‌یانی فریا نه‌كه‌وێت غوسل ده‌ربكات، تاچه‌ند دروسته‌ به‌ته‌یه‌موم نوێژی به‌یانی بكات ؟

    حوكمی نوێژ كردن بهتهیهمومهوه لهكاتی فریانهكهوتنی خۆشتندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    حكم الصلاة بالتيمم في حالة عدم التمكن للاغتسال

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی نوێژ كردن بهتهیهمومهوه لهكاتی فریانهكهوتنی خۆشتندا

    پرسیار : ئایا ئهگهر كهسێك غوسلی جیماعی لهسهربێت وبۆ نوێژی بهیانی فریا نهكهوێت غوسل دهربكات، تاچهند دروسته بهتهیهموم نوێژی بهیانی بكات .

    خوای گهوره لهپاداشتی خێر بێ بهشتان نهكات .

    وهڵام :

    الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه

    ئهگهر هاتوو بهبێ بوونی هیچ عوزرێك وبهدهست ئهنقهصد خۆی دواخست ئهوه گومانی تێدا نییه ئهو كهسه گوناهباره، چونكه لهبهجێهێنانی واجبێكدا كه بریتیه له خۆشتن وغوسل كردن كهمتهرخهمی كردووه، بهڵام ئهگهر هاتوو كهمتهرخهمی نهكرد وههر بهو جۆره فریاكهوت ئهگهر خهریكی خۆشتن و ئاو گهرم كردن بێت بۆ نموونه كاتی نوێژهكهی نهدهما، ئهوا جمهوری زانایان بهلایانهوه وایه دهبێت لهم حاڵهتهدا ئهو كهسه تهیهموم بكات بۆ ئهوهی لهكاتی خۆیدا نوێژهكهی بكات، چونكه نوێژكردن لهكاتی خۆیدا واجبه تره لهوهی بهشوێن ئاودا بگهڕێت یان خهریكی خۆشتن بێت وپاشان نوێژهكهی بڕوات، وه لهسهر ڕای دروست و پهسهندیش ئهوهیه كه واجب نییه پاشتر نوێژهكهی بگێڕێتهوه.

    بهڵام ڕایهكی شافیعیهكان و حهنبهلیهكان ئهوهیه دهبێت ئهو كهسه خۆی بشوات غوسلی جهنابهتی دهربكات ئهگهر كاتی نوێژهكهیشی بڕوات، بهڵام ئهم ڕایه ڕایهكی پهسهند نییه وزۆربهی زۆری زانایانی ئهو دوو مهزههبهیش لهگهڵ ڕای جمهوردان .

    لهم بارهیهشهوه پرسیار كرا له شیخ الاسلام ابن تیمیة (ڕهحمهتی خوای لێ بێت) لهوهڵامدا ووتی : ئهو كهسه با تهیهموم بكات بۆ ئهوهی لهكاتی شهرعی خۆیدا نوێژهكهی بكات .

    خوای گهوره زاناتره .