زه‌كاتی دانه‌وێڵه ئه‌گه‌ر كرا به ئالیك
پۆڵێنه‌كان
- زه‌كات << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
زه‌كاتی دانه‌وێڵه ئه‌گه‌ر كرا به ئالیك
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ زكاة الحبوب إذا طحنت ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
زه‌كاتی دانه‌وێڵه ئه‌گه‌ر كرا به ئالیك
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : كه‌سێك زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی گه‌نم وجۆكه‌ی ووشك وڕه‌ق ببێت هه‌ستا كردی به ئالیك بۆ ئاژه‌ڵه‌كانی، ئایا زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت؟
وه‌ڵام : الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم .
ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی گه‌نم وجۆكه‌ی بگات ودانه‌كه‌ی ووشك وڕه‌ق ببێت كردی به ئالیك بۆ ئاژه‌ڵ یان كردی به‌دیاری بۆ كه‌سێك، ئه‌وه زه‌كاتی تێدا واجب نابێت، چونكه كاتی زه‌كاتی دانه‌وێڵه ئه‌و كاته‌یه كه دانه‌كه‌ی ووشك وڕه‌ق ئه‌بێت .
ابن القدامه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : كاتی واجب بوونی زه‌كاتی دانه‌وێڵه ئه‌و كاته‌یه كه دانه‌كه‌ی ووشك وڕه‌ق ئه‌بێت، وه‌كاتی واجب بوونی زه‌كاتیش له به‌روبووم ومیوه‌دا ئه‌و كاته‌یه كه به‌ره‌كه‌ی پێ گه‌یی وبۆخواردن شیا، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌كه ڕه‌ق بوو، یان میوه وبه‌روبوومه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی بگات گۆڕانكاری هێنا به‌سه‌ردا به‌وه‌ی كردی به ئالیك یان به شتێكی تر ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نییه، چونكه پێش ئه‌وه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ببێت گۆڕانكاری هاتووه به‌سه‌ردا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه ئاژه‌ڵ خواردبێتی، یان ماڵ وسامانێك پێش ئه‌وه‌ی ساڵی به‌سه‌ردا بێته‌وه فرۆشتبێتی . { المغني" (2/300)} .
به‌هوتی ش له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : ئه‌گه‌ر هاتوو دانه‌وێڵه‌یه‌ك یان میوه‌یه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی دانه‌كه‌ی ڕه‌ق ببێت یان بگات فرۆشتی، یاخود فه‌وتا وله‌ناوچوو، به‌كه‌مته‌رخه‌می خۆی بێت یان نا، ئه‌وه زه‌كاتی تێدا واجب نابێت، چونكه له‌و كاته‌ی زه‌كاته‌كه‌ی تێدا واجب بووه خاوه‌نی نه‌بووه .{شرح منتهى الإرادات (1/418)} .
شێخ محمد صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ( شرح الكافي) دا ئه‌ڵێت : كه‌سێك ئه‌گه‌ر هاتوو باخێك دارخورمای هه‌بوو، وه ئه‌گه‌شته ڕاده‌ی (نصاب) ی واجب بوونی زه‌كات تێیدا، به‌ڵام له‌ناكاودا ده‌رد ونه‌خۆشیه‌ك لێیدا وفه‌وتاندی پێش ئه‌وه‌ی بگات، ئه‌وه هیچ زه‌كاتێكی تێدا واجب نابێت .
وه پرسیاری لێكرا ئه‌گه‌ر هاتوو خۆی پێش ئه‌وه‌ی بگات گه‌نم وجۆكه‌ی كرد به‌ئالیك یان میوه وبه‌روبوومه‌كه‌ی ڕنیه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگات، ئایا زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی : نه‌خێر زه‌كاتی تێدا واجب نابێت چونكه هێشتا نه‌گه‌یشتووه .
ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك :
ئه‌وه‌ی پرسیاری له‌باره‌وه كرا وئاماژه‌مان پێدا كه زه‌كاتی تێدا واجب نابێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ی ڕاكردن وخۆدزینه‌وه نه‌بێت له زه‌كاتدان، چونكه ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ی ڕاكردن وخۆدزینه‌وه بوو له‌و زه‌كاتدان، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر لاناچێت و واجبه زه‌كاتی دانه‌وێڵه وبه‌روبوومه‌كه‌ی بدات .
ابن القدامة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت :
ئه‌گه‌ر هاتوو به‌روبوومێك پێش ئه‌وه‌ی بگات فه‌وتا وتیاچوو، یان دانه‌وێڵه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی دانه‌كه‌ی ووشك وڕه‌ق ببێت ده‌رد ونه‌خۆشی لێیدا وفه‌وتا، زه‌كاتی تێدا نییه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌شی فه‌وتاندی، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت خاوه‌نه‌ی مه‌به‌ستی پێی ڕاكردن وخۆدزینه‌وه بێت له زه‌كاتدان، ئه‌وا زه‌كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر لاناچێت، چونكه به‌و كاره‌ی وویستویه‌تی هه‌قێك له‌سه‌ر خۆی لاببات كه مافی خه‌ڵكانێكی تره، له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ری لاناچێت، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێك ژنه‌كه‌ی له‌كاتی نه‌خۆشی مردنیدا ته‌ڵاق بدات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی میراتی لێ نه‌بات.
شێخ ابن العثیمین له (شرح الكافي) دا له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت : هه‌ركه‌سێك فڕوفێڵێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی واجبێك له‌سه‌ر خۆی لاببات، هه‌ر به‌و فڕوفێڵ كردنه‌ی ئه‌و كاره‌ی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت.
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره.