حوكمی هه‌دیه كردنی خێری ته‌واف بۆ كه‌سێكی تر
پۆڵێنه‌كان
- مردن وئه‌حكامه‌كانی << حوكمه‌كانی مردوو << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
پرسیار : برایه‌ك له پرسیارێكیدا ئه‌ڵێت : من كاتێك سه‌فه‌ر ئه‌كه‌م بۆ مه‌ككه‌ی موكهڕهمه بۆ حه‌ج كردن یان بۆ عومره كردن، ئایا دروسته بۆ من حه‌وت شه‌وت به‌ده‌وری كه‌عبه‌دا بسوڕێمه‌وه ونیه‌تی ئه‌وه‌ی لێ بهێنم كه پاداشته‌كه‌ی بكه‌مه هه‌دیه ودیاری بۆ دایكی مردووم؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه یاشێخ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه .
وه‌ڵام : هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی پێ نازانم كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر دروستی یان شه‌رعی بوونی وه‌ها كارێك، چونكه عیبادهت كردن فه‌رمانێكی تهوقیفیه وناكرێت هیچ جۆره بهندایهتێك ئه‌نجام بدرێت به‌بێ بوونی به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی، بۆیه من وای ده‌بینم كه دروست نییه ته‌واف كردن به‌ری كه‌سێكی تر، له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی، به‌ڵام دروسته له‌كاتی ته‌وافدا دوعا ونزای خێر بۆ دایك وباوكت وموسڵمانان و كه‌سانی تر بكه‌یت، له‌به‌ر بوونی به‌ڵگه گشتیه‌كان له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی ئه‌م كاره، خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌ك موه‌فق و سه‌ركه‌وتوو بكات..