حوكمی زه‌كات له‌ماڵی شێت و مناڵ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی زه‌كات له‌ماڵی شێت و منداڵ
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم الزكاة من مال الصغير والمجنون ﴾
« باللغة الكردية »
فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی زه‌كات له‌ماڵی شێت و منداڵ
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه:
پرسیار: ئایا زه‌كات له‌ماڵی مناڵ وشێتدا واجب ده‌بێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ودرود وسهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمد المصطفی وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
جمهوری زانایان له‌هه‌ر سێ مه‌زهه‌بی مالیكی وشافیعی و حه‌نابله له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ماڵی شێت و منداڵ ئه‌گه‌ر گه‌شته ڕاده‌ی (نصاب) ی زه‌كات ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر وه‌لی ئه‌مر و لێپرسراوانیان زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان بۆ ده‌ربكه‌ن، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت : ﴿خُذۡ مِنۡ أَمۡوَٰلِهِمۡ صَدَقَةٗ تُطَهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّيهِم﴾ [التوبة:103] واته : ئه‌ی محمد له سامانه‌كه‌یان زه‌كات و سه‌ده‌قه وه‌رگره دڵ و ده‌روونیانی پێ پاك بكه‌ره‌وه ، هه‌تا له گوناهه‌كانیان پاك ببنه‌وه‌و، چاكه‌كانیان فراوان ببێ و ده‌شگه‌نه پله‌ی هه‌ره به‌رز..
بۆیه ده‌ڵێن زه‌كات په‌یوه‌ندی به‌ماڵه‌وه هه‌یه هه‌ركاتێك گه‌شته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له ئیسلامدا دیاری كراوه زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت جا ماڵی كه‌سێكی شێت بێت یان كه‌سێكی ژیربێت یان ماڵی منداڵێك بێت یان كه‌سێكی باڵغ .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی به موعاذی كوڕی جه‌به‌ل كاتێك ناردی بۆ یه‌مه‌ن : « أَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ ، تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ » [رواه البخاري 1395] واته : پێیان ڕابگه‌یه‌نه كه خوای گه‌وره كه زه‌كاتی له‌ماڵ و سامانیاندا فه‌رز كردووه، لهدهوڵهمهندهكانیانی وه‌ربگره و بیده بهههژارهكانیان.
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه زه‌كات له‌ماڵه‌كانیاندا واجب ده‌بێت جا یه‌كسانه ماڵ هی هه‌ركه‌سێكی موسڵمان بێت شێت بێت یان ژیر مناڵ بێت یان باڵغ هیچ جیاوازییان نییه .
وه به‌به‌ڵگه‌یه‌كی تریش كه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی : « أَلا مَنْ وَلِيَ يَتِيمًا لَهُ مَالٌ فَلْيَتَّجِرْ فِيهِ وَلا يَتْرُكْهُ حَتَّى تَأْكُلَهُ الصَّدَقَةُ » [ رواه عنه البيهقي (4/178) وقال : إسناده صحيح . وأقره النووي على تصحيحه كما في "المجموع" ].
واته : هه‌ركه‌سێك سه‌رپه‌رشتی هه‌تیوێك ده‌كات كه ئه‌و هه‌تیووه ماڵ وسامانێكی هه‌بێت با سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ی بۆ بخاته بارزگانیهوه و وازی لێ نه‌هێنێت تاوه‌كو زه‌كات هه‌مووی ده‌خوات .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون وئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كات له‌ماڵی مناڵ‌دا واجب ده‌بێت وبهڵگهشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كات په‌یوه‌ندی به ماڵه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندی به تهكلیفهوه نییه .
به‌ڵام ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ڕای وایه كه زه‌كات له‌ماڵێ شێت ومناڵدا واجب نابێت هه‌روه‌ك چۆن نوێژ وڕۆژووشیان له‌سه‌ر واجب نییه.
به‌ڵام ڕای جمهوری زانایه ڕاسستر وبهڵگهدار تره و خوای گه‌وره‌یش له‌هه‌مووان زاناتره.