حوكمی دواخستنی نوێژ له‌به‌رخاتری ئیش وكار

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2012 - 1433

﴿ حكم تأخير الصلاة عن وقتها من أجل العمل ﴾

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

حوكمی دواخستنی نوێژ له‌به‌رخاتری ئیش وكار

ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه:

السلام عليكم : به‌ڕێزان موسوڵمانێك له بازار ئيش ئه كات نوێژی به ياني ئه كات به لام فرياي فه رزه كاني تر ناكه‌وێت مه جالي نابێت، شه‌و دێته‌وه دواي بانگی عیشاء چۆن ئه‌توانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و نوێژانه‌ی تری بكاته‌وه؟

وه‌ڵام : سوپاسی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره:

برای به‌ڕێزم سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه بزانیت ئه‌م پێنج نوێژه‌ی كه ئێستا خوای گه‌وره لهسهرمانی فه‌رز كردووه شوكر وسوپاسی ده‌وێت له‌سه‌ری كه بیكه‌ین، ئه‌گینا سه‌ره‌تا په‌نجا نوێژ بوو كه له شه‌وی ئیسراء ومیعراجدا له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رزكرا، پاشان خوای گه‌وره به‌ڕه‌حم وبه‌زه‌یی خۆی بۆی كردین به پێنج نوێژ كه خێر وپاداشتی ئه‌و په‌نجا نوێژه‌ی هه‌یه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئه‌نجامیان بده‌ین چونكه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێت : ﴿إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ كِتَٰبٗا مَّوۡقُوتٗا﴾ [النساء:103] واته : بێگومان نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت،

ئه‌مجا برای به‌ڕێزم هێنده بزانه ئه‌م ئایه‌ته له‌یه‌كێك له غهزوهكاندا دابه‌زی كه سه‌ره‌تاكه‌ی باسی نوێژی ترس ئه‌كات (صلاة الخوف) ئه‌و نوێژه‌یه كه له‌كاتی به‌ره‌كانی جه‌نگ وجیهاددا ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌یشدا كه ئیتر چه‌ندێك جێگای مه‌ترسیه خوای گه‌وره ڕازی نه‌بووه باوه‌ڕداران نوێژه‌كانیان نه‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو فێریشیان ئه‌كات كه نوێژی جهماعهتهكهشیان نه‌فه‌وتێنن و ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ئه‌گینا به درێژی باسی ئه‌وه‌یشمان ده‌كرد.

جا بۆیه برای به‌ڕێزم له‌وه‌ڵامدا ئهڵیین نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه نوێژ دواخستن له‌كاتی خۆیدا مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك له‌سه‌فه‌ردا بێت یان نه‌خۆشێك بێت و حاڵی به‌شێوه‌یه‌ك بێت نه‌توانێ له‌كاتی خۆیاندا بیانكات ئه‌و كاته ئه‌توانێ نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر پیكه‌وه كۆبكاته‌وه یان نوێژی مه‌غریب و عیشا پیكه‌وه كۆ بكاته‌وه، ئه‌مه بۆ كه‌سێك خاوه‌ن عوزر بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌یڵێت هیچ عوزرێكی شه‌رعی تێدا نییه له‌به‌ر كاره‌كه‌ت نه‌توانێ نوێژه‌كان له‌كاتی خۆیاندا بكه‌یت و پاشان هه‌ر هه‌موویان شه‌و بگێریته‌وه، ئه‌مه‌ی جه‌نابت ئه‌یڵێت هیچ كه‌سێك له‌زانایانی كۆن و نوێ ڕێگه‌ی به‌وه‌ها كارێك نه‌داوه، تۆیش ئه‌وه‌نده بزانه له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره واز له‌و ئیشه بهێنه‌و بڕۆ به‌شوێن ئیشێكی تردا بگه‌ڕێ دڵنیابه خوای گه‌وره ده‌روی خێرت لی ده‌كاته‌وه، چونكه هه‌ر خۆی فه‌رموویه‌تی : ﴿وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجۡعَل لَّهُۥ مَخۡرَجٗا (٢) وَيَرۡزُقۡهُ مِنۡ حَيۡثُ لَا يَحۡتَسِبُۚ﴾ [الطلاق : 2-3] واته : هه‌ركه‌سێك ته‌قوای خوای هه‌بێت وپارێزكار بێت ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لیدهكاتهوه وبهشێوهیهكیش ڕزق وڕۆزی ئه‌دات كه خۆیشی حسابی بۆ نه‌كردبێت.

ئه‌مه‌یشی جه‌نابت خهریكیتی بۆ به‌ڕێكردنی ژیان ومهعیشهتی دونیایه ئه‌ی بۆ ژیان ومهعیشهتی ژیانی ڕۆژی دوایی بۆ هه‌وڵ ناده‌یت نوێژه‌كانت له‌كاتی خۆیاندا ئه‌نجام بده‌یت.

خوای گه‌وره زانا وشاره‌زا تره.

1
حوكمی دواخستنی نوێژ له‌به‌رخاتری ئیش وكار
2
حوكمی دواخستنی نوێژ له‌به‌رخاتری ئیش وكار