×
ئه‌ی مرۆڤی ژیر خۆت بپاڕێزه‌ له‌ درۆ ، چونكه‌ درۆ شته‌كانت لێ تێك ده‌دات، كاره‌كانت لێ ئاڵۆز ده‌كات، ڕاسته‌قینه‌ی كاره‌كانی تۆش له‌ خه‌ڵكی تێك ده‌چێت

    مامهڵه وكڕێن وفرۆشتن لهسهر صهرف بوون

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد ساڵح العثیمین

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ حكم البيع على التصريف﴾

    « باللغة الكردية »

    محمد بن صالح العثيمين

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    مامهڵه وكڕێن وفرۆشتن لهسهر صهرف بوون

    بهو شێوهیهی كه ههرچی فرۆشرا ئهوه فرۆشرا وئهوهیشی نهفرۆشرا بۆم بگهڕێنهوه

    پرسیار : ئایا حوكمی شهرعی چیه بهڕای جهنابتان دهربارهی مامهڵه وكڕێن وفرۆشتن بهشێوهی ( تهصریف) واته كهسێك كاڵایهك یان ههر شتێك بفرۆشێت بهكهسێكی تر وفرۆشیارهكه بڵێ ئهوهی فرۆشرا بهوهنده ماڵ بێت لهسهرت ئهوهیشی نهفرۆشرا بیگهڕێنهوه بۆم لێت وهردهگرمهوه ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره، حوكمی بهیعی ( تهصریف ) چیه ؟ شێوهكهیشی ئاوایه : كهسێك بڵێ : ئهم كاڵایهم پێفرۆشتیت بهوهنده ههرچیهكی لێفرۆشرا ئهوه بهو نرخه بێت كهلهسهری ڕێكهوتوین، ئهوهیشی كه لێی نافرۆشرێت ئهوه بیگهڕێنهوه بۆم و لێت وهردهگرمهوه، ئهم مامهڵهیه مامهڵهیهكی دروست نییه و حهرامه چونكه نادیاری و غهرهری تێدایه، چونكه ههر یهك له فرۆشیار و كڕیار هیچ كامیان نازانن چهندێكی لێ دهفرۆشێت و چهندێكیشی لێ نافرۆشرێت، بۆیه مهسئهلهكه نادیاری تێدایه لای ههردوو لایهنهكهیان و فهرموودهیهكیش هاتووه كه دهڵێت : نهی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) عن بیع الغرر.. واته : پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) قهدهغهی كردووه له كڕین وفرۆشتنێك كه نادیار و جههالهتی تێدا بێت، دهی خۆ ئاشكرایه ئهم كارهیش نادیاری وغهرهری تێدایه ..

    بهڵام ئهگهر هاتوو ههردهبوو ههردوو لایهنیان وهها كارێك بكهن ئهوه باشتره كه خاوهن كاڵاكه كهلو پهل وكاڵاكهی بدات به لایهنی دووهم بهو شێوهیهی كه بهوهكالهت بۆی بفرۆشێت، و لهبهرامبهردا لایهنی دووهمیش كرێیهك لهسهر كارهكهی وهربگرێت،، بهمهش ئهوهی ههردوو لایهكیان دهیانوویست حاصڵ دهبێت، بهو شێوهیهی كه كهسی دووهم تهنها وهكیلێك بێت بۆ كهسی یهكهم بهكرێیهكی دیاری كراو كه ههردوو لایهكیان ڕیكهوت بن لهسهری ..

    خوای گهوره زانا وشارهزاتره ...

    سهرچاوه : لقاء الباب المفتوح لابن عثيمين 54/ 94