حوكمی سوێندخواردن به غه‌یری خوای گه‌وره
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی سوێندخواردن به غه‌یری خوای گه‌وره
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ حكم الحلف بغير الله تعالى ﴾
« باللغة الكردية »
إحسان برهان الدين
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی سوێندخواردن به غه‌یری خوای گه‌وره
(الحلف) یان (الیمین) بریتی یه له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر حوكمێك به‌ناوهێنانی كه‌سێكی مه‌زن به‌تایبه‌تی .
مه‌زن ڕاگرتنيش ته‌نها مافی خوای گه‌وره‌یه و جائیز نییه به‌كه‌سی تر سۆیند بخورێت، زانایان به كۆی ده‌نگك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه سو‌ێند خواردن به‌ته‌نها تایبه‌ته به خوای گه‌وره وناووسیفه‌ته‌كانی، هه‌روه‌ها به كۆی ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن سۆیندخواردن به غه‌یری خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌یه و شیركه، ئیبنو عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رمویه‌تی: « من حلف بغیر الله فقد كفر أو أشرك » [رواه احمد و الترمذی و الحاكم ].
واته: هه‌ركێ سو‌ێند به‌غه‌یری خوا بخوات یان كوفر یان شیركی ئه‌نجامداوه و به (الشرك الاصغر) واته: هاوه‌ڵ بۆ خوا بریاردانی بچووك ناو ده‌برێت، مه‌گه‌ر كه‌سی سو‌ێند پێ خوراو به‌لای سو‌ێند خۆره‌وه ئه‌وه‌نده مه‌زن بێت بگاته ئاستی په‌رستنی له‌و حاڵه‌ته ده‌بێته شیركی گه‌وره، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له گۆڕپه‌رستانه‌وه به‌دی ده‌كرێت كه ترسیان له مردووه‌كه زیاتره تاكو خوای گه‌وره، ئه‌گه‌ر بێت و له كه‌سێك له‌وانه داوا بكرێت سو‌ێند به‌و پیاو چاكه بخوات هه‌رگیز به درۆ سوێندی پێ ناخوات ،به‌ڵام ئاماده‌یه به‌درۆ سو‌ێند به خوای گه‌وره بخوات .
له‌ڕاستیدا سو‌ێند خواردن مه‌زنی ده‌ربرینه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی سوێندی پێ ئه‌خورێت ،ئه‌وه‌ش ته‌نها شاییسته‌ی خوای گه‌وره‌یه، پێویسته موسڵمان ڕێز له سوێندی خۆی بگرێت و به زۆريی به‌كاری نه‌هێنێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَهِينٍ ﴾ [القلم/10]. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﴿وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ﴾ [المائدة/89].
واته: سو‌ێند مه‌خۆن مه‌گه‌ر بۆ پێویستی نه‌بێت، وه‌كو كاڕێكی چاكه، چونكه زۆر سو‌ێند خواردن ئاماژه‌یه بۆ مه‌زن ڕانه‌گرتنی خوای گه‌وره و ئه‌وه‌ش نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ یه‌كتاپه‌رستی ته‌واودا . له فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: « ثلاثة لا يكلمهم الله ولا يزكيهم ولهم عذاب أليم..... ورجل جعل الله بضاعته لا يشتري إلا بيمينه, ولا يبيع إلا بيمينه » [رواه الطبري بسند صحيح] .
واته: سێ كه‌س هه‌ن خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات و پاراویان ناكاته‌وه و سزایه‌كی سه‌ختیان هه‌یه .......پیاوێكیش خوای گه‌وره‌ی كردووه‌ته كاڵای خۆی به سو‌ێند خواردن شت ده‌كرێن و به سو‌ێند خواردن شت ده‌فرۆشێت .
خوای گه‌وره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی داوه له‌سه‌ر زۆر سو‌ێند خواردن، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه بوونی به‌و شێوازه وه‌كو ڕێزێك له ناوی خوای گه‌وره.
هه‌روه‌ها سو‌ێند خواردنی درۆ به خوای گه‌وره حه‌رامه كه ( الیمین الغموس )ی پێ ده‌وترێت، خوای په‌روه‌ردگارییش باسی مونافیقانی به‌وه كردووه به درۆ سو‌ێند به خوا ده‌خۆن و زانیاریشیان هه‌یه به قه‌ده‌غه بوونی .
پووخته‌ی ئه‌م باسه:
1ـ حه‌رام بوونی سو‌ێند خواردن به غه‌یری خوای گه‌وره، وه‌كو سو‌ێند خواردن به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان به كه‌عبه یان به شه‌ره‌ف وهه‌موو ئه‌وانه هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه.
2ـ حه‌رام بوونی سو‌ێند خواردنی درۆ به خوای گه‌وره (الیمین الغموس).
3ـ حه‌رام بوونی زۆر سو‌ێند خواردن _ باڕاستگۆیش بێت له سوێنده‌كه‌ی_ مه‌گه‌ر پێویستیه‌ك بۆ ئه‌و سوێنده هه‌بێت.
4ـ له كاتی پێویستدا جائیزه سو‌ێند به خوای گه‌وره بخوێت .
سه‌رچاوه: عقيدة التوحيد/ صالح بن فوزان الفوزان .