×
ووشه‌ی دووبه‌ره‌كی ( التنازع ) له‌ قورئانی پیرۆزدا له‌ حه‌وت شوێن هاتوه‌، وه‌ ووشه‌ی شكاندن ودۆڕاندن( الفشل ) له‌ چوار شوێندا هاتوه‌، وه‌ له‌ سێ شوێندا هه‌ر دوو وشه‌كه‌ پێكه‌وه‌ هاتوون.... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌: باسكردني ئایه‌تی {ولا تنازعوا فتفشلوا}.

    دووبهرهکی دهبێته مایهی شكاندن ولاوازی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان سابیر عهزیز

    2011 - 1432

    ﴿ ولا تنازعوا فتفشلوا ﴾

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    دووبهرهکی دهبێته مایهی شكاندن ولاوازی

    ووشهی دووبهرهكی ( التنازع ) له قورئانی پیرۆزدا له حهوت شوێن هاتوه، وه ووشهی شكاندن ودۆڕاندن( الفشل ) له چوار شوێندا هاتوه، وه له سێ شوێندا ههر دوو وشهكه پێكهوه هاتوون.

    خوای گهوره دهفهرموێت:{ وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللَّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُمْ بِإِذْنِهِ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ وَعَصَيْتُمْ مِنْ بَعْدِ مَا أَرَاكُمْ مَا تُحِبُّونَ مِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنْكُمْ مَنْ يُرِيدُ الْآَخِرَةَ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنْكُمْ وَاللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ}(آل عمران:152).

    واته: سوێندبێ بێگومان خوا بهجێ هێنا بۆتان بهڵێنهکهی کاتێک(سهرهتای جهنگی ئوحود) ههستتان لێ بڕین(دهتان کوشتن) به فهرمانی خوا ههتا کاتێ(له ناکاو) سست بوون ئاژاوه و دووبهرهکیتان کرد لهکاری جهنگدا وهبێ فهرمانیتان کرد له پاش ئهوهی که خوا نیشانی دان ئهوهی(له جهنگهکهدا) پێتان خۆش بوو(که سهرکهوتن له سهرهتای جهنگهکهدا) ههندێک له ئێوه (دهسکهوتی) دنیایی دهویست وه ههندێکتان پاداشتی ڕۆژی دوایی دهویست پاشان(خوا) ئێوهی گێڕایهوه له (جهنگی) ئهوان(و تێ شکان) تا تاقیتان بکاتهوه (له خۆڕاگرتندا) سوێند بێ بێگومان خوا لێتان بوورا وه خوا خاوهنی بههره و چاکهیه بهسهر بڕوادارانهوه.(تهفسیری پوختهی قورئان).

    وه خوای گهوره دهفهرموێت: { إِذْ يُرِيكَهُمُ اللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلًا وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيرًا لَفَشِلْتُمْ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ وَلَكِنَّ اللَّهَ سَلَّمَ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ }(الأنفال:43).

    واته: کاتێک خوا ئهوانی له خهونتدا بهکهم نیشان ئهدایت، خۆ ئهگهر ئهوانی بهژمارهیهکی زۆر نیشانی بدایتایه ئهوه ئێوه لاواز دهبوون و تووشی نههامهتی و کێشه دهبوون له بارهی جهنگ کردنهوه، بهڵام خوا به سهلامهتی و سهرکهوتوویی لهو ترس و کێشهیه ڕزگاری کردن، چونکه بهڕاستی ئهو زاته زانایه بهههرچی لهناو دڵ و دهروون و سینهکاندا حهشار دراوه.(تهفسیری ئاسان).

    وه ئایهتی سێههم كه مهبستمانه باسی لێوه بكهیین لهم وتاره بریتیه له فهرموودهی خوای گهوره: { وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ }(الأنفال:46).

    واته:{وأطيعوا الله ورسوله} وهگوێ ڕایهڵیی له فهرمانهكانی خواو پهیامبهری ئهو بكهن {ولا تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم} وقڕه قڕو كێشهش لهگهڵ یهكتردا مهكهن، ههتا هێزو تواناتان بچێ و، ئهوساش كزو لاوازو سست ببن {واصبروا إن الله مع الصابرين} ئارامتان بێت- كاتێ بهدوژمن گهیشتن - چونكه دڵنیابن خوا لهگهڵ ئارامگراندایه.(تهفسیری ڕامان).

    ووشهی ( التنازع ) واته: ناكۆكی ، دووبهرهكی، ئاژاوه .. وه وشهی ( الفشل ) به واتای: لاوازی و ترسنۆكی و نهبوونی هێزیی ماددی و مهعنهوی دێت.

    وه ئایهتی { وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا } ههواڵێكی ڕوونه، وه نههێكی یهكلاكهرهوهیه، وه سوننهتێكی جێگیره، بهڵگهیه لهسهر فهشل و گهڕانهوه بهرهو دواوه لهسهر ئاستی كۆمهڵ وتاك، ههمووی به هۆی ناكۆكی ودووبهرهكیهوهیه، چونكه ئهو دوو شته لهیهك جیانابنهوه، وهكو پهیوهندی هۆ به هۆكارهكهیهوهیه.

    ئهگهر تێبینی ئایهتهكانی قورئانی پیرۆز بكهیین دهبینین كهوا ئهو مانانهی پێكهوه گرێداوه، وه ههمووی ڕێكخستووه بهسهر یهكهوه، دهرئهنجامی گرێداوه به هۆكارهكانیهوه، وه ئهمه بروگرمای قورئانی پیرۆزه له زۆربهی ئایهتهكان، كهوا یاسایهكی گشتیمان بۆ بریار دهدات كه نهگۆڕبێت، بهڵكو لهسهر ڕێگهیهكی جێگری نهگۆره.

    خوای گهوره دهفهرموێت:{ اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّةَ الْأَوَّلِينَ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَحْوِيلًا } (فاطر:43) .

    واته: لهبهر خۆ بهزل زانی لهزهویدا و فێڵ و پیلانی خراپ کردن وه فێڵ و پیلانی خراپ تهنیا زیان به خاوهنهکهی دهگهیهنێ دهی کهواته ئهوان جگه له چارهنووسی پێشینان چاوهڕوانی شتێ تر دهکهن؟ چونکه باوی خوا ههرگیز گۆڕانی بۆ نییه و باوی خوا لادانی بۆ نییه. (تهفسیری پوختهی قورئان).

    ئهوهی لهپێشهوه باس كرا ئهوه دهگهیهنێت ههر ناكۆكێك كهوا نههی لێكرا بێت پێویست دهكات كهوا فهرمانی قهدهغهكردنی هۆكارهكانی ناكۆكی و پێداویستیهكانی بكرێت له دوبهرهكی و جیابوونهوه، ههروهها فهرمانی بهدهست هێنانی هۆكارهكانی تێگهیشتن و بهیهكگهشتن بكرێت له ڕاوێژ وهاوكاری وتابایی.

    به كورتی مهبهست لهم ئایهته: ناكۆكی و دووبهرهكی ئهنجامهكهی فهشل و زهرهرمهندیه له ههموو بوارهكانی ژیاندا، وه هاوكاری وتهبایی هۆیهكه بۆ سهرفرازی وسهركهوتن له دونیا و قیامهتدا.

    وه ئهوهی مێژوو بخوێنێتهوه ـ به مێژوی ئومهتی ئیسلامیهوه ـ ئهم ڕاستیهی قورئانی پیرۆزی بۆ دهردهكهوێت.

    وه جێی داخه ئهمڕۆ ئهبینین دوژمنانی ئیسلام ریزهكانی خۆیان یهك دهخهن بۆ لهناوبردنی موسڵمان و به ههموو شێوهیهك دژیاتی ئیسلام دهكهن وسوپاكانیان له وڵاتی ئیسلامی بڵاوبوهتهوه بۆ ئهو مهبهسته...

    بهڵام ئهگهر تهماشای حاڵی موسڵمانان بكهین دهبینین كهوا خهریكی خۆیانن و ناكۆكی و دووبهرهكی له نێوانیاندا بڵاوبوهتهوه، بهزمانی حاڵی خۆیان به دوژمنان دهڵێن: پارهو پولی خۆتان سهرف مهكهن و پارێزگاری له سهربازهكانتان بكهن؛ چونكه ئێمه له جیاتی ئێوه كاردهكهین وئیسلام وموسڵمانانتان بۆ لاواز دهكهین.

    بهڕاستی سهیرم دێت به حاڵی موسڵمانان!!

    دژایهتی یهكتر دهكهن و وڵاتیان داگیركراوه!!

    دژایهتی یهكتر دهكهن و ههموو جۆره ئابڵۆقهێكییان لهسهره!!

    دژایهتی یهكتر دهكهن و ههموو جیهانی كوفر تومهتباریان دهكهن به تیرۆرست!!

    كاتی ئهوه هاتووه بهئاگا بێن و بهرژهوهندیه تایبهتیهكانی خۆمان و دهمارگیری بۆ ئهم و ئهو بهلا بنێین و ریزهكانمان یهكخهین بۆ ئهوهی بتوانین بهشێوهیهكی جوان و ڕێك و پێك ئاینی ئیسلامی پیرۆز بڵاوبكهینهوه و ببینه هۆكارێك بۆ گهڕانهوهی خیلافهتی ئیسلامی...

    داواكارم له خوای گهوره یهكریزی بخاته نێوان موسڵمانانهوه و كۆیانكاتهوه لهسهر قورئان وسوننهت.